بارۆنهكانی نانبڕین ….
بارۆنهكانی نانبڕین
ئه‌خلاقی ده‌ركردن..كولتوری نانبڕین
بارۆنه‌كان، ته‌نها بازرگانه‌كانی شه‌ڕو كوشنده راسته‌قینه‌كان نیین، وه‌كچۆن چه‌ندین بارۆنی بازرگان‌و بارۆنی كۆمپانیا‌و بارۆنی بایه‌عی‌و بارۆنی نهوتو غاز‌و بهنزینو بارۆنی چهكفرۆشو بارۆنی مهرگو بارۆنی رۆشنبیریی هه‌یه، هاوكات بارۆنی نانبڕینیش تاكه بارۆنێك نییه كه كاری نانبڕین‌و ده‌ركردنی ئینسانه‌كان له‌سه‌ر كار‌و وه‌زیفه كارگێڕی‌و پیشهییو زانكۆییو پهروهردهییو سهربازییو وهرزشیو سهندیكایییهكان بێت، به‌ڵكه بریتین له گهلهكۆمهكێكی بارۆنه‌كان، كاری ئه‌م بارۆنانه نهخشكێشانو پلانر ِێژییه بۆ خێراكردنی نانبڕین‌و زه‌بروه‌شاندنی كوشنده له‌هه‌ر ئینسان‌و گروپێكی ناڕازی، كاری ئه‌وان ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و چاوسوركردنه‌وه‌و خۆگیڤكردنهوهو پێشێلكاری نییه، به‌ڵكه كاری گه‌وره‌ی ئه‌م بارۆنانه هێنده‌ی ترساندنی خه‌ڵك‌و تاكه‌كه‌س‌و گروپه‌كانه له‌ڕێی چاودێركردنو كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه ئابوری‌و پیشهییو فهرههنگیو كارگێڕییه‌كان، هێنده‌ش كوشنده‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی جیاوازییه‌كان‌و ده‌نگه ناڕازی‌و رهخنهگرهكانن له‌ڕێی نانبڕین‌و لهسهركارلابردنو دوورخستنه‌وه‌و دژایه‌تیكردن.
بارۆنهكانی نانبڕین له‌سه‌رو یاساوه‌ن، یاسا‌و دادگا لای ئه‌وان بێجگه لهدیوهخانێكی زه‌لیلی حیزبی‌و بێجگه لهفهرمانگهیهكی بچوك هیچی دیكه نیین، ئه‌م جۆره لهبارۆن خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی ئابوری مه‌ترسیدارن، خاوه‌نی تۆڕێكی جاڵجاڵۆكه‌یی پڕ له‌گرێوگۆڵی پهیوهندیو هه‌وسی شهرشانگێزیو نزمبوونه‌وه‌ی ئه‌خلاق تائاستی بێشهرمیو غه‌ریزه‌یی، پیاده‌كردنی زه‌بروزه‌نگ تا تێركردنی هه‌ستی شهڕانگێزیو شعوری چه‌وسانه‌وه‌ی بهرامبهرو تریقانه‌وه‌ی ستهمكاریو شاگه‌شكه‌بوون به ساخته‌كاری‌و پێشێلكاری.
ناشرینترین ئه‌خلاق، قێزه‌وه‌نترین بیركردنه‌وه، رسواترین كو‌لتور بێگومان كولتوری ده‌ركردن‌و نانبڕین‌و دژایه‌تیكردن‌و سه‌ركوتكردنی ئازادی بیروڕاو دنیابینی‌و روانینه جیاوازه‌كانه، بێگومان پێێشێلكردنی مافی مرۆڤ هه‌ر ئه‌وه نییه ده‌زگا ئهمنیو پۆلیسی‌و حیزبییه‌كان به نهێنیو ژێراوژێر ئه‌شكه‌نجه‌و كوشتن‌و فڕاندن‌و سه‌رنگومكردن پیاده‌بكه‌ن، نه‌خێر وه‌كچۆن پێشێلكردنی مافی مرۆڤ هه‌ر ئه‌وه نییه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئاستی سفردا بێت‌و راوڕوتی ئابوری عه‌دادی گه‌نده‌ڵی تهقاندبێو قه‌تلوعامی بێكاركردن گه‌یشتبێته ناشرینترین ئاستی خۆی.
