دروستكردنی دیكتاتۆر پیشه‌سازییه‌كی زیندوو
دیكتاتۆریه‌ت لهدیكتاتۆرهوه ده‌ستپێناكات، به‌ڵكه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵێت كه ئیراده‌ی نییه، روانینێكی سه‌ربه‌خۆی نییه‌و رێخۆشكارێكی زه‌لیله له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی ره‌های حیزب‌و ستهمكارو جه‌به‌روتی ستهمكاریو داگیركاری‌و پاره‌به‌خشینه‌وه‌و راوڕوت‌و تاڵانكردنی كۆمه‌ڵگه له‌ڕێی یاسای جهنگهڵو حوكمی حیزب‌و جهبهری ستهمكاریو ترس‌و چه‌واشه‌كارییه‌وه. به‌ڵام رایه‌كی دیكه‌ش هه‌یه كه ده‌ڵێت دیكتاتۆره‌كان به ڕێكه‌وت عه‌رشی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه دهستو كۆمه‌ڵگه‌ش له‌ناو ئه‌و رێكهوتهدا ده‌ژێنن. به‌ڵام ئه‌م بۆچونه ناتوانێت جیهانبینیو سیستمی دیكتاتۆریهتمان بۆ بدۆزێتهوهیو ئه‌و پێكهاته ئاڵۆز‌و یهكانگیرهمان بۆ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه لهیهكچركهی مۆنۆپۆلیزهكردنو هه‌ژمونگه‌ری دهسهڵاتو دامه‌زراوه ههڕهمییهكانی دیكاتۆریهتدا بهرههمدێتو به‌رده‌وام خۆی بهرههمدههێنێتهوهو خولقێنهرێكی نه‌خشه‌یه‌كی داگیركاریی به‌هێزه له‌ئاسته جیاجیاكانی شارستانی وه‌ك فاشیستیه‌تی مۆسۆلۆنیو كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌و دروستكردنی یهكیهكێكی كۆنكرێتیی كولتوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی له‌سیستمێكی تۆتالیتاریی دیكتاتۆریدا وه‌ك ستالین‌و به‌لشه‌فیزم، دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌پێكهاته‌یه‌كی رێكخراوه‌یی گه‌وره‌دا وه‌ك هێتله‌رو سیستمی نازیزم. دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێده‌نگ له‌ئه‌تمۆسفیرێكی سه‌رتاسه‌ری زهبروزهنگو نهێنیو كوشنده‌و مه‌ترسیدارو ترس به‌خشدا له‌یه‌كه‌یه‌كی هه‌یكه‌لی ئهمنیو سهربازیو كولتوری به‌عسیزمدا وه‌ك سیستمی دیكتاتۆریه‌ت‌و به‌عسیزم له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا.
وه‌كچۆن دیكتاتۆره‌كان له‌خۆیانه‌وه دروست نابن، هاوكات سته‌مكاریش رێكه‌وتێكی خێرا‌و سه‌یروسه‌مه‌ره نییه، سته‌مكاری ته‌نها بریتی نییه لهداپڵۆسینو كوشتن‌و وێرانكاری‌و پڕكردنه‌وه‌ی زیدانه‌كان، سته‌مكاری جیهانبینییه‌كی گه‌وره‌ی پێكهاته‌یی ئالۆزه له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌كی شارستانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌واته وه‌كچۆن سته‌مكاریی جه‌سته‌یی له‌ئارادایه، سته‌مكاریی مێژوویی‌و شارستانی‌و رۆشنبیری‌و حیزبی‌و پهروهردهییو ئابوری‌و سیاسی‌و دهروونیو به‌ڕێوه‌بردن پێكهێنه‌ری ئه‌و سیستامه نالۆژیكیو وێرانكارهیه كه وێرانكارو پێكهێنه‌ری كڵێشه‌یه‌كی دیاریكراوی كۆنترۆڵكردن‌و خاڵیكردنه‌وه‌ی هه‌ر پێكهاته‌و دامه‌زراوه‌یه‌كه لهجیهانبینییه جیاواز‌و سهربهخۆكانو پڕكردنهوایان به كه‌ره‌سته‌گه‌لێكی دیكتاتۆری‌و نائه‌خلاقی‌و نالۆژیكی تائاستێكی قوڵی سته‌مكاریی.
