ئه‌گه‌ر جیهان بچوک بکه‌ینه‌وه بۆ گوندێکی سه‌د که‌سی
گلۆبالیزم و ته‌کنۆلۆژیای نوێی سه‌رده‌م هه‌موو ئه‌و سنورانه‌ی تێک شکاندوه که‌وا مرۆڤه‌کان بۆ خۆیان دروستیان کردوه. جیهان به تاریف و چه‌مکه نوێکه‌ی ئه‌و گونده‌یه که‌وا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێدایه که‌وا هه‌ست و نه‌ستی خودی مرۆڤ د‌رکی پێده‌کات ،ماڵێک زیاتر‌و ئه‌وانی دیکه که‌متر، یه‌کێک ده‌وڵه‌مه‌ندو ده‌یه‌های دیکه هه‌ژار،مرۆڤێک له‌ش ساغ و دوانی دیکه نه‌خۆش ،یه‌کێک تێر‌و ئه‌وانی دیکه برسی، ماڵێک ساحێب ماڵ و ئه‌وانی تر بێ خانوو، که‌سێک خوێنده‌وارو ئه‌وانی دیکه نه‌خوێنده‌وار، ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها دیارده‌ی تر که‌وا لێره بواری باسکردنمان نیه، به‌ڵام له‌م گونده‌دا تاکه‌کان زۆربه‌یان ئاگاداری یه‌کترن و جیاوازیه‌کان هه‌ندێکیان به ئاشکرا به‌دی ده‌که‌ن ،ئه‌وانی تریش ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌دی نه‌که‌ن ئه‌وا سبه‌ینێ یاخود دوو سبه‌ی به‌دی ده‌که‌ن، کێشه‌و جیاوازیه‌کانیش ڕۆژ به ڕۆژ قوڵتر‌و جوانتر ده‌رده‌که‌ون ، من لێره‌دا نامه‌وێت باس له چه‌مکی جیهان و گلۆبالیزم و دیارده نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌کانی بکه‌م، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت به شێوه‌یه‌کی ساده‌و ساکار باس له‌و گو‌نده بکه‌م که‌وا ئێمه تیایدا ده‌ژین و ناوی جیهانه.
ئه‌گه‌ر جیهان به‌و گو‌نده بچکۆلانه بشوبهێنین یاخود به‌راورد بکه‌ین و تیایدا ته‌نها ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م گو‌نده 100 که‌س بێت ئه‌وا 57 که‌سی به‌ر خه‌ڵکی کیشوه‌ری ئاسیا ده‌که‌وێت و 27 که‌سیش به‌ر ئه‌وروپاو ئه‌وانی تر به‌ر کیشوه‌ره‌کانی تر ده‌که‌ون. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که‌وا زیاد له نیوه‌ی جیهان له ئاسیا ده‌ژین و زۆرترین ڕێژه‌ی ئاده‌میزاد پێک دێنن، به‌ڵام به داخه‌وه له زۆربه‌ی زۆری دیارده مرۆییه‌کان بێبه‌شن، شه‌ڕو برسێتی و ده‌یه‌هاو سه‌ده‌ها دیاردی دزێو بینه‌قاقای گرتون. له‌م گو‌نده 100 که‌سیه‌دا که من ناوی لێ ده‌نێم جیهان 70 که‌سی به ئاین مه‌سیحی نین و ته‌نها 30 که‌س به ناو مه‌سیحین. 6 که‌سیش له‌م جیهانه‌دا که‌وا هه ر شه‌شیان له ئه‌مریکا ده‌ژین به قه‌د له سه‌دا 59 ئه‌م جیهانه سه‌روه‌ت سامانیان به ده‌سته‌و به ئاره‌زوی خۆیان یاری به چاره‌نوسی ئه‌م جیهانه‌وه ده‌که‌ن، واته ئه‌م 6 که‌سه له نیوه‌ی جیهان ده‌وڵه‌مه‌نترن. کارڵ مارکس‌یش ده‌ڵێت هه‌موو سه‌رده‌مێک چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان بۆ مرؤڤه‌کان به شێوازێکی نوێ خۆی پیشان ده‌دات تاوه‌کوو بتوانێت درێژه به فریودان و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان به تایبه‌ت چینی چه‌وساوه‌و زه‌حمه‌تکێشان بدات. له سه‌دا 80 ی ئه‌م جیهانه‌ش کێشه‌وکه‌م و کوڕی حه‌وانه‌وه‌یان هه‌یه به تایبه‌ت خانوو خانوبه‌ره، وه له سه‌دا حه‌فتاش نه‌خوێنه‌وارن واته ته‌نها له سه‌دا 30 ئه‌م جیهانه خوێنه‌واریان هه‌یه.