“ئازادی و جه‌نگاوه‌ره‌كانی، سته‌م و جه‌لاده‌كانیره‌خنه، دۆكۆمینت، ئامار، راستییه‌كانئاسۆ جه‌بار له‌دوتوێی 528 لاپه‌ڕه‌دا ئه‌م كتێبه به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌و راپۆرتی جیهانی‌و نێوخۆی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستیانه ده‌كاته‌وه كه كوشتنی خۆپیشانده‌ران‌و Continue Reading »
“جه‌لاده‌كانی به‌عس..ده‌سه‌ڵاتی قێزه‌وه‌ن” ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خوێڕێژ‌و ئینسانكوژانه‌ی پێیانوایه له‌ڕێی كوشتنی خه‌ڵك‌و داپڵۆسینی نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نوس‌و گه‌نج‌و رفاندنی ئینسانه‌كانه‌وه ده‌توانن كۆمه‌ڵگه خامۆش بكه‌ن، سه‌ده‌ده‌ر سه‌د ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌مه‌جی‌و دڕنده‌ن، ده‌بێت سه‌رشۆڕی ئه‌و حه‌قیقه‌ته Continue Reading »
سارته‌ر له‌نوسینێكدا پێمانده‌ڵێت: “مه‌حاڵه فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی شوێن له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بدۆزێته‌وه كه هێشتا خه‌ڵكی تیایدا پێویستیان به ئازادی راسته‌قینه هه‌بێت.” ئازادی راسته‌قینه قوڵ په‌یوه‌ندی به ئاستی فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شارستانییه‌وه هه‌یه، وه‌كچۆن ئازادی Continue Reading »
جه‌لاده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان چۆن بێشه‌رمانه‌و وه‌حشیئاسا به ده‌ستڕێژی مه‌رگ كه‌وتنه وێزه‌ی خه‌ڵكی بێ تاوان له سلێمانی، ده‌بێت خۆیان‌و سه‌رۆك‌و به‌رپرسه مه‌ڵاسخواردووه‌كانی ئه‌و كرده وه‌حشیگه‌رانه‌یه بدرێنه دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ كه نوێنه‌ری Continue Reading »
ده‌سه‌ڵات وه‌ك هێزێكی دڕه‌نده“پڕۆسه‌ی كوشتنی كۆمه‌ڵگه وه‌ك كیانێَكی سه‌ربه‌خۆ”چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نوسه‌ر‌و رۆشنبیر ئاسۆ جه‌بارسازدانی: زمناكۆ ئیسماعیل پرسیار: بۆ زیاتر له‌نۆزده ساڵ ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان، له‌ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق دابڕاوه، به‌ڵام تاوه‌كو Continue Reading »
ئایا ته‌نها تاڵانكردنی سه‌روه‌توسامانی كۆمه‌ڵگه‌و نیشتیمان پڕۆژه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه‌ی نایاسایی‌و ناسیاسی‌و نائه‌خلاقی‌و ناشارستانییه؟ ئایا داگیركردنی سه‌رله‌به‌ری پڕۆژه ئابورییه گه‌وره‌كان له‌لایه‌نی حیزب‌و ده‌سته‌وتاقمێكی مافیایی دیاریكراوه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی وه‌حشیگه‌ریی نییه؟ ئایا داگیركردنی ده‌زگا‌و Continue Reading »
كولتوری هه‌ژار، كولتوری ده‌وڵه‌مه‌ند“كو‌لتور وه‌ك هێزێكی راسته‌قینه” كاتێك كۆمه‌ڵگه سیخناخ ده‌بێت له‌سته‌مكاریی حیزبی‌و ناحاڵی سیاسی‌و هه‌یه‌جانی بێمانایی‌و دڵه‌ڕاوكێی ناعه‌داله‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری، كاتێك به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبی‌و تاكه‌كه‌سی‌و خێڵه‌كی‌و تایبه‌ته‌كان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه ئینسانی‌و Continue Reading »
