ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی، و ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی، و ئازادی فۆلکلۆری!!..
ئه‌و ڕوناکبیرو نوسه‌ر و چالاکوانێکی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به مۆڕاڵی شه‌قامی کوردیه، له خێزانێکی تا بڵێیت ئه‌دیب و ڕوناکبیرو ڕۆشنبیر گه‌وره بوه، نه نانی به پییازی ده‌سه‌ڵاته‌وه خوارده‌وه‌و نه هیچ ساتێکیش له به‌رده‌م ڕوناکی سیاسیه‌کاندا ئێشکی بۆ پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵات گرتبێت، ئه‌و نه‌ک خۆی به ته‌نییا نییه، ئه‌و نه خۆی فرۆشتوه‌و نه هیچ کاتێکیش مه‌زادی به بیر‌و عه‌قڵی خۆیه‌وه کردوه، تا که‌سانێک بێن و مزایه‌ده‌ی له سه‌ر بکه‌ن، ئه‌و زاته ئازیز و شیرینه، نه کوڕی ماڵێکی بێده‌رگایه‌و نه ناسنامه‌شی پڕ گومان و ئه‌ملاو لایه، به‌ڵکو له خێزانێکی هه‌میشه ده‌رگا ئاواڵا و ناسنامه هه‌میشه دیار‌و به‌رچاوی نیشتمانێکی غه‌ردلێکراو ستته‌مدیده‌یه!!..
منداڵه‌کانی (ئه‌حمه‌د هه‌ردی)مه‌زن، که به یه‌کێک له کۆڵه‌که هه‌ره دیار‌و گرینگه‌کانی مێژوی ئه‌ده‌ب و نوسین و فه‌رهه‌نگی کوردی له‌سه‌رده‌می کلاسیک و تا ئه‌مڕۆش دێته هه‌ژمار کردن، لێ خۆشبه‌ختانه که ئێستا نه‌وه‌کانی (زارۆکه‌کان)ی هه‌مویان به‌شێکی زیندون له واقعی ئه‌مڕۆی کوردستاندا، له هه‌ردو ڕه‌گه‌زه‌که، به‌شێکی دانه‌بڕاو ئه‌و خه‌بات و مێژوه‌ی باوکییانن،..
رێبین هه‌ردی ڕوناکبیرو نوسه‌رو شۆڕشگێر، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 19.04.2011 له‌لایه‌ن چه‌ته چاوبرسیه‌کانی سه‌ر به کۆمپانییای جه‌لال، به بێ هیچ پاساوێکی ئه‌خلاقی یاسای، به‌عس ئاسا ده‌یفڕێنن و سه‌رولوگمی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت هه‌ر تۆمه‌تێکی بده‌نه پاڵ و به‌و یاسا عه‌نکه‌بوتیه‌ی که خۆیان هه‌میشه جاللاد ئاسا قوربانیه‌کانی پێ حوکم ده‌ده‌ن، ئه‌وه له‌و دیوی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه، خه‌یاڵ به هه‌وێن کردنی هه‌ڵه‌ی ترسناک ده‌ده‌ن! ئه‌و نوسه‌ره شۆڕشگێره پڕ له مه‌عریفه‌یه، نه پیاو کوژه‌و نه چه‌ک له شان و نه ئۆپۆزیسیۆنه‌و نه له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه، ئه‌و کوڕی ئه‌و شاره‌یه، که باوکی تێدا چاوی به دونیاهه‌ڵهێناوه و ئه‌و شاره‌ش ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی پێبه‌خشیوه، ئه‌و ته‌نها نیه‌و زوڵم و ستته‌می ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی کوردی، له گه‌ڵ هاوخه‌بات و هاوڕێکان و خه‌ڵکی ماندو برسی ئازادی و دیموکراسی له به‌رده‌م سه‌رای ئازادی کۆیکردونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاغا بێ ده‌ماغه‌کانی ناو سیاسه‌تی یاسا، وه‌ها حاڵی بون، به گرتنی ڕێبین و دکتۆر فاروق و هه‌زاران شۆڕشگێر، ئاشی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تیان هه‌ر ده‌گه‌ڕێ، ئه‌وه بێشکه‌ی مه‌رگ ڕایانده‌ژه‌نێت و له زۆلکاوی خیانه‌تی نوێ‌دا غه‌رق ده‌بن، تا ئه‌و ساته‌ی به‌ر تف و نه‌علاتی که‌س و کاری قوربانییانی ڕێگای ڕزگاری و ئه‌و خه‌ڵکه شۆڕشگێڕ و سه‌ربه‌رزه‌ی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕی و کوردستان ده‌که‌ون،.
