چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاسۆ جه‌بار
ده‌سه‌ڵات وه‌ك هێزێكی دڕه‌نده
“پڕۆسه‌ی كوشتنی كۆمه‌ڵگه وه‌ك كیانێَكی سه‌ربه‌خۆ”
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نوسه‌ر‌و رۆشنبیر ئاسۆ جه‌بار
سازدانی: زمناكۆ ئیسماعیل
پرسیار: بۆ زیاتر له‌نۆزده ساڵ ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان، له‌ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق دابڕاوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا، نه‌توانراوه ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكرات‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی له‌هه‌رێمدا بونیات بنرێت، ئێوه تاچه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دان‌و به‌ربه‌سته‌كانی دیموكراسییه‌ت له‌هه‌رێمدا له‌چیدا ده‌بینن.؟!.
ئاسۆ جه‌بار: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌سه‌ڵات‌و هه‌ژموونی زلحیزبه‌كانی كوردستان به‌ربه‌ستێكی راسته‌قینه‌و ناشارستانی بوون له‌به‌رده‌م به دیموكراتیزه‌كردن‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسایی‌و شارستانی، هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌ناشرینترین‌و ناشارستانیترن مۆدێلی حكومڕانی له‌جیهاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی شتێك نییه به‌ناوی سه‌روه‌ری یاساوه، حیزب حاكمی موتڵه‌ق‌و بێچه‌ندوچون‌و كۆنترۆڵكار‌و داگیركارێكی راسته‌قینه‌ی سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه ئابوری‌و سیاسی‌و شارستانی‌و فه‌رهه‌نگی‌و رۆشنبیرییه‌كانه.
هاوكات ئه‌و ئه‌نداسه‌سازییه نامه‌عریفی‌و نالۆژیكییه‌ی تائه‌وڕۆكه وه‌ك نه‌خشه‌یه‌كی ناشرینی سیاسی‌و حیزبی‌و كارگێری‌و رۆشنبیریی كاری له‌سه‌رده‌كرێت بریتییه له‌به‌رجه‌سته‌كردنی كۆمه‌ڵگه له‌ناو كایه‌كی بچوك‌و هه‌زیلی وه‌ك حیزب‌دا، ئه‌م كڵێشه‌سازییه نائینسانی‌و ناشارستانییه درێژكراوه‌ی ئه‌و سته‌مكارییه مێژووی‌و حیزبگه‌راییه‌یه كه به‌رهه‌می به‌لشه‌فیزم‌و ستالینیزم‌و نازیزم‌و شۆفێنیزم‌و به‌عسیزم‌و رژێمه تۆتالیتاری‌و دیكتاتۆرییه‌كانه، ئه‌وڕۆكه ئه‌م به‌رهه‌مه ناشارستانی‌و سته‌مگه‌راییه به میرات بۆ ده‌سه‌ڵاته حیزبگه‌را‌و خێڵه‌كی‌و بنه‌ماڵه‌په‌رست‌و عه‌شره‌تپه‌رست‌و سته‌مكاره‌كان به‌جێماوه. ئه‌م میراته پێكڕا گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌وگرانی ئه‌و كه‌ره‌سته‌و لۆژیكانه‌یه كه تائه‌ندازه‌یه‌كی بێ مانا‌و بێ سنور له‌توانایدایه كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رله‌به‌ری پێكهاته زیندووه‌كانی كۆنترۆڵ‌و مۆنۆپۆل بكات.
له‌ڕاستیدا سه‌یركردنی كۆمه‌ڵگه به دید‌و دنیابینییه‌كی حیزبیانه، واته سه‌یرنه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌و نابینایی به‌رامبه‌ر خودی ئه‌و پێكهاته گه‌وره‌یه‌ی كه حیزب تیایدا بێجگه له‌یه‌كه‌یه‌كی بچوكی هه‌ڵتۆقیو هیچی دیكه نییه. له‌كۆمه‌ڵگه زیندووه‌كاندا كۆمه‌ڵگه حیزب كۆنترۆڵ ده‌كات، به‌ڵام له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه حیزب ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قه یان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆریی یان مه‌زهه‌بگه‌رایی‌و ئیمانپه‌روه‌ریدان، كۆمه‌ڵگه وه‌ك كیانێكی سه‌ربه‌خۆ‌و زیندوو بوونی نییه‌و حیزبی حاكم‌و داگیركاریی موتڵه‌قی كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه شارستانییه‌كانه.