كاتێك دیكتاتۆره‌كان ده‌بن به‌خاوه‌نی هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی، هه‌ر له‌سوپای ئاماده‌باشه‌وه تاده‌گاته چه‌كی قورس‌و بۆمبی كیمیاوی‌و بهكترییو بایلۆژیو ئه‌تۆمی، مانای ئه‌وه نییه دیكتاتۆر لهدایهكدهبێت، به مانایه‌ك ته‌نها جه‌به‌روتی سوپا‌و هێزی میلیتاری ناتوانن دیكتاتۆر دروستبكه‌ن، نه‌خێر بۆنمونه چۆن كۆمه‌ڵگه هه‌یه به‌رهه‌مهێنه‌ری دیكتاتۆره راستهقینهكانن، هاوكات زۆر كات یاسا ده‌توانێت مه‌ترسیدارترین سیستمی دیكتاتۆری بخولقێنێت، زۆرجار مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو یان ده‌سه‌ڵاتێكی ئاینی یان ئیئتلافێكی ره‌گه‌زی‌و نهتهوهییو مه‌زهه‌بی پێكڕا ده‌توانن به‌رهه‌مهێنه‌ری زه‌به‌لاحترین سیستمی دیكتاتۆری بین، هه‌ر لهدیكتاتۆرییهتی ئابورییه‌وه تاده‌گاته دیكتاتۆریه‌تی كارگێڕی‌و سهربازیو دامودهزگاییو پۆلیسی‌و میدیایی‌و ئیستیخبارێتیو نه‌ته‌وه‌یی.
زۆر به‌ساده‌یی بۆ نمونه پڕۆژه‌یاسایه‌كی ده‌ستوری ده‌توانێت لهیهكچركی غافڵگیردا مه‌ترسیدارترین دیكتاتۆر‌و مه‌زنترین فاشیستت بۆ دروستبكات، هاوكات پێبهندیو هوتافكێشانێَكی كوێرانه بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی شه‌ڵاڵ لهگهندهڵو پێشێلكردنی مافی مرۆڤدا ده‌كارێت به‌رهه‌مهێنه‌ری دیكتاتۆرێكی راسته‌قینه‌و زیندوو بێت.
قوڕسترین شۆڕش، شۆرشه به‌سه‌ر دیكتاتۆره‌كاندا، قوڕسترین شه‌ڕ شه‌ڕه له‌گه‌ڵ دیكتاتۆره‌كاندا. به‌ڵام ئاسانترین كار دروستكردن‌و داتاشینی دیكتاتۆره، مێژوو ئه‌و راستییانه‌مان بۆ ده‌خاته به‌رده‌ست كه ئێستاكه له‌م ساته‌وه‌ختی نوسینه‌دا ده‌بنه بهڵگهلێكی زیندوو بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌قیقه‌ته سادانه‌ی كه تا ئه‌ورۆكه به زیندووی ماونه‌ته‌وه.
