سه‌دان هه‌زار رێبین هه‌ردی نه‌فره‌تان لێده‌كات
“جه‌لاده‌كانی به‌عس..ده‌سه‌ڵاتی قێزه‌وه‌ن”
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خوێڕێژ‌و ئینسانكوژانه‌ی پێیانوایه له‌ڕێی كوشتنی خه‌ڵك‌و داپڵۆسینی نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نوس‌و گه‌نج‌و رفاندنی ئینسانه‌كانه‌وه ده‌توانن كۆمه‌ڵگه خامۆش بكه‌ن، سه‌ده‌ده‌ر سه‌د ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌مه‌جی‌و دڕنده‌ن، ده‌بێت سه‌رشۆڕی ئه‌و حه‌قیقه‌ته حاشاهه‌ڵنه‌گره بن كه كوشتنی گه‌نجێگ هه‌زاران گه‌نجی توڕه‌و داخڵ له‌دڵ به‌رهه‌مده‌هێنێت، داپڵۆسین‌و برینداركردنی رۆژنامه‌نوسێك هه‌زاران رۆژنامه‌نوسی بریندار‌و چاونه‌ترس ده‌خولقێنێت، رفاندن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی نوسه‌ر‌و رۆناكبیر رێبین هه‌ردی سه‌دان هه‌زار هاوار‌و توڕه‌یی ده‌ڕژێته سه‌رشه‌قام‌و شاره‌كانه‌وه.
هاوڵاتیان تا سه‌رئێسك تێگه‌یشتوون له‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی دڕه‌نده سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نائینسان‌و كوشنده‌و گه‌نده‌ڵ‌و خوێنڕێژه، هاوكات خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌شه بۆ كوشتنی كۆمه‌ڵگه، كه پڕۆژه‌یه‌كی راسته‌قینه‌و ئاماده‌یه بۆ كوشتنی ئینسان‌و خوێنڕێژی تادواهه‌ناسه‌ی ره‌شه‌كوژی‌و منداڵكوژی‌و ره‌شبه‌گیری‌و كردنی نیشتیمان به زیندان‌و سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره بۆ داپڵۆسین‌و رفاندن‌و گۆڕونكردنی حه‌قیقه‌ته‌كان، به‌ڵام دڕنده‌كان چه‌ند خوێن‌ڕێژ بن، زه‌لیل‌و ریسوان له‌به‌رده‌م حه‌قیقه‌ته‌كاندا، چه‌ند ئینسانكوژ‌و جه‌لاد بن، هه‌رگیز ناتوانن رۆح‌و ئیراده‌ی نویخوازان‌و جه‌نگاوه‌ره مه‌عریفی‌و شارستانییه‌كان بكوژن، سه‌ربازگه‌كان چه‌ند گه‌وره بن هێشتا له‌نیشتیمان بچوكترن، زیندانه‌كان چه‌ند گه‌وره بن، جێی هه‌موومانی تیادا نابێته‌وه. سه‌رۆكه‌كان چه‌ند كوشنده بن ناتوانن سه‌رجه‌م رێبینه‌كان بكوژن..واوه‌یلا له‌و سه‌رۆك‌و حیزب‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی وه‌ك دڕه‌نده كه‌ڵبه له‌توڕه‌یی ئینسانه‌كان گیر ده‌كه‌ن، مه‌رگێكی قێزه‌وه‌ن چاوه‌ڕێیانه، مه‌رگێك كه ته‌نها شایسته‌ی جه‌لاد‌و دیكتاتۆره‌كانه.
سوتاندنی سه‌رای ئازادی، هه‌زاران سه‌رای ئازادی رۆشن ده‌كاته‌وه، شكاندنی په‌یكه‌ری شه‌هید گه‌رمیان به‌ده‌ستی جه‌لاده‌كانی حیزب، هه‌زاران دڵی توڕه‌تان زڕگانه‌وه، هه‌زاران شه‌هیدی زیندوتان دروست كرد، سوتاندنی وێنه‌ی شه‌هیده‌كانی نیشتیمان، گڕتێبه‌ردانی نیشتیمانه‌و ئاگرتان بۆ مه‌رگی خۆتان خۆشكرد.