له‌ژێر ده‌سه‌ڵات‌و هه‌مه‌جیه‌تی حیزبگه‌راییدا كۆمه‌ڵگه وه‌ك كیانێكی سه‌ربه‌خۆ‌و زیندوو وجودی نامێنێت، سڕینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه یه‌كێكه له‌مه‌هامه هه‌ره گرنگ‌و بنچینه‌ییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته موتڵه‌ق‌و دیكتاتۆر‌و دیماگۆجه‌كان، ئه‌م پڕۆسه‌ی سڕینه‌وه‌یه ته‌نها بریتییه نییه له‌سڕینه‌وه‌ی شوناس‌و زیندوێتی كۆمه‌ڵگه وه‌ك رووبه‌رێكی به‌رهه‌مهێن‌و كاریگه‌ر‌و په‌یوه‌ندیدار، نه‌خێر ئه‌م پڕۆسه‌یه بریتییه له‌گۆڕینی شوناس‌و مه‌هامی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ربه‌خۆییه‌وه بۆ وابه‌سته‌یی‌و پاشكۆیی، له‌روبه‌رێكی زیندووه‌وه بۆ پانتاییه‌كی مردوو، له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خۆژێنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌كاربه‌ر‌و موحتاج‌و موچه‌خۆر، گۆڕینی كۆمه‌ڵگه له‌پێكهاته‌یه‌كی فره جومگه‌و فره ره‌نگه‌وه بۆ كوتله‌یه‌كی كۆنكرێتی بێقسه‌و بێده‌نگ‌و خامۆش.
له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته حیزبگه‌را‌و موتڵه‌ق‌و كۆنزێرڤاتیڤه‌كاندا، كۆمه‌ڵگه تا ئه‌و شوێنه وجودی هه‌یه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حیزبدایه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كۆنترۆڵكردنه، شتێك نییه به‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌وه، هاوكات هاوڵاتی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ئینسانی له‌ناو نه‌خشه سیاسی‌و ئابوری‌و كولتورییه‌كاندا وجودی نییه. ئه‌وكاتانه‌ی كه تاكه‌كه‌س وه‌ك كیانێكی سه‌ربه‌خۆ‌و خاوه‌ن ئیراده وجودی نه‌ما ئیتر كۆمه‌ڵگه‌ش وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی زیندوو و كاریگه‌ر وجودی نامێنێت.
پ2/له‌نێوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبه باڵاده‌ستداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كرێت كه‌هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌كی فه‌خری دیموكراسییه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، به‌بڕوای ئێوه تاچه‌نده هه‌بوونی دیموكراسییه‌ت له‌كوردستاندا بوونی هه‌یه؟!، پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دیموكراتیزه‌بوون له‌هه‌رێمی كوردستاندا چییه.؟!.
ئاسۆ جه‌بار: هه‌رێمی كوردستان خراپترین‌و هه‌مه‌جیترین نمونه‌ی دیموكراسییه له‌ناوچه‌كه‌و له‌دنیادا، ئه‌م هه‌رێمه هه‌رێمی رفاندن‌و كوشتن‌و داپڵۆسینی رۆژنامه‌نوسانه، هه‌رێمی داگیركردن‌و ناشرینكردنی سه‌رله‌به‌ری ده‌زگا‌و نێوه‌نده رۆشنبیریی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانه، هه‌رێمی هه‌ڵتۆقینی شاعیری ده‌ربار‌و رۆشنبیریی نارۆشنبیر‌و ده‌زگای ناده‌زگا‌و رۆژنامه‌ی زه‌رده‌ڵ‌و سوتاندنی گۆڤار‌و كتێب‌و دژایه‌تیكردنی رۆشنبیره جیدییه‌كان، هه‌رێمی تاڵانكردنی سه‌روه‌توسامانی نیشتیمانه هه‌ر له‌تاڵانكردنی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه تاده‌گاته تاڵانكردنی بودجه‌و موچه‌و زه‌ویزاری خه‌ڵك، هه‌رێمی نانبڕین‌و ده‌ركردن‌و هه‌ڕه‌شه‌لێكردن‌و بێبایه‌خكردنی ئینسان‌و توانسته‌كانه، هه‌رێمی میدیای زه‌به‌لاحی حیزب‌و كوشتنی میدیا ئه‌هلی‌و جیاوازه‌كانه، هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هێزه ئه‌منی‌و نهێنییه‌كانی حیزب‌و سه‌ركرده‌كانه‌و هه‌رێمی شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان‌و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك‌و ناشه‌فافیه‌ت‌و گۆڕونكرنی حه‌قیقه‌ته‌كانه، به‌س هه‌رێمێكی دیموكراسی نییه.
