گه‌نجانی ڕه‌وه‌ند ….. ئاسۆ بیاره‌یی
گه‌نجانی ڕه‌وه‌ند
له نێوان نه‌بوونی که‌سایه‌تی و نیشتمانێکی دیاردا
1/10/2009 سوێد
assobyari@yahoo.com
کێشه‌ی گه‌نجانی ڕه‌وند له ئه‌وروپا و جیهان یه‌کێکه له‌و کێشه زیندوانه‌ی که ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ڕێکخراوه حکومی و شارستانیه‌کان بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن. نه‌بوونی که‌سایه‌تێکی توکمه و پابه‌ندبوون به کلتورێک یان نیشتمانێک یه‌کێکه له‌و گرفتانه‌ی که گه‌نجانی ڕه‌وندی دووچاری کێشه‌ی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی کردووه و زۆربه‌یانی خستووه‌ته ناو گێژاوی وونبوونه‌وه.حه‌مه گه‌نجێکی شانزه ساڵه:
"من له سوێد له دایکبوومه و له‌ویش په‌روه‌رده‌بووم، به‌لام بوونی خۆم نه‌له ناو کورده‌کاندا نه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی سوێدیدا نادۆزمه‌وه. که له ماڵه‌وه‌م و یان سه‌ردان بۆ کوردستان ده‌که‌مه‌وه، پێم ده‌ڵێن به‌چکه ئه‌وروپی، سوێدیه‌کانیش پێم ده‌ڵین په‌نابه‌ر و موسلمان. ته‌نانه‌ت باوک و دایکیشم پێم ده‌ڵێن سوێدی. سه‌رم لێشیواوه و وه‌ک دایکم ده‌لێت وه‌ک ئه‌و که‌ڵه‌شێره‌م لێهاتووه که ژیان له‌سه‌ر ته‌یمانێکی باریک ده‌به‌مه سه‌ر و نازانم سه‌ر به‌کیم".سه‌رچاوه‌ی کێشه‌که له‌وێوه ده‌ستپێده‌کات که کاتێک خێزانیک له ولاتێکی دووه‌مدا نیشته‌جێ ده‌بێت، ده‌بێته ڕه‌وه‌ند و په‌نابه‌ر، باوک و دایکه‌که بۆ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تی پێشووی خۆیان له ده‌ست نه‌ده‌ن، زیاترپابه‌ندی داب و نه‌ریت، ئاین و که‌لتوری خۆیان ده‌بن و هه‌وڵیشی ده‌ده‌ن منداڵه‌کانیان به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده بکه‌ن که‌وه‌ک خۆیان ده‌ربچن، هه‌رچه‌نده منداڵه‌کانیان له‌و وڵاتی دووه‌مدا، وڵاتێکی جیاوازدا گه‌روره ده‌بن. بۆ نموونه له ولاتێکی وه‌ک سوید که زۆر خاڵی هاوبه‌شی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی سوێدیدا نیه، زۆربه‌ی باوک و دایکه کورده‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که منداڵه‌کانیان که‌سێتی کوردی له ده‌ست نه‌ده‌ن و کوردبن یان وه‌ک موسڵمانێک ڕه‌فتار بکه‌ن. له‌لایه‌کی تریشه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی سوێدی ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ(له‌ڕێگه‌ی فێرگه و په‌یمانگا و زانکۆوه) پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و مندالانه‌ی به‌ده‌سته. شایه‌نی باسه زۆربه‌ی منداڵان و گه‌نجان هه‌شت کاتژمێر له ده‌ره‌وه‌ن و کاریگه‌ری باوک و دایکیان زۆر له‌سه‌ر نیه.
گرفت و کێشه‌کان:
1. دروستبوونی دوو که‌سایه‌تی جیاواز و دژی به‌یک له یه‌ک مرۆڤدا، که له‌ڕوی ده‌رونییه‌وه گه‌وره‌ترین گوشاری له‌سه‌ر گه‌نجان دروستکردووه.
2. کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی له نێوان ئه‌و گه‌نجانه‌و باوک و دایکیاندا، که زۆرجار فه‌رمانگه‌ی سۆشیال یان به‌شی کۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌وانی ئه‌و ولاته، ڕاسته‌وخۆ خێزانه‌کان ناچار ده‌که‌ن که به‌پێی یاساکانی ئه‌و وڵاته ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ منداله‌کانیان بکه‌ن. هه‌ندێ جاریش منداڵه‌کانیان لێ دوور ده‌خه‌نه‌وه و له شوێنی تایبه‌تیدا یان بۆ نموونه له گه‌ڵ خێزانی سوێدیدا تێکه‌ڵیان ده‌که‌ن. شایه‌نی ووتنه که فه‌رمانگه‌ی شۆشیال ده‌سه‌ڵاتێکی بالای هه‌یه له وڵاتێکی وه‌ک سوێد.
3. وونبوونی ئه‌و گه‌نجانه ده‌بێته هۆی سه‌رلێشیواویان و هه‌ندێ جاریش ده‌که‌ونه خانه‌ی تاوان و خولیای ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌بن و خوێندنیشیان پێ ته‌واو ناکرێت.
4. کاتێک شاره‌وانی و فه‌رمانگه‌ی سۆشیال ده‌ست ده‌خه‌نه ناو په‌روه‌رده‌ی خیزانه‌کانه‌وه، هه‌ندی خێزانی ڕه‌وه‌ند به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداری سه‌رپه‌رشتی منداله‌کانیان ده‌بن و هێچ ڕۆلکیان وه‌ک باوک و دایک نامێنێت. ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه، چونکه منداله‌کانیان تا ته‌مه‌نی گه‌نجی ده‌سا و ده‌س ده‌که‌ن و ئیدی ئه‌و باوک و دایکانه پاسڤ ده‌بن و ڕۆڵی سه‌رپه‌رشتیاریی و په‌روه‌رده‌یان نامێنێت.چاره‌سه‌ره‌کان
دروستکردنی پردێکی دیالۆگ له نێوان(سه‌رپه‌رشتیاری خێزانه‌کان) باوک و دایک له‌لایه‌ک و له‌گه‌ڵ منداله‌کان له لایه‌کی تر، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی په‌روه‌ده‌بوون نه‌که‌وێته ده‌ست که‌سانی سێیه‌م و هتد، که سه‌ر له منداڵه‌کان بشوێنێت.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شێوه‌یه ژیانه‌ی که سوودی بۆ دوا ڕۆژی منداڵه‌کان هه‌یه، بۆ نموونه جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌رله‌منداڵییه‌وه منداله‌که وا فێرکرێت که ئه‌و کوردێکی سوێدییه و نیشتمانه یه‌که‌می سوێده و باوک و دایکی کوردن. له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا ئه‌و منداڵه سه‌ری لێ ناشوێت. شایه‌نی ئاماژه‌یه ئه‌و منداڵه کوردانه‌ی که بۆ نموونه له نێوان سوێد و باشووری کوردستاندا ژیانیان به‌سه‌ر بردووه و خوێندوویانه، هه‌ندێکیان تا ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیش ناتوانن خۆیان یه‌کلابکه‌نه‌وه که سه‌ر به کام نیشتمانن. نه‌به‌رد گه‌نجێکی بیست و دووساڵه:
"من له ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه‌ی دواییدا چوارجار له کوردستان ژیاوم چه‌ند جارێک له هه‌ردوو وڵات‌دا(باشووری کوردستان و سوێدا) خوێندنێکی بچڕبچرم خوێندوه. ئه‌مڕۆ نه‌کوردییه‌که‌م باشه نه سوێدییه‌که‌م و بروا ناکه‌م بتوانم بچه‌مه زانکۆ. مه‌گه‌ر له پیتزه‌خانه‌یه‌کدا کاربکه‌م، ئه‌گه‌ر هه‌بێت. باوک و دایکم به‌ته‌واوه‌تی سه‌ریان لێ شیواندین. که براده‌ره‌کانم ده‌بینیم هه‌ندێکیان له زانکۆ وه‌رگیریاون یه‌ک دنیا خه‌فت ده‌خۆم.گرنگه بۆ سه‌رپه‌رشتکار(باوک و دایک) ئه‌و هێمایانه بۆ منداڵه‌کانیان بخه‌نه ڕو که له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ڕۆژانه‌یان پاردۆکس و دژی به‌یه‌ک نابێت. به واتایه‌کی دی ئاشنایه‌تیێکی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنن که له‌سوودی ژیانی ڕۆژانه و دواڕۆژی منداڵه‌کانیاندا بێت. لێ چۆن گه‌نجانی ڕه‌وه‌ند به تایبه‌تی گه‌نجی ئه‌و خێزانانه‌ی که باوک دایکیان پابه‌ندێکی به‌هێزیان به ئاین و داب و نه‌ریته‌وه هه‌یه، سه‌ریان لێ نه‌شێوێت و نه‌بنه خاوه‌ن که‌سایه‌تێکی توکمه و جێگیر، کاتێک له ماڵه‌وه به‌ندن و نه‌توانن ڕه‌ها خۆیان بنوێنن.
