Skip to Content

Friday, September 20th, 2024
شێوەیەكی زەق لە رسوا كردنی دادوەری…پارێزه‌ر:فایق جه‌میل

شێوەیەكی زەق لە رسوا كردنی دادوەری…پارێزه‌ر:فایق جه‌میل

Closed
by February 22, 2008 گشتی

   بریاری دادگا بەڵَگە نامەێكی یاسایی یە دادگا بە ناوی گەڵ – ئەڵێم بە ناوی{ گەڵ }- دارشتی دەكات , یاسای گشتی بە عەرەبی ناوی ناوە بە ( حجە ) ئەم حوجەش بەسەر گشت خەڵكان داسەپیوە واتە بە عەرەبی ئەڵێ { حجە على الناس كافە } بۆیە بریاری دادگا سەقامگیرە و دەستێوەردانی بۆ نیە بە شوێن و كات و زەمانە ناگۆرێ ,  دەقی بریاری دادگا بۆچون ورای تایبەتی هەڵناگری , ئەبێ راستەوخۆ بێ گرێ و دەستكاری جێبەجێ بكرێ , كەس لە هەرپلەو مەقامیك هەر دەسەڵاتێك لە دەوڵەت تا دەگاتە هەرە پلە بەرزی وەك سەرۆك كۆمار وسەرۆك هەرێم وحكومەت ومەلیك تەنانەت بەرلەمان بۆیان نیە بوەستن لە رێگای جێبەجێ كردنی بە هەر بیانۆیەك وئیدعایەك بێت ، پیًویستی بەرەزامەندی هیچ سەركردەودەسەڵاتێك نیە واژۆی دادوەر لەسەر بریار ی دادگا لەم بارەوە هەمو شتێك ئەبرێنیتەوە لە هەمان كات وەستان بەر جێبەجیكردنی بریار سزای لەدوایە جگە لە قەرەبۆ كردنی زەرەرمەند لە جێبەجێنەكردنی یا دوا كەوتنی لە جێبەجێكردن . . بەڵام بە داخەوە لە وڵاتی ئێمە سەیر ئەمەیە بە سەدان  بریاری دادگا لە بارەی زەوی وخانووبەرەی هاووڵاتیان سەر ناگرێ وجێبەجێ نابێت گەر پاریزگاری هەولێر رەزامەندی لە سەر نەبی و ئەمر نەكا بەسەر دادگا { بۆ جێ بەجێ كردنی كاری پێویست }… لە گەڵ رێزدا …؟؟ ، یانی هامیشێكی مولازمێكی ئاسایش لەم لیژنەیەی كە ناونراوە بە  { لیژنەی ئەمنی كرین وفرۆشتنی خانووبەرە } لەناو بیناكەی پارێزگای هەولێر ئەتوانێت هەر  بە واژۆی پارێزگار بە سەدان بریاری دادگاكان لەم بارەوە بوەستێنی و وجێبەجێ نەكرێن …؟؟ نازانم پارێزگار ئەم دەسەڵاتە شازەی لە كوێ هیناوە …. لە هەمو دونیا عیراقی سەدامیشی لە گەڵ دا بێت شتێ بەم شێوەیە روی نەدا وە .سەدام بە هەمو دیكتاتۆریەتی خۆیەوە خۆی ودەزگاكەی لە دادگاكان دورەپەرێز رادەگرت . بێ شكە ئەم رفتارە سەرپێچی قانونە ولەهەمان كات پێشیل كردنی مافی هاووڵاتیانە، دەستێوەردانی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری یە لە لایەن ئیدارەو ودەسەڵاتی جێبەجێكردن لە وڵاتێ سیستەمی حوكمی بە دیموكراسی لە قەڵەم دەدرێت ، كەی بووە فەرمانبەری ئیداری لە هەر پلەیەك بێت ئەمر كات بەسەر دادگا بۆ جێبەجێكردنی بریاری خودی خۆی  ،بێ وەی هیچ شێوە نارەزایەك لەم بێ یاسایە لە لێپسراوانی  دەسەڵاتی دادوەری بە دی بكرێ ، هەڵبەتە هۆكاری ئەم بێدەنگە چەوتەش  ئاشكرایە  …؟؟
       بەهەر حاڵ گەر هەر ئیدعایەك هەبێت كە  ئەم شێوازە لە پێناو پاراستنی زەوی وخانوبەرە لە نێو هەرێم رفتار دەكرێ ، ئەبێ بزاندرێت كە ئەم پاراستنە نابێت لە سەر حیسابی یاساو سیستەمی دیموكراسی ئەنجام بدرێت .  لە راستیدا رفتارێ زۆر نالەبارو ترسناكە  بەرامبەر سەربەخۆی و رێزو حورمەت و سەنگی سیستەمی دادوەری لە ناو كۆمەڵ و وڵات . بۆیە پێویستە بە زوترین كات ئەم لیژنە نا دروستە پوچەڵ بكرێت گەر بمانەوێ ئابروی دادگاویاساو دیموكراسیەت نەچێت لە م وڵاتە ، هەڵبەتە وزیری داد سەبارەت بە بونی سەرپرشتیاری راستەوخۆیە لە ئاست و رێرەوی داد و دادگاو ویاسا ی راستەقینە لە سەرتاپای هەرێم  هەروها سەرۆكایەتی داواكاری گشتی و ئەنجومونی دادوەری ، گشتیان لێپسراون لەم بارەوە ، لە هەمان كات گەر مەسەلەی پاراستنی خانووبەرەوزەوی گرنگی تایبەتی خۆی هەبێ لە پیناو بەرژەوەندی گشتی ئەشێ شێوازی ئیداری گونجاو پەیرەو بكرێت بۆ ئەنجامدانی دور لە سەرپێچی دەستورو یاسا ودادگاو ودادوەری.هەڵبەتە ئەم رفتارە نایاساییە نمونەیەكی بچوكە بەڵام زۆر زەقە وتیژە ورۆژانەیە . گەرچی گەڵێ لایەنی سەرپێچی یاساو دەستێوەردانی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێم بە گەڵێ جۆروشێوە خۆی دەنوێنی بەرادەیەك ئیدعاكردن بە سەربەخۆبونی دەسەڵاتی دادوەری وسیستەمی دیموكراسی لەم وڵاتە ئەفسانەیە دورە لە واقیع   . 
 
                                                                                                                   یاساپەروەر
 نمونەی دەقی نوسراوی پارێزگای هەولێربۆدادگاكان : 
 
      پارێزگای هەولێر
 
 لیژنەی ئەمنی كرین وفرۆشتنی خانوبەرە
                                                                                                           ژمارە /
                                                                                                           بەروار /
                                                   بۆ/ دادگای بەرایی……..
                                                   بابەت /فرۆشتن
 
                           نوسراوتان ژمارە ………..
   رەزامەندی كرا لەسەر فرۆشتنی مولكی ژمارە …………  ودابەش كردنی بەسەر میراتگرانی كە لە نوسراوی سەرەوەتان هاتووە بۆ جێ بە جێ كردنی پێویست لە گەلأ رێزدا …..
                                         
 
                                                                                                              نوزاد هادی مولود
                                                                                                              پارێزگای هەولێر
 
 
  وێنەیەك بۆ /
 •        بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارگای خانوبەرە /بۆ زانینتان لەگەڵ رێزدا ….
 •        بەرێوەبەرایەتی تۆمارگای خانوبەرەی………. / بۆزانینتان لە گەڵ رێزدا …
 •         بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر/ بۆ زانینتان لە گەڵرێزدا….
 •        سووراو     
                                                

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.