دیموكراسی چییه بێجگه‌له رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئازادی راده‌ربڕین‌و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی‌و سه‌روه‌ریی یاسا‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ‌و بوونی ده‌وڵتێكی دامه‌زراوه‌یی یاسایی‌و شارستانی، هیچ كام له‌مانه‌ی كه باسمان كرد له‌م هه‌رێمه‌دا وجودیان نیه.
دواجار ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ناشارستانییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی پێ ده‌ناسریته‌وه بێجگه له‌سه‌روه‌ری دیكتاتۆریه‌تی گه‌نده‌ڵی هیچی دیكه نییه، من له‌كات‌و زه‌مه‌نێكی جیاوازدا باسم له‌خه‌سڵه‌ته هه‌ره بنچینه‌ییه‌كانی ئه‌م سیستمه كردووه، لێره‌دا به كورتی‌و پوختی ده‌ڵێم: دیكتاتۆریه‌تی گه‌نده‌ڵی پێكهاته‌یه‌كی یه‌كانگیر‌و ئاڵۆز‌و دامه‌زراوه‌ییه قوڵبووه‌ته‌وه بۆ سیستمی حوكم‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و ئاسته جیاجیاكانی فه‌رهه‌نگ‌و رۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵگه‌و ئاین‌و حیزب‌و گروپه جیاوازه‌كان، ئه‌م سیستمه هێنده‌ی رووبه‌رێكی به‌رفراوانه بۆ ره‌نگڕێژكردنی ئاستێكی باڵای تاڵانكردن‌و كۆنترۆڵكردن هێنده‌ش جانه‌وه‌رێكی گه‌وره‌ی جاڵجاڵۆكه‌ییه كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ناوه‌ند‌و ده‌زگا‌و یاسایانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌توانن شه‌رعیه‌تێكی زیندووی سیاسی‌و یاسایی‌و ئاینی‌و فه‌رهه‌نگی ببه‌خشنه‌وه به ئه‌خلاقیاتی پاوانكردن‌و داگیركردن‌و تاڵانكردن‌و به‌فیرۆدان. ئالێره‌وه ئیتر نا‌توانیت گه‌نده‌ڵییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جیابكه‌یته‌وه له‌وه‌زاره‌تێكی سه‌ربازی، له‌توانادا نییه ئه‌و شه‌رعیه‌ته یاسایی‌و سیاسییه بدۆزینه‌وه كه له‌نێوان جه‌به‌روتی ده‌سته‌وتاقمه مافیایی‌و وه‌زارییه‌كاندا هه‌یه، هاوكات وه‌كچۆن جیاوازییه‌كی گه‌وره نادۆزیته‌وه له‌نێوان گه‌نده‌ڵی‌و راڕوتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی سه‌رده‌می فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرس‌و كۆمپانیا وه‌همی‌و حیزبیانه‌ی كه تۆڕێكی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵین تا ئاستی سه‌رۆكایه‌تی‌و یاسا‌و به‌ڕێوه‌بردن.
