به سیاسیكردنی كێشه كۆمەڵایەتییەكان سه‌رچاوه‌ی تێکشكانمانه
10.04.2011
بەشی سێیەم و کۆتایی
به‌كارهێنانی توندوتیژی شۆڕشگێرانه و ناشۆڕشگێڕانه، له به‌رژه‌وندی كێدا ده‌بێت له كاتی خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕیندا؟
ئه‌زموونه‌كانی پێشتر له زه‌مان و مه‌كانی جییاجیادا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه به‌كارهێنانی توندوتیژی هه‌میشه به سوودی زیاتری ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌كه شكاوه‌ته‌وه، تاكو خه‌ڵكانی داخوازیكار و ڕاپه‌ڕیو. خۆ ئەگه‌ر توندوتیژییەكهش درێژه‌ی كێشا و چه‌كی تێدا به‌كارهێنرا و به‌ره‌و جه‌نگی ئه‌هلی ڕۆیشت، خاپوورکردن و ماڵكاولی و كوشتن و بڕینێكی زۆری تیا ڕوده‌دات، خۆ ئەگه‌ر به سه‌ركه‌وتنی “شۆڕشگێرهكانیش” ته‌واو بێت، ئه‌وه ساڵاهایهكی دوورودرێژی ده‌وێت، تاكو ئاسه‌واری ئه‌وه نه‌مینێت و برینی له‌ناوچونی خۆشه‌ویستان و لهناوبراوانیش، هه‌رگیز ساڕێژبوونه‌وه‌ی بۆ نابێت.
به‌یه‌كدادان و به‌كارهێنانی توند‌و تیژی بزوتنه‌وه‌كه لاواز ده‌كات به پارچه پارچه بوونی، بهتهكینهوهی بڕێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی له ترسی گیانی خۆیان و خۆشه‌ویستانیان، كاولكردنی كۆمه‌ڵگا و زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ڕۆحی و ژینگه، دروستكردنی ڕق و كینه‌یه‌كی زۆر له نێوانی خه‌ڵكیدا . نه‌هێڵانی ڕۆحی ته‌بایی و خۆشه‌ویستی و به ئارامی به‌یه‌كه‌وه ژیان و دروستكردنی دوژمنایه‌تی و ڕواندنی ڕۆحی كینه و تۆڵه سه‌ندنه‌وه و وه‌ستانی كار‌و باری خه‌ڵك‌و هێواشكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و لەكارخستنیان، دروستكردنی زه‌میه‌نه‌ی بێكاری و برسێتی و بڵاوبوونه‌وی ده‌رد و نه‌خۆشی و سواڵكردن و موعتادبوون و له‌شفرۆشتن و پهنابردنهوه بۆ وڕاوهكردن و خه‌رافیات و دروست بوونی داخوازی گه‌وره‌و لاوه‌نانی ئه‌و داخوازییانه‌ی كه خۆپیشانده‌ران و ڕاپه‌ڕیوان له سه‌ره‌تادا بۆیان هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قام. هەموو ئه‌مانه‌ش ده‌بنه بیانوویه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م و میدیاكه‌ی بۆ تاوانباركردنی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر و ڕاپه‌ڕیوو به تابووری پێنجه‌م، نۆكه‌ری بێگانه، تیرۆریزم و لایه‌نگرانی تیرۆریزم، زیندووكرندهوه و به‌هێزكردنی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و دین و مه‌زهه‌ب و به‌رگری له وڵات، تا ده‌گاته ده‌ستتێوه‌ردان له‌لایه‌ن “كۆمۆنێتی نێونه‌ته‌وه‌یی” و فرمێسكڕێژهری وه‌كو وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و وڵاتانی ئه‌ورپی بۆ ” مافی مرۆڤ” گه‌لێكی تر، تاكو به ده‌ستێكی پۆڵاینی زیاتر له خه‌ڵكه‌كه بده‌ن. باشترین نموونه‌ی سه‌رده‌م (لیبیا)ی ئێستایه، كه به قۆناخێكی گه‌لێك مه‌ترسیداردا ده‌ڕوات.