دروستكردنی دیكتاتۆر..پیشه‌سازییه‌كی راسته‌قینه
بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوناسی راسته‌قینه‌ی ئه‌و پیشه‌سازییه سه‌ره‌تاییه‌ی دروستكردن‌و زیندووكردنه‌وه‌ی دیكتاتۆر‌و سیستمی دیكتاتۆریه‌ت پێویسته به‌رله‌هه‌ر شتێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ستراكچه‌ری ئه‌و بونیاده گه‌وره‌یه‌ی كه دیكتاتۆری له‌سه‌ر راده‌وه‌ستێت، بگه‌ڕێینه‌وه بۆئه‌و نیزامی دابه‌شبوونه‌ی كه سه‌رله‌به‌ری پانتاییه‌كان له‌ساته‌وه‌ختێكی درێژخایه‌نی بێئاگاییهكاندا داگیرده‌كات، ده‌كرێت ئه‌و رێكخه‌ره گه‌وره‌یه بخه‌ینه به‌رده‌م پرسیار‌و راڤه‌كاری كه فه‌زای بێدهنگیو سه‌رزه‌مینی بێدهنگو خامۆش دروستده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و ناوهندو ده‌زگاو پانتاییانه بناسین كه ده‌كه‌وێته نێوان بێدهنگیو زه‌بروزه‌نگه‌وه، كه پردی په‌یوه‌ندین له‌نێوان خامۆشیو ده‌سه‌ڵاتدا، هاوكات سهرزهمینێكن له‌نێوان مهرگو وه‌همدا. مه‌رج نییه بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ئه‌و كاریزمایه‌ی كه له‌ده‌وری ئه‌و بوونه‌وه‌ره تهجهلادهكات، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و عهدهمییهتهی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان، هه‌موو هه‌بووه‌كان به‌رپاده‌بێت، كه‌واته ئایا ئێمه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خهیاڵگهیه ده‌ژین، ئایا كه‌وتوینه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه بێسنوره‌ی كه فه‌زاكانی دیكتاتۆر دهكێشنو دووباره‌ده‌بنه‌وه، ئایا له‌هه‌موو بوونه‌وه‌رێكدا ئه‌و كاریزمایه دروست نابێت؟ تۆ بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و مۆنۆپۆلیزهیه قسهبكهیتو رامانێكی دیكه‌و دنیابینیه‌كی دیكه بهرپابكهیت، ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وێرانه‌یه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ستراكتوره كۆنكرێتییه جارێكی دیكه بڕوانیته ئه‌و بونیادهو ئه‌و كاریزما‌و مۆنۆپۆلیزه گه‌وره‌یه‌ی كه دیكتاتۆر خه‌لقی دهكاتو ده‌بێته خالقو بهرپاكهری ئه‌و پانتاییه كۆنترۆڵكراوانهی كه مرۆڤه‌كانی تیادا ده‌ژین. ئه‌و وه‌ك كورتكهرهوهیهكی گه‌وره‌ی ژیان، ته‌نها مهرگدۆستێكی كارا نییه بۆ به‌رپاكردنی مه‌رگ؛ نه‌خێر ئه‌و له‌خودی مه‌رگ مۆدیلێكی دیكه‌ی ژیان بهرپادهكاتو خه‌یاڵێكی سه‌رتاسه‌ری بێئیراده‌ی تاكهكانو ئیراده‌یه‌كی گشتی كۆنكرێتی دروستده‌كات، دیكتاتۆر خولقێنهرێكی گه‌وره‌ی فهنتازیاو حیكایه‌ته وههمیهكانه، كاتێك ته‌واوی ناوه‌نده‌كان ده‌بنه دارێژهرو بهرپاكهرانی كۆنتروڵو چاودێریكردن‌و لێپرسینه‌وه‌و ته‌رجه‌مه‌كردنی شفرهكانو هێماكانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، تۆ به‌ئاسانی نا‌توانیت سه‌ربازگه‌یه‌ك له‌مزگه‌وتێك جیابكه‌یته‌وه، نا‌توانیت قوتابخانه‌یه‌ك له‌رێكخراوێكی حیزبی یان له‌ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات جیابكه‌یته‌وه، یان زانكۆ له‌به‌ندیخانه جیابكه‌یته‌وه، كاتێك سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كان ده‌بنه موڵكی دهسهڵاتو حیزب؛ ئه‌وكاته سیستمێكی ئاسۆیی كۆنترۆڵ‌و مۆنۆپۆلیزهكردن