
کاروان عوسمان له قه‌ده‌رێکی شووم و ڕه‌شدا وون بوو …..نه‌ما!!
که ئێواران کچ و کوڕان ڕوو له شه‌قامه‌کانی شار ئه‌که‌ن، هه‌موو تێکڕا باسی گه‌نجێکی عاشقی گیتار ژه‌ن ئه‌که‌ن، هه‌موو وێڵن بۆ بینینت نازانن تۆ له کام شه‌قامی شار ئاهه‌نگی ئێواره ئه‌که‌ی، تکا و پاڕانه‌وه له چ خانمێکی جوان و قه‌شه‌نگی شار ئه‌که‌ی تێپه‌ڕێ یان تێنه‌په‌ڕێ ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕی هه‌ستی عاشقانه‌ی دڵی لاوان ڕابگرێ، شاجوان هات و تێپه‌ڕی…. نازی کرد دڵی عاشقانی شکاند تۆ دیار نه‌بووی، شه‌قام به شه‌قام کۆڵان به کۆڵان هه‌مووی گه‌ڕام، جێ ژوان به جێ ژوان هه‌مووی گه‌ڕام هه‌ر دیار نه‌بووی.
ئاوازه‌کانی کچه میوزیک ژه‌نه‌که گه‌ڕام ژێر په‌یژه‌و سه‌ر په‌یژه‌ی مۆسیقا و یه‌ک به یه‌ک په‌ڕه‌کانی نۆتهکانیم پشکنی تۆ دیار نه‌بووی نازانم له کام دۆزه‌خی نه‌ریتی شاردا سیاچارهیهکهی تۆ و عوده و گیتارهکهتی سووتاند بوو. گه‌ڕام زۆر گه‌ڕام هه‌ر دیار نه‌بووی چوومه هه‌واری کچه شاعیره‌که چه‌نده‌ها چامه و په‌یڤی ناسکی وه‌ک ئاوازهکانتم بینی که حه‌سره‌ت و ئه‌شکی دوای لێکدابڕانتان بوو وه‌لێ ئه‌فسووس سه‌د ئهفوسووس ئه‌و شاکاره جوانه هه‌مووی به ده‌یجووری ئه‌و قه‌ده‌ره ڕه‌ش و شوومه له سووچێکی په‌راوێزی ئه‌نگوسته‌چاودا شاردرابوونه‌وه.
که ڕۆژانه کۆنسێرتی گۆرانی و مۆسیقا ئه‌که‌ن، هاوڕێکانم هه‌موو تیکڕا په‌یتا په‌یتا ڕوو له‌و ئاهه‌نگانه ئه‌که‌ن، هه‌ر من تاک و ته‌نیام له شه‌قام و کۆڵانا، به بێ تۆم و کۆمای مه‌زنه خه‌مێک فرمێسک له چاوانا، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی که تۆ کردت هاوڕێ زوو هه‌ر زۆر زوو بوو بۆ جێتهێشتین، که‌ی وه‌ختی بوو یه‌کجار زوو ئائه‌م کۆچه بێ وادهیهت، که‌ی کاتی بوو ئه‌م سه‌فه‌ره به پهلهیهت، نازانم چۆن وا زوو له ئاوازی گیتاره‌که‌ت، له نه‌غمه‌ی عودهکهت بێزار بووی تهلهکانیانت هه‌مووی پچڕاند، نازانم چۆن وا به‌خێرایی ڕقت له ئاوازه‌کانت بۆوه له ته‌نهایی ژووره‌که‌تدا یه‌ک به یه‌کیانت خنکاند، تۆم پێم بڵی هه‌واری سترانه غهمگینهکانت بۆ به‌جێهێشت، بۆ پشتت کرده هۆنراوه‌کان ئاوازێکی ناسکترت بۆ دانه‌نا، من نازانم ئه‌م قه‌ده‌ره شوومه چۆن و له کوێوه هات یه‌خه‌ی گرتی، نازانم به چ ئه‌فسوونێکی جادووگه‌رانه‌ی ههڵیخهڵهتانی، فێڵی لێ کردی و له خشته‌ی بردی به‌سه‌ر دانه دانه‌ی پێپلیکانه‌کانی مه‌رگدا سهرکهوتیتو، په‌تی سیدارهت کرده ملی خۆت، من نازانم ئێستاش به‌ته‌واوی نازانم ئه‌و نهێنیه چی بوو ئاوا به ئاسانی چۆکی پێ دادایت له تافی لاوی‌دا مه‌رگی پێ به‌خشیت نه‌ک ژیان، نه‌فره‌ت له‌و چاره‌نووسه ڕه‌شه، له‌و ڕۆژ و کاته‌ی که به‌بێ ده‌نگی هاتیه‌وه بۆ شار هه‌ر به‌بێ ده‌نگیش چوویته سه‌یوان، هه‌ر به‌بێ ده‌نگی و به چرپه‌وه دوا ئاوازی خۆتت بۆ باوکت نارد.