توندوتیژی به‌كارهێنان، وه‌ڵامی توندوتیژی نییه، سه‌رئه‌نجامێكی پۆزیتیڤی نییه، توندوتیژی تر به‌دووی خۆیدا ده‌هێنێت، ئازاری برینی جه‌سته‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه ، پێگه‌یشتن و به‌ده‌ستخستنی ئامانج و داخوازییه‌كان گه‌ر له‌باریش نه‌بات، ئه‌وه دوورتریان ده‌خاته‌وە، ده‌سه‌ڵات و ڕژێم ڕه‌قترو دڕنده‌تر ده‌كات. بۆیه له هه‌ر شوێنێكدا كۆمه‌ڵێك، ده‌سته‌یه‌ك باسیان له به‌كارهێنانی توندوتیژی كرد و بیریان لێكرده، ئه‌وه یانی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه.
كه باس له توندوتیژی ده‌كه‌م، مهبهبهستم پلان بۆ كردنێتی، مه‌به‌ستم ئاڕاسته‌كردنی بزوتنه‌وه‌كه‌یه به‌و ئاقاره، ئه‌گینا گومانی تێدا نییه، له كاتی خۆ پێشاندان و ڕاپه‌ڕیندا ده‌سه‌ڵا تو پۆلیس و پیاوه‌كانی ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ره‌كه بكه‌ن و به‌و ئاڕاسته‌شدا بیانبه‌ن، كه خۆیان دهیانهویێت، تاكو خۆپیشندانه‌كان و پرۆتێستهكان كارایی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه پۆلیس و ئاسایش ده‌كه‌ونه گیانی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی ذڕندانه، كه ئه‌مه‌ش خه‌ڵكانی ناو جه‌ماوه‌ره‌كه ناچار ده‌كات، بۆ به‌رگریكردن له خۆیان وه‌ڵامیان هه‌بێت. ئه‌مانه بوون و هه‌ر ده‌شبن و به‌رده‌وامیش ده‌بن. كه‌واته توندوتیژی جیایه و وه‌ڵامدانه‌وه‌شی لەناچاریدا، جیایه.
چۆن بزوتنه‌وه‌كه‌مان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و ده‌رئه‌نجامه‌كان
پێشتر باسم كرد، كه چۆن داخوازییه كۆمەڵایەتییەكانی خه‌ڵكی، كراون به داخوازییه‌كی سیاسی ، دوای ئه‌وه‌ش باسم له كه‌مپه‌ینی ئه‌و داخوازییانه كرد، كه مەیدانی ئازادی چه‌قی تێكۆشانهكهیانە. هه‌ره‌وها له‌وه‌ش دوام، كه چۆن به‌كارهێنانی توندوتیژی له به‌رژه‌وه‌ندی سیسته‌مه‌كه و ده‌سه‌ڵات ده‌شكێته‌وه. ئێستاش با ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه دابنێین و بزانین چی له بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕێت و چه‌ندێك له داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ر جیبهجێدهكرێن، پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كان.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، یه‌كه‌م، ئەگه‌ر گۆڕانكارییه‌كیش بكات، گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی نابێت. دووهه‌میش، گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ره‌وه ده‌ست پێده‌كەن، نه‌ك له‌بنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا. هه‌ر بۆیه مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌مێنێته‌وه، گه‌ر چی له‌م شێوه‌یه‌ی ئێستادا نابێت، ناعه‌داله‌تی ئیجتیماعی باقی ده‌بێت، كێشه كۆمەڵایەتییەكان به‌رده‌وام دەبن و په‌یتا په‌یتاش كێشه‌ی تازه‌تر ده‌خولقێن و دێنه‌كایه‌وه، بڕیاره‌كان له كه‌مینه‌كه‌ی سه‌ره‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدایه، ده‌درێن، بیرۆكراتیه‌ت هه‌ر وه‌كو جاران به‌رقه‌رار ده‌بێت .