به‌رپاده‌بێت، ئه‌وكاته دیكتاتۆر‌و كاریزماكانی به‌سه‌ر ته‌واوی نێوهندهكاندا دابه‌شده‌بن، ده‌رئه‌نجام مامۆستایه‌ك یان مه‌لایه‌ك ده‌توانێت هه‌مان رۆڵ‌و كاریگه‌ریی دیكتاتۆر ببینێت، ئه‌وكاته مزگهوتێكو خوێندنگهیهكو زانكۆیه‌ك ده‌توانن هه‌مان رۆڵی حیزب‌و دیكتاتۆر ببینن، كاتێك دیكتاتۆر به‌سه‌ر ته‌واوی ناوهندو موۆڤهكاندا دابه‌شده‌بێت، گرنگ نییه دیكتاتۆر هه‌یه یان نییه، راڤه‌كردنی ئه‌م بۆچوونه زۆر به ساده‌یی په‌یوه‌سته به ڕوانین‌و دنیابینیه هاوشێوهكانو لهكارخستنو خه‌ساندنی سه‌رله‌به‌ری جیاوازییه فهرههنگیو رۆشنبیری‌و شارستانییهكانو یه‌كسانكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ناوه‌نده ژیارییه به پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئیراده‌یه‌كی گشتیی پاوانكراوی تاكڕه‌هه‌ند.(ده‌سه‌ڵاتی كوشنده.ل10)
دیكتاتۆریی میدیایی
له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری سه‌دام حسێن به‌هه‌موو هێزو جه‌به‌روتی خۆیه‌وه خاوه‌نی تاكه‌یه‌ك تهلهفزیۆنو ڕادیۆیهكو یه‌ك دوو ڕۆژنامه بوو، ئه‌ورۆكه دیكتاتۆره لۆكاڵییه‌كان خاوه‌نی ده‌یان تهلهفزیۆنو سه‌دان ڕادیۆو ڕۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و مانگهنامهو وهرزهنامهو هاوكات خاوه‌نی ده‌یان ده‌زگای ئیعلامی‌و فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌ن كه بودجه‌ی خه‌یاڵی له‌به‌رده‌ستیاندایه بۆ چه‌واشه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌و ڕاهێنانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر تهمومژو بێمتمانهییو ئاوه‌ژوكردنی راستیهكانو شێواندنی ههواڵهكانو ده‌سته‌مۆكردن‌و راڤه‌كردنی هاوڵاتیان له‌ڕێی گێڕانه‌وه‌ی حیكایهتهكانو فرۆشتنه‌وه‌ی سهروهریو ترساندن‌و بێده‌نگكردنی كۆمه‌ڵگه له‌ڕێی زه‌به‌لاحی ده‌زگا ئیعلامییهكانیانهوه.
ده‌زگا نهێنییه‌كان
دیكتاتۆره‌كانی پێشوو خاوه‌نی تاكه‌یه‌ك ده‌زگای نهێنی بوون بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌و كوشتنی جیاوازییه‌كان‌و به‌ندكردن‌و ته‌عزیبدانی نهیارهكانیانو كوشتنی تاكه‌كه‌س‌و گروپه ئۆپوزسییۆنو ره‌خنه‌گره‌كان. به‌ڵام دیكتاتۆره نوێكان خاوه‌نی ده‌یان ده‌زگای نهێنین بۆ چاودێركردنی كۆمه‌ڵگه‌و كۆنترۆڵكردنی. دیكتاتۆری نوێ تاسه‌رئێسك دژایه‌تی ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌نگه جیاوازه‌كان ده‌كات، دواجار بكوژێكی راسته‌قینه‌ی نه‌یارو دژ‌و جیاوازی‌و ههمهڕهنگییهكانه. ئه‌م ده‌زگایانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌زگاگه‌لێكی هه‌مه‌ڕه‌نگن بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌یارو رهخنهگرو ئۆپۆزیسۆنو كه‌سانی ناڕازی، هاوكات دهزگاگهلێكن بۆ ترساندن‌و تۆقاندنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه له‌ڕێی هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و نانبڕین‌و ده‌ركردن‌و خۆگیڤكرنهوهو كۆشتنی نهێنیو لێدان‌و ته‌عزیبدان، ئه‌م جۆره لهدیكتاتۆر دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر سه‌دان دیكتاتۆری بچوكدا، سیستمی كاركردن‌و سه‌رۆكایه‌تی ته‌واو جیاوازه له‌سیستمی دیكتاتۆره‌كانی پێشوو، به‌واتایه‌ك