![ڤالانتاین …. سه‌ردار جاف ڤالانتاین …. سه‌ردار جاف](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/valentine_725283591.jpg)
ڤالانتاین …. سه‌ردار جاف
نامه‌كانی عیشق
ئازیزه‌كه‌م ………
له كام هه‌ست و نیگاوه بڕوانمه ئه‌و له‌رانه‌ی پێشتر هه‌ڵگری چه‌پكه نیرگز و نامه گڕاوییهكانی ناخم بوون ، ئه‌و ده‌م و نها وشه‌كانم ده‌یانویست هه‌ر جاره و به مانا و ئازارێك و ئه‌وینێكی دییه‌وه میوانی سه‌ر لیوه‌كان بن و له نێو هزرتدا بوركانێكی په‌نگ خواردووی زه‌مه‌ن و ته‌مه‌نی له یادكراوی پێكه‌وه‌ییمان گێنگڵا بخوا ، ئا له به‌رایی ئه‌م په‌ڕه پڕ بۆنه‌ی گوڵه سووره‌كانی ڤالانتاینه‌وه له ئاست قامه‌ت و باڵا و جوانیتا كڕنووش ده‌به‌م و به هه‌سته نه‌زمێكی نهرمینییهوه تاقه گوڵه‌كه‌ی به خوێنی هه‌ر دووڵا پاراوی سووری خۆیمان نیشان ده‌دا ، له هه‌مبه‌ر باڵایی و نزایی ده‌سته‌كان به رووی هه‌ردوو گۆی مهمكهكانتهوه به‌رێزه‌وه ههلّدهلهرزن و له چاوه‌نواڕی قرتاندنی گوڵه سووره‌كه‌ی ئیمڕۆیه ، ده‌با فه‌خامه‌تی په‌نجه و ده‌ست و مه‌چه‌كه هه‌میشه به شكۆكانی خۆشه‌ویستی به لوتفه‌وه ئه‌و قرتاندنهی پێ له‌زه‌ت بێ .
ئای شیرینه‌كه‌م ……..
چه‌ندم لا ئاسته‌م بوو پڕیشكی گوڵێكی سو‌و له باخچه بكه‌م ، پێم وابوو رۆحی مرۆڤێكم قرتاندووه نه‌ك گوڵێكی به‌ر به‌رۆك ، پێموابوو پێم به سه‌ر جه‌سته و لاشه‌ی رۆحیانه‌تی ئه‌و مرۆڤانهداناوه كه له دیوه‌خانی ئه‌وینا مۆمئاسا تواونه‌ته‌وه وبه ناخی زه‌ویدا رۆ چوون و چیمه‌نی ئه‌و باغچه‌یان هاوێر كردووه ، تا ئه‌و گوڵهسوورانه له ئامێز بنێ و په‌نجه‌كانیشم له پێناو ئه‌وینی تۆدا تاوانكهن و بیانقرتێنن ، ئه‌مێستاكه وا نه‌زانی گوڵێكم بۆ هانیوی ، وا حاڵی و به ئاگابه كه هه‌موو ئه‌و رۆحهپاك و بێگهردانهم له به‌ر جوانی و ئه‌وینی تۆ جارێكی دی له گرێژنه‌ی ژیان ههڵتهكانۆتهوه و ئازار و خه‌میان پێدهچێژمهوه ، به هه‌موو پێوه‌ره‌كانی ویژدان په‌نجه‌كانم له حه‌ژمه‌ت بڵێسه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه پاكهمان له هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه تاوانبارترن كه رۆژانه لێره و له‌وێی ئه‌م باغچه كهسكهی ژیان رۆحی په‌پووله‌یی مناڵه‌كان له ته‌قینه‌وه‌كاندا هه‌ڵده‌وه‌رێنن ، ئێستا ده‌زانی په‌نجه‌كانم چه‌ند تاوانبارن ، یان هێشتان به هۆی ئه‌و ئه‌وینه پاكهمانهوه به رۆخی نه‌گه‌یشتووی ، ده‌شێ به ته‌نها نه‌بن دنهدهرێ له پشته‌وه وه‌ستابێ .
نازداره دڵئارامهكهی داخ و كهسهربارهكانی به یه‌ك نه‌گه‌یشتنمان سڵاو ، سڵاو له‌و ده‌روازه‌وه ده‌نێرم كه ئاوه‌زی سهرشێتانهمان كه‌م تا زۆر لانكه‌ی تێڕوانینه‌كانی چاوه‌كانمان راده‌ژه‌نێ و په‌ی به‌و كهفوكولییه گه‌رمه‌ی ناخمان نابه‌ن ، ئێ ئازیزه‌كه‌م به ته‌نێ
ده‌ست و مه‌چه‌ك گوناهكار نین ، ئه‌و گوناهه گه‌وره‌ی بۆ لوتفێكی خه‌نده‌ی پڕ بۆن و به‌رامه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌شه‌ییانه بوونه كرده‌یه‌كی مه‌زنی بیركردنه‌وه‌كانم ، به ته‌نها كه‌سێ تاوانكار نییه ، ئه‌و هزره‌ی به لای قرتاندن و هێرشكردنه سه‌ر رۆحی سه‌وزایی بڕیار ده‌دات خه‌ڵتانی بێرێزییه ، هه‌روه‌ك ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازیانه نوقمی ههمهجیهته كه له چاوترووكانێ گه‌وره‌ترین ئاشوب و وه‌یشومه‌ی خوینڕشتن هه‌ڵده‌گیرسێنێ ، هێرۆشیما و ناكازاكی و هه‌ڵه‌بجه نوقمی كفنی بێ به‌زه‌یی هه‌ڵوه‌رینی رۆحه‌كان ده‌كا ، هۆلۆكۆستێ به میوانی و دیاری ده‌ده‌نه میلله‌تان ، جه‌نگی بێ بڕانه‌وه جاڕ ده‌ده‌ن ، ئه‌م ئاوه‌زه‌ی منیش ئافاتێكی ناوه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و خه‌نده پڕ له له‌زه‌ته كه وه‌ك گریانێكی شاراوه‌ی پڕ هه‌نسك خۆی ده‌نوێنێ ، كه‌فوكوڵی دامركێنێته‌وه ، بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌ی ئه‌وین خۆ له نێو قه‌فه‌سی تاوانكاری ده‌نێم و ئه‌و ده‌مانه‌یش كه گه‌ردنم گڵا لاولاو ناسك ولار ده‌بنه‌وه چاوه‌كانم هه هڵوهدای دیدونی خه‌نده‌و بزه ده‌بێ . به نه‌مانی رۆحمه‌وه گوڵه‌كه له په‌نجه درَندهكان وه‌رگره و جه‌ژنت پیرۆز ئه‌ی په‌رده ناسكه‌كه‌ی سه‌ر دڵا .
Serdar1957@yahoo.com