
په‌نابه‌ران به پرۆپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌كارانه‌ی نۆینه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بڕوا ناكه‌ن!
وه‌ڵام به به یان سامی عبدول ڕه‌حمان نۆینه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا
ڕۆژی 3-10-2009 له ماڵپه‌ری ڕووداو نێت دا ، هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه وه‌فدێكی پارت‌و هێزه‌سیاسیه‌كانی عێراق و كوردستانی سه‌ردانی باڵه‌خانه‌ی نۆینه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌یانی سامی عبدولره‌حمان نۆینه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكردۆته‌وه كه"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م دژی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه به‌زۆرملێ و ئه‌و هه‌ڵویسته‌ش هیچ گۆانكارییهكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه"
ئه‌م پروپاگه‌ندانه‌ی نۆینه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی قسه‌یه‌كی بڕواپێكراو نیه بگره هه‌وڵێكی تری فیروكارانهو چهواشهكهرانهیه بۆ دامركانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران وبزووتنهوهكهیان كه له‌هه‌موو كۆروكۆبوونهوهیهكدا ِراشكاوانه یه‌خه‌یان ده‌گرێت.ئه‌م جۆره لێدوانانه چیتر ناتوانرێت جێگای بروا بێت كاتێك هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه بۆ ڕای گشتی وپه‌نابه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان و ئهحزابو رێكخراوه ئینسانی‌و چه‌په‌كانی ئه‌وروپاش ئاشكرا بووه كه چۆن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فڕۆكه‌خانه‌كانی له‌ماوه‌ی 4ساڵی ڕابردووا به‌كه‌مالی ئیسراحه‌ت خستۆته ئیختیاری ووڵاته ئه‌وروپایه‌كان پیشوازیان له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی خۆیانكردوه ، گه‌ر ناره‌زایه‌تیشیان نیشاندابێت سهروگۆیالكایان شكێنراوه.به‌یانی سامی عبدول ره‌حمان وحكومه‌ته‌كه‌ی چۆن وه‌ڵامی كه‌سوكاری ئهوپهنابهرانه ئه‌ده‌نه‌وه كه ڕوولهكانیان نائۆمید كردون؟چۆن وه‌ڵامی كه‌سوكاری (حسین عه‌لی،میوان عمر، به‌هرۆز وبهلێن،..)كان ئه‌ده‌نه‌وه كه دوای ساڵانێك ژیانكردن له ووڵاتانی ئه‌ورویا ، به‌زۆره‌ملێ گه‌ڕینراونه‌ته‌وه وه‌یان له‌ترسی سیاسه‌تی به‌زۆره ناردنه‌وه خۆیان كوشت وكۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێنا وه؟ئێوه چۆن جورئه‌ت ده‌كه‌ن به‌ووتنه‌وه‌ی قه‌وانی سواوی خۆتان به‌وه‌ی له‌گه‌ل به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نیین ، له‌كاتێكدا زیاتر له 3 هه‌زار په‌نابه‌ری كورد له‌لایه‌ن ووڵاتانی به‌ریتانیاو سوید‌و هۆڵنداو سویسرا‌و بهلجیكاودانیمارك..به‌زۆره‌ملێ به‌شێوازی ئه‌وپه‌ری نائینسانی دیپۆرتی كوردستانكراونهتهوه، بچوكترین ناڕه‌زایه‌تی له‌ده‌می ئه‌م حكومه‌ته بێ ده‌سه‌ڵاته نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه بگره پێش وه‌خت ئیتیفاقتان كردوه ولیستی په‌نابه‌ران خڕاوه‌ته به‌رده‌ستیان تا ڕه‌زامه‌ندی خۆتانی له‌سه‌ر نیشان بده‌ن .