ته‌نها سه‌ركرده‌كان دیكتاتۆرنین، به‌ڵكه سه‌رجه‌م ئه‌ندامه خۆشهویستو باڵادهستو خاوه‌ن هێزه‌كان ده‌بنه دیكتاتۆر، بۆنمونه له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆره‌كانی پێشودا سه‌رجه‌م ده‌زگا رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵی دیكتاتۆر‌و حیزبدابوون، وه‌ك كوتله‌یه‌كی كۆنكرێتی‌و بهرجهستهكراوێكی كۆنترۆڵكراو، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆره لۆكاڵییه‌كاندا ده‌زگا رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كان ده‌چنه‌ژێر كۆنترۆڵی به‌رپرسه دیكتاتۆر‌و ستهمكارهكانهوه، ده‌ره‌نجام ئه‌و به‌رپرسه حیزبیانه ده‌بنبه بیریار‌و فهیلهسوفو سه‌رنوسه‌رو حاكم‌و وهرزشهوانو نوسه‌رو ئهدیبو رۆژنامه‌نوس. بۆنمونه له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆری پێشوودا سه‌رجه‌م یانه وه‌رزشییه‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵی حیزب‌و حكومه‌تێكی دیكتاتۆردا بوون، به‌ڵام ئه‌وڕۆكه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م مۆدیله تازه‌یه‌ی دیكتاتۆرییهدا یانه وه‌رزشیه‌كان دابشدهبن به‌سه‌ر سه‌دان به‌رپرسی دیكتاتۆر‌و پیاوی حیزبی‌دا، له‌سه‌رده‌می دیكاتاتۆرهكانی تردا قسهكردنو ره‌خنه‌گرتن جێی بایهخو گرینگیدانو حساب بۆكردن بوون، به‌مانایه‌ك هه‌موو ره‌خنه‌و قسه‌كردنێكی جیاواز ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری رادهچڵهكاندو ده‌ستبه‌جێ دهیگرتنو گرتوخانه‌كانی لێ پڕدهكردن یان ئه‌و نوسین‌و ره‌خنانه دوچاری دڵهڕاوكێیو سه‌ریه‌شه‌ی ده‌كردن، به‌ڵام دیكتاتۆره مۆدێرهكان سێ شێواز به‌كارده‌به‌ن، یه‌كه‌م: رێ بههاوڵاتیانو رهخنهگرانو رۆژنامهنوسانو رۆشنبیران ده‌دات كه رهخنهبگرنو وتار بنوسن‌و لهتهلهفزیۆنو رۆژنامه‌و رادیۆكاندا قسه‌بكه‌ن‌و ره‌خنه‌بگرن، به‌ڵام ئه‌م سیستمه دیكتاتۆرییه مۆدێرنه وه‌ڵامیان ناداته‌وه خه‌مساردو بێباكه به‌رامبه‌ر هه‌موو ره‌خنه‌و پێشنیار‌و خۆپیشاندان‌و مانگرتن‌و ناڕه‌زاییه‌ك، هه‌رچی شێَوازی دووه‌مه: بریتییه له‌هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌و رۆژنامهنوسو ره‌خنه‌گره دیارانه‌ی كه ره‌خنه‌ی جیدی دهگرنو ئاوێنه‌یه‌ك ده‌ده‌نه ده‌ست دیكتاتۆره‌كان تاڕووی گه‌شی ناعهدالهتیو گه‌نده‌ڵی خۆیانی تیادا ببیننه‌وه، هاوكات هه‌ڕه‌شه له‌و رۆشنبیرانه ده‌كه‌ن كه راستییه‌كان ئاشكرادهكهنو شیكاری‌و راڤه‌كاری ئه‌كادیمی ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵماڵینی ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه.
دیكتاتۆریه‌تی رۆشنبیری
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ده‌زگاو ناوه‌نده رۆشنبیری‌و هونهریو فه‌رهه‌نگیانه‌ی كه دیكتاۆرو سته‌مكاره‌كان دروستیان ده‌كه‌ن ده‌خرێنه به‌رده‌ست ئه‌و به‌ناو رۆشنبیر‌و نوسه‌رو رۆژنامهنوسو زورناژهنانهی كه كاریان ته‌نها ماكیاجكردنی دهسهڵاتو رازاندنه‌وه‌ی رووی گه‌شه‌ی ناعهدالهتیو دیكتاتۆرییه، هاوكات هه‌ڵده‌ستن به سازكردنی ده‌یان كه‌رنه‌ڤاڵ‌و فیستیڤاڵ‌و بۆنه‌و موناسه‌به‌ی حیزبی‌و نه‌ته‌وه‌یی چهواشهئامێزو ساختهئامێز بۆئه‌وه‌ی بیانكه‌ن به پاڵه‌وانی شاشه‌و فیستیڤاڵه‌كان.
