پیره پیاوانی سیاسی له كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌ترسن!!
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئامارێكی ره‌سمی نه‌كراوه له ته‌واوی كوردستاندا بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی راست و دروستی نه‌ته‌وه‌ی كورد بزانرێت، به‌ڵام زۆر له مێژه كه باس له نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كرێت به چل ملیۆن كه‌س هه‌ژماری ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ته كورد له چوار به‌شی كوردستان و ته‌وای جیهاندا بڕوام وایه ئێستا له‌و ژماره‌یه زۆر زیاتر بێت، ئاشكرایه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌سه‌ره‌یه‌دا كه خاوه‌نی وڵاتی سه‌ربه‌خۆ نییه و خاكه‌كه‌ی به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌شكراوه، ئه‌و دابه‌شكردن و لێكترازانه‌ش به بێ خواست و ئاره‌زووی خۆی بووه، هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی داگیركه‌ری خاكه‌كه‌شی كه سێ نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن هه‌رگیز كوردیان به به‌شێك له هاونیشتمانیانی خۆیان نه‌زانیوه، بۆیه هه‌میشه له هه‌وڵی پاكتاوكردن و وه‌كخۆلێكردن و كۆمه‌ڵكوژ و جینۆسایدكردنی كوردان درێغیان نه‌كردووه، هه‌میشه وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان ناكۆكییه‌كانی نێوان خۆیان وه‌لا ناوه و له سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنی گه‌لی كورددا ته‌با و هاوڕا بوونه، به جۆرێك هاوهه‌ڵوێست بوون له پیلانگێڕیدا، ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌ی رێگه چاره‌یه‌ك له هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌دا به‌دیبكرایه ئه‌وانی دیكه ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆیان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامگیر نه‌بێ. دوژمنانی كورد ئه‌و راستییه باش ده‌زانن هه‌ر به‌شێكی كوردستان به مافه ره‌واكانی بگات كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ش ده‌بێت.
بۆیه به‌رده‌وام هاوكار و هاورا بوون له پیلانه‌كانیان بۆ سه‌ركوتكردنی شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد، نمونه‌ی هاوپیلانییان زۆره له مێژوودا، پێویست نییه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبكه‌ین، ئازادبوونی به‌شێك له خاكی باشوری كوردستان له ساڵی (1991) سه‌ره‌ڕای شۆڕش و قوربانیدانێكی زۆر له ئه‌نجامی بارودۆخی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیدا هاته ئاراوه، به‌ڵام دیسان دوژمنانی كورد ئه‌و روداوه‌یان پێ قبوڵ نه‌كرا و به‌شێوازێكی دیكه ده‌ستێوه‌ردان و پیلانگێڕییه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام كرد، ئه‌و دوژمنكاریه نوێیه‌شیان له‌و مه‌رگه‌ساتانه دژوارتر بوو كه له رابردوودا ئه‌نجامیان دابوو، دوای ئازادبوونی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان وڵاتانی داگیركه‌ر وه‌ك چوار گورگی برسی نیگاكانیان ئاڕاسته‌ی باشوری كوردستان كرد، پیلانه نوێیه‌كه‌ی دوژمنان به‌گژیه‌كداكردنی كوردان بوو له ناوخۆی باشوری كوردستان له‌لایه‌ك و باشور و به‌شه‌كانی دیكه له لایه‌كی تر، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی دوژمنان تا ئاستێكی به‌رز سه‌ركه‌وتوو بوون تێیدا، گیانی دووبه‌ره‌كی و حزبپه‌رستی و پارچه‌گه‌رێتی له‌و ساڵانه‌دا سه‌ریهه‌ڵدا و به‌رده‌وام تۆختر بۆوه، هه‌رچه‌نده چوار وڵاته داگیركه‌ره‌كه‌ی كوردستان به‌هۆی چاودێریكردن و رێپێنه‌دانی وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان نه‌یانده‌توانی هێرشی راسته‌وخۆی سه‌ر باشوری كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام له ئه‌نجامی پیلانه‌كانیاندا كارێكی وایان كرد هه‌ریه‌ك له عێراق و ئێران و توركیا به ره‌زامه‌ندی هێزه‌كانی باشوری كوردستان له‌شكركێشی بكه‌نه سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه جێگه‌ی ئومێدی هه‌موو كورد بوو، ئه‌و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و ململانێیه‌ی نێوان هێز و لایه‌نه كوردییه‌كانی كوردستان به گشتی، مه‌ودایه‌كی زۆری خسته نێوان گه‌لی كورده‌وه، خواستی دژایه‌تی و قڕكردنی یه‌كتر زیاتر بوو له خواستی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی!! بێگومان ئه‌و رق ئه‌ستوریه له باشوری كوردستان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندبوو، چونكه دوژمنان به جۆرێك به‌رنامه رێژیان كردبوو بۆ پیلانه‌كانیان كه د‌رك به‌وه نه‌كرێت سه‌رچاوه‌ی پیلانه‌كان