
په‌یام … یاسین برایم
نزای نازه‌كانت ، هه‌ر به بێنازی ماڵئاوایی ده‌كه‌ن
ته‌مه‌نت مه‌سپێره به به‌خت و
خه‌یاڵه ته‌م گرتووه‌كان
نیگات مه‌بره به رێگا ته‌نیاییه‌كان بۆ هاتنم
گله‌یی له‌و عه‌شقه مه‌كه ،
كه خۆت ئاوازت بۆ گاتاكانی دانا
تۆ ، كه رۆژه‌كان له‌خاچ ده‌ده‌یت و
مانگه‌كان ده‌كه‌یته پرسه‌و
وه‌رزه‌كانیش نه‌زۆك…
مه‌ستی به رووخسارته‌وه دیاره ، دیار
بۆنی شه‌رابی خه‌م لێ دێ هه‌موو جار
خه‌ریكه ته‌نیایی ، تهنیاترت ده‌كا
لێوه‌كانت .. سه‌ماو ئاوازی ماچیان له بیر چۆته‌وه
بزهكانیش سه‌فه‌ریان كردووه
وه‌ره بریارده و دوو دڵ مه‌به!
خۆشی ببه‌خشه به خۆت و سه‌دان جار به من
هه‌نگاوت به لهزتركه ، وه‌ره
باوه‌شم ، بۆ باوه‌شی گه‌رمت كرایته‌وه
ژوان گوڵاو پڕژێن كراوه له بۆنی نێرگز‌و ره‌یحان
ده‌ستت بێنه ،
با له هێڵ و مۆنتیڤهكانی ده‌ستت تێبگه‌م
عه‌شق له چاوت بخوێنمه‌وه
له ناو دڵت بیدۆزمه‌وه
وه‌ره ورده خه‌مه‌كانیش به ماچ له خاچ بده‌ین
عه‌شق په‌یامی لێخۆشبوونه ،
گله‌یی نییه له زه‌مه‌نه به سهرچووهكان
وه‌ره به یه‌كه‌وه ، ئێستا جوانتر بكه‌ین
به‌یانی شیرین‌تر و پیرۆزتر
چیتر به هه‌ده‌ر مه‌ده ته‌مه‌نت
هه‌ناسه‌یه‌كی تر هه‌ڵمژه بۆ ژیان
ده ماڵئازایی له ته‌نیایی بكه !
كه هاتی ، گیانم له پێشوازیت دایه
په‌یڤه‌كانی شیعرم پڕده‌بن له تریفه
دێره‌كان دێنه سه‌ما و
پیته‌كانیش ده‌بن به نۆته‌و ئاواز
له‌وه ده‌ترسێم به گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆی فریشته
زمانم له گو بكه‌وێ
به‌ڵام ، ئه‌مه بزانه گوڵه‌كه‌م!
جوان تێبگه له په‌یامی دڵه‌كه‌م!
له جاران زیاتر،
تۆی خوش ده‌وێ!!!
یاسین برایم _ رواندز
R_xarand@yahoo.com