منیش و به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ڵكه‌شی، كه ئێستا له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دان، ماوه‌یه‌كی زۆر له ده‌ره‌وی كوردوستان ژیاون، یا هێشتا پێیان لێره نه‌بڕاوه، ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌زانن، كه هه‌ڵبژاردنه پارتییه‌كان بۆ گرتنەده‌ستی ده‌سه‌ڵات، چ له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئۆسترالیا‌و هه‌تا ئیسرائیلیش گۆڕانكارییه‌كی وا ناهێننه گۆڕێ، له سیساسه‌تی حوكمڕانیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، تا ئه‌وه ڕاده‌یه نزیكن له یه‌كه‌وه، كه هه‌ندێك جار زۆر گرانه سیاسه‌ته‌كانیان له یه‌كدی جیا بكرێنه‌وه. هه‌ر بۆ نموونه هه‌ڵوێستی پارتی له‌یبه‌ر و پارتی تۆری له به‌ریتانیادا وه‌كو یه‌كه و نه‌گۆڕه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا، له هه‌ڵوێستیاندا و له دۆستایهتیاندا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و له هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر بزنس و كۆمپانیا گه‌وره‌كان و نقابه و كۆچكردنی بێگانه بۆ ئه‌م وڵاته و مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه جیاوازی سه‌ره‌كی نێوانیشیان له مه‌سه‌له‌ی ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی كه ئێستا به‌ریتانیا پێیدا ده‌ڕوات، كه عه‌جزی میزانیه‌ی به بڕی 160 ملیارد پاوه‌ند، هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌ر كار ده‌ر بكرێت، شوێنه خزمهتگوزاریهكانیش زۆربه‌یان دابخرێن، ئه‌وه‌شی كه ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێت به پاره‌یه‌كی كه‌م و كرێكار و فه‌رمانبه‌رێكی كه‌م ببرێت به‌ڕێوه.
دەوڵه‌ت كه پارتی تۆری ( موحافزین) و لیبراڵ دیمۆكرات ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه، دیانه‌وێت له هه‌نگاوی یه‌كه‌میاندا 80 ملیارد پاوه‌ند پاشه‌كه‌وت بكه‌ن، تاكو ئه‌و نوقسانییەی بودجه‌ی پێ پڕ بكه‌نه‌وه. جیاوازی نێوانی له‌یبه‌ر كه له‌ده‌ره‌وی ده‌سه‌ڵاته و ئه‌مانی دی كه له ده‌سه‌ڵاتدان، دوو جیاوازییه؛ له‌یبه‌ر ده‌یه‌وێت 70.4 ملیارد بێت، تۆرێش ده‌یه‌وێت 80 ملیار پاوه‌ند بێت. یه‌كه‌م جیاوازی نێوانیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا پاشه‌كه‌وتكردنی ئه‌و بڕه پاره‌ی سه‌ره‌وە به 9.6 ملیارد پاوه‌نده و دووهه‌میش موده‌ی پاشه‌كه‌وت كردنه‌كه‌یه، كه له‌یبه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌م پاشه‌كه‌وت كردنه به قۆناخ و ماوه‌یه‌كی درێژ تر بكرێت.
من ده‌توانم به‌ده‌یه‌ها نموونه نه‌ك هه‌ر له به‌ریتانیا بهێنمه‌و،ه به‌ڵكو له سه‌رجه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له سه‌ره‌وه په‌نجه‌م بۆ ڕاكێشان بۆ پاساودانی جهدهلهكهم، كه ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان پارتییه‌كاندا شته سه‌ره‌كییه‌كان ناگۆڕێت. خۆ ئەگه‌ر بیگۆڕایه وه‌كو له ده‌می چه‌ند كه‌سێكه‌وه، ده‌مێكه وتراوه، كه یه‌كه‌میان ئه‌ناركستی مه‌شور، ئێما گۆڵدمانه، له سه‌ده‌ی 19 دا وتی “ ده‌مێك بوو قه‌ده‌غه كرابوو”.