به‌ڵام مه‌سه‌له‌یه‌ك كهلهبنهوه ئه‌م جۆره هه‌ڵویسته چه‌واشه‌كاریانه‌ی به‌یان وحكومه‌ته‌كه‌ی كه‌له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نن، هه‌ڵده‌ته‌كێنێ، واقعیه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه كه نێردراونه‌ته‌وه وه تا ئێستا هیچیان له‌لایه‌ن ئه‌م حكومه‌ته‌وه بۆنه‌كراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌چه‌ندین جار خواستی چوونهسهركار و دابینكردنی په‌ناو بژیویهك وپیداویستی دووباره ژیانكردنه‌وه خڕاوه‌ته به‌رده‌م عالیجهنابهكانی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌چی ئه‌وان بێده‌ربه‌ستانه جگه له‌خۆدزینه‌وه وه‌ڵامێكی تریان پێنه‌بووه. به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر به‌یانی سامی عه‌بدولره‌حمان و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ربه‌ستی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانن بۆچی به‌قه‌د سه‌ره ده‌رزیه‌ك بهرپرسیاریتییان له‌ئاست ئه‌و سه‌دان په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه نیشان نه‌داوه و بۆ گێرانه‌وه‌ی ژیانیان كۆمه‌كی یان پینهكردون؟ ئه‌مه ئیتر هه‌موو ئه‌و قسانه به‌درۆده‌خاته‌وه كه گوایه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ل ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری پهنابهراندانییه!!
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیش به‌یان و حكومه‌ته‌كه‌ی جدین له‌سه‌ر قسه‌ی خۆیان ئه‌وا با ڕه‌سمه‌ن ڕای بگه‌یه‌نن ئێوه له‌گه‌ڵ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نین.،ئه‌وا په‌نابه‌رنی به‌زۆر نێراوه وه‌رمه‌گرنه‌وه وده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلیمانی به‌ڕووی په‌نابه‌رانی به‌زۆر نێراوه دابخه‌ن. ئه‌و به‌ندو به‌سته نهینییهیه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر حسابی په‌نابه‌ران و خواسته‌كانیان ده‌ستی بۆبردوه ده‌ستبه‌جێ ڕابگرن.په‌نابه‌ران چیدیكه لێتان قبوڵناكه‌ن مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران وخواسته‌كانیان بكه‌نه بابه‌تێك بۆ به‌ریوه‌بردنی سیاسه‌تی بازرگانی و بهڕهسمیت ناسینی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان له‌سه‌ر حسابی به‌شێكی خه‌ڵكی كوردستان.
بۆیه ئه‌م جۆره لێدوانانه جگه له وه‌ی بتانه‌وێت په‌نابه‌ران چاوبه‌ست بكه‌ن هیچیتر نیه، په‌نابه‌ران ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانن سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له گۆشهیهكیدا به‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی سات وسه‌ودای یه‌كیتی وپارتی و حكومه‌ته‌كانیان بووه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپادا، ئه‌وه هه‌رئێوه بوون له‌دیدار چاوپێكهوتنهكانتان له‌گه‌ڵ نۆینه‌ران وسه‌رانی ئه‌م حكومه‌تانه‌ی ئه‌وروپا دا، كوردستان به ناوچه‌ی" ئه‌من وئازاد" ناوزه‌دكردووه و به‌رده‌وامیش كۆمه‌ك وكارئاساییتان بۆ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا كردووه تابتوانن ده‌ست ببه‌ن بۆسیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران. ئه‌وه‌تا له‌كاتی دیپۆرتیشیاندا بێ ده‌ربه‌ستن وبهگیرفانی به‌تاڵه‌وه ڕاوانه‌ی بازاڕی شاریان ده‌كه‌ن خواستیان خستۆته به‌رده‌متان ته‌نها وه‌ڵامێكتان پێ نه‌داونه‌ته‌وه.
دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه ئاینده نه كه‌سوكاری په‌نابه‌ران نه كه‌سوكاری ئه‌وانه‌ی له‌ڕێگای هاتو نه‌هاتی په‌نابه‌ریدا گیانیان له‌ده‌ستدا ،نه په‌نابه‌ران نه ئێمه نه ڕێكخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ری و ئهحزابو ڕێكخراوه‌كانیان ئاسان لێتان نابوورین.