ئه‌و دیارده نوێیه‌ی كه دیكتاتۆریه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌یانهێنێته ئاراوه بێئه‌ندازه قێزه‌وه‌نن له‌ڕووی یاسایی‌و شارستانییه‌وه، بێ‌سنور دیارده‌گه‌لێكی نائه‌خلاقی‌و نالۆژیكین له‌رووی مرۆیی‌و فه‌رهه‌نگییه‌وه، كه بریتین له‌داگیكردنی زه‌ویوزار‌و به‌خشینه‌وه‌ی هه‌زاران پارچه به حیزب‌و ئه‌حبابه‌كانی، دیارده‌ی به حیزبیكردنی سه‌رله‌به‌ری دامه‌زراوه حكومی‌و ناحكومییه‌كان، دیارده‌ی دروستكردنی سوپایه‌ك له مه‌لاو خوتبه‌بێژ‌و قورئانخوێنی حیزبی‌و مامۆستای بێده‌نگ‌و پرۆفیسۆری وه‌همی‌و به‌ڕێوبه‌ری زه‌لیل له‌به‌رده‌م حیزب‌و به‌رپرسسه‌كاندا‌و دروستكردنی سه‌رۆكی بچوك‌و عه‌نته‌ری كوێر‌و رامبۆی خه‌یاڵی‌و ده‌زگای رۆشنبیریی وه‌ك كۆمیته‌و ناوچه‌یه‌كی زه‌لیلی حیزبی‌و به‌رهه‌مهێنانی لێشاوێك له‌خاوه‌ن دكتۆرا‌و بڕوانامه‌ی به‌رز كه پێكڕا ده‌بنبه ئوستازی جه‌هل‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خوێنه‌واری، دیارده‌ی به‌رهه‌مهێنانی بێ‌شومار رێكخراوی پیشه‌یی‌و مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگی داماو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌دا، زه‌لیل له‌به‌رده‌م به‌رپرس‌و ده‌سه‌ڵاتدا، دواجار به‌رهه‌مهێنانی دیارده‌ی هه‌ڵڕشتنی بودجه‌و پاره‌یه‌كی بێ‌شومار بۆ ئه‌و ده‌زگا‌و ناوه‌ند‌و كۆمیته‌و خانه بچوكانه‌ی حیزب بۆئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ر ببنبه كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی گه‌نده‌ڵی‌و هێزێكی گه‌وره‌ی جه‌هل بۆ چه‌پڵه‌ڕێزان‌و هوتافكێشانی دیكتاتۆریه‌تی گه‌نده‌ڵی.
پ3:ئێوه تاچه‌نده كۆكن له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌ی كه‌پێیی وایه (هه‌رێمی كوردستان له‌كرانه‌وه‌یه‌كی بێشوماری جۆره‌ها بۆچون‌و جۆره‌ها ده‌ربڕینی ناسنورداردایه)، ئه‌وه‌ش جگه له‌و بۆچونه‌ی كه‌هه‌رده‌م پێمان ده‌ڵێت (هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كه نه‌یتوانیوه ئاستێكی دیموكراتیزه‌بوون بۆ خۆی ده‌ستنیشان بكات). به‌بڕوای ئێوه بێ سنوری‌و ده‌سته‌نه‌پاراستن له‌بۆچون‌و ڕوانگه سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ئه‌و كرانه‌وه سه‌یره بۆته هۆكارێك بۆ په‌كخستنی ده‌ربڕینی دیموكراسییانه‌و كه‌وتنه‌وه‌ی بۆچونی جیاواز، یاخود نه‌بونی ئازادی‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ده‌ربڕینی ئازاد‌و چاپه‌مه‌نی ئازاد‌و خستنه‌وه‌ی گوتاری ئازاد وه‌های كردووه كه‌نه‌توانرێت ئاستی دیموكراتیزه‌بوون له‌كوردستاندا ده‌ستنیشان بكرێت.؟!.