له سه‌دا 50 ی ئه‌م جیهانه‌ش کێشه‌ی به‌دخۆراکیان هه‌یه‌و پێویستیان به خۆراکی ڕۆژانه‌یه به‌ڵام به داخه‌وه لێی بێبه‌شن .رۆژی 1 که‌سیش له‌م گو‌نده 100 که‌سیه‌دا له دایک ده‌بێت و به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش 2 که‌س به هۆکاری جۆراو جۆر ده‌مرن، وه له‌م گونده‌دا ته‌نها 1 که‌س توانیویه‌تی خوێندنی ئه‌کادیمی ته‌واو بکات، ئه‌گه‌ر چاوێک به‌م ڕێژانه‌ی سه‌روه‌دا بخشێنین ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌وا دیارده نێگه‌تیڤه‌کان زیاتر‌و زاڵتره به‌سه‌ر دیارده پۆزه‌تیڤه‌کانداو پێشکه‌وتن و ته‌کنه‌لۆژیاو سه‌رجه‌م هه‌وڵه مرۆیه‌کان نه‌گه‌شتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که‌وا وه‌ڵامی سه‌ره‌تایی ترین مافی مرۆڤ بداته‌وه که‌وا بریتین له نان وکارو خانوو ته‌ندروستی و….هتد. به‌ڵکو ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م و دیاریکراو سودمه‌ندن و یاری به چاره‌نوسی زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کانی تره‌وه ده‌که‌ن له‌م جیهانه‌دا ، ته‌نها ئه‌و کاته‌ش قازانج ده‌که‌ن که‌وا جیهان له نائارامیدا بژی و به لایانه‌وه گرنگ نیه چی له‌م جیهانه‌دا ڕوده‌دات، به‌ڵکو به لایانه‌وه گرنگه ڕۆژانه ده‌وڵه‌مه‌نتر بن و به‌رده‌وام گیرفانیان پر بێت.
به‌ڕێزان ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و به ئارامی بخه‌ویت و سبه‌ینێ به بێ نه‌خۆشی خه‌به‌رت بێته‌وه ئه‌وا تۆ له یه‌ک ملیۆن که‌س به‌خته‌وه‌ر تریت که‌وا ڕۆژانه به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن و چاوه‌ڕوانی مردنن له ماوه‌یه‌کی کورت دا، ئه‌گه‌ر تۆشه‌ڕت نه‌بینیبێت یاخود برسی نه‌بیت و سبه‌ینێ هه‌ستایت له خه‌وو خواردن له ناو سه‌لاجه‌که‌تدا هه‌بێت، پاش ئه‌وه‌ش کارێکت هه‌بێت و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ت له‌سه‌ر کار شوێنێکت هه‌بێت تیایدا بحه‌سێیته‌وه ئه‌وا تۆ ده‌وڵه‌مه‌نتریت له سه‌دا حه‌فتاو پێنجی ئه‌م سه‌رزه‌مینه، ئه‌گه‌ر کۆنتۆیه‌کیشت هه‌بێت له بانقداو له بۆرسه‌یه‌کدا تۆزێک پاره‌شت هه‌بێت ئه‌وا تۆ ده‌چیته ریزی ئه‌و له سه‌دا هه‌شته‌وه که‌وا له هه‌موو ئه‌وانی تر ده‌وڵه‌مه‌نترن ، وه ئه‌گه‌ر تۆ بتوانی و تێ بگه‌یت له‌م نوسینه‌ی سه‌ره‌وه‌ی من و به ئاسانی جیاوازیه‌کان هه‌ست پێ بکه‌یت ئه‌وا تۆ ناچیته ریزی ئه‌و 2 ملیارد که‌سه‌وه که‌وا ته‌نانه‌ت ئه‌لف بێش نازانن.حه‌مه گۆپاڵه سوید