هه‌زاران ساڵ بێهوده‌یی……ئاسۆ جه‌بار
هه‌زاران ساڵ بێهوده‌یی
ئاسۆ جه‌بار
تێپه‌ڕی ئه‌و ڕۆژانه‌ی به‌دیار خه‌ونێكه‌وه خومار ده‌بووین
ئه‌و ساتانه‌ی به‌دیار چركه پیاسه‌یه‌كی نیگارییهوه
به دیار یاسه‌مینه‌كانه‌وه ده‌مردین
ڕۆژێك دێ بوونی ئێمه ده‌بێته ئارایهكی خه‌یاڵ
سات به سات ده‌ڕژێینه تارماییهوه
هه‌موومان ده‌بین به‌تارمایی
دونیا له‌نێوان بهباچونو ئاوڕدانه‌وه‌دا ده‌گوزه‌رێ
له‌وێدا كه هیچ شوێنێك نییه له بوونمدا
له كه‌نارێكه‌وه بۆ كه‌نارێكی دیكه ونده‌بین
له ماڵێكه‌وه بۆ ماڵێكی تاریكتر ده‌ڕۆین .
لێره‌و له‌وێ خه‌ونێك به‌دیار حه‌سره‌ته بهباچووهكانهوه
به دیار ته‌نهاییه بێماناكانی ئه‌و كهنارخهونهوه بهسهردهچین
ته‌واو ده‌بین .. گلار ده‌بین
له‌وێدا كه هیچ شوێنێك نییه له بوونمدا
له‌و ده‌ریا بۆ ئه‌و ده‌ریا
ده‌ریاوانێك نییه.. به خوماری ده‌گه‌ینه ئه‌وبه‌ری بێمانایی
له ده‌فته‌ری شه‌پۆله‌كاندا خاڵی فڕِین ئهكێشین
مه‌رجانه‌و.. شیلانه‌ی تابلۆیه‌كی ئاسمانی
ئه‌ڕوانێته خه‌ونه وهنهوشهییهكانی ئه‌و خاكستهره
بۆنی گه‌ڵای ته‌ڕی ژێرپێی باران
عه‌تری ته‌نیایی ئهڕِژێ به‌سه‌ر هه‌زاران ساڵی زه‌مه‌نا
له‌وێ چركه‌یه‌ك ده‌بێ به وشكهساڵێكی به‌یار
ساتێك ده‌بێ بهدهورانی چهرخاوچهرخی بێهوده‌یی
له‌وێدا كه پاییز نییه
گه‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر لاشه‌ی ساردوسڕی باخچه‌كاندا هه‌ڵناوه‌رێ
پیربوون مانایه‌كی نییه
كه ئه‌ودیو ئاوابوون هه‌زاران ساڵی فڕینه بێهوده‌یی
واده‌ی ژیان نییه
كه مه‌رگ به‌هه‌زاران ساڵی پڕ له‌میهری كه‌ناره‌كاندا تێده‌په‌ڕێ
كه سه‌فه‌ر هه‌گبه‌یه‌كی شه‌فافه به‌ده‌ستی باوهكراسێكی ئاوی لهبهركهو پیاڵهوهكهت پڕبكه له‌خه‌یاڵ
واده‌ی پیربوونه گوناه
جه‌لاده‌كانی ڕۆحت ئاوبده
باڵه‌كانی تاریكی جه‌سته‌ی كه‌ناری داپۆشیوه
ئاره‌زوویه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی تارمایی به‌دوای تارژهنێكهوهیه
له‌زه‌تێك كه نییه، به دوای مه‌رگه‌وه‌یه
مه‌رگ به كۆڵانه پرته‌قاڵییه‌كانی شاردا پیاسه‌ده‌كات
كراسێكی خۆردامانی قه‌رسیلی له‌به‌ردایه
عه‌تری یاسه‌مین ئه‌و شاره‌ی پڕكرد له چاوه‌ڕوانی
كه‌وشه‌كانی پڕ لهشنهیبا
چاوه‌كانی پڕ له‌شینایی
باخچه‌یه‌كی له‌به‌ردایه
دوو كانیاوی سازگار به‌ئاوی حه‌یات لهسنگیا هه‌ڵئه‌قوڵێ
په‌نجه‌كانی له باران .. خه‌یاڵی له‌ده‌ریا
به كۆڵانه پرته‌قاڵییه‌كانی شاردا پیاسه ده‌كا..
