نامه‌یه‌ک بۆ هاوڕێیانی زیندانیانی سیاسی( چه‌پ وکۆمۆنیست
هاوڕێیانی خۆشه‌ویستم ئه‌م کاته‌تان باش سڵاو ڕێزم هه‌یه بۆتان
ئێوه ژماره‌یه‌کی به‌چاو له هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاری له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی به‌عسدا به‌شێک له ژیان و خه‌باتی خۆتان له زیندانه تاریکه‌کاندا به‌سه‌ر بردووه ، ئیوه هه‌ر ڕۆژێکتان له زینداندا مێژوویه‌که له خه‌بات و له‌خۆبووردن ، ئیوه ئه‌و لهشکرهبوون که دڕه‌نده‌ترین ده‌سه‌ڵاتان ترساندو پێتانووت ئێمه هه‌ین ، بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که‌وته گیانتان و کون به کون به‌دواتانا ده‌گه‌ڕاو به‌هه‌ر نرخێک ده‌یویست ده‌سگیرتان بکات ، مێژووی ئێوه له زیندانه‌کاندا و به تایبه‌ت له ( ئه‌منه سوره‌که‌ی سلێمانی ) مێژووی هه‌ڵسوڕان و خه‌بات و گیانبازی ههڵسوڕاوانێکه بۆ دنیایه‌کی ئازاد و یه‌کسان بۆ کۆمه‌ڵگا ، سه‌ره‌ڕای که‌م ئه‌زموونی و چه‌ندین دیارده‌ی نه‌خوازراو له‌و ژیانه سه‌خته‌ی زینداندا ، به‌ڵام ئێوه توانیتان وانه‌یه‌کی قوڵی لهخۆبودووی پێشکه‌شی مێژووی چه‌پ و پێشکه‌وتوخوازی بکه‌ن له کۆمه‌ڵگای کوردوستاندا ، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاکو ئێستا ئه‌و مێژووه به‌شێوه‌یه‌کی داڕێژراو به به‌رنامه‌وه نه‌نوسراوه‌ته‌وه و دیکۆمێنت نه‌کراوه ، له‌کاتێکدا هێز و بزووتنهوهکانیتر زۆر به‌گرنگیه‌وه ئه‌م کاره‌یان به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر ئه‌نجامداوه ، له‌م باره‌وه چه‌ند هه‌وڵێکی پرش و بڵاو هه‌یه وه‌ک چاوپێکه‌وتنی ( هاوڕێ لوقمان مسته‌فا عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ گۆڤاری خه‌رمانه ژماره 7 ، چاوپێکه‌وتنی هاوڕێ کاوه عومه‌ر له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات به‌رنامه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌مڕۆیان دروست کرد ) ئه‌مه‌و من ئاگادارم که ژماره‌یه‌ک هاوڕێ ئه‌م مێژووه‌یان لای خۆیان نووسیوه‌ته‌وه به‌ڵام تاکو ئێستا نه‌که‌وتۆته به‌ر چاوی خوێنه‌ر و نه‌بۆته مێژوویه‌کی دیکۆمێنتکراو ، هاوڕێیانی زیندانی و خۆشه‌ویستم زۆر گرنگه گیانبازی ئێوه له زیندانه ڕه‌ش و تاریکه‌کانی به‌عس هه‌ر له‌ناو دالتاو نێوانی دێڕی نووسینه‌کاندا نه‌مێنێته‌وه ، ئه‌بێت هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین هه‌رکه‌س و به‌پێی توانا‌و کاتی خۆی به‌شێک له‌م کاره بخه‌ینه سه‌ر شانی خۆمان ، ئه‌م کارانه پێوویستی به هیمهتیکی گشتی هه‌یه بۆ فه‌رامۆش نه‌کردنی ئه‌و مێژووه‌و نووسینه‌وه‌ی ، بۆیه من به‌م نامه‌یه داوا له‌هه‌مووتان ده‌که‌م که هه‌ر هاوڕێیهک بتوانیت چیرۆکی واقیعی چۆنیه‌تی ده‌سگیرکردنی و ژیانی خۆی له زیندانه تاریکه‌کانی به‌عسدا بنووسێته‌وه‌و هه‌ر یادگاری و بیره‌وه‌ریه‌کی هه‌یه یاداشتی بکات ، من داوا ئه‌که‌م که به‌هیچ جۆریک ده‌مارگیری ئه‌خلاقی واتان لێنه‌کات به‌هۆی ئیعتراف یان واقیعه‌تێکی سه‌ختی زیندان قسه‌کانی خۆتان نه‌که‌ن ، چونکه ئێوه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێکبن ئینسانن و له خوێن و گۆشت و ئێسقان پێکهاتوون ، مێژووی ئێوه مێژووی بزووتنه‌وه‌یه‌که ئه‌گه‌ر خۆتان قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌که‌ن ئه‌وا ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ نه‌یاره‌کان ئاوه‌ژووی ده‌که‌نه‌وه ، من پێشنیار ده‌که‌م که لیژنه‌یه‌کی چه‌ندکه‌سی دروست بکه‌ین بۆ گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوڕێیان و بڕیاردان له‌سه‌ر به‌چاپ گه‌یاندنی ئه‌و یاداشتانه له‌دووتووێی کتێبێک‌دا ، من بۆ خۆم زیندانی نه‌بووم به‌ڵام خۆم به شه‌ریکی خۆشی و ناخۆشی و خه‌باتان ده‌زانم ، بانگه‌وازتان ده‌که‌م به‌شێک له کاته‌کانی خۆتان له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان دیاری بکه‌ن بۆنووسینه‌وه‌ی ژیانی ناو زیندان .
هاوڕێتان
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی hidayat_malaali@yahoo.com