مونا داڵ(2007)، که ده‌رووننانس و زانیاریده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تییه له سوێد، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دادگرێت که سه‌رپه‌رشتیاری خیزان(باوک و دایک) ده‌بێت ڕاستگۆبن و ماف به مناله‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان بده‌ن، به تایبه‌تی له نیوان کچ و کوردا و زۆر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاین و کلتوور سوورنه‌بن، چونکه ئه‌وان خۆیان بریاری ئه‌وه‌یان داوه که له وڵاتێکی ئازاد وه‌ک له سوید بژین. مونا دال له دوا نامیلکه‌یدا (Handbok för samtalsledare) ئاماژه به‌وه ده‌دات کارێکی هه‌نووکه‌یی و گرنگه که(سه‌رپه‌رشتیار) باوک و دایک که به ئاگابن له‌و یاسا و ڕێسایانه‌ی که له‌ولاتی سوێد هه‌ن ده‌رباره‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی یه‌کسانی، ژیانی جوتبوون، چاودێری، په‌یماننامه‌ی ژنیڤ ده‌رباره‌ی مندالان و دیموکراتی.
که‌واته سه‌رپه‌رشتیاران (باوک ودایک) ی ڕه‌ونده ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه له دروستکردنی که‌سێتی توکمه و دواڕۆژێکی پرشنگدار بۆ منداڵه‌کانیان، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی خۆ گونجاندن و راستگۆیی به‌رامبه‌ر منداڵه‌کانیان له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیشه‌وه سوود وه‌رگرتن له‌و زانیاریانه‌ی که له‌و وڵاته‌دا هه‌یه که تێیدا ده‌ژین. لێ ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن منداڵه‌کانیان سه‌ریان لێ ده‌شوێت و له نیوان دوو نیشتماندا وون ده‌بن. نموونه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که له یانه و په‌یمانگه تایبه‌تییه‌کانی ڕێنمایی گه‌نجاندا گه‌وره ده‌ن، باشترین وێنه‌یه، که زۆربه‌ی گه‌نجی ڕه‌وندی تیایه. وێنه‌کانی تاوان و ژیانی زیندان و بێ‌کاری زیندووترین به‌ڵگه‌یه که گه‌نجانی ڕه‌وندی له ئه‌وروپا تێ که‌وتووه.
سه‌رپه‌رشتکاران(دایک و باوک) ده‌بێ به ئاگای ئه‌وه‌بن که گه‌نجان خاوه‌ن کلتورێکی جیان له‌و کلتوره‌ی که خۆیان هه‌یانه، وه‌ک(Johansson& Lalander 2007) ده‌ڵێن پیویسته به‌و زمانه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ل بکرێت که سه‌رده‌مییانه بێت و لێی تێبگه‌ن. پێوێسته کۆد و هێماکانیان تێک نه‌درێت و هانیان بدرێت که خۆیان به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست له ژیاندا بدۆزنه‌وه. گرنگه که ئه‌و گرێده‌ره پێوه‌سته‌ی که له نێوان سه‌رپه‌رشتکاران و منداڵان هه‌یه نه پسێت، ئه‌گینا شێرازه‌ی ئه‌و خیزانه ده‌که‌وێته مه‌ترسی و باوک و دایک هێج ڕۆڵێکیان نامێنێت.
سه‌رچاوه‌کان
Johansson, P& Lalander, T (2007). Ungdomsgrupper i teori och praktik. Lund Kurslitteratur
Dahl, M (2007): Att öppna nya dörrar. Handok för samtalsledare. Sverige: Göteborg