كڵاوه‌كه‌ی پڕه لهپاتۆنیا
شمشێره‌كه‌ی دار زه‌یتوون بوو
ته‌وره‌كه‌ی له‌گوڵ
شه‌رابی لێئهڕژێ ئه‌و حه‌شری مه‌رگه.
/ / /
ئاوابوونێك كه ناگه‌ینه كهنارهكانیو هه‌ڵدێ
به دوای ساباتێكهوهین
چاوه‌ڕوانی یاسه‌مین
گرفتاری ئه‌و باخی زه‌یتونه، ئه‌و باخچه‌ی سه‌فایه
په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌به‌فرانباری ته‌نیاییدا به‌سه‌ر ژووره‌كه‌مدا ده‌شكێ
په‌نجه‌كانم ..
به‌شوشه‌ی باخچه داخراوه‌كانی ئه‌و خه‌یاڵه هه‌لاهه‌لا ده‌بێ
لێره ئاسمان زۆر نزمه
شه‌وانه ده‌ستمان ده‌گاته ئه‌ستێران
هۆن هۆن خه‌ون لێده‌كه‌ینه‌وه
شه‌و ده‌بێ به پاڵتۆیه‌كی ڕهشو.. به كراسێكی پرته‌قاڵییه‌وه
به خوماری، به پیاسه‌ی شه‌قامه‌كاندا بڕِۆینهوه
ئای له بێهوده‌یی شار
له ته‌نیایی باخچه‌كان
به دوای قوڵایی تاریكییهوهین
ماڵه‌كان، ژووره‌كان، تارمهكان، شه‌قامه‌كان ده‌مرن
ناگه‌ینه ئه‌وێ …
هه‌زاران ساڵه
كه‌ناره‌كانی ئه‌و رۆحه تاریكه
ده‌ریاكانی توڕه
ماسییه‌كانی كوێر
ده‌ریاوانه‌كانی شهههوتباز
كه‌شتییه‌كانی پڕ لهشهرابو باده‌ی سه‌با
هه‌زاران ساڵه
مه‌رگ به‌دیار یاسه‌مینه‌كانی رۆحی ئه‌و په‌ریانه‌وه پیر بووه
ژیان به‌دیار ئه‌و مه‌رگه‌وه پیر بووه
لێره باران به‌سه‌ر هیچدا ده‌بارێ
گه‌ڵاكان ته‌ڕنابن..
كه باخچه له‌ته‌ڕایی ئه‌و دیداره تێناگا
ئاورینگ ناتكێ به‌سه‌ر شه‌وا
بۆنی خاك نایه‌ته ژوورێ
هه‌زاران ساڵه
تاروپودی* ئه‌م خه‌یاڵه ده‌كێشم
فه‌رشی گه‌ڵای سور بۆ ته‌نهایی ڕاده‌خه‌م
په‌نجه‌ره‌كانی چۆڵه‌وانی هاڕه ده‌كا..
ده‌ستنوێژ به ئاورینگ ده‌گرم
كه‌س نایه‌ته چاوه‌ڕوانی منهوهڕۆژێك دێ ..