ده‌سه‌ڵاتی نه‌زۆک و له‌رزۆک و بێناوه‌رۆک و بێ ئیراده، له‌و سیحره به‌تاڵه‌ی خۆیان تێگه‌یشتن، که هیچی دیکه زوڵم و ستته‌م و زیندان و کوشتن و بڕین، ناتوانێت ئازادی و مافی دیلکراوی تاک له کۆمه‌ڵگادا، بچوک و بێ مانا بکات، به‌ڵکو به ده‌ستگیر کردن و ڕفاندن و بریندار کردن و کوشتن و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر که‌رامه‌تی تاکی کورد، له خاکی کوردستان و له ناو شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی کوردستاندا، و به تایبه‌تی سلێمانی، زه‌نگێکی هه‌ره ترسناکی مه‌رگی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌رچی و په‌رچییه، به زیندان کردن د. فاروق ڕه‌فیق و فڕاندن و سه‌رولوگوم کردنی ڕوناکبیر و نوسه‌ری کورد ڕێبین هه‌ردی، ئه‌و شه‌قام و شه‌ره‌ف و ئازادی و عه‌قڵه‌ی نه‌وه‌ی نوێێ ئه‌مڕۆی ئه‌و ململانێ سیاسیانه کۆتایی پێنایه‌ت و، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، تا ئازاری منداڵێکی کورد بدرێت و تا هاوڕێیه‌کمان زیندانی بکرێت و تا ڕابه‌رێکی ئه‌و گه‌نجانه بێ سه‌روشوێنبکرێت، ئه‌وه مه‌رگی ده‌سه‌ڵات چه‌ند مایلێک زیاتر نزیک ده‌بێته‌وه به‌ره‌و مه‌رگی ڕیسوای و شه‌رمه‌زاری خۆی بۆ نێو زبڵدانی مێێژوی دیکتاتۆره‌کان،.
ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بێ ئابڕوی کوردی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردودا کردی، به‌ر له‌وه‌ی زیان به کۆمه‌ڵگای کوردی و ئه‌و ئه‌زمون و حوکمه‌ت و په‌رله‌مان و یاسایه بگه‌یه‌نێت، زیانی گه‌وره‌ی به دروشم و بانگه‌واز و پلان و به‌رنامه‌ی حیزبی و سیاسی خۆیان هێنا، له کاتێدا که ئه‌وان هه‌میشه باس له ئازادی، و یه‌کسانی و مافی مرۆڤ و دیموکراتی و مافی چاره‌یخۆنوسین، و هیتد، پاشان شتێک له ئه‌ساسه‌وه بونی نه‌بوه سه‌روه‌ری یاسا، ئه‌وان بۆخۆیان هه‌میشه، باس له‌م خه‌ڕه‌که شکاوه ده‌که‌ن، لێ ئه‌وه‌ته به به‌رچاوی هه‌موانه‌وه، خودی سه‌رۆک و ده‌سته‌و تاقمه‌که‌یه‌تی که ڕێز له سه‌روه‌ری یاسا و بنه‌ماکانی دادگا ناگرن، له کاتێکدا پیاو کوژ و مرۆڤ کوژه‌کان، منداڵ کوژ و منداڵ فڕێنه‌ره‌کان، چه‌قۆ کێش و چه‌ک به ده‌سته‌کان، فه‌رهودچی و چه‌ته برسیه‌کانی سه‌رۆک به‌ربونه‌ته وێزه‌ی منداڵانی کورد، سوکایه‌تی به ڕوحی شه‌هیدان و که‌س و کاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌کرێت، له ژنان و خانمان هه‌ڵده‌درێت، موقه‌ده‌ساتی پیرۆزی خاکی کوردستان جارێکی دیکه به کیمیاوی سه‌رۆکی کوردی دوکه‌ڵاوی ده‌کرێت، ئه‌م یاسا‌و په‌رله‌مانه‌ی که خۆیان ناویان لێناوه ئه‌زمون، بۆ که‌ی و چۆن ڕۆژگارێک ده‌بێت بکه‌وێته کار؟! ئه‌و سه‌روه‌ری یاسایه، که‌ی سه‌روه‌ری پێده‌به‌خشرێت دور له دروشم و موزایه‌ده‌ی سیاسی؟!!
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت له کۆتایدا ئاماژه‌ی پێبکه‌م، ئه‌وه‌یه، ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت چه‌ند جرکه‌ی دیکه به دزی مێژوه‌وه هه‌ناسه بدات، و چه‌ند تاوانی دیکه‌ی گه‌وره ئه‌نجام بدات، و فریای دروستکردنی چه‌ند زیندانی دیکه ده‌که‌وێت، و چه‌ند ڕێبین و فاروق و چه‌ند خوێندکاری دیکه‌و چه‌ند شۆڕشگێری دیکه‌ی پێده‌گیرێت؟
بڕوخێ ده‌سه‌ڵاتی ستته‌م و خێڵه‌کی و مرۆڤ کورژی تاڵه‌بانی و بارزانی و نۆکه‌ره‌کانییان
سه‌رکه‌وتن بۆ ئیراده‌ی پۆڵایی شۆڕشگێڕان و خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕی و ئازادی خوازی کورد له کوردستان .
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
19/04/2011