شێوازی سێهه‌م : دیكتاتۆره خه‌یاڵییه‌كان جیاوازتر‌و ههژمونگهرانهتر كارله‌سه‌ر كۆنترۆڵ‌و بێدهنگكرنو ده‌سته‌مۆكردنی ده‌زگا رۆشنبیری‌و هۆنهرییهكان ده‌كه‌ن، بۆنمونه له‌سه‌روه‌ختی دیكتاتۆره‌كانی پێشوودا دیكتاتۆره‌كان ته‌نها خاوه‌نی یه‌ك ده‌زگای رۆشنبیری‌و میدیایی بوون بۆ چاپ‌و په‌خشكردنی روانین‌و دنیابینیه‌كانی خۆیان‌و هاوبیره‌كانیان، ئه‌م ده‌زگایانه سه‌رله‌به‌ر سه‌ر به حیزبی حاكم‌و دیكتاتۆربوون كه ژماره‌یان نه‌ده‌گه‌یشته په‌نجه‌كانی ده‌ست، به‌ڵام ئه‌وڕۆكه دیكتاتۆره خه‌یاڵییه‌كان بونبه خاوه‌نی دهیانو سه‌دان ده‌زگای رۆشنبیری‌و میدیای‌و ده‌زگاگه‌لی چاپ‌و وهرگیرَڕانو هونه‌رو بڵاوكردنه‌وه، سه‌رباری ئه‌م داگیركردن‌و مۆنۆپۆكردنه كه له‌زۆر شوێندا باسمان كردووه(بڕوانه كتێبی ده‌سه‌ڵاتی كوشنده له‌كۆمه‌ڵگه‌ی دیكتاتۆره بچوكه‌كاندا)، به‌ڵام ئه‌م ده‌زگا به‌ناو رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگییانه به‌رهه‌مهێنه‌ری سوپایه‌ك نه‌خوێنه‌واری كوشنده‌و رۆشنبیری بێ ئاگا‌و بێباكن، هاوكات خۆڵقاندنی سوپایه‌ك لهرۆژنامهنوسی موچه‌خۆرو فه‌رمانبه‌رو بێئه‌ندازه به‌رهه‌مهێنه‌ری سوپایه‌ك له‌مرۆڤی بێدهنگو نائه‌كتیڤ ته‌نها بریتی نییه لهپڕكردنو لێوڕێژكردنی رۆشنبیری به جههلو بێدهنگیو ده‌سته‌مۆیی، نه‌خێر هه‌وڵێكی كوشنده‌شه بۆ كاولكردنی فه‌رهه‌نگی رۆشنبیری‌و دنیابینی مۆدێرن، به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سنور پاره‌یان بۆ ههڵدهڕێژێتو نه‌سریه‌ی سیحریو بوودجه‌ی بێ دایك‌و باوكیان بۆ ته‌رخان ده‌كات، دواجار ئه‌م سوپایه بێ‌سنور گوێرایه‌ڵن، بێ ئه‌ندازه قسهنهكهرنو كاریان بره‌ودانه به بێدهنگیو هیچ نهوتنو سهرڕاوهشاندنو موجامهلهكردنو دهستخوشیكردن له‌ناعه‌داله‌تی وێرانكردنی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌زگاكان بهبێدهنگیو درووستكردنی وههم.
دیكتاتۆری نوێ له‌هه‌موان زیاتر تهلهفزیۆنو رادیۆ‌و رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌كان پڕده‌كه‌ن لههاشۆهۆشی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌ڕاستیدا هیچ دیكتاتۆرێكی دنیا هێنده ئازا‌و چاونه‌ترس نه‌بووه وه‌ك دیكتاتۆره مۆدێرنه‌كان به‌بێ شه‌رم وه‌ك رهخنهگرێكو رۆشنبیرێك قسه‌بكه‌ن، جارناجار وه‌ك فهیلهسوفو بیرمه‌ند ده‌رده‌كه‌ون، هه‌ندێكجار وه‌ك رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوس، دواجار وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ئهفسانهییو پاڵه‌وانێكی وههمیو حیكایه‌تخوانێكی كۆپیكراو.
