كولتوری هه‌ژار، كولتوری ده‌وڵه‌مه‌ند
كولتوری هه‌ژار، كولتوری ده‌وڵه‌مه‌ند
“كو‌لتور وه‌ك هێزێكی راسته‌قینه”
كاتێك كۆمه‌ڵگه سیخناخ ده‌بێت له‌سته‌مكاریی حیزبی‌و ناحاڵی سیاسی‌و هه‌یه‌جانی بێمانایی‌و دڵه‌ڕاوكێی ناعه‌داله‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری، كاتێك به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبی‌و تاكه‌كه‌سی‌و خێڵه‌كی‌و تایبه‌ته‌كان پێش به‌رژه‌وه‌ندییه ئینسانی‌و شارستانییه‌كان ده‌كه‌ون، كاتێك هاوكێشه‌كان تێكه‌ڵی یه‌كدی ده‌بن‌و نرخ‌و به‌هاكان شوناس‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان ونده‌كه‌ن، كاتێك ئینسان وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی شایسته به ژیان‌و په‌یوه‌ندی‌و ماف‌و چالاكی حسابی بۆ ناكرێت‌و سایكۆلۆژیای مێگه‌لی حیزبی‌و سیاسی‌و ئاینی جێی سه‌رله‌به‌ری به‌ها مرۆیی‌و شارستانی‌و كولتورییه‌كان ده‌گڕنه‌وه، كاتێك كۆمه‌ڵگه خاڵی ده‌بێته‌وه له‌به‌رپرسیارێتی‌و هه‌یه‌جانی شارستانی‌و كولتوری‌و رۆشنبیری، ئه‌وكاتانه ئیدی خولیای تێگه‌یشتن له‌دنیا‌و په‌یوه‌ندی‌و به‌رهه‌م‌و داهێنانی شارستانی‌و رۆشنبیریی‌و پێكڕا جیهانبینیی‌و روانین‌و فیكر نابنه خه‌مێكی هاوبه‌ش‌و حه‌سره‌تێكی ئینسانی قوڵ.
ره‌نگه ئه‌م نوسینه هه‌ندێك ئینسانی نادیده‌و ناجیهانبین‌و بێ روانین بێتاقه‌ت بكات، چونكه ئه‌م نوسینه قسه‌كردنه له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت‌و حیزبگه‌رایی‌و نائینسانیه‌ت، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌مژه‌ییه‌كی گه‌وره‌یه گه‌ر پێمان وابێت سه‌رله‌به‌ری بابه‌ت‌و پێكهاته زیندووه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و كولتور‌و رۆشنبیری‌و مێژوو و شارستانیه‌ت به‌بێ گرێدانه‌وه‌ی به سیاسه‌ت‌و حیزبگه‌راییه‌وه مه‌حاڵ‌و ناكامڵه. هه‌ندێك به‌ناو رۆشنبیر‌و نادنیابین پێیانوایه سه‌رله‌به‌ری په‌یوه‌ندی‌و به‌رهه‌م‌و كاریگه‌ری‌و چالاكییه‌كانی مرۆڤ پێكڕا په‌یوه‌ندیان به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه یان درێژكراوه‌ی ژیانی سیاسیین یان به‌رهه‌م‌و پێدراوی سیاسی‌و حیزبیین، ئه‌م تێڕوانینه وێرانه بێجگه له‌ریكلامێكی هه‌رزان بۆ حیزب هیچی دیكه نییه، بێجگه له‌پیاهه‌ڵدانێكی ساردوسڕ‌و خاڵی هیچی دیكه ناگه‌یه‌نێت.
كو‌لتور وه‌ك هێزێكی راسته‌قینه
به‌بێ تاوتوێكردن‌و شیكردنه‌وه‌ی كو‌لتور مه‌حاڵه قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و دیارده‌و گۆڕانكارییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی كو‌لتور په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ‌و ئۆرگانیكی هه‌یه به ئینسان‌و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و كایه‌و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینی‌و سیاسی‌و ئابوریانه‌وه كه پێكڕا دروستكاری ئه‌و كارئه‌كته‌ره زیندووانه‌ن.
