Skip to Content

Thursday, February 6th, 2025
ڤالانتاینی من ….  هاوڕێ ڕەش

ڤالانتاینی من …. هاوڕێ ڕەش

Closed
by February 13, 2012 هۆنراوە

لە چواردەی دوو
لە وێستگەیەکی میترۆ
لە نزیک سینەمای
(بابیلۆن)
خۆم و
چەپکێک گوڵی سپی
لەگەڵ
بۆنی بەرسیلەیەک و
لیباسیک لە پەڕەی ڕۆح و
مێزێک بە قاوەیەکی تۆخەوە
چاوەڕوانی هاتنی تۆین…
دێیت …؟؟
ئەی یار دێیت
لە سەربانی پەپولەکان
لەسەر سنگی ئەستێرەکانی ئاسمان
شاییەک بۆ ئەشق دابەستین ..؟؟


هاوڕێ ڕەش

(بابیلۆن) :ناونیشانی سینەمایەکە لە ئەڵمانیا…

Previous
Next