نانبڕین..پێشێلكردنی مافی مرۆڤ
جیاوازییه‌كی گه‌وره نییه له‌نێوان تێرۆر‌و بێئیشكردن یان نانبڕیندا، تێرۆر كوشتنی ئینسانێك یان چه‌ند ئینسانێكه له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه، نانبڕینیش كوشتنی ئینسانه له‌ڕێی ئابوری‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ی فرمانێكی ئینسانییه كه كاركردنه، تێڕۆر كارێكی ناشارستانی‌و نائینسانییه بۆ وێرانكردنی ژێرخانی ئابوری‌و ترساندنی كۆمه‌ڵگه‌و تۆڵه‌كردنه‌وه، كولتوری نانبڕینیش كارێكی نائینسانی‌و ناشارستانییه‌و زه‌برێكی كوشنده ده‌دات لهئینسانهكانو ئه‌م ئه‌خلاقه‌ش هه‌وڵێكی به‌رنامه‌ڕێژكراوه بۆ تۆقاندنی سه‌رله‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ئینسانانه‌ی كه روانین‌و دنیابینییه‌كی جیاوازیان هه‌یه یان ره‌خنه ده‌گرن، هاوكات ئه‌خلاقی قێزه‌وه‌نی نانبڕین تۆڵه‌یه‌كی نائینسانی‌و نائه‌خلاقییه دژی نه‌یارو رهخنهگرو جیاوازییه‌كان.
بێگومان ئه‌خلاقی ده‌ركردن‌و نانبڕین‌و بێئیشكردن له‌دوو ئاستی جیاوازدا پێشێلكردنی مافی مرۆڤه به‌پێی پرنسیپه جیهانییه‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، ئاستی یه‌كه‌م: پێشێلكردنی مافه ئابورییه‌كانی تاكه‌كه‌سه، به‌و مانایه‌ی ئه‌و هێزو گروپانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی سزا‌و چه‌وسانه‌وه‌ی ئابورییه‌وه مافی ئینسانه‌كانی تر پێشێلبكهن سه‌دده‌رسه‌د له‌سه‌ر ئاستی راپۆرته جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤ وه‌ك هێزگه‌لێكی نامرۆیی‌و هه‌مه‌جی‌و نائه‌خلاقی حسابیان بۆ ده‌كرێت. ئاستی دووه‌م: ده‌ركردن‌و نانبڕینی تاكه‌كه‌س‌و گروپه‌كان به‌هۆی بیروڕاو جیاوازیانه‌وه، له‌كاتێكدا هه‌ر گروپ‌و هێزو ده‌سه‌ڵاتێك هه‌ستێت به پیاده‌كردنی پڕۆسه‌ی نانبڕین‌و لهسهكارلابردنی ئه‌و تاكهسو گروپانه‌ی كه بیركردنه‌وه‌یان جیاوازه یان له‌سه‌ر راوبۆچونو ئینتیمای سیاسی یان ئاینی یان ره‌گه‌زی یان فیكری نانیان ده‌بڕن، یه‌كێكه له‌مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی پێشێلكردنی مافی ئازادی‌و راوبۆچنو ئینتیمای مرۆڤ‌و كوشتنی جیاوازی.
نانبڕین كولتوری شه‌ڕانگێزی
له‌پشت كولتوری ده‌ركردن‌و له‌سه‌ركارلابردن یان ناچاركردنه‌وه هێزێكی گه‌وره‌ی شهڕانگێزیو دنیابینییه‌كی كوشنده‌و عه‌قڵیه‌تێكی ده‌ره‌به‌گخوازی خۆیان مه‌ڵاس داوه، دنیابینی كوشنده ته‌نها بریتی نییه له‌پیاده‌كردنی ناعهدالهتیو گهندهڵیو داگیركردنی سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه ئابوری‌و فهرههنگیو سیاسی‌و شارستانییه‌كان، به‌ڵكه بریتیشه له‌كوشتنی جیاوازییه‌كان‌و سه‌ركوتكردنی ئازادی رادهربڕینو ئازادی نوسین‌و ئازادی روانینه جیاوازه‌كان له‌ڕێی هه‌ڕه‌شه‌لێكردن‌و نانبڕین‌و بایه‌عی بڕین‌و موچه‌بڕین‌و ده‌ركردن‌و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وی به‌رامبه‌ر. هه‌رچه‌ند جۆن ستیوارت میل ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دهڵێَت: "ته‌واوی مرۆڤایه‌تی مافی ئه‌وه‌ی نییه، ده‌نگی ناڕه‌زایی تاكه‌كه‌سێك سه‌ركوت بكات."