ئایا كو‌لتور ته‌نها كۆی ئه‌و تێڕوانانه‌ی تایلۆره له‌یه‌كه‌یه‌كی هه‌ستپێكراوی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیاریدا كه ده‌ڵێت: “كو‌لتور یان ژیار: مۆزاییكێكه كه مه‌عه‌عریفه، دین، هونه‌ر، یاسا، مۆراڵ، دابونه‌ریته‌كان‌و هه‌رچه‌شنه توانایی‌و عاده‌تێك له‌خۆده‌گرێت كه مرۆڤ وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.” به‌مپێیه كو‌لتور بێجگه له‌و مۆزایكه به‌رجه‌سته‌و سنورداره هیچی دیكه نییه، به‌ڵام دنیای مۆدێرن ئه‌و مۆزایكه داڕێژراوه ورده‌كاته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك مۆزایك‌و ناسنورداری جیاواز‌و دۆزینه‌وه‌ی دنیایه‌ك ره‌هه‌ندی دیكه‌ی نابه‌رجه‌سته‌و ناهاوشێوه‌ی یه‌كتریی.
به‌ڵام كاریگه‌رترین‌و پڕماناترین چه‌مكگه‌لێك كه ده‌كرێت له‌م سه‌روه‌خته‌دا زیاتر‌و وردتر له‌سه‌ری رابوه‌ستین ئه‌و پێناسه فره ره‌هه‌ند‌و په‌یوه‌ندیامێزه‌یه كه “كلۆك هۆن” له‌باره‌ی كولتوره‌وه ده‌ڵێت: “كو‌لتور به شێوه‌یه‌كی گشتی‌و به واتایه‌كی په‌سه‌ندبێژانه به مانای هه‌مبانه‌یه‌كی ئاخنراوه له‌ئه‌فراندنه‌كانی مرۆڤ، وه‌ك: كتێب، نیگاره‌كان، باڵه‌خانه‌كان‌و شتی له‌و چه‌شنه‌و هه‌روه‌ها زانستی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژینه‌گه‌دا، جا چ مرۆیی بێت چ سروشتی، هه‌روه‌ها زمان، بۆنه‌و دابونه‌ریته‌كان، فه‌زیله‌ته ئه‌خلاقییه‌كان، دین‌و بڕیاره به‌جێ‌و نابه‌جێكان كه به‌درێژایی رۆژگار هاتونه‌ته كایه‌وه.”
درۆیه‌كی گه‌وره‌یه، گه‌ر تائێستا پێمانوابێت مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی سیاسییه، به‌ڵكه مرۆڤ به‌ده‌رله هه‌ر راڤه‌كاریی‌و شیكارییه‌كی سیاسی‌و دۆگمایی، بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، بوونه‌رێكی كولتوری‌و ژیاری‌و ئابوری‌و سیاسی‌و ئاینیشه، له‌دنیای مۆدێرنیشدا به‌ده‌رله‌وه‌ی مرۆڤ داتایه‌كی داماڵراوه، به‌ڵام داتایه‌كی په‌یوه‌ندار‌و تێكه‌ڵه به مانا‌و چه‌مكه‌كانی دیكه‌و ته‌ماشاكه‌رێكی بینراوه به‌پێچه‌وانه‌ی مرۆڤی سه‌ره‌تاییه‌وه كه ته‌نها ته‌ماشاكه‌رێكی گه‌وره‌و سه‌رسامێكی راماون له‌به‌رده‌م دیارده‌و گۆڕانكارییه‌كاندا، هاوكات تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌سروشت‌و بیروباوه‌ڕی ترادسیۆنی.
