زه‌رووره‌تی بوونی دیدێكی جیدی له‌سه‌ر ململانێكانی ناو كه‌ركوك
ئه‌وه‌ی له‌رابووردودا رۆشنبیرانی كه‌ركوكی له‌ئاست كیشه‌ی كه‌ركوك بیده‌نگ كردبوو ، گرفتی نه‌ته‌وایه‌تی و كه‌مئه‌زموونی بوو له‌ئاست چه‌مكی دیموكراسی و كاریگه‌ریی بیریی ناسیونالیستی به پله یه‌ك ، هه‌موو ئه‌م ده‌ركه‌وته سیاسیانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا بوون به رووداو یان پێشهاته‌ی باو ، به‌داخه‌وه نه ئیداره‌ی كه‌ركوك و نه رۆشنبیرانی كه‌ركوك نه‌یانتوانی له‌م هه‌لوومه‌رجه‌دا سوود له‌و شكسته‌سیاسی و رۆشنبیرییه ببینن كه كه‌ركوكی به‌ره‌و ئاقارێكی نادیاربرد و ده‌رئه‌نجام نه ده‌ستوو رو نه رۆشنبیر و نه ده‌سه‌ڵاتی كوردی نه‌یانتوانی كێشه‌ی كه‌ركوك یه‌ك لایی بكه‌نه‌وه ،گرفتێكی تری ئه‌م شكسته ، نه‌بوونی روحی بیركردنه‌وه بوو له كه‌ركوك وه‌ك شارێكی فره ده‌نگ و ونكردنی فه‌زای رۆشنبریی گشتیی كه‌ركوك به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه خاڵیكی ناجۆری زۆر كاریگه‌ربوو كه كێشه‌ی كه‌ركوكی هێنده‌ی تر قوڵكرده‌وه ، ئه‌ویش بێ متمتنه‌یی نێوان نه‌ته‌وه‌كان بوو ، ئه‌گه‌ر كه‌ركوكیه‌كان و به‌تایبه‌تی رۆشنبیران له‌خۆمان بپرسین ، هۆكاره‌كان چین تا ئه‌م چركه ساته ئێمه نه‌مانتوانیوه له‌ئاست كێشه سیاسیه‌كان فه‌زایه‌ك بۆ رۆشنبیریی كه‌ركوك دروست بكه‌ین كه تیایدا هه‌مو ده‌رئه‌نجامه سیاسیه ناجۆره‌كان له ره‌گه‌وه هه‌ڵته‌كێنین و ئێمه خۆمان ببین به‌بڕیارده‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و هه‌موو ئه‌و وێنه‌ناشرینانه‌ی له‌سه‌ر پێكهاته‌كان دروست ده‌كرێت ئێمه به‌ئاراسته‌یه‌كی تردا بیبه‌ین كه كه‌س له‌كه‌س كه‌متر نه‌بێت ، ئه‌م پرسیارانه ده‌بوو زۆرله‌مێژا ئێمه له‌خۆمانمان بكردبایه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نه‌مانتوانی ئه‌و فه‌زایه بخوڵقێنین ، گرفتی تێنه‌گه‌یشتنمان بوو له چه‌مكی دیموكراسی و له پشتییوه ده‌یان عه‌قلی دۆگما‌و كه‌سانی نا رۆرشنبیر ئه‌م فه‌زایه‌یان بۆ به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هه‌ڵده‌سووڕاند ، بۆ حه‌ت ساڵ ئه‌چێ كه‌ركوك ئازادكراوه ، ئێمه ده‌پرسین له‌رووی به‌ئه‌خلاقیكردنی سستمی سیاسییه‌وه چی له‌كه‌ركوك كراوه ، جگه له‌توندوتیژتركردنی بیر‌و عه‌قلی نه‌ته‌وه‌كان له‌ئاست یه‌كتر ، راسته له‌م سه‌رو به‌نده‌دا رۆرشنبیریش كه‌مته‌رخه‌م بووه ، به‌ڵام به‌گشتی ده‌سه‌لاِت و ئیداره‌ی كه‌ركوكه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه ، كه فه‌زایه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌هێشته‌وه رۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌كان یه‌ك گوتاریی كه‌ركوكیانه‌یان هه‌بێ ،ئه‌م حاڵه‌ته له‌وه‌دا به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو ئه‌و ده‌زگا رۆشنبیرانه‌ی هه‌مانه ، یه‌ك توركمانی تیانیه ، و به‌ناوی توركمان و عه‌ره‌به‌وه قسه‌ده‌كه‌ین ، به‌دڵنیاییشه وه ئه‌م حاڵته لای عه‌ره‌ب و توركمانیش هه‌یه ، ئه‌گه‌ر وردتر له‌م خاڵه