جیاوازییه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان رۆشنبیری زیندوو و رۆشنبیری كوشنده‌دا، جیاوازییه‌ك كه پێكڕا پێكهێنه‌ری ئه‌و روانین‌و دنیابینیانه‌یه كه رۆشنبیر له‌فه‌زایه‌كی شارستانی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و ئابوری‌دا به‌رجه‌سته‌ده‌كات. رۆشنبیری زیندوو واته پڕۆژه‌ی Continue Reading »
سه‌فه‌ری خه‌ونێك به‌نێو دێڕ به‌دێڕی غه‌زه‌لێكداعیشق په‌نجه‌ره‌یه‌كه له‌زومرودی شكاوده‌ریا ته‌نها ئاوردانه‌وه‌ی نه‌وره‌سێكه له‌وشكانیهاژه‌ی خه‌یاڵێكه شه‌پۆله‌كان ده‌یبه‌نقه‌فه‌زێكی بچوكه.. ره‌نگاوڕه‌نگ سه‌فه‌ری تابلۆیه‌ك به‌سه‌ر شه‌قامه بچوكه‌كانی خه‌ونێكداچركه پیاسه‌ی نیلۆفه‌رێكی نوستووه به‌ژێر بارانادێڕێك Continue Reading »
بارۆنه‌كانی نانبڕینئه‌خلاقی ده‌ركردن..كولتوری نانبڕین بارۆنه‌كان، ته‌نها بازرگانه‌كانی شه‌ڕ‌و كوشنده راسته‌قینه‌كان نیین، وه‌كچۆن چه‌ندین بارۆنی بازرگان‌و بارۆنی كۆمپانیا‌و بارۆنی بایه‌عی‌و بارۆنی نه‌وت‌و غاز‌و به‌نزین‌و بارۆنی چه‌كفرۆش‌و بارۆنی مه‌رگ‌و بارۆنی رۆشنبیریی هه‌یه، Continue Reading »
دیكتاتۆریه‌ت له‌دیكتاتۆره‌وه ده‌ستپێناكات، به‌ڵكه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵێت كه ئیراده‌ی نییه، روانینێكی سه‌ربه‌خۆی نییه‌و رێخۆشكارێكی زه‌لیله له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی ره‌های حیزب‌و سته‌مكار‌و جه‌به‌روتی سته‌مكاری‌و داگیركاری‌و پاره‌به‌خشینه‌وه‌و راوڕوت‌و تاڵانكردنی كۆمه‌ڵگه له‌ڕێی یاسای Continue Reading »
یه‌كه‌مین پڕۆژه بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی نوێ بۆ دادگایكردنی وه‌زیر‌و به‌رپرس‌و لێپێچینه‌وه له‌به‌فێڕۆدانی سه‌روه‌ت‌و سامانی نیشتیمان.بانگه‌واز:ئاسۆ جه‌بار بۆ به‌ڕێزان: -په‌رله‌مانی نوێی كوردستان، رێكخراوه جیهانییه‌كان، رۆشنبیران‌و نوسه‌ران‌و رۆژنامه‌نوسان، رۆژنامه‌و میدیا سه‌ربه‌خۆكان، Continue Reading »
مامۆستای مه‌زنی مۆزیك حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی كۆچی دوایی كرد شه‌وی 15\16 یه‌كێك له‌مه‌زنترین ئاوازدانه‌رانی كوردی‌و فارسی مامۆستای مویزیك حه‌سن یوسف زه‌مانی له‌ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا به‌نه‌خۆشییه‌كی كوشنده كۆچی دوایی كرد…مه‌رگی Continue Reading »
رۆشنبیری به‌رپرسیار… كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رپرسیار گۆڕانی ریشه‌یی له‌سه‌ر ئاستی شارستانی‌و یاسایی‌و رۆشنبیری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسۆ جه‌بار ئایا دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی لافیته‌یه‌كی حیزبییه یان دروشمێكی به‌تاڵ… ئایا سه‌روه‌ری یاسا هوتافێكی سیاسییه یان پڕۆژه‌یه‌كی Continue Reading »
-گه‌ر خه‌ڵكی پێشتر سروشتی رابه‌ر‌و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی خۆیان بناسن‌و له‌وه ئاگادار بن كه ئایا كه‌سانێكی سادیستن یان نا، ئه‌وده‌مه ده‌توانن رێ له‌كۆستی زۆر گه‌وره بگرن. ئه‌ریك فرۆم"له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌حه‌قیقه‌ت Continue Reading »