زمان كه هۆكارێكی گه‌وره‌ی په‌یوه‌ندی‌و مانابه‌خشین‌و خولقێنه‌ری دنیابینی‌و جیهانبینییه، هاوكات پێكهێنه‌ری كه‌ره‌سته سه‌ره‌تایی‌و بنچینه‌یی‌و زیندووه‌كانی شارستانیه‌ت‌و رۆشنبیرییه هه‌ر له‌داستانێكی شیعرییه‌وه تاده‌گاته كتێب‌و رۆمانی نوێ، له‌به‌رئه‌وه زمان ته‌نها له‌و فۆرمه ساده‌یه‌دا به‌ند ناكرێت كه ته‌نها بریتی بێت له‌قسه‌كردن‌و گفتوگۆ، به‌ڵكه زمان پێكڕا ده‌رخه‌ری دنیایه‌ك پێكهاته‌ی زیندووی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه هه‌ر له‌نوسینه‌وه تا زمانی میدیاكان تا شیعر تا گۆرانی تا فه‌له‌سه‌فه تا فیكر، هه‌ر له‌زمانی هێماگه‌رییه‌وه تاده‌گاته گوزارشت‌و مانا به‌خشین‌و ئه‌بستراكت له‌تابلۆ‌و نیگار‌و روانین‌و دیكۆر‌و بیناسازی. هاوكات هونه‌ر به‌شێكی جیانه‌كراوه‌و خولقێنه‌ری یه‌كه‌مین جیهانبینی كولتوری‌و شارستانییه، به‌بێ هونه‌ر زانستی مێژوو ناكامڵ‌و بێ جیهانبینییه، وه‌كچۆن به‌بێ ده‌ستنوس‌و كتێب مێژوو سفره. هاوكات به‌بێ مۆسیقا‌و نیگار‌و تابلۆ‌و شانۆ‌و په‌یكه‌ر‌و هونه‌ری بیناسازی، مێژوو خاڵیده‌بێته‌وه له‌روانین‌و دنیابینی. به‌داخه‌وه تێگه‌یشتنی ئێمه له‌كولتور وه‌ك كۆمه‌ڵگه تێگه‌یشتنێكی هه‌ژار‌و بێئاگایانه‌یه، تائێستا كو‌لتور نه‌بۆته به‌شێكی زیندوو، به‌ڵكه به‌شێكی گه‌وره‌ی مردوو و بێگیانه. له‌ڕاستیدا له‌م نوسینه‌دا بوار نییه پتر قوڵ بینه‌وه بۆ ناو پێكهاته هه‌ره زیندووه‌كانی كولتور‌و شیكردنه‌وه‌ی رایه‌ڵه گرنگ‌و خولقێنه‌ر‌و په‌یوه‌ندیامێز‌و پێكڕا په‌یوه‌ندیان به ئینسان‌و جیهانبینییه‌وه.
مرۆڤی مۆدێرن كه داغڵی سیستامێكی گه‌وره‌ی زانیاریی بووه له‌یه‌ككاتدا په‌یوه‌سته به كۆی ئه‌و ئاسته ژیارییه پێشكه‌وتوه‌وه، په‌یوه‌ستیشه به ناوه‌ندگه‌لێكی جه‌سته‌یی تاكه‌كه‌سیانه‌و كۆی به‌شه زیندوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و فه‌رهه‌نگی باڵای ته‌ماشاكردنی دنیا له‌دنیابینیه‌كی جیاوازه‌وه بۆ روانینێكی به‌شدار له‌ئاستی هۆشیاری‌و زانست‌و یه‌كه داتاییه‌كانی راڤاكاری‌و ئه‌و هاوكێشه‌سازییه‌ی دنیای مۆدێرن.
ئه‌وه ته‌ماشاكردن‌و سه‌رنجه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤه له‌سه‌ره‌تای بوونه‌وه تائه‌وڕۆكه كۆمه‌ڵێك وێناكراوی باوه‌ڕپێكراوی فه‌رهه‌نگی‌و ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تا ئه‌م سه‌روه‌خته پێكهێنه‌ری ئه‌فسانه‌و حیكایه‌ت‌و ئاین‌و فه‌رهه‌نگی میللییه، ئه‌وه مرۆڤه له‌ڕێی ته‌ماشاكردنی دیارده‌كانه‌وه وێناكراوێك له‌لای خۆی بۆخۆی‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی دروستده‌كات، ئه‌وه ته‌نها ترس نیه له‌هه‌وره‌گرمه‌و بروسكه‌و ره‌هێڵه‌و باوباران‌و تۆفان‌و بوومه‌له‌رزه كه باوه‌ڕی سه‌یر‌وسه‌مه‌ره‌و راڤه‌كاری نالۆژیكی‌و ئه‌فسانه‌یی‌و ئاینی دروستده‌كات، به‌ڵكه ئه‌وه وێناكراوه‌كانی ساته‌وه‌ختی داماڵراوی دیارده‌و رووداوه‌كان‌و چركه‌ساته نادیاریكراوه‌كانه كه ماشێنێكی گه‌وره‌ی تێكه‌ڵكردنی خه‌یاڵ‌و فه‌نتازیاكانه، سه‌رزه‌مێنێكی به‌رفراوانی وه‌هم‌و سه‌رسامییه‌كانه، رووبه‌رێكی نادیاریكراوی خه‌ون‌و واقع‌و میتافیزیكایه، ده‌ره‌نجامی پاش دیارده‌كان‌و به‌رده‌وامبونه‌كانه كه وێناكردن‌و خه‌یاڵگه‌و باوه‌ڕه‌كان گه‌ڵاڵه‌ده‌كات‌و له‌سیستامێكی مه‌عریفی سه‌ره‌تاییدا به‌رجه‌سته‌یان ده‌كاته‌وه‌و له‌كڵێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیامێزدا روانین‌و دنیابینی‌و خه‌یاڵگه‌یان بۆ دروستده‌كات.