كاتێك گه‌له‌كۆمه‌كێی حیزبی ده‌گاته ئاستێكی ترسناكی پابهندیو شه‌ڕانگێزیی ئهخلاقیو ده‌سته‌گه‌رایی ده‌گاته ترۆپكی سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، پێكڕا ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی نائینسانی‌و ناشارستانی به‌رامبه‌ر تاكه‌كه‌س‌و گروپه جیاوازه‌كان ده‌بنه كرده‌گه‌لێكی ئاسایی‌و نۆرماڵ، سڕینه‌وه‌ی بهرامبهرو سفركردنه‌وه‌ی خزمه‌توو دڵسۆزی‌و ئینسانییه‌ت چاوه‌ڕوانكراوه.
ده‌سه‌ڵاتی كۆنزێرڤاتیڤ، كۆنخوازو كاولكارێكی راسته‌قینه‌ی فه‌رهه‌نگی مۆدێرن‌و دنیابینییه نوێكانه، سه‌رباری ئه‌و روانینه كۆنكرێتییه ناوه‌ندێكی گه‌وره‌وگرانی هێزی له‌پشته‌وه‌یه، هاوكات ئه‌م مۆدێله له‌ده‌سه‌ڵات له‌ڕێی سودوه‌رگرتن له‌هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كانی كۆمهڵگاو ترادسیۆنو سوودوه‌رگرتن لهپارێزگارانی كولتورو كۆنزێرڤاتیڤهكان ئه‌ركی حوكم‌و داگیركاری‌و به‌ڕێوه‌بردن جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌ڕێی هێزی كۆنتڕۆڵكردن‌و به‌بێ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌و به‌ریه‌ككه‌وتن ئه‌و سته‌مكاریه جێبه‌جێ ده‌كات، كه‌واته به‌بێ كۆنتڕۆَڵ ناژی، هاوكات فرسه‌ته‌كانی ژیانی ئه‌م مۆدێله له‌ده‌سه‌ڵات به‌بێ داگیركردنی سه‌رله‌به‌ری پانتاییه‌كان به‌شێوازو ئامڕازی جیاجیا زۆركه‌مه، ئه‌و ترادسیۆنی داگیركارییه‌ی ده‌یخوازێ ته‌نها سیستمی بهڕێوهبردنو یاسا‌و كارگێری‌و مه‌عریفه نییه، به‌ڵكه ئه‌و داگیركاریه له‌و قاڵبه داخراوه‌و ساده‌یه ده‌رچووه كه ته‌نها داگیركارییه‌كی كرداری بێت، به‌ڵكه داگیركارییه‌كی ڕهمزیو نه‌ریتی‌و مۆڕاڵیو بیروكراتیه. كاتێك باس له‌داگیركاری ڕه‌مزی ده‌كرێ یه‌كڕا دهسهڵاتو نه‌ته‌وه‌و ئاسته ژیاریهكهی كۆمه‌ڵگامان دێته‌وه به‌رده‌م. یه‌كڕا له‌وه تێده‌گین كه ده‌سه‌ڵات له‌ڕێی ئه‌و ڕه‌مزه نهتهوهییو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینی‌و كولتوریانهوه ئهقڵهكانو سۆز‌و ویژدانهكانو بیركردنه‌وه دوورمه‌وداكان داگیرده‌كات. ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت ده‌سه‌ڵات ده‌كارێ سه‌رله‌به‌ری ڕه‌مزه‌كانی كۆمهڵگاو خه‌ونه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكات به موڵكی خۆی. ده‌یه‌وێت له‌بری هه‌موو ئینسانێك بیربكاته‌وه‌و پڕۆژه‌و خه‌ونه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌خۆیدا كورتبكاته‌وه بۆ شاری خهونو گه‌له‌كۆمه‌كێی سیاسی‌و ئابوری‌و فه‌رهه‌نگی.
