
دۆزه‌خی حه‌قیقه‌ت … ئاسۆ جه‌بار
“ئازادی و جه‌نگاوه‌ره‌كانی، سته‌م و جه‌لاده‌كانی
ره‌خنه، دۆكۆمینت، ئامار، راستییه‌كان
ئاسۆ جه‌بار
له‌دوتوێی 528 لاپه‌ڕه‌دا ئه‌م كتێبه به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌و راپۆرتی جیهانیو نێوخۆی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستیانه ده‌كاته‌وه كه كوشتنی خۆپیشاندهرانو رۆژنامهنوسانو سه‌رجه‌م ئه‌و كرده وهحشیگهرو نائه‌خلاقیانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ده‌رهه‌ق به هاوڵاتیانو رۆژنامه‌نوسان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قی پارتی‌و یه‌كێتیه‌وه ئه‌نجامدراون پانۆرامای سه‌ركوتكردن‌و داپڵۆسین‌و كوشتنی ئازادی‌و ئازادی رادهربڕینو ئازادی نوسین له‌كوردستاندا په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به‌ناوچاوانی دهسهڵاتو حكومهتو حیزبه‌وه.
-كوشتنی رۆژنامهنوسانو داخستنی دۆسیهكهیو شاردنه‌وه‌ی تاوانباران.
-كوشتنی خۆپیشاندهرانو داڵده‌دانی بكوژه‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی حیزبه‌وه.
-رفاندن‌و داپڵۆسین‌و به‌ندكردن‌و ههرشهكردن له‌نوسه‌ران‌و رۆژنامه‌نوسان.
–
له‌ڕاستیدا پیاوكوژه‌كان زۆر له‌وه زهلیلترن كه ده‌یانبینیین، ئه‌و زلحیزبو زلسهركردهو زلپیاوكوژانهی پلان‌و ئه‌ندازه‌سازی كوشتن‌و تۆقاندنی خه‌ڵك‌و رۆژنامهنوسانو چالاكوان‌و خۆپیشانده‌ره‌كان داده‌ڕێژن، بێگومان ته‌نها خاوه‌نی تاكه یه‌ك كلتور‌و دنیابینیین ئه‌ویش مهرگدۆستییهو خاوه‌نی تاكه‌یه‌ك نائهخلاقیاتی قێزه‌وه‌نن ئه‌ویش وه‌حشیگه‌رییه تاسه‌رئێسك، خاوه‌نی تاكه‌یه‌ك شهڕواڵن ئه‌ویش شه‌ڕواڵی پیاوكوشتن، خاوه‌نی تاكه‌یه‌ك ده‌من ئه‌ویش ده‌می پڕ لهجوێنو بوختان‌و درۆی گه‌وره‌یه، به‌ڵام خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك غه‌ریزه‌ی نائینسانین كه بریتین له‌غه‌ریزه‌ی زهبروزهنگو داپڵۆسینی خه‌ڵك، غه‌ریزه‌ی تاڵانكردنی سهروهتو سامانی نیشتیمانی، غه‌ریزه‌ی ئینسانكوشتنو شاردنه‌وه‌ی بكوژه‌كان، غه‌ریزه‌ی چهواشهكردنو درۆی گه‌وره، غه‌ریزه‌ی كوشتنی رۆژنامهنوسو داخستنی دۆسیه‌كه‌ی، غه‌ریزه‌ی دروستكردنی پیاوكوژ‌و سیخوڕ‌و هێزی دژه خه‌ڵك‌و ده‌زگای ههواڵگیرییو ده‌زگای پاراستنی بكوژه‌كان.
– ده‌ره‌نجام شكستی دیكتاتۆره‌كان پێمان ده‌ڵێن: زه‌بروزه‌نگ وه‌ك كرده‌یه‌كی نائه‌خلاقی‌و ناشارستانی‌و نائینسانی دوایه‌مین هه‌ناسه‌ی دیكتاتۆره‌كانه، دوایه‌مین چهكو دوایه‌مین كرده‌گه‌لێكی قێزه‌وه‌نن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له بێ ئابروویی سیاسی‌و ئابوری‌و یاسایی‌و ئه‌خلاقی دیكتاتۆر‌و ستهمكارو ئینسانكوژهكان.
“زۆرێك له‌رۆژنامه‌نوسان‌و نوسه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه یان رووبه‌ڕووی دادگاییكردن بوونه‌ته‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی وتاریان نوسیوه له‌باره‌ی گهندهڵیو یان ره‌خنه‌یان له‌سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردی‌و هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ناوچه‌كه گرتووه. رۆژنامه‌نوسێكیش كوژراوه.”(Amnesty International Report.2009.p180)
رۆژی 17ی شوبات خۆپیشاندانێك له‌سه‌رای ئازادی له‌سلێمانی ئه‌نجامدرا، له‌به‌رده‌م لقی 4 ی پارتی دیموكراتی كوردستان پاسه‌وانه‌كانی لقه‌كه فیشهكبارانی خۆپیشانده‌رانیان كردوو به‌وهۆیه‌وه گه‌نجێك به‌ناوی (رێژوان عه‌لی) كوژراو زیاتر له 50 كه‌سی تریش بریندار بوون، كه برینی زوربه‌یان سه‌ختبوو، دواتر له‌رۆژانی دواتردا له‌سلێمانی و كه‌لار و چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه، ته‌قه‌كردنی هێزه چه‌كداره‌كان و پاسه‌وانه‌كانی لقی 19ی پارتی به‌رده‌وام بوو له‌خۆپیشانده‌ران و 9 كه‌سی تر كوژران به‌ناوه‌كانی (شێرزاد ته‌ها، سوركیۆ زاهیر، گه‌رمیان ئه‌حمه‌د، عه‌لی ره‌سوڵ، هه‌ردی فاروق، ئومێد جه‌لال، سه‌ركار حه‌مه سه‌عید، ره‌شید ئه‌حمه‌د لالۆ.)
-له‌ساڵی 2011 دا زیاد له 359 پێشێلكاریی دژی رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامدراوه. (سه‌نته‌ری میترۆ-راپۆرتی 2011)
ئێواره‌ی 29ی ئاب له‌كۆڵانێكی ته‌نیشت ژووری بازرگانی سلێمانی، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا كه‌سێكی به‌رگ ره‌ش به كلكه ده‌مانچه ده‌كه‌وێته لێدانی سه‌ری ئاسۆس هه‌ردی و به سه‌ختی برینداریدهكات. به‌پێی راپۆرتی پزیشكی سه‌ری ئاسۆس هه‌ردی به 32 ته‌قه‌ڵ دوراوهتهوهو له‌حه‌وت شوێنه‌و شكاوه‌و درێژی برینه‌كه‌ی 19ی سانتیمه. (له‌راپۆرته جیهانییه‌كانی ئه‌منیستی ئینتهرناشناڵو په‌یامنێرانی بێسنور‌و رێكخراوی CPJ و سه‌نته‌ری میترۆوه وه‌رگیراوه.)