ئایا ئه‌ندامانی موجاهدینی خه‌لکی ئیران، پیویسته مافی په‌نابه‌رییان بدریتی؟
جه‌مال کۆشش.
6.8.2009ده‌رباره‌ی کووشتارو ته‌فروتوناکردنی که‌مپی ئه‌شره‌ف
رۆژه‌کانی کۆتایی مانگی ته‌مووز/2009 حکومه‌تی عیراقی به‌له‌شکرێکی گه‌وره‌وه هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ئه‌ندامانی مجاهدینی خه‌لکی ئیران له‌که‌مپی ئه‌شره‌ف که‌ده‌که‌وێته قه‌زای ئه‌عزه‌م سه‌ر به‌پاریزگای دیاله. له‌م هیرشه‌دا 10 که‌س کوژراو ، 450 بریندار‌و نزیکه‌ی 50 که‌س گیراون.
نوری مالکی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق، له‌چه‌ندین دیمانه‌دا ئامانجی ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی روونکرده‌وه به‌وه‌ی ((ئه‌م تاقمانه تیرۆریستین وله‌ده‌سه‌لاتی مه‌رکه‌زی یاخی بوون، مونافقن و کرده‌وه‌ی گوماناوی هه‌ست پێده‌که‌ین))، وه ئه‌و چاولیپۆشینه‌ی ئه‌مه‌ریکا ، زۆرێک له‌لیکۆله‌ره‌وه سیاسیه‌کانی به‌وه گه‌یاندووه، که ئه‌م کرده‌وه‌یه به‌ئاگاداری و پیکردنی گلۆپی سه‌وزی ئه‌مه‌ریکی بووه.
له ئایاری 2003 دا ته‌واوی چه‌که‌کانی ڕیکخراوه‌ی موجهادینی خه‌لکی ئیران له‌ماوه‌ی نزیک به‌ساڵیک وچه‌ند مانگدا ته‌سلیم به هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کران و پارستنی سه‌لامه‌تی ژیان ومالیان به‌وان سپیردرا. له‌و ماوانه‌ی کۆتاییدا(ته‌موزی 2009)) ، پۆلیس وله‌شکری عیراقی ئه‌و ئه‌رکه‌یان له هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌رگرت و له‌و ده‌مه‌وه‌ش ڕیکخراوه‌ی موجاهیدین نیگه‌رانی خۆی گه‌یاندووه به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له ئاستی ئه‌وروپا وئه‌مه‌ریکا وئیسلامی سوونی و ناسیۆنالیزمی سوونی نیو ده‌سه‌لاتی ئیستای عیراق.
ژماره‌ی دانیشتوانی که‌مپی ئه‌شره‌ف 3500 که‌س که له‌نیویاندا 1000 یان ژن ومنالن . بریاریشه له نیو کۆمه‌ڵگه‌که‌دا، بنکه‌یه‌کی پۆلیسی عیراقی دابمه‌زریت. ده‌ست به‌سه‌راگرتنی که‌مپه‌که یه‌کیک له کاره‌ساته‌کانی جه‌نگ بوو، جه‌نگیک که هه‌موو شیوازه‌کانی تۆقاندنی تیا به‌کارهات، له‌به‌کارهینانی چه‌ک و بۆمب وڕیگابه‌ستن وگازپژاندن…..