دواجار هیچ ئینسانێك ناتوانێت له‌سه‌ركار لابردنی كۆمه‌ڵێك كارمهندو رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ندی جدی لهیادكات، كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ده‌زگای به‌ناو رۆشنبیر‌و هونه‌رییه‌وه تائاستی وهزارهتو ده‌زگا حكومییه‌كان له‌سه‌ركار لابران…تائێستا چه‌ندین كارمهندو رۆشنبیر‌و نوسه‌رو رهخنهگرو رۆژنامهنوسو مامۆستا‌و كه‌سانی دڵسۆز‌و پاكی ناو ده‌زگاو ناوه‌نده هه‌ستیاره‌كان.. تائه‌وڕۆكه به‌هۆی بیروڕای جیاواز‌و سهربهخۆییو ره‌خنه‌و روانینهكانیانهوه له‌سه‌ركار لابراون‌و نانبڕوكراون یان ناچاركراون ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. ئه‌م ئه‌خلاقی لهسهركارلابردنه فایلێكی ره‌شه له‌دۆسییه‌ی دهسهڵاتو ئه‌و داموده‌زگایانه‌دا كه باس لهدیموكراسییهتو مه‌ده‌نییه‌ت‌و رۆشنبیریی دهكهنو فڕیان به‌دنیاوه نه‌ماوه، به‌ڵام درۆیه‌كی گه‌وره‌یه باس دیموكراسی بكهیتو تاسه‌رئێسقان شهرشانگێزانهو نائینسانیانهو ناژیاندۆستانه بیربكه‌یته‌وه‌و پراكتیزه‌ی هه‌یمه‌نه‌و ده‌ره‌به‌گخوازی‌و شه‌ڕانگێزی بكه‌یت. مه‌ترسی بێده‌نگبوون له‌م ئه‌خلاقه ده‌رئه‌نجامی زۆر مه‌ترسیدارو نائه‌خلاقی‌و نالۆژیكی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. پێویسته حیزب بێ مهرجو خۆتێهه‌ڵقورتان دووربكه‌وێته‌وه له‌ده‌زگا شارستانی‌و زانكۆییو رۆشنبیریی‌و ناوه‌نده ههستیارهكانو ده‌زگا حكومی‌و ناحكومیو فه‌رهه‌نگییه‌كان.
ڤالته‌ر لیپ ده‌ڵێت :"دیموكراسی گوزارشته له‌ده‌زگایه‌ك یاخود میكانیزمێكه كه به‌پێی توانا یه‌كانگیری ئیراده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك بێت، چونكه هه‌تا كۆنترۆڵ‌و چاودێری حكومهتو ده‌وڵه‌ت له‌كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكدا زیاتر بێت، ئاسایش‌و ئارامی خه‌ڵك كه‌متر ده‌بێته‌وه." دواجار كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌و زیندووكردنه‌وه‌ی روانینی كۆنزێرڤاتیڤو كۆنه‌په‌رستی‌و حیكایهتپهرستیو بێبایه‌خكردنی گۆڕان‌و پێشكه‌وتنی شارستانی‌و داماڵینی فه‌رهه‌نگ لهجیاوازو رۆشنبیری لهماناو واتاكانیو به‌رپاكردنی رهزالهتێكی فهرههگیو رۆشنبیری‌و ئابوری‌و سیاسی‌و شارستانی پێكه‌وه پراكتیزه‌كردنی كرده‌ی غهمگینكردنی كۆمه‌ڵگه‌و سڕینه‌وه‌ی تاكه‌كه‌سه وه‌ك بوویه‌كی كاریگهرو به‌رپرسیار، به‌ڵام له‌دنیای كۆمه‌ڵگه كراوه‌كاندا هه‌وڵێكی شارستانی گه‌وره له‌ئارادایه بۆ دابینكردن‌و به‌رپاكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌و فهراههكردنی سهرزهمێنێكی كراوه‌و پڕ بایه‌خ بۆ سهربهخۆییو ئیراده‌ی تاكه‌كه‌س، تیدس لێولین له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و هۆیه‌ی كه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی بده‌ین به تاكه‌كه‌س له‌بری گروپ بریتییه له‌وه‌ی كه چه‌ند سیستمێكی جیاواز كۆئه‌بنه‌وه لهتاكهكهسدا.. ئه‌شێت گروپ ته‌نها یه‌ك رۆڵ ببینێت له‌كاتێكی تایبه‌تدا، به‌ڵام زۆرجار تاكه‌كه‌س نمایشی ڕۆڵی جیاواز‌و دژ ده‌كات، وه‌ك باوك و كور، شهڕكهرو ئاشتیخواز، به‌مه‌ش تاكه‌كه‌س گوزارشت له‌و بهربهرهكانیانه ده‌كات كه نه‌بینراوه لهگروپێكدا."
به‌ڵام ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌و تاكه‌كه‌س له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر‌و تۆتالیتار‌و نادیموكرات‌و نامۆدێرنو كۆنزێرڤاتیڤو ئانارشیستهكاندا ده‌بنه مرۆڤگه‌لێكی غهمگینو وه‌ستاو له‌به‌رده‌م خێرایی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شارستانیهتو گۆڕان‌و خۆشگوزه‌رانیدا، دواجار كۆمه‌ڵگه‌ی غه‌مگین چه‌ند رۆڵێك ده‌بینێت، ئه‌ویش نمایشی رۆڵی غهمگینیو نائومێدی‌و بێ ئیراده‌یی خۆی ده‌كات.
