
نوینه‌ری حکومه‌تی هه‌ریم له به‌ریتانیا، دروستی نه‌وتووه.
5.10.2009
سه‌باره‌ت به هه‌والێ رووداونیت3.10 له مه‌ڕ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان له به‌ریتانیا (به‌یان سامی عبدولره‌حمان)
کیشه‌ی په‌نابه‌رانی به‌زۆر گه‌ڕینراوه بۆ کوردستانی عیراق، بابه‌تیکی دوو لایه‌نه‌یه، ئیمه له زۆربه‌ی دیداره‌کانمان له‌گه‌ل به‌ریوه‌به‌رایه‌تی کۆچی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپا دا ئه‌و بابه‌ته‌مان وه‌ک ته‌وه‌ره‌یه‌کی سه‌ره‌کی دانیشتنه‌کانمان دیاریکردووه . ئه‌وان دان به‌وه‌دا ده‌نیین که ریککه‌وتن هه‌یه، وه‌ک له‌سوید و دانمارک به‌ئاشکرا، وه له‌نده‌ن و سویسرا به شاردراوه‌یی. ده‌وله‌تانی ئه‌وروپایی ناتوانن یه‌ک جانتاش بگوازنه‌وه بۆ کوردستان ئه‌گه‌ر لایه‌نیک نه‌بیت ته‌سلیمی بکات و وه‌ریبگریته‌وه. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که دیپۆرت کراونه‌ته‌وه بۆ کوردستان نه‌ک ته‌نها ناوی سیانی به‌ڵکه هه‌ندیکیان وینهکهشیان بۆ ناردوون وه‌ک له سویسرا له دیۆرتی دوو په‌نابه‌ردا ئه‌نجامدرا.
هیچ ناراستنی ووتنیک، هیچ پاکانه‌یه‌ک بۆ ئه‌م کیشه‌یه پیویست ناکات بووتریت، چونکه مه‌سه‌له‌که رۆشنه. رۆشنتره له هه‌ر لیدوانیک. په‌نابه‌ران بۆ کوردستان دیپۆهرتکراونهتهوه، به‌ڵی، به سه‌دان ، به‌لی، له فرگهخانهی هه‌ولیر و سلیمانی دابهزینراون، به‌لێ. ته‌واو پیویسته رییکهوتنیک له نیوان حکومه‌تی هه‌ریم و ده‌وله‌تانی ئه‌وروپاد ا پیکهاتبیت وئیمزا کرابیت وبڕابووبنهوه. ده‌نا ناچیته بواری جیبه‌جیکردنه‌وه، تا ئیمزای هه‌ردوولا نه‌کریت.
من نازانم کام لایه‌نی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و کام تویژو چین له‌و دیداره‌دا به‌شداربوون که به‌ریز به‌یان سامی عبدورهحمان سازیداوه بۆ کۆمیونیتی کوردی، ئایا ئه‌وان گوێێان بۆ ئاخافتنه‌کانی نوینه‌ر شلکردووه، که ناکریت به‌ئاسانی به‌سه‌ریاندا تیبپهڕیت. به‌لام ئه‌مه لیکدانه‌وه‌یه‌کی ماتماتیکی زۆر ساده‌یه و هیچ لیکدانه‌وه‌یه‌کی قوولی ناوێت، ته‌نها پیویستی به مۆرالیکی به‌رپرسیاره‌تی هه‌یه.
شاردنه‌وه‌ی ڕیککهوتنامهکهش، به‌ئه‌ندازه‌ی ئیمزاکردنه‌که تاوانبارییه به مافی خه‌ڵک و په‌نابه‌ران. تاوانبارییه به ئه‌ندازه‌ی شه‌ڕی نیۆخۆیی و گه‌نده‌ڵی. له‌و باره‌وه فیدراسیۆن بۆ ئاشکرا کردن وهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕییکهوتنامهکان له خه‌باتی به‌رده‌وام دا ده‌بیت.