كولتوری ده‌وڵه‌مه‌ند، كولتوری هه‌ژار
ئه‌و سه‌ره‌تا توێرییه‌ی كه له‌ده‌روازه‌ی ئه‌م باسه‌دا خستمانه به‌رده‌م راڤه‌كاری‌و تاوتوێكردن، بێگومان رێخۆشكارێكی گرنگ بوون بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری زۆر گرنگ كه ده‌كرێت زۆر به‌بایه‌خ‌و گرنگیپێدانه‌وه كۆڵه‌كه سه‌ره‌كی‌و پێكهاته زیندووه‌كانی بدۆزینه‌وه…كولتوری ده‌وڵه‌مه‌ند واته كولتورێكی پێكهاته‌یی كه درێژده‌بێته‌وه بۆ چه‌مك‌و واتا‌و مانا شارستانییه زیندووه‌كان تاده‌گاته رووبه‌رێكی به‌رفراوانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مێژوویی‌و رۆشنبیری‌و سایكۆلۆژی‌و بیر‌و جیهانبینی‌و روانین تائاستی گه‌شه‌و چالاكی‌و په‌یوه‌ندی‌و به‌رهه‌مهێنان‌و زیندووبونه‌وه، كولتوری ده‌وڵه‌مه‌ند واته كولتورێكی ژیاندۆست‌و ئینساندۆست، كولتورێكه كه ئینسان تیایدا ده‌بێته چاوگ‌و سه‌رچاوه‌و نێوه‌ند، هه‌رچی كولتوری مردووشه خاڵییه له‌ئینساندۆستیی، به‌ڵام لێوانلێوه له‌مێگه‌لسالاری‌و توندووتیژی‌و زه‌بروزه‌نگ‌و خه‌فه‌كردنی رۆشنبیری‌و شارستانی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌خ‌و چالاكی‌و خولقاندن‌و دروستكردن.
كولتوری مردوو، بێئه‌ندازه كولتورێكی كۆنكرێتی‌و ترادسیۆنی‌و تاكئاڕاسته‌و تاكڕه‌هه‌ند‌و تاكڕوانینه، كولتورێكی هه‌ژار‌و به‌رجه‌سته‌و دیاریكراو و سنورداره، هێنده‌ی كولتورێكی داخراوه هێنده‌ش كولتورێكی نائه‌كتیڤ‌و چه‌قبه‌ستووه. دنیابینی له‌مجۆره كولتورانه‌دا هێنده‌ی دنیابینییه‌كی هه‌ژار‌و بێمه‌عریفه‌و شیكارییه، هێنده‌ش دنیابینییه‌كی خاڵییه له‌تێگه‌یشتن‌و زیندوێتی.
كولتوری مردوو واته كولتوری سفركردنه‌وه‌ی روانین تائاستی بێ فیكری‌و هه‌ژاری مه‌عریفی‌و سفركردنه‌وه‌ی فیكر تائاستی جه‌هل‌و نائینسانیه‌ت‌و نالۆژیكی، سفركردنه‌وه‌ی جیهانبینی تا ئاستی گه‌مژه‌یی روانین‌و بێده‌نگی‌و هه‌ژاری سیاسی‌و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گه‌مارۆی ده‌روونی‌و روحی، سفركردنه‌وه‌ی تاكه‌كه‌س تا بچوكترین ئاست تا پێشێلكردنی سه‌رله‌به‌ری مافه‌كانی تا كۆتكردنی روانین‌و خولیاكان. له‌كۆتاییدا كولتوری مردوو واته بێبایه‌خكردنی ژیان‌و كوشتنی جیهانبینی.
كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو
كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی قسه‌كه‌ره، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ره‌خنه‌گر‌و فشاردروستكه‌ر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگه له‌رووی فه‌رهه‌نگی‌و دنیابینی‌و رۆشنبیرییه‌وه، هاوكات كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیشه له‌سه‌ر كه‌مترین بڕ له‌مافه‌كانی خۆی ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی مردووش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه له‌سه‌ر پێشێلكردنی سه‌رله‌به‌ری مافه‌كانی‌و چه‌وسانه‌وه‌ی ئابوری‌و رۆشنبیری‌و ژیان له‌رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵخۆری‌و عه‌نته‌ریاتخانه‌ی حیزبی‌و به‌ڕه‌ڵاخانه‌یه‌كی ئابوری‌دا ده‌نگی لێوه نایه‌ت.
جیاوازی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو و كۆمه‌ڵگه‌ی مردوودا، هه‌ر له‌رووی فه‌رهه‌نگییه‌وه تاده‌گاته مۆرال‌و تاده‌گاته روانین‌و دنیابینی‌و هه‌ست‌و درك‌و زه‌وق‌و چه‌شه‌ی كولتوری‌و ئیستاتیكی‌و تاده‌گاته فه‌نتازیا‌و بیركردنه‌وه‌و گۆڕان‌و وه‌رچه‌رخانی گه‌وره. كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕ له‌گۆڕانكاری‌و كار‌و كاریگه‌ریی هزر‌و روانینه ناكۆك‌و ته‌با‌و جیاوازه‌كانه، واته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ماڵتی روانین‌و فره جیهانبینییه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی مردوو ته‌واو جیاوازتره به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كیه‌ك بیركه‌ره‌وه، وه‌كیه‌ك تێڕوانین‌و وه‌كیه‌ك ته‌ماشاكردنی دنیا‌و، دواجار كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه بۆ كوشتنی جیاوازییه‌كان، بۆنمونه كۆمه‌ڵگه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان یان تۆتالیتارییه‌كان یان ده‌سه‌ڵاته مه‌زهه‌بگه‌را‌و حیزبسالاراكان رووت ده‌كرێنه‌وه له‌ئه‌كتیڤتی‌و جیاوازی‌و ئه‌بستراكت ده‌كرێن بۆ تاكه‌یه‌ك دنیابینی هاوشێوه‌و هاومه‌به‌ست‌و هاوئیراده، واته دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كیه‌كی له‌كوتله‌یه‌كی كۆنكرێتی سیاسی‌و ئابوری‌و رۆشنبیری‌و فه‌رهه‌نگیدا. هاوكات له‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه‌شدا كه گه‌نده‌ڵی‌و راوڕوتی حیزبی‌و عه‌نته‌ریاتی مافیاگه‌ری حیزبی ده‌گاته دوا ترۆپكی چێژی داگیركردن‌و ده‌ره‌به‌گخوازی‌و پاڵه‌وانبازیی ناعه‌داله‌تی تائه‌وپه‌ری دامركانه‌وه‌ی زه‌وقی ده‌ره‌به‌گخوازی حیزبی‌و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ژیان له‌به‌ها‌و نرخه مرۆیی‌و شارستانی‌و روحییه‌كان، ده‌ره‌نجام خولقاندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مردووه، واته خولقاندنی رووبه‌رێكی گه‌وره له‌بێبایه‌خی‌و كوشتنی گۆڕانكاری‌و ئیراده‌و دنیابینییه جیاوازه‌كان، روبه‌رێك لێوان‌لێو له‌كۆنخوازی، به‌ڵام خاڵی له‌گۆڕانكاری نوێ‌و وه‌رچه‌رخانی فه‌رهه‌نگی‌و گه‌شه‌ی شارستانی.