ئاسۆ جه‌بار:
ئازادی نوسین چه‌ند په‌یوه‌ندی به ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌وه هه‌یه، قوڵ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نیشی هه‌یه به پێكرای ئه‌و پێكهاته زیندووانه‌وه كه له‌رووبه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شارستانیدا ئازادی راده‌ربڕین‌و نوسین فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
ئایا ئێمه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندوویان كه ئازادی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه قوڵ په‌یوه‌ندی به گه‌شه‌و په‌یوه‌ندییه فه‌رهه‌نگی‌و شارستانییه‌كانمانه‌وه هه‌یه..؟ یان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌كداین ئازادییه فه‌رهه‌نگی‌و ئینسانی‌و ژیارییه‌كان وجودیان نییه…؟ ئایا ده‌سه‌ڵات‌و یاسا چه‌ند كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر پته‌وكردنی كۆتوبه‌نده ئه‌خلاقی‌و ئاینی‌و یاسایی‌و سیاسی‌و كولتورییه‌كان بۆ كوشتنی جیاوازی‌و شه‌رعیه‌تدان به سه‌ركوتكردن‌و خامۆشكردن..؟ ئایا ده‌سه‌ڵات‌و حیزب ده‌توانن ببنبه كوشنده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی ئازادی نوسین‌و ئازادی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه..؟
یه‌كێك له‌و میراته گه‌ورانه‌ی كه له‌دیكتاتۆره گه‌وره‌كان به‌جێده‌مێنێ كولتوری هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و بێده‌نگكردنه، ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كان به‌رله‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌رله‌وه‌ی وڵات بكه‌ن به گرتوخانه‌یه‌كی گه‌وره، به‌رله‌وه‌ی میكانیزمی كوشتنی ئۆپۆزیسیۆن‌و رایگشتی‌و میدیای ئازاد بگرنه‌به‌ر، هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسی‌و ئابوری له‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌و گروپه رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگیی‌و ده‌نگه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌پشت ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه‌یه‌وه هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی‌و میلیشیایی‌و چه‌ته‌و چه‌قۆكێش‌و گه‌له‌كۆمه‌كێی ته‌كه‌تولبازی‌و ده‌زگای نهێنی به‌ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و خه‌ڵكه‌وه ئاماده‌باشكراوه بۆ چاودێریكردنی تاكه‌كه‌س‌و رۆژنامه‌نوس‌و رۆشنبیران‌و سه‌رله‌به‌ری كایه‌و ده‌زگا فه‌رهه‌نگی‌و میدیای‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌م هێزانه ته‌نها هێزه‌گه‌لێكی چاودێركارو ورده‌كار نین، به‌ڵكه هێزگه‌لێكی ئاماده‌باشن بۆ سازدان‌و كۆنترۆڵكردن‌و خامۆشكردن‌و هێزكن بۆسازكردنی پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی داگیركراو و بێده‌نگكراو.
هه‌ڕه‌شه‌كردن ته‌نها بریتییه له‌كرده‌یه‌كی توندوتیژ‌و ده‌مارگیری، به‌ڵكه ئه‌م كولتوره زاده‌ی ئه‌و دنیابینییه مه‌ترسیامێزه‌یه كه ده‌یه‌وێت سه‌رله‌به‌ری جیاوازییه‌كان له‌خۆیدا بكوژێت‌و پێكڕا رێگرێكی راسته‌قینه‌ن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی شارستانی‌و گۆِڕانكاری‌و پڕۆژه‌ی جیدی.
كوشنده‌كانی ئه‌وڕۆ ته‌نها بریتی نیین له‌و جه‌لادانه‌ی گرتوخانه‌كان دروستده‌كه‌ن‌و پڕیان ده‌كه‌ن له‌رۆح‌و جه‌سته‌ی زیندوو، زیدانه‌كان گه‌وره ده‌كه‌ن‌و دیواره‌كانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌و پڕیانده‌كه‌ن له‌نه‌یار‌و ره‌خنه‌گر‌و ئۆپۆزسیۆنه سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و مرۆییه‌كان، كوشنده‌كان ته‌نها ئه‌وانه نین له‌كاتی خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییه‌كاندا شه‌قامه‌كان‌و كۆڵانه‌كانی شار خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن‌و به زریپۆشی پڕ له‌چه‌ك‌و تفاقی بێده‌نگكردن خۆیان ده‌كه‌ن به خه‌ون‌و خه‌یاڵی مرۆڤه‌كاندا. به‌ڵكه له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا كوشنده‌كان به كوڵا‌ووجامانه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه، به كه‌واوسه‌ڵته‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی‌و سه‌له‌فیه‌تگه‌راییه‌وه، به چاكه‌ت‌و پانتۆڵی ناعه‌داله‌تی‌و حیزبخوایی‌و عه‌نته‌ریاتخۆرییه‌وه ده‌بنبه هێزگه‌لێكی كوشنده به‌ئه‌ندازه‌یك كوشنده‌تر له‌هه‌ر هێزێكی دنیا، ئه‌گه‌ر دیكتاتۆره‌كان كوشنده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگه‌و فه‌رهه‌نگ بووبن، ئه‌وا كوشنده‌كانی ئه‌مرۆ بكوژێكی به‌زه‌بر‌و راسته‌قینه‌ی روح‌و خه‌یاڵ‌و خه‌ون‌و دنیابینییه جیاوازه‌كانن له‌ڕێی داگیركردن‌و چه‌واشه‌كردن‌و ناعه‌داله‌تی‌و كوشتنی حه‌قیقه‌ته ساده‌كان‌و كڕینی دنیا، له‌ڕێی كۆنترۆڵكردنی بازاڕ‌و سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه رۆشنبیری‌و میدیایی‌و ئابوری‌و فه‌رهه‌نگی‌و سیاسییه‌كان.