گووشاری جیبه‌جێکردنی په‌یمانی دوو قۆڵی نیوان حکومه‌تی عیراق وئیران:
ئه‌م کرده‌وه سه‌ربازییه‌ی حکومه‌تی عیراقی به‌ئاگاداری و‌سه‌ر په‌رشتی راسته‌وخۆیی نوری مالکی به‌ریوه براوه، وه ئه‌مه‌ش به‌رئه‌نجامی مه‌نتقی جیبه‌جیکردنی ڕیککه‌وتنامه دوو قۆلیه‌که‌ی نیوان هه‌ردوو حکومه‌ته . به‌تایبه‌ت کاتیک که کۆماری ئیسلامی له‌ئیران له‌چاڵی ئه‌زمه‌یه‌کی ده‌وله‌تیدا چه‌قیوه‌و له‌گه‌ل هه‌لشاخانیکی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌و روو بوه‌ته‌وه و له‌لیواری رووخاندایه. ئه‌م کرده‌وه‌یه وله‌م کاته‌دا، باشترین خزمه‌تیکه که ده‌وله‌تی عیراق که له‌ده‌ستی هاتبیت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی که‌م وکه‌متر بکاته‌وه.
19 ئه‌ندامی جیابوه‌وه له موجهادینی خه‌لک که خۆیان گه‌یاندبووه کوردستان، 2.8.2009 له گه‌ل نوینه‌ری کۆمیسیاری بالای په‌نابه‌ری و نوینه‌ریکی حکومه‌تی هه‌ریم و نوێنه‌رێک له‌وان، نه‌گه‌یشتنه هیچ ده‌رئه‌نجامیک و له‌و رۆژه‌وه بێسه‌روشوێنن. له‌کاتیکدا حکومه‌تی هه‌ریم داوای کردبوو که ئه‌بیت کوردستان جێبهیلن ، چونکه پییانڕاگه‌یاندبوون(( ئیمه توانای دابینکردنی سه‌لامه‌تی ئیوه‌مان نیه))، وه به‌رپرسیارانی کۆمیسیاری بالای په‌نابه‌ریش ووتبوویان ئیمه ناتوانین بتانگوازینه‌وه بۆ تورکیا و داوایان لێیان کردبوو که ئه‌گه‌ر بتوانن په‌ساپۆرتی ئیرانی ده‌ربهینن وبچن بۆ تورکیا یان ئه‌وه‌تا بگه‌ڕینه‌وه بۆ ئیران. پاش ته‌واو بوونی کۆبوونه‌وه‌که به‌بی ئاکام ئیستا بیسه‌روشویینن وته‌نانه‌ت ووتبوویان که ئیمه به‌نایاسایی به‌ره‌و تورکیا نارۆین چونکه دڵنیاین له‌چیرۆکی دیپۆرتکردنه‌وه‌مان دا هه‌مان ئه‌و رووداوه‌نه‌مان به‌سه‌ر دا دیته‌وه که لاوانی کوردستانی عیراق تیا گیرۆده بوون.
له‌لایه‌کی دییه‌وه ده‌نگۆی کۆچپیکردن و چۆڵکردن یان چاوه‌رێ بوون تا هه‌مان رووداوی ئه‌شره‌ف به‌سه‌ر زرگوێزیشدا دێت له‌لایه‌ن زۆریک له‌میدیاکانه‌وه بلاوکرایه‌وه. کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشان له زرگوێزدان و به‌به‌هانه‌ی داگیرکردنی نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌ی لادییه‌که‌وه که‌وتوونه‌ته به‌ر که‌مپینی سه‌ره‌تایی میدیاکان بۆ ئاماده‌کردنی زهنی خه‌لک که کیشه‌که وا تیبگه‌یه‌نرین که ئه‌وه خودی خه‌ڵکه که قه‌لس ونیگه‌رانه له بوونی ئه‌م هیزانه به‌سه‌ر ژیانیانه‌وه.
به‌یان: هاوڵاتیانی گوندی زه‌رگوێزه‌ڵه هه‌لكه‌وتوو له پێنج كیلۆمه‌تری شاری سلێمانی داوای ده‌ركردنی كۆمه‌له‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكیشانی كوردستانی ئێران له گونده‌كه‌یان ده‌كه‌ن‌و كۆمه‌ڵه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه بنكه‌ی ته‌ندورستی‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوی گونده‌كه‌یانی لێ داگیر كردوون. ئه‌مه‌ش له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ویزۆنی knnهات.