ئیرهاب ته‌نها كوشتن‌و تۆقاندنی ئینسانه‌كان نییه‌ـ وه‌كچۆن ئیرهابێك هه‌یه بۆ كوشتنی ئینسان، ئیرهابێكی بێ ماناتر‌و نامرۆڤانه‌تر‌و رێكخرا‌وتریش له‌ئارادایه بۆ كوشتنی یاسا‌و ئازادی راده‌ربڕین‌و مافه شارستانی‌و ژیارییه‌كانی تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگه. ئیرهاب ته‌نها سوتاندنی شه‌قامێك نییه به ئینسانه‌كانه‌وه، چۆڵكردنی شه‌قامه‌كان‌و رێگرتن له‌به‌رده‌م هه‌ر ناڕه‌زاییه‌كی شارستانی له‌شه‌قامه‌كاندا جۆرێكه دیكه له‌ئیرهابی شارستانی.
ئیرهابی شارستانی بریتیه له‌كوشتن‌و خامۆشكردنی هه‌ر چالاكی‌و ئیراده‌یه‌كی شارستانی، وه‌ك رێگریی یاسایی‌و حیزبی له‌به‌رده‌م خۆپیشاندان‌و چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كاندا، دژایه‌تیكردن‌و سه‌ركوتكردنی كیانه رۆشنبیریی‌و كولتورییه سه‌ربه‌خۆ‌و شارستانییه‌كان، كوشتنی رۆژنامه‌نوسان‌و داخستنی دۆسیه‌كه‌ی‌و كردنیان به تیرۆریست، هاوكات نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوریی‌و سیاسی بێجگه له ئیرهابگه‌لێكی وه‌حشیگه‌ریی شارستانی هیچی دیكه نین.
سه‌ركوتكردن‌و داپڵۆسینی هه‌ر چالاكی‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی شارستانی‌و فه‌رهه‌نگی‌و ژیاندۆستانه ته‌نها كرده‌گه‌لێكی نائینسانی‌و وه‌حشیگه‌ری ساده‌و ساكار نییه بۆ به‌رپاكردنی فه‌زایه‌كی گه‌وره‌و گرانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ‌و شه‌رعیه‌تدان به توندوتیژی‌و سیستیماتیزه‌كردنی زه‌بروزه‌نگ له‌ئاستێكی باڵای فه‌رمی‌و ده‌وڵه‌تییدا، به‌ڵكه پێكڕا هه‌ر كرده‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه‌و نائینسانیانه ده‌رهه‌ق به هه‌ر روانینێكی نوێ‌و دنیابینییه‌كی جیاواز له‌و سیستمه دیكتاتۆریی‌و سه‌ركوتكاره راسته‌قینه ئاڵۆزه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه هه‌ر كرده‌یه‌كی زه‌بروزه‌نگئاسا‌و هه‌ر توندوتیژییه‌كی فه‌رمی ده‌بنه پێكهێنه‌ری ئه‌و شوناسه زه‌به‌لاحه‌ی كه خولقێنه‌ری شه‌رعیه‌ت‌و سیستم‌و دامه‌زراوه‌گه‌لێكی نائاسایی‌و نابه‌رجه‌رسته‌یه. تائێره ئیتر ئینسان ناتوانێت تاكه شوناسێكی دیاریكراو بدۆزێته‌وه بۆ لێشاوێك له‌كاری زه‌بروزه‌نگ‌و كوشتن‌و ڕفاندن‌و زیندانیكردن‌و له‌سێداره‌دان‌و كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌و خامۆشكردن‌و سه‌ركوتكردنی عه‌قڵ‌و جه‌سته‌و رۆحی ئینسان.
