مه‌رگی پیاوێكی پڕ له‌ئاواز …. ئاسۆ جه‌بار
مامۆستای مه‌زنی مۆزیك حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی كۆچی دوایی كرد
شه‌وی 15\16 یه‌كێك له‌مه‌زنترین ئاوازدانه‌رانی كوردی‌و فارسی مامۆستای مویزیك حه‌سن یوسف زه‌مانی له‌ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا به‌نه‌خۆشییه‌كی كوشنده كۆچی دوایی كرد…مه‌رگی مامۆستا داخ‌و ئه‌سه‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و فارس‌و سه‌رجه‌م هونهرمهندانو ئاوازدانهرانو مۆزیك ژه‌نان، مامۆستا حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی پاش نیوسه‌ده لهمۆزیك ژهنینو ئاوازدانان، پاش دانانی ئاواز بۆ گه‌وره ئه‌ستێرانی هونه‌ریی ئێران هه‌ر له محه‌مه‌د ره‌زا شهجهریانهوه تا شه‌هرامی نازڕیو پۆورانو سیما بیناو چه‌ندین گۆڕانیبێژی گه‌وره‌و دیاری ئێران، مامۆستا حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی پاش داهێنانو نوسینی سه‌دان پارچه مۆزیك، پاش پێشكه‌شكردنی سه‌دان وانه‌ی موزیك‌و ئاواز، پاش به‌جێهێشتنی چه‌ندین پارچه شیعر‌و ئاوازی گه‌وره، پاش تهوانهكردنی چه‌ندین خه‌ونی گه‌وره‌ی مۆزیك‌و ئاواز، پاش ته‌واكردنی دوایه‌مین كاری ئاوازدانان بۆ هونه‌رمه‌ند سه‌ركه‌وت نامیق، پاش شه‌ڕێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌دا سه‌عات سێی شه‌و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تۆرنتۆ له‌كه‌نه‌دا ماڵئاواییی لێكردین….ماڵئاوا مامۆستا موزیك، شاعیره بێده‌نگه‌كه، ماڵئاوا گه‌وره ژه‌نیاری ڤیۆلاو كلارنێتو سهكسیفۆنو چه‌ندین ئاله‌تی مۆزیك، ماڵئاوا ئه‌ی مامۆستای مۆزیك دانه‌ری كۆن‌و نوێی فارسی‌و كوردی، ماڵئاوا ئه‌ی ئه‌و رۆحه گه‌وره‌یه‌ی پڕ بوویت له‌ئاوازو نه‌غمه‌ی ئه‌فسوناوی، ماڵئاوا ئه‌ی میهره‌بانترین مۆزیك دانه‌ری دونیا…ماڵئاوا