من بۆیه ده‌ڵێم شكستی بزوتنه‌وه‌كه له سیاسیكردنی كێشه و داخوازییهكاندایە، كه ده‌یانه‌وێت له سه‌ره‌وه ده‌ست به گۆڕانهكارییهكان بكه‌ن، نه‌ك له‌بنه‌وه، ئەوەش به گرتنەده‌ستی پاوه‌ر، ده‌سه‌ڵات.
به‌سیاسیكردنی داخوازییه‌كان جۆرێك له پرۆتێست و خۆپیشاندان دروستده‌كات، كه كه‌فوكوڵێكی زۆری تێدا ده‌بینرێت، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی بۆ نانرێن، جگه له باسكردنی گرتنەده‌ستی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت ، پلان بۆ داهاتوو ناكرێت، تاكو چۆن پارێزگاری له داخوازییه‌كانمان كه تاڕاده‌یه‌ك به‌ده‌ستمان هێناون، بكه‌ین، چۆن بڕیاره‌كان خۆمان بیده‌ین و به ههرهوزیش به‌جێیان بگه‌یه‌نین.
بۆ ئه‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتو بێت، خۆشمان و نه‌وه‌ی ئاینده‌شمان به‌رهه‌مه‌كه‌ی بچنێته‌وه، ده‌بێت له گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه، له گونده‌كانه‌وه، له شارۆچكه‌كانه‌وه، له شاره‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، ده‌بێت بۆ هەمووو كێشه‌یه‌ك كه هه‌مانه لیژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ین، دواتریش لیژنه‌یه‌كی ته‌نسیق یاكۆمیتهیهكی ناوكۆیی كه نوێنه‌رانی هەمووو لیژنه‌كانی تێدا بێت. ئه‌م لیژانانه نه سه‌ركرده‌یان هه‌یه و نه بنكرده و نه ڕۆشنبیری لیبراڵ و نالیبراڵ و نه فه‌یلسوف و زاناش، ڕۆڵێكی زیاتر له من و تۆ زیاتر ده‌بینن. ته‌نانه‌ت نوێنه‌ره‌كانی ئه‌م لیژنانه سابت و هه‌میشه‌یی نابن. ئه‌م لیژانانه له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕ یه‌كناگرن ، په‌یڕه‌وپڕۆگرامی سیاسی‌یان نییه، فه‌لسه‌فه‌یان نییه و پێویستیشیان پێی نییه، له‌م قۆناخانه‌دا باس له مه‌سه‌له‌ی تیوری ناكرێت مه‌گه‌ر هه‌ر بۆ ده‌مه‌ته‌قێ و خۆشی. به‌ڵكو خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌سه‌ر بناخەی داخوازییه‌كان دێنه پێشه‌وه، به ڕه‌غمی هەمووو جیاوازییه‌كانیان له هەمووو بواره‌كاندا وه‌كو ته‌مه‌ن و ڕواڵه‌ت و دین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز و پێست و ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاری و هه‌بوونی ئینتیمای ڕێكخراوه‌یی و چینایه‌تی یا پارتایه‌تی….هتد هه‌ر كه‌سه‌ش به پێی توانای خۆی به‌شداری دهكاتو به ئاره‌زوی خۆشی كاری تێدا ده‌كات ، شێوه‌ی هه‌ڕه‌می و دیسپلینی پارتایه‌تی ڕهتدهكەنهوه، بڕیاره‌كانیان به جه‌ماعی ده‌درێن و به جه‌ماعیش جێبه‌جێ ده‌كرێن، كاره‌كانیان زۆر ئاسان و ڕون و ئاشكران، هەمووو كه‌س ڕاست و چه‌پی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداران و خۆی ده‌زانێت، ئیدی پێویستی نه به وانه پێوتنه‌وه و موحازه‌ره‌دان نییه.
