
دادگاییكردنی وه‌زیر و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵ و تاڵانچییهكان
یه‌كه‌مین پڕۆژه بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی نوێ بۆ دادگایكردنی وه‌زیرو بهرپرسو لێپێچینه‌وه لهبهفێڕۆدانی سهروهتو سامانی نیشتیمان.
بانگه‌واز:ئاسۆ جهباربۆ به‌ڕێزان: -په‌رله‌مانی نوێی كوردستان، رێكخراوه جیهانییه‌كان، رۆشنبیران‌و نوسهرانو رۆژنامه‌نوسان، رۆژنامه‌و میدیا سه‌ربه‌خۆكان، فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
پێوسته په‌رله‌مانی نوێ به‌بێ خۆدزینه‌وه‌و پشتگوێخستن لێپێچینه‌وه‌ی توند‌و دۆكۆمێنتاریو یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌زیرو به‌رپرسه گه‌نده‌ڵانه بكات كه سهروهتو سامانی نیشتیمانیان تاڵانكردووهو یان به‌فیرۆ داوه، پێویسته لێپێچینه‌وه له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشوو و جێگره له‌سه‌ركار لابراوهكهیو موچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بكات‌و سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌سه‌له شاراوه‌و په‌نهانه بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكه‌ن.
كاتی ئه‌وه هاتووه ئیتر وهزارهتو وه‌زیرو به‌رپرسسه گهندهڵكان دادگاییبكرێن، لهراِستیدا ئیتر باوی ئه‌وه نه‌ماوه ته‌نها ره‌خنه بگرین‌و ئێوه‌ش وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچن، ئێمه فشار دروست بكه‌ین‌و ئێوه‌ش بهقاتو بۆینباخی ملهوهنهوه باس لهدیموكراسیهتی عه‌یاره 24 بكه‌ن بۆ خه‌ڵك.
لێره‌وه داواكارم له‌فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن‌و ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌رپرسیارانه‌ی كه له‌په‌رله‌مانی پێشوودا قسهكهرو فشاردروستكارێكی یاسایی‌و شارستانی بوون، پێكڕا كاری لێپێچینه‌وه‌و دادگاییكردنی ئه‌و وه‌زیرو به‌رپرسه گهندهڵو پاره بهفیرۆدهرانه بكه‌نه یه‌كه‌مین‌و جدیترین پڕۆژه‌ی ئێستا‌و داهاتوییان.
پڕۆسه‌ی دادگاییكردن:
1-بانگهێشتكردنی ئه‌و وه‌زیرو به‌رپرسانه‌ی كه 18 ساڵه یان چه‌ند ساڵێكه وه‌ك مشه‌خۆرو تاڵانچی سهروهتو سامانی ئه‌م وڵاته‌یان تاڵانكردووه یان به فیرۆداوه یان به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌و كه‌سی‌و گه‌له‌كۆمه‌كێی حیزبی به‌كاریان هێناوه.
2-ده‌ستگیركردنی ئه‌و بهرپرسسانهی كه حساب بۆ پهرلهمانو یاسا ناكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی تا ئێستاكه كه‌وتۆته به‌رده‌ستی رۆژنامهنوسانو رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایداو له‌سه‌رده‌می فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییدا یه‌كێك بووه له‌وه‌زاره‌ته هه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانی كوردستان‌و دنیا، سه‌دده‌رسه‌د هێنده‌ی وه‌زاره‌تێكی حیزبی‌و ناوچه‌گه‌ر بووه هێنده وه‌زاره‌تێكی سهربهخۆو حكومی نه‌بووه، به‌پێی لێَدوانهكانی لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مانی كوردستان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وه‌زاره‌تێكی گه‌نده‌ڵه‌و گه‌نده‌ڵی زۆری تیادا به‌دیكراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م وه‌زاره‌ته تا ئێستا لێپێچینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه، تائێستا ئه‌م وه‌زیرو دهستهتاقمه نه‌هێنراونه‌ته سه‌ر تهلهفیزیۆنو به‌جیدی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوسی سهربهخۆو رهخنهگرو یاساناسێكی سه‌ربه‌خۆ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كردووه.
تائێستا ئه‌م وه‌زاره‌ته گه‌وره‌ترین غه‌دری له‌رۆشنبیران‌و نوسه‌ره سه‌ربه‌خۆكان كردووه، حسابی بۆ هونه‌رمه‌نده جیدییهكانو مۆسیقار‌و گۆرانیبێژو شێوه‌كارو پهیكهرتاشو شانۆكاره جیدییه‌كان نه‌كردووه، به‌داخه‌وه ئه‌م وه‌زاره‌ته رێگرێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م رۆشنبیری‌و به‌رهه‌می نوێداو ده‌زگایه‌كه بۆ ئیفلیج كردنی رۆشنبیری‌و تاشه‌به‌ردێكی ناقۆڵایه له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری‌و كاری جیدی‌دا.
ئه‌م وه‌زاره‌ته له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندوودا بوایه، ئێستا ده‌مێ بوو وه‌زیر له‌سجندا بوو، ده‌مێ بوو له‌سه‌ر كار لادرابوو.
لێره‌وه من داواكارم له‌دادوه‌ری گشتی داوایه‌ك به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ دادگا بۆ لێپێچینه‌وه‌و دادگایكردنی وه‌زیرو ئه‌و تۆڕه گه‌نده‌ڵه‌ی كه كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تیان كردووه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی وهزشو لاوان كه وه‌زیره‌كه‌ی ته‌ها به‌روارییه، به‌پێی ئه‌و راپۆرته رۆژنامهوانیانهو لێپێچینه‌وه بهرارییهكانی خودی لیژنه‌ی رۆشنبیری په‌رله‌مان، ئه‌م وه‌زاره‌ته گه‌نده‌ڵی زۆری تیادایه‌و چه‌ندینجار ته‌ها به‌رواری بانگهێشتی په‌رله‌مان كراوه‌و ئاماده نه‌بووه.
ئه‌م بانگه‌وازه له‌ئێستاوه كاری پشتیوانی‌و كهمپینو هه‌ڵمه‌تی داكۆكیكردنی بۆ دهكرێتو له‌بانگه‌وازدا نامێنێته‌وه.