جوێندان وه‌ك دوایه‌مین هه‌ناسه‌ی شه‌ڕانگێزیله‌نێوان ده‌سه‌ڵاتێكی جوێنفرۆش‌و عه‌نته‌ریاتی حیزبیدائاسۆ جه‌بار دیارده‌ی جوێندان‌و سوكایه‌تیكردن به رۆژنامه‌نوس‌و بڵاوكراوه سه‌ربه‌خۆكان دیارده‌یه‌كی تازه نییه، فیعلێكی كۆنه، ئه‌توارێكی راسته‌قینه‌ی به‌رپرس‌و عه‌نته‌ر‌و هه‌رقله‌كانی حیزبه، له‌پشت هه‌ر Continue Reading »
چه‌وسانه‌وه‌ی رۆشنبیریئاسۆ جه‌بار دیكتاتۆره‌كان به‌رله‌وه‌ی قفڵ بده‌ن له‌كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رله‌به‌ری كایه‌و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و سیاسییه‌كان داگیر بكه‌ن، پێكڕا كار له‌سه‌ر داگیركردن‌و وێرانكردنی ئاستی فه‌رهه‌نگی‌و رۆشنبیری‌و مێژووی ده‌كه‌ن، خوازیارن قفڵ بده‌ن Continue Reading »
ئاسۆ جه‌بار:موچه‌ی ساڵێكی سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندامان و نابینایان به‌قه‌ده‌ر موچه‌ی مانگێكی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی نییه كه‌مئه‌ندامان‌و نابینایانی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، بڕینی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان‌و نه‌بوونی بینا‌و ده‌زگای فه‌رهه‌نگی‌و Continue Reading »
نه‌وه‌یه‌كی غه‌مگین..كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دڵڕه‌قئاسۆ جه‌بار ئازار كاتێك رووه راستییه‌كه‌ی خۆی نیشان ده‌دات زۆر ترسناكه، به‌ڵام كاتێك شێوه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت‌و وه‌ك قوربانییه‌ك دێته پێشه‌وه، جوان‌و سه‌رنج راكێشه." (پاولۆ كۆیلۆ-رۆمانی یانزه Continue Reading »
كوشتنی شار..كوشتنی نیشتیمانئاسۆ جه‌بار كوشنده‌كانی شار كێن؟ كێن ئه‌وانه‌ی ده‌بنبه كوشنده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی كولتوری شار‌و شارستانیه‌ت؟ جیاوازی چییه له‌نێوان كوشتنی ئینسان‌و كوشتنی شاردا..؟ له‌راستیدا بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه Continue Reading »
گفتووگۆی گۆڤاری ستاندارد له‌گه‌ڵ ئاسۆ جهبارسازکردنی:عه‌تا حوسێن بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن
هه‌زاران ساڵ بێهوده‌ییئاسۆ جه‌بار تێپه‌ڕی ئه‌و ڕۆژانه‌ی به‌دیار خه‌ونێكه‌وه خومار ده‌بووینئه‌و ساتانه‌ی به‌دیار چركه پیاسه‌یه‌كی نیگارییه‌وه‌به دیار یاسه‌مینه‌كانه‌وه ده‌مردینڕۆژێك دێ بوونی ئێمه ده‌بێته ئارایه‌كی خه‌یاڵسات به سات Continue Reading »
كولتوری هه‌ڕه‌شه‌كردن، كولتوری ژیاندۆستیئاسۆ جه‌بار هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌میدیای ئازاد‌و هه‌ر گروپێكی جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات‌و به‌رپرسه عه‌نته‌ره‌كانی حیزب‌و حكومه‌ته‌وه له‌و شعوره دیكتاتۆری‌و سته‌مكارییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ده‌یه‌وێت یه‌كڕیزی‌و یه‌كپارچه‌یی بخاته خزمه‌تی Continue Reading »
په‌رله‌مانی به‌رپرسیار..په‌رله‌مانی خه‌وتووئاسۆ جه‌بار "په‌رله‌مان ئاگای له‌بودجه‌ی هیچكام له‌حیزبه‌كانی كوردستان نییه"(جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان)-له‌م خوله‌دا په‌رله‌مان (217) جار كۆبونه‌ته‌وه،…به‌ڵام نه‌یانتوانیوه لێپێچینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵ وه‌زیر‌و به‌رپرسسه‌كاندا بكه‌ن، تائێستا یه‌ك Continue Reading »