دواجار ئه‌خلاقی ده‌ركردن‌و پیاده‌كردنی كولتورو پرنسیپی وه‌حشیگه‌ریانه‌ی نانبڕین‌و چه‌وسانه‌وه‌ی ئابوری‌و ههڕهشهلێكدرنو سه‌ركوتكردنی بیروڕوانینه جیاوازه‌كان‌و دژایه‌تكردنی هه‌ر جیاوازییه‌كی فیكری‌و سیاسی‌و ئهخلاقیو كولتوری، پێكڕا به‌رهه‌مهێنه‌ری سیستمێكی نائه‌خلاقی‌و نالۆژیكیو نامه‌عریفی گه‌وره‌یه، هاوكات هه‌وڵێكی مهترسیامێزه بۆ كۆنترۆڵكردنی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگه له‌ڕێی هه‌ڕه‌شه‌ی ئابوری‌و سه‌ركوتكردنی روانینه‌وه.
له‌كۆتاییدا وته‌یه‌كی پاولۆ كۆیلیۆ ده‌هێنینه‌وه یاد كه ده‌ڵێت: "كه‌سێك كه ده‌ست له‌چاره‌نوسی ئه‌وانیتر وه‌رده‌دات، هه‌رگیز چاره‌نوسی خۆی نادۆزێته‌وه."
ده‌ره‌نجام:
-نانبڕین‌و له‌سه‌ركارلابردن په‌یوه‌ندی نییه به باردۆخی ئابوری یان ههڵاوسانو تێكشكان‌و داڕمانی فابریكهو كۆمپانیا‌و كارخانه گه‌وره‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستاكه له‌جیهاندا رووده‌دات، نه‌خێر ئه‌م دیارده‌یه قوڵ په‌یوه‌ندی هه‌یه به ستهمو چه‌وسانه‌وه‌و زهبرزهنگهوه كه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و حیزب‌و ده‌سه‌ڵاته رههاگهرو دواكه‌وتوانه‌یه كه شه‌ڕێكی نالۆژیكیو نائینسانیان به‌رپاكردووه به‌رامبه‌ر نه‌یارو رهخنهگرو گروپه جیاوازه‌كان.
-بارۆنه‌كان هێزگه‌لێكی نائینساندۆستو نالۆژیكیو كۆنترۆڵكارێكی راسته‌قینه‌و زیندووی سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه ئابوری‌و وهزیفیو حكومی‌و كه‌رته تایبهتو گشتییهكانن، هه‌ر له‌ڕیی ئه‌م كۆنترۆڵكاریو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه ئابورییه‌وه كار له‌سه‌ر چه‌وسانه‌وه‌و نانبڕین‌و ده‌ركردن‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌كه‌ن.
-بارۆنهكانی نانبڕین له‌سه‌رو یاسا‌و دادگا‌و حكومهتو پهرلهمانهوهن، هێزگه‌لێكی مهترسیامێزن له‌ڕووی ئهخلاقیو ئینسانی‌و شارستانی‌و فهرههنگیو ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
-نانبڕین بووه‌ته كولتورێكی مه‌ترسیدارو دیارده‌یه‌كی حیزبی‌و حكومی‌و به‌رنامه‌داڕێژراو و ستراتیژێكی خه‌ته‌رناك بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ئابوری‌و به‌شدار.
بارۆنه‌كان گه‌ر له‌ئێستادا كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی ئابوری‌و ئهخلاقیو سیاسی‌و كارگێڕی بن، له‌داهاتوودا ده‌بنه هێزێكی گه‌وره بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌هاو تایبه‌تمه‌ندییه شارستانی‌و فهرههنگیو رۆشنبیرییه‌كانی تاكه‌كه‌س‌و گروپ‌و كۆمه‌ڵگه. له‌كۆتاییدا بارۆنه‌كان ئه‌و دیكتاتۆره بچوكانهن كه له‌دیكتاتۆره گه‌وره‌كان مه‌ترسیدارترو به زهبرترنو هه‌ڕشه‌یه‌كی شارستانی‌و فهرههنگیو ئابورین بۆ سه‌ر ژیانی تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگه‌و سه‌رله‌به‌ری كایه‌و پێكهاته زیندووه‌كانی ئینسان.