ئه‌وه‌ی ئه‌م مۆدێله نوێیه‌ی دیكتاتۆریه‌ت لهمۆدیلهكانی دیكه جیاده‌كاته‌وه ئه‌و سیستمه ئاڵۆز‌و وێرانهكارو ووردهكارهیه كه كاریان ئاوهژووكردنو ساختهسازیو چهواشهكردنو به‌رهه‌مهێنانی جه‌هله له‌ڕێی كه‌ره‌سته‌گه‌لێكی مۆدێرنه‌وه.
دیكتاتۆرییه‌تی ئابوری
هاوكات ئه‌م مۆدێله چه‌ند خاوه‌نی عه‌قڵێتێكی كۆنزێرڤاتیڤو نابهرپرسو ناعادیله، عهقڵێتێكیشه خوازیاری داگیركردنی سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه ئابوری‌و فه‌رهه‌نگی رۆشنبیری‌و میدیایی‌و سیاسییه‌كانه، عهقڵێتێكه هه‌ڵگری حه‌شارگه‌یه‌كی په‌نهانه بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه له‌ڕێی كۆنه‌په‌رستی‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئابورییه‌وه.
رامین جه‌هانبه‌گلو ده‌ڵێت: "دیموكراسی ده‌ستپێكه‌ری مێژوویه‌كه كه مرۆڤ تیایدا له‌وپه‌ڕی گوماندایه له‌باره‌ی بنه‌ماكانی ده‌سه‌ڵات، یاسا‌و مه‌عریفه‌وه، هه‌روه‌ها بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندی یه‌كێك به ئه‌وی دیكه‌وه له‌گشت شێوازه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا." به‌واتایه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ناشرین ده‌كات بێده‌نگییه، یه‌كێكه له‌فاكته‌ره گرینگه‌كانی دروستبونی دیكتاتۆریه‌تیش، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی بێدهنگو ملكهچو خۆشباوه‌ڕو بێ پرسیار كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مردووه، هاوكات كۆمهڵگهیهكیشه هه‌نگاوه‌كانی چه‌ند دوورن لهكرانهوهو خولقاندنی كولتورێكی مۆدێرن، هێنده‌ش هه‌نگاوه‌كانیان نزیكه لهجههلو بهربهڕیهتو هوتافكێشان بۆ دروستكردنی دیكتاتۆره مۆدێرنه‌كان.
به‌ڵام ئه‌م سیستمه ئالۆزه لهدیكتاتۆریهت به‌رهه‌مهێنه‌ری پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی سهرلێشێواویو نابهرپرسیاێتیو یاسای جه‌نگه‌ڵییه. دیكتاتۆری خه‌یاڵی خۆی به‌خاوه‌نی سه‌رله‌به‌ری داهاتو بودجه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی نیشتیمان ده‌زانێت، لهمیراتگرێكی دڵڕه‌ق ده‌چێت كاتێك سه‌رله‌به‌ری ئه‌و میراته‌ی كه بۆ هه‌موان به‌جێماوه به‌هی خۆی دهزانێتو ده‌یكات به‌ناوی خۆیه‌وه.
دیكتاۆره نوێكان یان لۆكاڵییه‌كان، پێكڕا ده‌بنه داگیركارێكی راسته‌قینه‌ی سهروهتو سامانی نیشتیمانی، هه‌ر لهكانه نهوتییهكانهوه بۆ پاڵاوگهكانو بۆرییه نه‌وتییه‌كان، هه‌ر له‌پڕۆژه‌ی كاره‌باوه بۆ بودجه‌و داهاتی كاره‌با، هه‌ر لهبازرگانییه گه‌وره‌كانه‌وه تاده‌گاته خاوه‌ندارێتیكردنی كۆمپانیا‌و
له‌كۆتاییدا دیكتاتۆر ده‌ڵێت من خاوه‌نی هیچ نیم، ئه‌گه‌ر بمرم ده‌بێت شاره‌وانی بمنێژێت، دیكتاتۆرێكی دیكه‌ش ئێمه خاوه‌نی هیچ شتێك نیین، نه كۆمپانیامان هه‌یه، نه بازرگانی ده‌كه‌ین، یه‌كێكی دیكه‌ش مانگانه 400 هه‌زار دۆلار وهردهگرێتو هیچ ناڵێت. بودجه‌ی وڵات به‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌و جیهانه‌وه تاڵاندهكهنو تێده‌په‌ڕێت….تاد
دیكتاتۆرییه‌تی بێده‌نگی
چه‌ند بێده‌نگی دیكتاتۆر‌و سته‌مكار دروستده‌كات، ده ئه‌وه‌نده‌ش فشار‌و ره‌خنه‌و ناڕه‌زاییه‌كان رێگرێكی گه‌وره‌ن له‌به‌رده‌م دروستبوونی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر‌و سته‌مكار. ئه‌وه‌ی گهندهڵیو ناعه‌داله‌تی جوانتر‌و جوانتر ده‌كات بێدهنگیو داخرانی شارستانییه.
