
ئایا برایانی فه‌یلی مالکی شۆڤێنیستیان له کوردبوون پێ باشتره؟
4/10/2009 سوێد
assobyari@yahoo.comکه‌س نیه که نه‌زانێت که ڕژێمی فاشستی نه‌ژادپه‌رستی سه‌ددام برایانی فه‌یلی له‌سه‌رچی بۆ ئێران ده‌رپه‌ڕاندو ده‌ستی گرد به‌سه‌ر ماڵ و حاڵیاندا. ته‌نانه‌ت برایانی شه‌به‌ک وئیزیدیشی له جه‌سته‌ی گه‌لی کورد کرده‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه برایانی فه‌یلی که ژماره‌یان سێ ملێون زیاتره، له جێگه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر، له‌قۆناغێکی ناسکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا که باشووری کوردستان پێیدا تێ ده‌په‌ڕێت و له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی که به‌لیستێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ دابه‌زن بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی کورد له پایته‌ختی عه‌ره‌بان به‌هێزبکه‌ن، زۆر به‌داخه‌وه ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌نه مالکی دڕنده که ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت خودی برایانی فه‌یلی نه‌ک ڕاده‌ستی ئاخونده مرۆڤکوژه‌کانی ئێران ده‌کاته‌وه، به‌ڵکو خاکی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان ده‌کاته که‌ربلا و پاکسازی کورد ده‌کات و ئه‌نفالێکی نوێ ده‌کاته‌وه.
پێویسته برایانی فه‌یلی و هه‌موو کوردێک بزانێت که جیاوازی نێوان ڕژێمه‌که‌ی ماڵکی و سه‌ددام ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان شیعه‌یه‌کی شۆڤێنیسته‌وه و له ژێر کاریگه‌ری عهلیپهرستهکانی ئێران‌دا به‌شیوه‌یه‌کی ڕێویانه که‌سایه‌تی کورد له خشته ده‌بات، ئه‌وه‌ی دووه‌میان له مالکی باشتر نه‌بوو به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فاشستێکی بێ وێنه بوو فه‌یلیه‌کانی وه‌ک جوله‌که‌کانی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی پاکسازی کرد. ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ردوو عه‌ره‌به داگیرکه‌ره پێکه‌وه گرێده‌دات، دوژمنایه‌تی گه‌لی کوردستانه. نه‌ک ته‌نها برایانی فه‌یلی به‌ڵکو هه‌موو کورد و کوردستانی چقڵی چاوی ئه‌وانه. مالکی ڕێوی و عه‌ره‌به‌کانی ده‌وری ئه‌گه‌ر ڕاستیان ده‌کرد دڵسۆزن، ماده‌ی سه‌د و چل و ناوچه داگیرکراوه‌کانیان وه‌ک که‌رکوک تازه خورماتوو موسڵ به‌جێده‌هێشت. بۆیه تاوانه ئه‌گه‌ر برایانی فه‌یلی که به‌شێکی ڕه‌سه‌نی میلله‌تی کوردن، ده‌نگ بۆ مالکی و گورگه داگیرکه‌ره‌کانی تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵی کوردی هیچی بۆ نه‌کردوون، ده‌نگ بده‌ن.
چاره‌سه‌رکردنی هه‌ڵه به‌هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌تر، گه‌وره‌ترین زیان له ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد ده‌دات، نه‌ک ته‌نها فه‌یلیه‌کان زیانیان پێ ده‌گات به‌ڵکو هه‌موو کورد به‌گشتی. ئه‌م هه‌لوێسته‌ی برایانی فه‌یلی و ده‌نگوی واش هه‌یه که برایانی ئێزیدی و شه‌به‌ک ده‌نگ به عه‌ره‌به عومه‌رییه‌کان بده‌ن، له هه‌مان هه‌ڵوێستی دوا شه‌ڕه‌کانی پارتی و ینک ده‌چێت که یه‌کێکان سوپای پاسدارانی هێنا و ئه‌وی تریان سیویهکی ئابی دروستکرد بۆ له ناوبردنی ئه‌وی تر، دوا دۆڕاویش گه‌لی کورد بوو.ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی داخه زۆربه‌ی برایانی فه‌یلی، هێنده‌ی هه‌ستی عهلیپهرستنیان به‌هێزه که هه‌ندێکیان منداڵه‌کانیان فێری سنگکوتین ویا حوسین ده‌که‌ن و زمانی عه‌ره‌بییان لا باشتره، به‌ڵام هه‌ستی کوردایه‌تییان تێدا نییه، ئه‌مه هێرش نییه ئه‌وه ڕاستیێکی تاڵه و بۆ هوشیارکردنه‌وه ده‌بێت بوترێت، هه‌رچه‌نده عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر گه‌وره‌ترین زیانی ده‌روونی و ماڵی پێ گه‌یاندوون. به‌ڵی وا ئه‌مجاره‌ش ڕژێمه‌که‌ی مالکی دڕنده وه‌ک ئامێرێک دژی گه‌لی کوردستان به‌کاریان دێنێت.
کارێکی ناخۆشه که هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵی بارزانی و تاڵه‌بانی برایانی فه‌یلی په‌راوێز کردووه، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌وه ناگه‌ێنێت که په‌نا بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان به‌رن، لێ هێشتا مالکی ده‌سته‌کانی له چه‌چه‌ی سمۆره کورترن به‌لام هه‌ڕه‌شه له گه‌لی کورد ده‌کات، ئیدی له کوێ دڵی بۆ برایانی فه‌یلی ده‌سوتێت و مافیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کاته‌وه.
ئه‌و پرسیاره‌ی که ده‌بێت برایانی فه‌یلی بیری لێبکه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌وان خۆیان به‌کورد یان عه‌ره‌ب یان شیعه داده‌نێن، پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بده‌ن به عه‌ره‌بی داگیرکه‌ر پێویسته مه‌سه‌له‌ی کوردبوونی خۆیان تاوتوێ بکه‌ن، تا ئیدی جارێکی دی کورد دووچاری دووبه‌ره‌کی و لاوازی نه‌بێته‌وه. ئاخۆ له‌و ساڵانه‌ی ئاواره‌بوونیاندا له ئێران ته‌واو ناسنامه‌ی کوردی خۆیان کردهبێته قوربانی گریانێک بۆ عه‌لی و عه‌ره‌ب یان چی؟