خوێنه‌ری به‌ڕێزی ئه‌م بابه‌ته ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه دیوێکی ژیانی هونه‌رمه‌ند کاروان عوسمان بوو، دیوه‌که‌ی تری له‌لای هه‌موومان دیار و ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌م لاوه گوڕانیبێژ و گیتار ژهنهمان تاوانباره به کوشتن، دیاره زۆر ئاسانه له کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌ک ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئێمه که هه‌ڵوێست وه‌ربگرین به‌رامبه‌ر دیارده‌یه‌کی وا نامۆ که دوو که‌س له‌و ئاسته به‌رزه‌ی هونه‌ریدا به‌م تاوانه قێزه‌ونه هه‌ستابن وه‌لێ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌یرتره ناتوانین گوێبیستی گۆرانیه‌کانی کاروان نه‌بین له‌گه‌ڵ ئه‌م گوێگرتنانهماندا داخ و مه‌خابن بۆ ئه‌و چاره‌نووسه هه‌ڵبکێشین که یه‌خه‌ی ئه‌م لاوه‌ی گرت، ئه‌وه‌ی که هه‌ر زۆر زۆر سهیرترهو جێ تێڕامانی زۆربه‌مانه په‌یوه‌ندی به گۆرانیبێژهکانهوهیه به‌تایبه‌تی هاوڕێکانی کاروان ئه‌وانه‌ی که له ژێر زه‌مینه‌که‌ی ماڵی کاروانه‌وه بوون به‌م هونه‌رمه‌نده ناسراوانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه‌دا ده‌رباره‌ی کاروان به هه‌ر شێوه‌یه‌ک قسه بکه‌ی یه‌ک وه‌ڵامی ئاماده و ده‌ستبه‌جێ پێه ئه‌ڵێت کاروان پیاوکوژه به‌ڵام هه‌رهه‌مووشیان په‌لاماری ئاوازه‌کانی کاروان ئه‌ده‌ن و به‌به‌رده‌وامی ئه‌یده‌نه‌وه به‌گوێماندا دیسانه‌وه شێوه‌ی کاروان به جوانی و ناشیرینیه‌وه ئه‌هێنه‌وه به‌رچاومان. نازانم بۆ…بۆ ئاوازه‌کانی کاروان پیاوکوژ نیه به‌ڵام بۆ سه‌ردانێکی دایکی یان باسکردنێکی له به‌رنامه‌یه‌کی هونه‌ریدا کاروان ئه‌بێته ئه‌و جه‌لاده‌ی که هاوڕێ هونه‌رمه‌نده زۆر نزیکه‌کانی نا‌وێرن به شه‌رمیشه‌وه باسی بکه‌ن.
خۆزگه وه‌ک هونه‌رمه‌ندان هه‌موو تێکڕا له‌سه‌ر کێشه‌ی کاروان یه‌ک هه‌ڵوێست بوون و ڕاست و چه‌پیان به‌سه‌ر سیمای کاروان و هونه‌ره‌که‌یدا هێنا هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌رامبه‌ر هه‌موو کێشه‌یه‌ک هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی ڕاست و درووستیان هه‌بوایه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ین بواری سیاسی وه‌ربگرین ئه‌بینین سیاسه‌تمه‌دارانی ئێمه بۆ نزیکه‌ی په‌نجا ساڵێک ئه‌بێت ئه‌م میلله‌ته‌ی ئێمه‌یان به‌گژیه‌کدا کردووه و لافاوی خوێن ڕشتنی شه‌ڕی براکوژی به‌درێژایی مێژوومانه، چه‌نده‌ها جاریش هه‌ر ئه‌م سیاسیانه‌ی ئێمه دووچاری هه‌ڵه‌ی وا گه‌وره‌بوون که خیانه‌ته‌ی نه‌ته‌وایه‌تی لێ که‌وتۆته‌وه تائێستاش ئێمه هه‌ر به پێشه‌وای خۆمانیان ئه‌زانین و له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌نگیان بۆ ئه‌ده‌ین.قادر عبدالصمد