
پشتیوانیكردن‌و به‌رگریكردن له‌مافه ره‌واكانی نابینایان‌و كه‌مئه‌ندامانی نیشتیمان
ئاسۆ جه‌بار:
موچه‌ی ساڵێكی سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندامان و نابینایان به‌قه‌ده‌ر موچه‌ی مانگێكی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی نییهكهمئهندامانو نابینایانی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، بڕینی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان‌و نه‌بوونی بیناو ده‌زگای فهرههنگیو رۆشنبیری‌و نه‌بوونی پێداویستی گونجاو بۆ كه‌مئه‌ندامان‌و نابینایان پێكڕا به‌پێی ستاندارده نێودهوڵتییهكانی خزمه‌تكردنی كه‌مئه‌ندامان وه‌ك كارگهلێگی نائینسانی‌و ناشارستانی‌و نائه‌خلاقی حسابی بۆ ده‌كرێت.
سه‌رجه‌م موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان كۆبكه‌یته‌وه ناگاته به‌رپێی موچه‌ی ئهندامپهرلهمانو وه‌زیره‌كان، موچه‌ی ساڵێكی سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندامان به‌قه‌ده‌ر موچه‌ی مانگێكی مه‌سعود بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی نییه.
ئه‌م په‌یامه بێجگه له‌خه‌مێكی گه‌وره‌و هاوبه‌ش هیچی دیكه نییه، پشتیوانیكردن‌و به‌رگریكردن له‌مافه ره‌واكانی نابینایان‌و كه‌مئه‌ندامانی نیشتیمان هیچی تێناچێت، ئیشێكه هێنده قورس نییه، ئێمه كۆڵیان بۆ ناكێشین، كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م به‌رگریكردنه ئینساندۆستانهو ژیاندۆستانه‌یه ناكوژرێتو سجن ناكرێت، كارێكی هێنده قورس نییه بۆ چه‌ند ساتێك وه‌ك نابینایه‌ك بیربكه‌ینه‌وه‌و بژین‌و وه‌ك كه‌مئه‌ندامێكی دڵ پڕ له‌هیوا بیربكه‌ینه‌وه‌و داواكاریمان هه‌بێت.
كاری ئێمه ته‌نها قسه‌كردن نییه له‌مه‌سه‌له ستراتیژی‌و نهتهوهییو دیموكراسی‌و گهندهڵیو سیاسهتو حكومڕانی‌و هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌م چه‌مكه گه‌ورانه، وه‌كچۆن كاری ئێمه وه‌ك نوسه‌رو رۆژنامهنوسو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مهدهنیو مافی مرۆڤ‌و میدیا ته‌نها نوسین‌و بڵاوكردنه‌وه‌و ۆركشۆپو سیمینار‌و كۆڕوكۆبونه‌وه نییه، به‌ڵكه به‌ر له‌هه‌رشتێك كاری ئێمه به‌رگریكردنێكی كردارییه لهئینساندۆستیو ژیاندۆستی.
نابینایان‌و كه‌مئه‌ندامانی كوردستان تائه‌وڕۆكه گه‌وره‌ترین غه‌دریان لێكراوه له‌ڕووی ئابوری‌و فهرههنگیو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بژێوی ژیانه‌وه، هه‌ر بۆ نمونه موچه‌ی په‌رله‌مانتارێك زیاد له 6 ملیۆن دیناره‌و موچه‌ی نابینایه‌ك 30 هه‌زار دیناره كه نایده‌نێ ئێستا‌و به‌شی هیچ شتێكی ناكات، ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی به‌رامبه‌ر موچه‌و بژێوی ژیانی نایبنایانو كه‌مئه‌ندام ده‌كرێت له‌دنیادا بێوێنه‌و دانسقه‌یه.
له‌به‌رئه‌وه من وه‌ك ئاسۆ جه‌بار داواكارم له‌نوسه‌ران‌و رۆژنامهنوسانو رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مهدهنیو میدیاكان پێكڕا هه‌موو لایه‌ك پشتیوان‌و به‌رگریكارێكی راسته‌قینه بین لهمافو داواكارییكانی نابینایان‌و كه‌مئه‌ندامان‌و هه‌ڵمه‌تێكی جیدی‌و ئینساندۆستانه بكه‌ین له‌پێناو داواكارییه‌كانیاندا.