ئالان تۆرین له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه فه‌رهه‌نگی‌و دیموكراسییه‌كانی تاكه‌كه‌سه‌وه كار له‌سه‌ر كڵێشه‌یه‌كی دیكه ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت یه‌كێك له‌و تێزه گرنگانه‌ی كه هاوڵاتی داناماڵێت بۆ ته‌نها كۆمه‌ڵه مافێكی دیاریكراو تێزه‌كه‌ی ئه‌م بیرمه‌نده‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پێیوایه خاڵیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌هه‌ر گۆڕان‌و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌و له‌هه‌ر خه‌ونێكی جیاواز بۆ ژیان‌و شارستانیه‌ت، واته به‌تاڵكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌گۆڕان‌و داخرانی زیاتری فه‌رهه‌نگی‌و سیاسی‌و ژیاری‌و ده‌ڵێ:”دیموكراسی مرۆڤایه‌تی داناماڵێت بۆ ته‌نها هاوڵاتی، به‌ڵكه وه‌ك تاكه‌كه‌سێكی ئازاد دانیپیاده‌نێت، به‌ڵام هه‌روه‌ها وه‌ك تاكه‌كه‌سێكی په‌یوه‌ست به كۆگه‌له ئابوری یان رۆشنبیرییه‌كانیش ئیعترافی پێده‌كات.”
هاوكات قبوڵكردنی جیاوازی‌و فره‌چه‌شنی سیاسی‌و روانین‌و دنیابینی فه‌رهه‌نگیی جیاجیا پێكڕا كۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مۆدێرنن‌و ته‌نها له‌كۆمه‌ڵگه كراوه‌و مۆدێرنه‌كاندا جێی رێز‌و حورمه‌تی زیاترن، به‌واتایه‌ك رێزگرتن له‌جیاوازییه‌كان‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیعتیبار‌و به‌های تایبه‌تمه‌ندی یه‌كێكه له‌بنه‌ما هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیانی دیموكراسی‌و مه‌ده‌نی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها یه‌كێكیشه له‌رێكخه‌ره هه‌ره پڕ بایه‌خه‌كانی ده‌وڵه‌تی داموده‌زگایی‌و كڵێشه‌سازییه‌كی مۆدێرنیشه بۆ راگرتنی هێز‌و تایبه‌تمه‌ندی له‌نێوان هاوڵاتیان وه‌ك تاكه‌كه‌س‌و ده‌وڵه‌ت وه‌ك خزمه‌تگوزار‌و راپه‌رێنه‌ری ژیانی هاوڵاتیان. هه‌ر بۆیه ئالان تۆرین ئه‌و رێكخه‌ره به‌مشێوه‌یه باسده‌كات:”سیستمی دیموكراسی بریتیه له‌داڕشته‌یه‌كی ژیانی سیاسی كه ژماره‌یه‌كی زۆر به‌زۆرترین ئازادی ته‌یار ده‌كات، هاوكات داڕشته‌یه‌كه كه پارێزگاری له‌فراوانترین هه‌مه‌چه‌شنی پێویست ده‌كات‌و دانیپێداده‌نێت.”
هه‌ر له‌ڕێی قبوڵكردنی جیاوازی‌و رێزگرتن له‌فره‌چه‌شنی‌و تایبه‌تمه‌ندییه سیاسی‌و ئاینی‌و فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه، ده‌گه‌ینه قۆناغێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له‌دیكتاتوریه‌ت‌و سیستمی تۆتالیتاری، واته ئه‌وه‌ی ده‌ناسرێته‌وه له‌سیستمی دیموكراسیدا دروشمه‌كان‌و هوتافكێشانه‌كان نیه بۆ دیمكراسی، به‌ڵكه پراكتیزه‌كردن‌و وێناكردنێتی له‌ڕووی كردارییه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و ژیانی تاكه‌كه‌ساندا.
كۆمه‌ڵگه‌ی زیندوو ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ن كه خاوه‌نی ده‌یان ده‌زگا‌و نێوه‌ندی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆن، ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر‌و هه‌مه‌جییه‌كان بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بخه‌سێنن‌و زیاتر‌و زیاتر ملكه‌چی بكه‌ن، هه‌ڵده‌ستن به داگیركردنی سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه فه‌رهه‌نگی‌و رۆشنبیرییه‌كان‌و بكوژێكی راسته‌قینه‌ی ده‌نگ‌و ئازادی نوسین‌و ئازادی بیروڕان، هاوكات هێزگه‌لێكن بۆ بچوككردنه‌وه‌ی رووبه‌ره‌كانی ئازادی‌و ره‌خنه‌گرتن‌و ئۆپۆزسیۆن‌و گه‌وره‌كردنی رووبه‌ره‌كانی كۆنه‌په‌رستی‌و هێزی داگیركاریی‌و نائینسانیه‌ت‌و نائه‌خلاقیات.
ئاسۆ جه‌بار