كۆمه‌ڵگه‌ی بێده‌نگ..پێكڕا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی قڕوقهپه به‌رامبه‌ر سیخناخبوونی گهندهڵیو هه‌ڵاوسانی ناعه‌داله‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فهرههنگیو ئابوری، بێده‌نگه به‌رامبه‌ر موچه‌ی زۆروزه‌وه‌نده‌ی پهرلهمانتارو وه‌زیرو بهرپرسو بێئاگایه به‌رامبه‌ر موڵك‌و ماڵی بێشوماری سه‌ركرده‌و بهرپرسو عه‌نته‌ره‌كانی حیزب‌و حكومه‌ت، بێخه‌به‌ره لهراوڕوتی گهندهڵخۆرهكانی ناو حكومهتو حیزب، خه‌وتووه له‌سه‌ر پێخه‌فی رزیوی كولتورێكی هه‌ژارو دنیابینیه‌كی زه‌لیل، پێكڕا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نائه‌كتیڤ‌و نابهرپرسیارو بێخه‌مه به‌رامبه‌ر نه‌بوونی گۆڕان‌و چاكسازی‌و به‌ڵێنی درۆ‌و حیكایه‌تی دووباره‌و كڕیارێكی زه‌لیله له‌به‌رده‌م فرۆشتنه‌وه‌ی سهروهریو به‌سه‌رهاته مێژووییه‌كان به نرخێكی گران. بێده‌نگه به‌رامبه‌ر كردنی رۆژی له‌دایكبوونی سه‌ركرده‌كان به پشووی ره‌سمی، بێده‌نگه به‌رامبه‌ر بودجه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری حیزبه‌كان‌و ناشهفافیهتو شاردنه‌وه‌ی نهێنییه دارایی‌و ئابورییه‌كان.
كۆمه‌ڵگه‌ی بێده‌نگ ته‌نها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خامۆش نییه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی، نه‌خێر كۆمه‌ڵگه‌ی بێده‌نگ رووبه‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆنخوازیو ئاستی سفری رۆشنبیری‌و گه‌شه‌كردنی جههلو گه‌شانه‌وه‌ی نه‌ریتخوازی‌و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوری‌و ئابوری‌و ژیاری. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو خاڵییه لهبێدهنگیو پڕه لهدهنگو ناڕهزاییو فشار‌و دهنگو ره‌نگی جیاواز.
له‌كۆتاییدا دیكتاتۆریه‌ت‌و دروستكردنی دیكتاتۆره‌كان رێكه‌وتێكی ئه‌فسانه‌یی نییه، به‌ڵكه پیشه‌سازییه‌كی راسته‌قینه‌و زیندووه له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فهرههنگیو ئابوری‌و پهروهردهییو دواجار بێده‌نگی دروستكارێكی راسته‌قینه‌ی دیكتاتۆر‌و ستهمكارو بكوژهكانه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه فشار‌و ناڕهزاییو دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن‌و دادگاییكردنی وه‌زیرو بهرپرسو تاڵانچی‌و گه‌نده‌ڵخۆر‌و بكوژه‌كان رێگرێكی راسته‌قینه‌ن له‌به‌رده‌م ئه‌و پیشه‌سازییه راسته‌قینه‌یه‌دا كه كارخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ دروستكردن‌و جوانكردنی دیكتاتۆره‌كان.