ئۆپۆزسیۆنی رۆشنبیرییئاسۆ جه‌بار ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه خاڵین له‌ناوه‌ند‌و ده‌زگای رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگی‌و هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ، پێكڕا ده‌بنه كۆمه‌ڵگه‌لێكی هه‌ژار‌و وێران له‌ڕووی شارستانی‌و فه‌رهه‌نگییه‌وه. ئه‌و نیشتیمانه‌ی پڕه له‌ده‌زگا‌و كۆمپانیای حیزبی‌و حكومی‌و خاڵیه Continue Reading »
تارژه‌نێكی له خوا یاخی تۆ كه له ده‌ریادا نامری …له باخچه‌دا به‌دیار یاسه‌مینه‌كانه‌وه ده‌مری ئاسۆ جه‌بار ئه‌وكاته‌ی حه‌رفه‌كانی یه‌قینم ده‌خوێنده‌وه‌گه‌له‌مرۆڤێكی بێ‌شومار كه‌ڵبه‌یان له خوێنی گوڵدا بووئه‌وكاته‌ی به حه‌سره‌ته‌وه لاپه‌ڕه‌كانی زه‌مه‌نم Continue Reading »
کوشتنى کتێبفرۆشەکانئاسۆ جەبار "لەهەڵمەتێکى بە جەرگانەى هێزەکانى ناوخۆ‌و بەئامادەبوونى سەرۆکى حکومەتو بەرپرسو سەرجەم پیاوە بەرزەکانى حیزب‌و نزیکەى 101 ئەندام پەرلەمانى خەوتوو 42 وەزیرى بێئیش، رۆژى پێنج شەممە توانرا بە هێزێکى Continue Reading »
کێ بێ ئه‌ده‌ب و به‌ره‌ڵایه؟ئاسۆ جه‌بار بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن……
غەزەلەكانى مەرگ بارۆنەكانى فیردۆس… ئاسۆ جەبار جیهان گەوریە، بەڵام لەناخماندا قوڵە وەك دەریا.(ریلكە) خەیاڵ دەرگایەكە یان خۆى دەكرێتەوە یاخود هیچ هێزێك نییە بیكاتەوە. (غەزەلنوسو باخەكانى خەیاڵ. بەختیار عەلى.ل198) غەزەلنوسو باغەكانى Continue Reading »
حەڵاڵكردنى خوێنى رۆژنامەنوسان "جەبەروتى مەرگو بێدەنگكردنى كۆمەڵگە" ئاسۆ جەبار ئەوانە كێن لەشەوو رۆژێكدا خوێنى رۆژنامەنوسان حەڵاڵ دەكەن، كێن ئەو پیاوكوژانەى بە تەورى حیزبەوە لاپەڕەى گۆڤارەكانو رۆژنامەكان خەڵتانى خوێن دەكەن، كێن ئەوانەى Continue Reading »
"مللانێى نێوان رۆشنبیر‌و سیاسى، یان لەنێوان قەشەو حاكم،..بەتەنیا مللانىَ نییە لەنێوان (مەعریفە)و (دەسەڵات)دا، بەڵكو ململانێیە لەسەر رەوایى، واتە لەسەر مۆنۆپۆلكردنى هەق بۆ دركاندنى راستییەكان." عەلى حەرب دەزگا كوشندەكان بەرهەمهێنانى جەهل.. پیشەسازییەكى Continue Reading »
ئاسۆ جەبار…… "سەفەرێكى ئەفسانەیى، كەرنەڤاڵێكى بێكۆتایى" ( شكاندنى زەمەنو تێپەڕاندنى سنورەكانى روانین لەقەسیدەى ( دەرگاكان ) ى بەختیار عەلى دا ) دنیاى دەرەوەى ترادسیوَنى رۆشنبیرى‌و ئەدەبىو هونەرى دنیایەكە لێوان‌لێو لەجیاوازى، دنیاكە بوَ دوَزێنەوەى Continue Reading »
دەسەڵاتى ئێكسپایەر…. كۆمەڵگەى ئێكسپایەر خاوەنى دەسەڵاتو پەرلەمان‌و حكومەتوحیزبى ئێكسپایەرە، دواجار ئەم مۆدێلە پێكهاتەیەكى ئاڵۆزى كۆلێكتە لەدنیاى كلاسیك‌و دنیاى مۆدێرن، واتە پانتاییەكى گەورەى یادەوەرىو مێژوو، حیكایەتو موقەدەساتە، هاوكات بەكاربەرێكى بێمەعریفەو دواكەوتووى Continue Reading »
ئاسۆ جەبار "مرۆڤ مەحكومە بە ئازادى"سارتەر "خەڵكى لەژێر كۆنترۆڵى ستەمكاران بەسادەیى دەبنە كەسى ترسنۆك‌و باڵادەستى قبوڵ دەكەن."ئاتین دۆلابۆتى ئازادی لەگیرفانی كەسدا نییە، ئەوەی پێیوایە گیرفانەكانى پڕن لەئازادییەكانى من‌و تۆ‌و بەئارەزووی خۆی دەستدەكات Continue Reading »