ته‌له‌ویزیۆنی KNNشه‌وی 30\7\2009راپۆرتێكی له سه‌ر ژیان‌و گوزه‌رانی گوندی زه‌رگوێزه‌له‌ی شاری سلێمانی بلاوكرده‌وه كه تیادا هاوتیانی ئه‌و گونده باسیان له كه‌موكوریه‌كانی خۆیان له بواری خزمه‌تگوزاری كرت، له میانه‌ی لێدوانه‌كه‌شیان بۆ ته‌له‌ویزیۆنه‌كه داوایان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه بنكه‌و باره‌گاكانی كۆمه‌له(عه‌بدولڵا موهته‌دی) له گونده‌كه بگوازنه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه.
هاولاتیانی گوندی زه‌رگوێزه‌له ره‌خنه‌یان له كۆمه‌له گرت كه ته‌نیا بنكه‌ی ته‌ندورستی گونده‌كه‌یان بۆخۆیان قۆرخ كردووه‌و ره‌خنه‌شیان گرت كه ته‌نیا سه‌رچاوی ئاوی گونده‌كه له لایه‌ن كۆمه‌له‌وه ده‌ستی به سه‌ر گیراوه.
5.8.2009
عوسمان ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌نجومه‌نی زڕگوێزه‌ڵه به سایتی كوردستانیوزی ڕاگه‌یاند"له ساڵی 1992 داوامان كردوه ئه‌م ڕێكخراوه له ناوچه‌كه‌مان ده‌ربكرێن,له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر بنكه‌ی ته‌ندروستی مزگه‌وت و سه‌رچاوه‌ی ئاوی گوند‌و ژماره‌یه‌ك خانووی هاولاَتیان.
ئه‌نجومه‌نی زڕگوێزه‌ڵه ئه‌وه دوخاته ڕوو" شوێنه‌كه‌مان داگیر كراوه‌و بار‌و دۆخمان زۆر له خراپیدایه‌و تا ئێستا چه‌ندین جار شكاتامن كردوه به‌لاَم هیچ لایه‌نێك ئه‌م كێشه‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كردوین.هه‌موو ئه‌م پیشهاتانه له‌کاتیکدایه که په‌یوه‌ندی و دیداره‌کانی نیوان هه‌ردوولا چ له‌ئاستی سه‌راسه‌ری و چ له‌ئاستی کوردستان گوڕیکی گوماناوی تیا هه‌یه که خه‌ریکن مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌بریینه‌وه. به‌ر له 50رۆژ،یه‌که‌م سه‌رۆکی ده‌وله‌تی جیهان که پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کرد..به‌ریز جه‌لال تاله‌بانی بوو. که بریاره ئه‌مرۆ په‌رله‌مان متمانه‌ی پیبدات.
ده‌وله‌تی نوری مالکی و حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان، له پیناو راگرتنی له‌نگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئیران، ئاماده‌یی هه‌موو کار ویارمه‌تیه‌کن. مه‌سه‌له‌که ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌میژووی تاوانکاری ڕیکخراوه‌ی موجاهیدینه‌وه نیه و پاکتاوکردنی ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی له‌عیراقدا ئامانجه.
مافی په‌نابه‌ری و ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی
به‌پیی ریکه‌وتننامه نیوده‌وله‌تیه‌کان بیت، وه ته‌نانه‌ت به‌پیی ریکه‌وتتنامه‌ی 4ی کۆمسیۆنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بیت، ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسیاره له ژیان و مالی دانیشتوانی که‌مپی ئه‌شره‌ف. ئه‌ندامانی که‌مپی ئه‌شره‌ف سته‌ملێچوانی سیاسه‌تی ملهوڕی و بیپره‌نسیپی سه‌رکرده‌کانیان.