كاتێك نیشتیمان ده‌بێته سه‌زه‌مینێكی گه‌وره له‌گرتوخانه‌و زیندان، كاتێك ئه‌شكه‌نجه‌دان‌و زه‌برزه‌نگ ده‌گه‌نه دوا ترۆپكی شه‌هوه‌تی مه‌رگ‌و نه‌شئه‌ی خوێنڕشتن‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان، كاتێك دیواره‌كان‌و كۆڵانه‌كان‌و ماڵ‌و مزگه‌وت ده‌بنه گوێیه‌كی سیخور‌و ترسێكی تۆقێنه‌ر، كاتێك فێرگه‌و قوتابخانه‌و زانكۆكان ده‌بنبه ده‌زگاگه‌لێكی زه‌لیل له‌به‌رده‌م جه‌به‌ڕوتی گرتن‌و داپڵۆسین‌و كوشتندا، كاتێك شه‌قامه‌كان ده‌بنبه شه‌قامه خوێناوییه‌كانی مه‌رگ‌و بێكه‌سكوژی، كاتێك زیندانه‌كان پڕده‌كرێن له‌ڕۆحله‌به‌ری بێگوناه‌و بێ‌تاوان، كاتێك كچان‌و كوڕانی خۆپیشانده‌ر‌و ناڕه‌زا به‌به‌رچاوی رێكخراوه زه‌به‌لاحه‌كانی مافی مرۆڤ‌و لێبوردنی نێوده‌وڵتی‌و به‌رگریكاران له‌ئینسان‌و ژن‌و رۆژنامه‌نوسان خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرێن‌و هیچ هێزێك ناتوانێت ببێته رێگرێكی راسته‌قینه‌و زیندوو له‌به‌رده‌م ئه‌و ماشێنی مه‌رگدا…سه‌ره‌نجام نیشتیمان ده‌بێته نیشتیمانی مه‌رگ‌و جه‌لاده‌كان.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م هاوكیچشه‌یی مه‌رگ‌و درشنده‌ییه پێویسته قوڵ بڕوانینه ئه‌و سیستمه پراكتیكییه‌ی كه ته‌نها وه‌ك پێشێلكاری مافی مرۆڤ‌و توندوتیژی‌و نائینسانییه‌ت حسابی بۆ ده‌كرێت. بۆنمونه بێگومان پراكتیزه‌كردنی كوشتن‌و مه‌رگ ته‌نها بریتی نیین له‌كرده‌گه‌لێكی ئاسایی بۆ كوشتنی ئینسان‌و به‌ڵكه كوشتن شوناسێكی فه‌نتازی‌و ئه‌فسانه‌یی‌و په‌نهان وه‌رده‌گرێت، وه‌ك كوشتنی نهێنی‌و حه‌شارگه‌ی ونكردنی ئینسان، رفاندنی ئینسان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان، كوشتنی خۆپیشانده‌ران به‌به‌رچاوی دنیاوه، لێدان‌و داپڵوسین تا مه‌رگ، ته‌عزیبدان تاسه‌رئێسك، پڕكردنی زیندانه‌كان، كوشتنی جه‌سته‌یی‌و روحی‌و ده‌روونی‌و فه‌رهه‌نگی.
له‌كۆتاییدا ئه‌م هێزه كوشندانه تا دڕه‌نده‌تر‌و قێزه‌وه‌ن بن، زیاتر‌و زیاتر ریسوا ده‌بن، تا توندتر خه‌ڵك ئه‌شكه‌نجه بده‌ن، مه‌رگی خۆیان خێراتر ده‌كه‌ن، تا شه‌قامه‌كان پڕبكه‌ن له‌چه‌ك‌و تفاقی پیاوكشتن، تا دێ بۆكڕوزی قێزه‌وه‌نی‌و دڕنده‌ییان دنیا پڕ ده‌كات……….ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ هه‌موو دنیای سه‌لماندن كه له‌مه‌غۆله‌كان مه‌غۆلترن، له‌به‌عسسییه‌كان به‌عسیترن، له‌قه‌زافییه‌كانی قه‌زافیترن، له‌وه‌حشییه‌كان وه‌حشیترن.