ئه‌م لیژانانه ورده ورده فراونتر و به‌هێزتر ده‌بن، تاكو وای لێدێت یاخۆیان خاوه‌نی بڕیاره‌كان ده‌بن له زۆر بواردا یا پیاوانی ده‌سه‌ڵات ملكه‌چ ده‌كه‌ن، تاكو داخوازییه‌كانیان به‌جێبگه‌یه‌نرێن. بۆ ئه‌مه‌ش چالاكی جیاجیا به‌رده‌وام ده‌بن وه‌كو مه‌زبه‌ته، گله‌یی، كردنی لۆبی، خۆپیشاندان، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌ختی ، مانگرتن تاده‌گاته نواندنی چالاكی و كاری ڕاسته‌وخۆ ، به‌ڵام هەمووو ئه‌مانه پلانی توندوتیژی بۆ ناكرێت، خۆ له‌و كاره‌ساته ده‌پارێزرێت. به‌كورتییه‌كه‌ی بنكه‌نی سیسته‌مه‌كه ده‌كرێت، به‌گۆڕینی كۆمه‌ڵگاكه له بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م بزهوتنهوهیهدا به‌ژه‌وه‌ندی زاتی تیا نییه، ناو و ناوبانگ ناخوات و دروستیشی ناكات، پله‌و پایه و پاره نابه‌خشرێته‌وه، بزوتنه‌وه‌كه موڵكی تاكه كه‌سێك یا گروپێك یا لایه‌نێك نابێت، به قازانجی هیچ لایه‌نێكیش به‌ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه، بگره موڵكی هەموو كۆمه‌ڵگایه.
هەمووو كه‌سێكیش له‌و لیژانانه ئازادی ته‌واوی هه‌یه، له ڕاده‌ربڕین و قسه و ده‌نگدان و ده‌نگنه‌دان و هاتن و نه‌هاتنی بۆ دانیشتنه‌كان و چالاكییه‌كان. هه‌ڵبه‌ته كۆمه‌ڵگایه‌ك ئاوا بگۆڕریت ئیدی شوێنه‌واری گه‌نده‌ڵی نا‌بینیت هه‌ر هیچ نه‌بێت، فه‌رده‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا قه‌بوڵی ئه‌وه ناكه‌ن، كه خۆیان گه‌نده‌ڵ بن و ڕێگاش به كه‌سی دیكه ناده‌ن، كه گه‌نده‌ڵی بكات.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه مه‌تالیبی سیاسی وه‌كو دهسهڵاتگرتنەدهستی نابێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداراندا كه‌متر ده‌كه‌وێته موهاتهراتهوه، تا ئه‌و كاته‌ی كه گۆڕانكارییه‌كان سه‌رجه‌می كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه و به‌ڕه‌كه له‌ژێر پێی ده‌سه‌ڵات ڕاده‌كێشرێت، ئه‌و كاته‌ش سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده لاواز و به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه، کە توانای ئه‌وه‌ی نامێنێت، سه‌ركوت و بكوژ و ببڕی هەموو خه‌ڵك بكات.
شۆڕشه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی كه مرۆڤ به‌های ته‌واوی مرۆیانه‌ی خۆی دهستدهكهوێتهوه و سیسته‌می سوود و قازانج ده‌وری به‌سه‌ر ده‌چێت و به‌ته‌نگه‌وه هاتن و بایاخی مرۆڤ ده‌بێته یه‌كه‌م و ده‌چێته پله‌ی یه‌كه‌مه‌وه و جێگای قازانج و سوود و سه‌رمایه‌ی ئێستا ده‌گرێته‌وه، كه له سیسته‌می مه‌وجوددا هەموو خوله‌كێك ده‌یبینین.
کۆتایی