له‌لایه‌که‌وه ده‌وله‌تی ئه‌مه‌ریکا، به‌پیی هه‌موو ڕیککه‌وتنه نیوده‌وله‌تیه‌کان بیت، له‌سه‌ری پیویسته یان بۆ شوینیکی ئارام بیانگوازیته‌وه یان بیانپاریزیت. به‌لام هیچ به‌رپرسیاره‌تیه‌کی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرت، به‌لكه به‌پێچه‌وانه‌وه به چه‌ککراوی ته‌سلیمی باندێکی دواکه‌وتووی به‌کرێگیراوی خامه‌نه‌ئی کرد تا قه‌سابیان بکات.
له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌رانی پایه‌بلندی ریکخراوه‌ی موجاهیدین، ته‌واوی ئه‌ندامه پایه‌به‌رزه‌کانیان وسه‌روه‌ت وسامانه‌کانیان گواسته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وولات وماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئه‌م خه‌ڵکه‌ی له نیو کابووسی چاوه‌نواری وبه‌کارهینانیان له ئه‌گه‌ره‌کانی شه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئیران‌دا. هه‌مان هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که ئه‌مه‌ریکا به‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌یه‌کانه‌وه وه‌ک که‌ره‌سته‌ی سیاسی مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ئه‌م هیزه کردووه. نه‌ته‌نها خه‌مساردی و نه‌گرتنه‌به‌ری ته‌دابیری پیویست بۆ دیاریکردنی سه‌لامه‌تی چاره‌نووسی ئه‌م ئه‌ندامانه که به‌شیکی زۆریان منال و ژنانن، به‌ڵکه چاوه‌نواڕبوون بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌که به‌دیار نه‌خشه سه‌وزنه‌بووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه.کاره‌سات و تاوانیک که له‌شکری ده‌وله‌تی عیراق له‌به‌رامبه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌فدا خولقاندی، راچلکێنه‌ره، له‌دژی هیزیک که هیچ مه‌تریالیکی به‌ره‌نگارییان نه‌بوو، ته‌نها ئه‌وه نه‌بیت ناچار بن خۆیان بخه‌نه ژیر ده‌بابه‌کانه‌وه. ئینسانیه‌ت له کۆمه‌ڵگای عیراقدا وه‌ها ملیکه‌چ نه‌کردووه که به‌ناوی سه‌روه‌ری عیراقه‌وه ئه‌م تاوانانه بنوسریت. دانیشتوانی که‌مپی ئه‌شره‌ف ، خۆیان فریوخواردوون، خۆیان قوربانین، له‌بری خۆراک و دابینکردنی داوده‌رمان، له‌بری دابینکردنی قوتابخانه‌و کار‌و و ئه‌گه‌ر پییان خۆش بیت ، ده‌رچوون له که‌مپ وژیانکردن له ته‌واوی ناوچه‌کانی عیراقدا، ده‌بیت ئه‌و دار‌و په‌ردووه بروخێنن به‌سه‌ر لاشه‌یاندا، ئه‌مه له‌شکری خوێن رێژ‌و به‌کرێگیراوی کۆنه‌په‌رسترین هیزه له‌جیهاندا که بایه‌خی ئینسان ومافه‌کان و ریزی لای ئه‌و سفره.
حکومه‌تی هه‌ریم به‌رپرسیاره له‌ژیان و له‌ئارامی هیزو ئه‌ندامانی هیزه نه‌یاره‌کانی کۆماری ئیسلامی. خه‌لکی کوردستانی عیراق ئه‌و ره‌وشته به‌رزه‌یان هه‌یه که ئه‌گه‌ر کاره‌باش بکوژینه‌وه، ده‌زانن چ مه‌رامیکی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی راسپیردراو خه‌ریکه له ڕاڕه‌وی تاریکیدا ڕێده‌کات و له‌به‌رامبه‌ریدا چراکان داده‌گیرسینن و هه‌لومه‌رجه‌که بۆ خه‌لک ئاشکرا ده‌که‌ن وخۆپیشاندان ده‌که‌ن.