سه‌فه‌رێك به‌ره‌و هه‌ناسه‌كانی ده‌ریا …!
بوومه‌لێڵی به‌یان بوو ،
ده‌ریا نوقمی خه‌یاڵێكی قووڵ بوو ؟
باخچه چاوه‌ڕاوانی هاتنی خۆری ده‌كرد ،
تا ئاونگهكان بپشكوتن .
ئه‌و ده‌مه واده‌ی سه‌فه‌رت هات !
گوێت به‌دواین زه‌نگی كڵێسا نه‌داو ،
چاواڕوانی دواین سرووتی ماڵئاوایت نه‌كرد .
به‌بێ واده‌ی لیقای یار
ڕێگای سه‌فه‌رت گرت و ،
ڕووه‌و كه‌نار له‌شه‌قه‌ی باڵت دا ،
هێشتا نه‌وڕه‌سه‌كان بهئاگانههاتبون و ،
گوێیان به‌ده‌نگی كهشتییوانهكان ئاشنانهبوو !
به‌بۆنی عهبیرت ڕاتچڵهكاندن و ،
ده‌ریات لێ شێت كردن .
نه‌تهێشت ماندوێتیان بحه‌سێته‌وه ،
باڵه‌كانی فڕینت پێبه‌خشینه‌وه .
ئه‌ی یار عه‌یامێكه عه‌یارانه
كه‌نارت لهنهوڕهسهكان داگیر كردوه و ،
بۆ هه‌میشه ژوانت لێ تێك دان .
ئه‌وه چ غهزهبێكه لهڕوحتا ؟
هه‌ناسه‌كانی بوون ده‌گۆڕی و ،
بێ باكانهو بێ ماڵئاوایی ،
دڵی ده‌ریا شه‌قار شه‌قار ده‌كه‌یت و ،
هه‌ڵوه‌دای هیچ نزایه‌ك نیت .
به‌شوێن هیچ سۆنگه‌یه‌كه‌وه نیت !
له‌مێژه خه‌نده لهلێوهكانت تۆراون …
تازه سه‌فه‌ر هیوات ناداتێ !
ناتباته‌وه بۆزهمهنی ڕوحی په‌پوله ئاسات .
ئه‌وه قه‌ده‌ری تۆیه ئه‌ی یار !
به‌ده‌ستی خۆت خه‌ونه‌كانت به‌دۆڕان بسپێری و ،
ژیانت بكه‌یته دۆزه‌خ و ،
دڵت ته‌ژی بكه‌یت له‌نائومێدی .
سه‌فه‌ر … سه‌فه‌ر
ئه‌ی یار به‌قسه‌ی كه‌شتیی وانه‌كان فریوت خوارد‌و ،
بێ ئاگایانه خۆت فڕێ دایه ده‌ریایی مه‌حاڵ و ،
هه‌موو خۆشنودیهكانت تۆران .
تازه مه‌حاڵه گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌یامی ڕوح
سرووته‌كانی په‌رستنی عه‌شق فه‌نابوو ،
هیچ خودایه‌ك ئاسووده‌یت ناداتێ و ،
كه‌س ئاشنات ناكات بهههناسهكانی ژیان .سلێمانی
23/9/2009