كوشنده‌كانی دنیای هاوچه‌رخ سه‌ربازی راسته‌قینه نیین، به‌ڵكه كۆمه‌ڵێك بكوژی وه‌همیین له‌سه‌رزه‌مینێكی ته‌واو واقیعیدا، كۆمه‌ڵێك مافیای راسته‌قینه‌ن بۆ سازكردنی رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی تاڵانخۆری‌و ئه‌خلاقخۆری‌و حیكایه‌تخۆری‌و سه‌روه‌ریخۆری‌و كۆمه‌ڵگه‌خۆری، رۆشنبیرخۆری‌و هونه‌رخۆری‌و فه‌رهه‌نگخۆری.
ئازادی بیرورا‌و ئازادی نوسین جیاناكرێته‌وه له‌وه‌رچه‌رخانی شارستانی‌و رۆشنبیری، وه‌كچۆن گه‌شه‌پێدانی فه‌رهه‌نگ‌و زانست‌و رۆشنبیریی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ‌و دژواری هه‌یه به‌ئازایه‌تی داهێنه‌ران‌و نوسه‌رانی ئازاده‌وه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه سنوری یاساكان به‌رته‌سك ده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌مترین ئازادی ئینسانه‌كانی تیادا جێبكه‌نه‌وه، بێگومان ده‌سه‌ڵاتگه‌لێكی نامۆدێرن‌و دواكه‌وتوون له‌سه‌ر ئاستی رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ‌و دیموكراسی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه‌و شارستانی.
ده‌سه‌ڵاتی كراوه‌و شه‌فاف‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه سنوره‌كانی یاسا گه‌وره‌ده‌كات بۆئه‌وه‌ی زۆرترین ئازادی تیایدا جێگه‌ی بێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی نادیموكرات‌و ناشه‌فاف‌و داخراویش سنوری یاساكان به‌رته‌سك‌و بچوكده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی زۆرترین كۆتوبه‌ندی ئه‌خلاقی‌و سیاسی‌و حزبی تیادا جێبكاته‌وه‌و به‌رده‌وام له‌سازكردنی سه‌رزه‌مینێكی مینرێژدان بۆ ئازادی بیروڕا‌و ئازادی نوسین…
پ4: به‌بۆچونی ئێوه ململانێ سیاسییه‌كان له‌هه‌رێمدا هۆكاری به‌رجه‌سته‌نه‌بوونی دیموكراتییه، یاخود كۆمه‌ڵگای كوردی هۆشیارنییه به‌به‌رهه‌م هێنانی ئاستی دیموكراتیزه‌بوون.؟!.
ئاسۆ جه‌بار: له‌هه‌ر شوێنێكدا سه‌روه‌ری یاسا وجودی نه‌بوو، هێزه كۆنپارێز‌و ناشارستانییه‌كان ده‌بنه حاكمی ره‌ها‌و ده‌ستكراوه بۆ كۆنترۆڵكردن‌و داگیركردنی كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رچاوه مرۆیی‌و شارستانییه‌كان.
له‌كوردستاندا شتێك نییه به‌ناوی ململانێوه، له‌بری ململانێ دژایه‌تیكردن‌و ركه‌به‌رایه‌تی‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و كوشتنی جیاوازییه‌كان‌و هه‌مه‌ڕه‌نگییه‌كان بوونه‌ته ئه‌خلاق‌و شتگه‌لێكی سروشتی‌و یاسایی‌و سیاسی‌و ئابووری.
