
كه‌سێك له چاوه‌روانی مردن ,گۆرانی دهلێَََت …!!
(1)
مردن ..
زۆر به‌خشنده‌یه
ئه‌ی ئه‌وه نیه
له ژیان رزگارمان ده‌كات !
…………………………
(2)
مردن
سه‌ره‌تای نهێنی و
كۆتایی پرسیار !
……………………….
(3)
مه‌سیح
ئه‌و كه‌سه‌یه
به‌سه‌ر سێداره مانه‌وه, ماندوی ناكات !
………………………
(4)
لۆرگا : تۆ عاشقی گیتار بووی
بۆیه ده‌تووت :
گه‌ر مردم له‌گه‌ڵ گیتارهكهم بمنێژن
ئێمه‌ش عاشقی ژیانین
گه‌ر مردین چی له‌گه‌ڵ خۆمان بنێژین ؟
……………………….
(5)
مردن
ئه‌و رێسته ناوه‌خته‌یه
پشومان پێده‌به‌خشێت !
……………………….
(6)
مردن و مردن
+ مردن و وشه : دوو هاورێی خوانی یه‌ك لافیتهن !
+مردن و خه‌نده : دوو دۆست و دوژمنی یه‌كترن !
+مردن و خه‌م : نه بێ یه‌كتر ده‌گونجێن و
نه بێ یه‌كتر هه‌ڵ ده‌كه‌ن !
+مردن وسوتان : هاورێن , به‌هانه بۆیه‌كتر ده‌هێنه‌وه
ده‌بن به شیاد بۆ یه‌كتر .
+ مردن و وه‌رز : وه‌رزی بوون سونه‌تی گشت شته‌كانه
ته‌نها مردن نه‌بێت .
+ مردن و راكردن :هه‌موومان له مردن راده‌كه‌ین
بێ‌ئاگا له‌وه‌ی بۆمان وه‌ستاوه .
+مردن و خۆڵ : مردن زۆر ره‌نگی تاقیكرده‌وه
ئه‌وه‌ی لێی هات ره‌نگی خۆڵ بوو .
+ مردن و مردن : له نێوانیان ژیان میوانه
له‌م نێوانه‌ش مردن !