هه‌زاران خه‌ونی نارنجی ده‌بێ به ئاو
هه‌زاران خه‌ونی شه‌رمن ده‌بن بهشهونمو ناكه‌ونه خوارێ
هه‌زاران خه‌ونی توڕه له‌كۆڵانه تاریكه‌كانی رۆحدا ده‌مرن
هه‌زاران خه‌ونی لاله‌زار ده‌كه‌ونه به‌رپێی تاریكی
هه‌زاران خه‌ونی سه‌وز گلار دهبنو ناگه‌نه پایز
كوامهتا خه‌ونه بهباچووهكانی بێهوده‌یی
من ده‌مێكه به ئاسمانه‌وه‌م
ده‌مێكه خه‌می نیشتنه‌وه دایگرتووم
هه‌زاران خه‌ونی باڵنده ده‌بێ به داوه‌وه‌و
هه‌زاران زستانه خه‌ونی ڕه‌شی ڕیشۆڵه‌كان تێپه‌ڕی
هه‌زاران داوی مناڵی له‌ژێر به‌فرا ڕزیو ڕیشۆڵه‌یه‌ك نه‌نیشته‌وه.
ڕێگه‌كان، كۆڵانه‌كان ناگه‌نه‌وه سه‌ر شار
شار پیربووهو ناناسرێته‌وه
كۆڵانه‌كانی سپی سپی …
به‌سه‌ر شانوملی گه‌ڕه‌كه‌كانیدا هاتۆته خوارێ
گه‌ڕه‌كی هه‌تاو وه‌ك چاویلكه‌ی شینایی
له چاوی بادایه
گه‌ڕه‌كی خه‌ون هه‌ر هه‌مووی سه‌ربازو
نیشانه لهئهستێران ده‌گرنه‌وه
گه‌ڕه‌كی شه‌رمن بووه‌به كیژێكی عهیارو
بووه‌به گوڵ‌فرۆش و
بووه‌به مه‌ی فرۆش و
به شه‌راب ئاوڕشێنی شه‌قامه‌كان ده‌كا..
گه‌ڕه‌كی عاشقان
وه‌ك ئه‌وه‌ی پیربووبێ، كه‌مێك به‌لادا كه‌وتووه
سه‌ره‌وخوار، كۆڵانه‌كانی تاریك، ماڵه‌كانی ڕه‌ش
ژووره‌كانی ژه‌نگاوی، په‌نجه‌ره‌كانی شكاو
بۆنی یاسه‌مین ده‌تكوژێ….
گه‌ڕه‌كی بێهوده‌یی
شه‌قامه‌كانی ڕۆشن، بهردهرگاكانی ته‌ڕ
كۆڵانه‌كانی ئه‌رخه‌وانی، ماڵه‌كانی سپی
پڕ له‌دڵنیایی، پڕ له باران، پڕ له پاتۆنیا
په‌نجه‌ره‌ی هه‌ر ماڵێك به‌سه‌ر ده‌ریادا ده‌ڕوانێ
ته‌نها گه‌ڕه‌كی سه‌رۆك
كۆڵانه‌كانی پڕ له ڕاموسان، پڕ له به‌خت،
شه‌قامه‌كانی به‌ڕووتی پاڵكه‌وتوون، مه‌مكیان ڕووه‌و ئاسمان،
باوه‌شیان بۆ خوا كردۆته‌وه،
ده‌نگی هه‌زاران تریقه‌ی ده‌مبه هه‌ناری ئه‌ودیو تاریكی
به‌یاخی كاروانه ڕووته‌كانی ده‌م شنه‌ی با
زوڵمه‌تی پڕ له میهری خودایی
شه‌مه‌نده‌فه‌ری پڕ له‌سێو
جبه‌خانه‌ی ده‌م ویستگه‌ی ئه‌رخه‌وان
ماچی حه‌شری سه‌ربازه‌كانت گوێ لێیه..
سه‌گه‌كانی سه‌رۆك خوماری ئه‌ودیو تاریكی
تاوسهكانی غه‌مگین
باخچه‌كانی پڕ له زه‌یتون .
هه‌زاران ساڵه بێهوده‌یی
به كۆڵانه پرته‌قاڵییه‌كانی شاردا ده‌گه‌ڕێ
هه‌زاران ساڵه مه‌رگ
شه‌راب ده‌ڕژێ به‌سه‌ر ته‌نیاییمدا.
2002-2003