جیاوازی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو و كۆمه‌ڵگه‌ی مردوودا، هه‌ر له‌رووی فه‌رهه‌نگییه‌وه تاده‌گاته مۆرال‌و تاده‌گاته روانین‌و دنیابینی‌و هه‌ست‌و درك‌و زه‌وق‌و چه‌شه‌ی كولتوری‌و ئیستاتیكی‌و تاده‌گاته فه‌نتازیا‌و بیركردنه‌وه‌و گۆڕان‌و وه‌رچه‌رخانی گه‌وره. كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕ له‌گۆڕانكاری‌و كار‌و كاریگه‌ریی هزر‌و روانینه ناكۆك‌و ته‌با‌و جیاوازه‌كانه، واته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ماڵتی روانین‌و فره جیهانبینییه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی مردوو ته‌واو جیاوازتره به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كیه‌ك بیركه‌ره‌وه، وه‌كیه‌ك تێڕوانین‌و وه‌كیه‌ك ته‌ماشاكردنی دنیا‌و، دواجار كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه بۆ كوشتنی جیاوازییه‌كان، بۆنمونه كۆمه‌ڵگه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره‌كان یان تۆتالیتارییه‌كان یان ده‌سه‌ڵاته مه‌زهه‌بگه‌را‌و حیزبسالاراكان رووت ده‌كرێنه‌وه له‌ئه‌كتیڤتی‌و جیاوازی‌و ئه‌بستراكت ده‌كرێن بۆ تاكه‌یه‌ك دنیابینی هاوشێوه‌و هاومه‌به‌ست‌و هاوئیراده، واته دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كیه‌كی له‌كوتله‌یه‌كی كۆنكرێتی سیاسی‌و ئابوری‌و رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگیدا. هاوكات له‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه‌شدا كه گه‌نده‌ڵی‌و راوڕوتی حیزبی‌و عه‌نته‌ریاتی مافیاگه‌ری حیزبی ده‌گاته دوا ترۆپكی چێژی داگیركردن‌و ده‌ره‌به‌گخوازی‌و پاڵه‌وانبازیی ناعه‌داله‌تی تائه‌وپه‌ری دامركانه‌وه‌ی زه‌وقی ده‌ره‌به‌گخوازیی حیزبی‌و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ژیان له‌به‌ها‌و نرخه مرۆیی‌و شارستانی‌و روحییه‌كان، ده‌ره‌نجام خولقاندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مردووه، واته خولقاندنی رووبه‌رێكی گه‌وره له‌بێبایه‌خی‌و كوشتنی گۆڕانكاری‌و ئیراده‌و دنیابینییه جیاوازه‌كان، روبه‌رێك لێوان‌لێو له‌كۆنخوازی، به‌ڵام خاڵی له‌گۆڕانكاریی نوێ‌و وه‌رچه‌رخانی فه‌رهه‌نگی‌و گه‌شه‌ی شارستانی.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی هوشیار‌و به ئاگایه له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی‌و نادادپه‌روه‌ریی‌و نائینسانیه‌ت‌و ناشارستانییه‌ی كه ده‌رحه‌قی ده‌كرێت‌و تێده‌گات له‌و هه‌موو راوڕووت‌و تاڵانییه‌ی كه حیزب‌و تاقمه مافیاییه‌كان ناو حیزب‌و ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، كۆمه‌ڵگه تاسه‌رئێسك ده‌زانێت ماف‌و ئه‌ركه‌كانی خۆی چین‌و ئه‌ركه‌كانی حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات چین، ده‌زانێت كێن ئه‌وانه‌ی ئازادی راده‌ربڕین‌و مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن‌و له رۆژنامه‌نوسان ده‌ده‌ن‌و كۆمه‌ڵگه سور ده‌زانێت كێن ئه‌و هێزه نهێنیه‌ی كه رۆژنامه‌نوسان ده‌كوژن‌و هه‌ڕه‌شه له‌زیندووه‌كان ده‌كه‌ن.