گۆڕ غه‌ریب….عه‌بدولقادر سه‌عید
گۆڕ غه‌ریب
عه‌بدولقادر سه‌عید
(گۆڕ غه‌ریب)گه‌ڕانه به‌شوێن مانا ته‌ندروستییه‌کانی مرۆڤ و سروشت و به‌ها کولتوریه‌کاندا،گه‌ڕانه به‌دوی ڕێگه دروسته‌کانی خودی ئه‌خلاق خۆیدا له‌به‌رامبه‌ر به‌ریه‌ک که‌وتنی کولتوره جیاوزه‌کاندا،ئه‌وه‌ی مرۆڤ جوان ده‌کات به‌خشین و تۆلێرانسه،مرۆڤی خاوه‌ن مۆڕاڵ هه‌میشه ڕووی له ڕێگه دروسته‌کانی مرۆڤبهخشینه و له‌هه‌ر عه‌ردێ بۆی بکرێ ژیان به‌مانا جوانییه‌که‌ی ده‌خوڵقێنێت،بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان ساده و ساکارانه بژین و بدوێن،دوور له جه‌نگ و شه‌ڕ و ئاشووب،ده‌قی(گۆڕ غه‌ریب)و(عه‌بولقادر سه‌عید)هه‌ردوکیان وه‌ک دوو سۆفیست و دوو گه‌ڕۆک،کولتوره‌کان ئاوێته به‌یه‌کتر ده‌که‌ن و پێمان ده‌ڵێن هه‌تا مرۆڤه ڕه‌نگ(ئاو)یه‌کان زیندوبن ژیانیش ڕوو له یه‌کسانییه.
ناوی کتێب : گۆڕ غه‌ریب
نووسینی : عه‌بدولقادر سه‌عید
چاپی : دووه‌م
ساڵی : دوو هه‌زار و نۆ
ئه‌م کتێبه چاپی دووه‌مه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاپی یه‌که‌م هه‌ڵه‌ی چاپی زۆری تیا‌بوو،جارێکی‌تر به‌به‌رگێکی نوێوه‌و به(158)لاپه‌ڕه به‌م زوانه ده‌خرێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.ئێمه وه‌کو ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕی چراکان،پیرۆزبای و ده‌ستخۆشی له برای ڕووناکبیر(عه‌بدولقادر سه‌عید) ده‌که‌ین.ده‌سته‌ی نووسه‌رانی چراکان