له‌كوێوه‌یه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوو كه كوردی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، وه‌ك هۆكاری ئه‌و نه‌هامه‌تیانه پیشان بده‌ن كه خه‌ڵكی باشوری گیرۆده كردبوو. له‌شكركێشی و تۆپبارانكردن و بۆمباڕێژكردنی كوردستان به فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به بیانوی شۆڕشێڕه كورده‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، چه‌نده به مه‌به‌ستی شه‌ڕی سه‌ربازی بوو له دژی نه‌یاره‌كانیان، سه‌د ئه‌وه‌نده بۆ لێكترازانی كوردان و رق و كینه دروستكردن بوو له نێوان كورداندا، دوژمنانی كوردستان دركیان به‌وه كردبوو، ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی كه له باشوری كوردستانه‌وه به رووی كورددا كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاژاوه و پشێوی تێنه‌كه‌وێت ئه‌نجامێكی گرنگی ده‌بێت بۆ گه‌لی كورد، ده‌یانزانی كورد ئه‌گه‌ر له‌و ئه‌زمونه‌دا سه‌ركه‌وتووبێت، واتا به‌ردی بناغه‌ی كوردستانی سه‌ربه‌خۆی داناوه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه سه‌رنه‌كه‌وتنی، كورد به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌بات، كه بۆ هه‌میشه نوقمی گێژاو بێت. دوژمنانی كوردستان له‌و نه‌خشه و پیلانه‌ی دایانڕشت و ئه‌و ته‌ڵه‌زگه‌یه‌ی بۆ كوردیان دانا لێی نا‌ئومێد نه‌بوون، به خواستی دڵی خۆیان نیشانیان پێكا، ئێستا له دوای چه‌ند ساڵ نه‌هامه‌تی و به‌فیڕۆدانی زۆر ده‌سكه‌وتی مه‌زن، به بێ ئاگایی و به ئاگایی، جێی خۆیه‌تی ئاوڕێك له رابردووی خۆمان بده‌ینه‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵه لاوازانه ده‌ستنیشان بده‌ین، كه زیانی نه‌ته‌وه‌یی پێگه‌یاندوین، پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی كوردستان دڵسۆزانه ئه‌زمون له روداوه‌كانی رابردوو وه‌رگرن و به‌ردی بناغه‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دابنێن.
به‌ستنی كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌م كات و ساته‌دا پێویستییه‌كی له‌پێشینه‌یه بۆ گه‌لی كورد، بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان له هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌یدا گه‌یشتووه به ئاستێك پێویستی به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنێكی جدی هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان خۆ دوورگرتن له به‌ستنی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان هیچ پاساوێكی نییه، كارێكه له خزمه‌تی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی كورددایه، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی له كوردستانی گه‌وره‌دا خاوه‌ن به‌رنامه و فیكر و ئایدیای خۆیه‌تی، هه‌ریه‌كه‌یان به شێوازێك كار و خه‌بات ده‌كات بۆ گه‌یستن به ئامانجه‌كانی، گومان له‌وه‌دا نیه له هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی بپرسیت له پێناوی چیدا خه‌بات ده‌كه‌یت؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه “كه له‌پێناو كورد و كوردستاندا خه‌بات و تێكۆشان ئه‌نجام ده‌ده‌ین!!” كه‌واته خه‌باتی هه‌ره له‌پێش كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردا بێت به‌ستنی كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌ییه، لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه، ئایا هۆكار چییه كه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان نایه‌نه لای یه‌كتر و به‌رنامه‌یه‌كی كار پێكه‌وه داناڕێژن بۆ خه‌باتێكی هاوبه‌ش له‌پێناو گه‌یشتن به سه‌رجه‌م مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد، ئایا ئه‌و ترسه چییه كه لایه‌نه سیاسیه‌كان سڵی لێده‌كه‌نه‌وه؟! زۆربه‌ی نه‌ته‌وه و وڵاتانی جیهان كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. له نمونه‌ی (وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتی ئه‌وروپا، یه‌كێتی وڵاتانی عه‌ره‌بی و…هتد) هاوكات خاوه‌نی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیشیانن، گه‌لی كورد كه خاوه‌نی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نیه و خاكه‌كه‌ی دابه‌ش و داگیركراوه، ده‌كرێت خاوه‌نی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بێت، بۆئه‌وه‌ی ئاریشه و پرسه‌كانی خۆی تێدا بخاته به‌ر باس و گفتوگۆ و رێگه‌چاره‌یان بۆ ده‌ستنیشان بكات، ئه‌مه‌ش مافێكی ره‌وای خۆیه‌تی و هیچ دوژمنێكیش ناتوانێت ده‌ست بخاته رێگه‌ی، ئه‌گه‌ر خۆی خاوه‌نی ئیراده بێت و ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكاته‌وه.
كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بیر‌ورا جیاوازه‌كان له ده‌زگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یدا جگه له‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان به‌ر له‌وه‌ی ته‌شه‌نه بكات و ده‌ستی نه‌یارانی پێبگات چاره‌سه‌ر ده‌كات، هاوكات كۆده‌نگییه‌كی كوردانه كه دوژمنان ناچار ده‌كات به موخاته‌ب بیانبینن و بۆ دیالۆگ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان رووی تێبكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد و كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆر به‌رچاوی ده‌بێت. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم داخوازی به‌ستنی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی (15) ساڵ ده‌بێت له‌لایه‌ن بزاڤی ئازادیخوازی باكوری كوردستانه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو، هه‌رچه‌نده له ساڵی (1999)دا تا راده‌یه‌ك ئه‌و خواسته به‌دیهات و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (KNK) دامه‌زرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر زوو به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی حزبییه‌وه به‌شێك له ئه‌ندامانی كشانه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و كۆنگره‌یه سه‌ره‌ڕای كاره باشه‌كانی، كه تا ئێستاش به‌رده‌وامه، به‌ڵام نه‌بوو به‌و كۆنگره‌یه‌ی كه به فه‌رمی هه‌موو پارته سیاسیه‌كان به‌شداری تێدا بكه‌ن و جێگه‌ی خواست و هیوای گه‌لی كوردستان بێت، دیسان پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه، ئایا بۆچی ئه‌م داخوازیه ته‌نها له باكوری كوردستانه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه، دیاره به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی به‌و ره‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی گه‌لی كوردستاندایه، هه‌رچه‌نده ئه‌م مژاره هه‌میشه له رۆژه‌ڤی خه‌باتكارانی باكوردایه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌ده‌نگه‌وه چونێكی جدی به‌دی نه‌كراوه له‌لایه‌ن هیچ هێزێكی دیكه‌ی به‌شه‌كانی تری كوردستانه‌وه، له ئه‌نجامی پێداگری و رشتبوونی گه‌لی باكوری كوردستان بۆ ئه‌و ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر بانگهێشتی پارت و رێكخراوه‌كانی باكور، تا ئێستا چوار كۆنفرانس له شاری ئامه‌د به‌ستراوه، ئه‌وانه‌ش (كۆنفرانسی ژنان و هونه‌ر و وێژه و ته‌ندروستكاران و لاوان) و به‌رنامه‌ی چه‌ند كۆنفرانسێكی دیكه‌ش هه‌یه له داهاتوودا، هه‌موو ئه‌و كۆنفرانسانه‌ش كه له شاری ئامه‌د به‌ستراون نوێنه‌ری زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان تێیدا به‌شداریان كردووه، هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت، كه به‌ستنی كۆنفرانسه‌كان مایه‌ی دڵخۆشی گه‌لی كورد بوو هه‌مان كات هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌یارانی كوردیشی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا، كه‌واتا به‌ستنی كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یش كه ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌خۆ بگرێت ده‌سكه‌وتێكی مێژوویی ده‌بێت بۆ كوردستان و هه‌روه‌كو ئه‌و كۆنفرانسانه‌ی كه باس كرا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌لایه‌ن نه‌یارانی كورده‌وه لێ ناكه‌وێته‌وه و ئه‌و ترسه‌ی كه له ناخی خۆماندا چاندومانه جگه له خه‌یاڵێكی پوچ هیچی دیكه نییه.په‌ندێكی پێشینان هه‌یه‌ده‌ڵێت “مشته‌كۆڵه له دره‌وشه ده‌گه‌ڕێته‌وه” كه‌وایه دوژمنانی كوردستان له‌یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌ی كورد سڵده‌كه‌نه‌وه له‌وپیلانگێڕییانه‌ی كه‌به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له‌پرش وبڵاوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردیشدا هه‌میشه سه‌رده‌كه‌وتوبون تێیدا،ئێستا كه چوابه‌ش له چین‌و توێژه‌كانی كوردستان كۆنفرنسی نه‌ته‌وه‌یی یان به‌ست و به‌سه‌ركه‌و تویی كۆتاییان به‌كاره‌كانیان هێنا ،له‌كۆتاییدا ده‌بێ بڵێین ئه‌وه‌ی كه‌رێگره له‌به‌ستنی كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان پیره پیاوانی سیاسین !!ئه‌گه‌رواش نیه ده‌فه‌رمون قۆڵی كوردایه‌تی لێ هه‌ڵماڵن و كۆنگره‌یه‌ك ببستن كه‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی چوار به‌شی كوردستان به‌شداری تێدابكات وهه‌مو ئه‌و كێشه‌و ئاڵۆزییانه‌ش كه‌ئیستا كوردستانی گرتۆته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ماندا به‌دیالۆگ وبه‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیحوازیانه به‌بێ هه‌ڵچون وره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كترچاره‌سه‌ری بكه‌ن ،
كوردۆ شوانی
kurdoshwani@yahoo.com