لاوازانه بكۆڵینه‌وه ، ده‌بێ به‌ئاشكرا ئه‌وه بخه‌ینه به‌رچاو كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ كه‌ركوك ، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی به‌ناو رۆشنبیر و ده‌زگای رۆشنبیریی له كه‌ركوك كر ده‌وه ، جگه له پڕكردنه‌وه‌ی گیرفانیان هیچترین بۆ كه‌ركوك نه‌كرد ، ئه‌م هاوكێشه ناجۆره كه ئێستا كه‌ركوكیه‌كان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن ، ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵه‌یه بوو كه رۆژنامه‌نووسه گه‌نجاكانیشی ناچاركردبوو به‌و ئاراسته‌یه‌دا كاربكه‌ن ،ئه‌م دیارده ناجۆره له‌شاره‌كانی تری كوردستانه‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك شۆڕكرایه‌وه ، كه ماوه‌ی 16 ساڵه رۆشنبیره‌جدییه‌كانی كوردستان قسه له‌سه‌ر ناجۆری ئه‌م شێوازی بیركردنه‌وه‌ی حیزبی كوردی و بچوككردنه‌وه‌ی رۆشنبیر ده‌كه‌ن و باس له زۆرووره‌تی به‌سه‌ربه‌خۆ كردنی داموو ده‌زگا رۆشنبیرییه‌كان ده‌كه‌ن و داوای ده‌ستهه‌ڵگرتن له به‌سیاسی كردنی رۆشنبیر‌و گوتاریی رۆشنبیریی ده‌كه‌ن ، كه به‌شێكیان ئه‌و كه‌سانه‌ن ده‌سه‌ڵاِت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌یانخزێنێته نێو ده‌زگا رۆشنبیرییه‌كانه‌وه ، ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌ی گوێی لێده‌گیریی ئه‌و رۆشنبیران نین كه هه‌میشه به‌شێك بوون له ئه‌نجامه ناجۆره‌كان كه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و به مێگه‌لبوون ده‌به‌ن و هه‌لێك بوون بۆ وێرانكردنی مه‌سه‌له‌فیكرییه‌كان ، به‌شَیك له‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌ی رۆشنبیریی جیدی و موزه‌یف جیاده‌كاته‌وه ، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یه كه لای خه‌ڵكی ئێمه ده‌ركه‌وتن .
ململانێكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و جیابونه‌وه‌ی به‌شێك له‌وان و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌نارازیانه‌ی كه ماوه‌ی 17 ساڵه په‌نگی خواردبوو ، بووه مایه‌ی دروستبوونی لیستی گۆڕان كه ریشه‌ییكی رۆشنبیرری گوتارێكی فیكریی قوڵیی به‌شێك له رۆشنبیره جدییه‌كانی هه‌یه و دواتر به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگێكی زۆر له‌ماوه‌یه‌كی قیاسی كه‌مدا بۆخۆی مایه‌ی دروستبونی ده‌نگی ناڕازیبوونه له كوردستان كه خۆشبختانه به‌درێژایی مێژووی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستان، ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه بزوتنه‌وه‌یكی ئۆپۆزیسیۆن سه‌ر هه‌ڵدات ، كه‌واته‌ده‌بێ ده‌سه‌ڵات ئه‌وه بزانێ ئه‌وه‌ی له‌رابووردودا به‌ناوی رۆشنبیره‌وه پشتی پێده‌به‌ستی جگه له كۆپی كراوی گوتاریی سیاسی خۆی ، هیچی تر نه‌بوو ، ئه‌م دیارده‌یه بێشك ده‌نگی ناڕازیی و رۆشنبیریی تر ده‌خوڵقێنێت ، بۆ ئه‌وه‌ی نه ئۆپۆزیسیۆن و نه‌ده‌سه‌لاَِتیش بیر له‌وه نه‌كانه‌وه كه رۆشنبیرانی كه‌ركوك بخزێننه ناو ئه‌م هاوكێشه سیاسییه‌وه كه ده‌رئه‌نجام ببن به به‌شێكی