چه‌ند شیعرێكی شهمس له‌نگه‌رودی
له فارسییه‌وه: جه‌بار سابیر
101
تامه‌زرۆیی من بۆ تۆ
ئه‌و سێوه قه‌پاڵ لێگیراوه ده‌یزانێ
كه له قاپه‌كه‌دا فڕێتداوه.
96
ئه‌مڕۆی هه‌موو جێیه‌ك پشووه
به‌ڵام سه‌رم شڵۆقه
خه‌ریكم بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه.
91
جه‌نگ شتێكی خراپ نییه
ده‌دۆڕێم
داگیرم ده‌كه‌یت.
90
هه‌نگه‌كان
له به‌هاری تۆدا نووقم ده‌بن
خاوه‌ن كووره‌كه منم.
87
له ئامێزی یه‌كدا
له‌م بازنه بێ كۆتاییه‌دا
من به‌رده‌وامی تۆم
یا تۆ به‌رده‌وامی من.
86
كاتی هاتنت ده‌بینی چه‌نده میهره‌بانه
رێگه
له گه‌ڕانه‌وه‌تدا بیبینه
چۆن هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌و
هار ده‌بێت.
85
ته‌نها له په‌نا تۆدا گه‌رم ده‌بمه‌وه
گه‌رنا مه‌ودایه‌كی ئه‌وتۆ نییه
له په‌نا تۆوه تا دووكه‌ڵێك كه با ده‌یبات.
79
شیعر
وه‌ك قسه كردنه له خه‌ودا
سه‌ره‌تا ئه‌وانیتر و
پاشان تۆ
بێ‌دار ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه:
لب خوانی های قزل الای من
شمس لنگرودی
چاپ اول، 1388
موسسه‌ی انتشاراتی اهنگ دیگر.