دادگایهكردنی جه‌لاده‌كان
جه‌لاده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان چۆن بێشه‌رمانه‌و وهحشیئاسا به ده‌ستڕێژی مه‌رگ كه‌وتنه وێزه‌ی خه‌ڵكی بێ تاوان له سلێمانی، ده‌بێت خۆیان‌و سهرۆكو به‌رپرسه مهڵاسخواردووهكانی ئه‌و كرده وه‌حشیگه‌رانه‌یه بدرێنه دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ كه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن.
ره‌وانه‌كردنی هێزی سهربازیو چهكو تفاقی ئینسانكوشتن بۆ شاری سلێمانی بێجگه‌له عه‌نته‌ریاتی حیزبی‌و ترساندنی خه‌ڵكی سیڤیل هیچی دیكه ناگه‌یه‌نێت، چۆڵكردنی شهقامهكانو خۆمه‌ڵاسدانی ئاپوره‌ی میلیشیاكانی حیزب، پیاده‌كردنی زه‌بروزه‌نگه بۆ سه‌ركوتكردن‌و تۆقاندنی خه‌ڵك.
بێگومان سه‌ركوتكردن‌و داپڵۆسینی هه‌ر چالاكی‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی شارستانی‌و فهرههنگیو ژیاندۆستانه ته‌نها كرده‌گه‌لێكی نائینسانی‌و وه‌حشیگه‌ریی ساده‌و ساكار نییه بۆ به‌رپاكردنی فه‌زایه‌كی گه‌وره‌و گرانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ‌و شه‌رعیه‌تدان به توندوتیژیو سیستیماتیزهكردنی زه‌بروزه‌نگ له‌ئاستێكی باڵای فهرمیو حیزبی‌دا، به‌ڵكه پێكڕا هه‌ر كرده‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه‌و نائینسانیانه ده‌رهه‌ق به هه‌ر روانینێكی نوێ‌و دنیابینییه‌كی جیاواز له‌و سیستمه دیكتاتۆریی‌و سه‌ركوتكاره راسته‌قینه ئاڵۆزه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هه‌ر كرده‌یه‌كی زهبروزهنگئاساو هه‌ر توندوتیژییه‌كی فه‌رمی ده‌بنه پێكهێنه‌ری ئه‌و شوناسه زه‌به‌لاحه‌ی كه خولقێنه‌ری شهرعیهتو سیستم‌و دامه‌زراوه‌گه‌لێكی نائاسایی‌و نابهرجهرستهیه. تائێره ئیتر ئنسان ناتوانێت تاكه شوناسێكی دیاریكراو بدۆزێته‌وه بۆ لێشاوێك له‌كاری زهبروزهنگو كوشتن‌و ڕفاندن‌و زیندانیكردن‌و قه‌سابخانه‌ی شهقامهكانو كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌و خامۆشكردن‌و سه‌ركوتكردنی عهقڵو جه‌سته‌و رۆحی ئینسان.
راگرتنی بارودۆخه‌كه نه‌وه‌ستاوه له‌سه‌ر سازكردنی قه‌سابخانه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌ریی له‌سه‌ر شهقامهكانو بێده‌نگكردنی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵكه به توندی په‌یوه‌سته به دادگاییكردنی سهرۆكو سه‌رانی هه‌ڵگیرسێنه‌ری مهرگو كوشندهكانهوه.
ده‌بێت سه‌رۆكی پارتی‌و جه‌لاده‌كانی لقی چوار‌و به‌رپرسه تێوهگلاوهكانی قه‌سابخانه‌كه‌ی 17ی شوبات بانگبكرێنه پهرلهمانو به ئاماده‌بوونی رۆژنامهنوسانو كه‌سوكاری قوربانیه‌كان لێپێچینه‌وه‌و دادگایی بكرێن.