كۆپیكراو له‌وان ، بۆیه پێویسته كه‌ركوك له‌م هه‌لو مه‌رجه سیاسی و ئاڵوگۆڕه فیكرییانه‌دا كه رروده‌دات گروپێكی رۆشنبیریی جیدی هه‌بێ و قسه‌ی جیدی له‌سه‌ر دیارده ناجۆره‌كان و پشتگیریی كردن له ده‌ركه‌وتنی ده‌نگو ره‌نگی جیاواز بكات ، بوونی لیستی گۆران له كه‌ركوك حاڵه‌تێكی زۆر ئاساییه‌و جۆرێكه له‌و موماره‌سه دیموكراسییه‌ی كه پێشتر ئێمه نه‌مانویستوه هه‌زمی بكه‌ین ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌ینێ كه ئه‌م گروپه رۆشنبره له‌ئاست حاڵه‌ته ناجۆره‌كانی هیچ لایه‌نێك بێده‌نگ بێت ، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه لیستی گۆرَانی هێنایه كه‌ركوكه‌وه خراپی موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و ئبداره‌ی كه‌ركوكه ، بۆیه ئه‌ركی رۆشنبیر له‌م كاته‌دا پشتگیریكردنه له‌راستییه‌كان و هه‌لێكه بۆ كوشتنی بڕیاردان به‌ناوی خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بێت ، بۆیه ده‌بێ ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك بێت ، ده‌بێ گوێ له رۆشنبیرانی كه‌ركوك بگرێت و ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه كه ئه‌وان نه‌یانتوانیه‌وه بكه‌ین حه‌قوایه به‌س بێ ئیتر غروری سیاسی و بێ حورتیكردن به رۆشنبیر به‌سه ، به‌سه ئیتر ناكرێ له‌كه‌س قبوڵبكریی خه‌ڵكانێك سه‌ر به‌لایه‌ن و حیزبه‌وه بن و به‌ناوی رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆوه قسه بكه‌ن ، ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی تر له رۆشنبیر جیاده‌كاته‌وه ، هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه له‌ئاست نه‌بوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌نده‌ڵیی ، نه‌ك كه‌سانێك به‌ناوی رۆشنبیره‌وه قسه‌بكه‌ن و خۆیان له هه‌موكه‌س گه‌نده‌ڵترو بێ هه‌ڵوێست تربن ، ئه‌وه‌ی رۆشنبیر له‌سیاسی جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه ، رۆشنبیر ده‌بێ گوتارێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی به‌رانبه‌ر ناحه‌قییه‌كانی سستمی سیاسی و كۆمه‌لاِیه‌تی و فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌یی هه‌بێ ، ئه‌وه‌ی رۆشنبیریی سه‌ربه‌خۆ له رۆشنبیریی حیزبی جیاده‌كاته‌وه بێ لایه‌نی خۆیه‌تی له ئاست راستییه‌كان و ده‌رخستنی ناعه‌داله‌تیه‌كان ، ئه‌گه‌ر رۆشنبیران به‌شێكی ئه‌كتیف نه‌بن له ململانێیه‌ی ناو كه‌ركوك و بێده‌نگی یاخود بخزینه پاڵ لایه‌نێكه‌وه ، ئه‌وا به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌خلاقی رۆشنبیری خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ده‌بنه هۆكاربۆ بیحورمه‌تكردنی گوتاریی رۆشنبیریی ، ئه‌ركی رۆشنبیر له‌م ساته هه‌ستیاره‌دا ئه‌وه‌یه چۆن له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابێ گرفتی كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان بخاته سه‌ر مێزی گفتوگۆیه‌كی ئارام و دروستكردنی كه‌شێكی ئارام له‌گوتاریی رۆشنبیریی كه‌ركوك به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ، ئه‌ركی رۆشنبیریی كه‌ركوك له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه ،ئۆپۆزیسیۆن وه‌ك ده‌ركه‌وته‌یه‌كی فیكریی جیاواز ته‌ماشابكات ، له‌به‌رانبه‌ردا گوتره‌جیاوازه‌كانی ئه‌م دوو لایه‌نه ، واته ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنیش نه‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی به‌رپرسیارێتی له‌ئاست چه‌مكی رۆشنبیریی له‌ئاست حاڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ركوك و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی سستمی سیلسی و به‌ئه‌خلاقیكردنی ، قبوڵ نه‌كرێ ئیتر كه‌س له‌خۆیه‌وه به‌ناوی رۆشنبیریی كه‌ركوكه‌وه قسه‌بكات و لیدوانی بێ سه‌روبه‌ر بدات و هه‌موو رۆشنبیرانی كه‌ركوك به‌شاگردی خۆی بزانێ حه‌قوایه ئیتر له هه‌موو ئاڵووگۆڕه‌سیاسی و فیكرییه‌كان گوێ له‌هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بگیری و هیچ یاسایه‌ك بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك تێنه‌په‌ڕێ و له‌بری خه‌ڵك بڕیار نه‌درێ و بێ حورمه‌تییان له‌ئاستدا نه‌كرێ ، ئه‌وه‌ی ئێمه قسه‌ی له‌سه‌رده‌كه‌ین ئه‌ركی هه‌موو رۆشنبیرێكی جیدیه له‌هه‌ركوێیه‌كی ئه‌م كوردستانه پان و به‌رینه‌وه بۆی هه‌یه قسه و پرسیاری هه‌بێ،ئه‌گه‌ر رۆشنبیریی كه‌ركوك دیدو گوتارێكی سه‌ربه‌خۆی له‌ئاست مه‌سه‌له سیاسی و فیكرییه‌كان نه‌بێت ، ئه‌وا ئه‌وه‌ی پێشتر له‌كه‌ركوك ده‌كرا ئه‌مجاره‌یان كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن و كه‌سیش له‌وی تری قبوڵناكات ، بۆیه ده‌بێ رۆشنبیرانی كه‌ركوك هه‌میشه‌ته‌رحی جیدی و دیدی عه‌قلانییان بۆ كێشه‌كان هه‌بێت و بوارنه‌ده‌ن خه‌ڵكانێك به‌ناوی رۆشنبیره‌وه سوكایه‌تی یا ته‌شهیر به‌كه‌س و لایه‌نه‌وه بكات ، 18 ساڵه له دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌ده‌یان ده‌زگای رۆشنبیریی و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌یی مه‌ده‌نیمان هه‌یه ، كه چی جگه له‌قسه‌و باس له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی كێ هه‌بوو قسه‌ی جیدی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕیی سیاسی و فیكریی و به‌ئه‌خلاقیكردنی سستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایتی كردبێ ، جگه له‌و نووسه‌رانه‌ی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه گۆڤاری " ئازادی " ودوا تر " ره‌هه‌ند " و دواتر " ره‌خنه‌ی سه‌رده‌م " یان ده‌ركرد، ئه‌گه‌ر رۆشنبیره‌كه‌ركوكیه‌كان ئاوڕێك له‌مێژووی رۆشنبیریی خۆمان نه‌ده‌ینه‌وه كه به‌بێ هه‌ڵوێسته‌كردن تێده‌په‌رێ و هه‌وڵوێستێكی فیكریی یا مه‌عریفیمان نیه ئاوڕی لێبده‌ینه‌وه ، دڵنیابن هێنده‌ی تر په‌راوێزده‌خرێین و كه‌ركوكیش وه‌ك هه‌میشه ده‌بێته كارتێكی فشار بۆ به‌كارهێنانی ئێمه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و كوشتنی گوتاریی رۆشنبیریی له‌كه‌ركوك و لێره‌وه به‌ره‌و شاره‌كانی تری كوردستان و عێراق شۆڕده‌بێته‌وه .