گفتوگۆی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ ته‌رزه جاف
"قوتابخانه‌كانی ئێمه تێكه‌ڵه‌یه‌كن له نێوان حوجره و سه‌ربازگه په‌یوه‌ندیه‌كانی ناو ئه‌م ده‌زگایه‌ش به هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندی نێوان مه‌لا و فه‌قێیه یاخود ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز"
نووسه‌ر‌و رۆشنبیر‌و شاره‌زا له‌بواری په‌روه‌رده ( ته‌رزه جاف) خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی‌و فكری‌و كۆمه‌لایه‌تییه‌و له بواری په‌روه‌رده‌شدا خاوه‌نی دیدێكی ره‌خنه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌مڕی كوردستاندا به‌ناوی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌وه ده‌گوزه‌رێت بۆته جێگه‌ی تێڕامان‌و ره‌خنه‌و قسه له‌سه‌ر كردن، به‌و هۆیه‌وه ئاڵای ئازادی ئه‌م دیداره تایه‌بته‌ی له‌گه‌ڵ( ته‌رزه جاف) دا ئه‌نجامدا.
ئاڵای ئازادی: ماوه‌یه‌كه به‌رپرسانی په‌روه‌رده قسه له‌سه‌ر گۆڕینی مه‌نهه‌ج ده‌كه‌ن، به‌رای تۆ ئه‌و گۆِینه تا چ ئاستێك له خزمه‌ت گه‌شه‌ی پرۆِسه‌ی په‌روه‌رده‌دایه؟
ته‌رزه جاف: ئه‌م گۆڕانه ده‌بێت له سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵكی كارامه و پسپۆر بێت , تا ڕاده‌یه‌ك من وای بۆ ده‌چم كه مه‌نهه‌جی خوێندن به گشتی قوتابی ته‌مبه‌ڵ به‌رهه‌م ده‌هێنێت چونكه زۆر جار ئه‌و مه‌نهه‌جه ساده و ئاسانه زیاتر و قوتابی ته‌نها به ده‌رخ كردن ده‌بێته زیره‌ك یاخود ته‌مبه‌ڵ , كه‌واته رۆڵی قوتابی دیار نیه له مه‌نهه‌ج دا له كاتێكدا كه قوتابی ده‌بێت ڕاپێچ كرێت بۆ بیركردنه‌وه و جووڵه.هه‌ر بۆیه‌ش پێم وایه گۆڕان له مه‌نهه‌جی خوێندن له به‌رژه‌وه‌ندی سیسته‌مه‌كه‌دایه .
چه‌ند ساڵی ڕابردوو , ئه‌وه‌ی من ئاگام لێی بێت, هه‌ندێك گۆڕان كراوه له ناو مه‌نهه‌جدا , بۆ نموونه زمانی ئینگلیزی مه‌نهه‌جه‌كه‌ی گۆڕاوه و به زه‌قی به قوتابیانه‌وه سوودی ئه‌م گۆڕینه دیاره, ئه‌م نه‌وه‌یه زیاتر ئینگلیزی ده‌زانن و وه‌كو زه‌مانی ئێمه نیه كه وامان ده‌زانی هه‌موو زمانی ئینگلیزی (هه‌له‌و زه‌كی هه‌له‌و سه‌میر )ه,زۆر جار مه‌نهه‌ج مامۆستاش له گه‌ڵ خۆیدا ده‌كاته‌وه و ئه‌كتیڤتری ده‌كات , من خۆم مامۆستای ئینگلیزی براده‌رم هه‌بووه وتوویه‌تی ئه‌م مه‌نهه‌جه بۆ خۆیشم چێژی لێده‌بینم .ئاڵای ئازادی: گرنگترین ئه‌و پره‌نسیپانه كامانه‌ن كه شێوازێكی مۆدێرنانه‌ی په‌روه‌رده نیشان ده‌ده‌ن، ئایا ئه‌وه‌ی ئێستا له‌په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌دا هه‌یه تا چه‌ند شێوازێكی مۆدێرنانه‌یه؟
ته‌رزه جاف: گرنگترینیان وابزانم شێوازی په‌یوه‌ندی نێوان قوتابی و مامۆستایه , وه‌ك دوو مرۆڤ ,ئه‌میان قوتابی و ئه‌ویان په‌روه‌رده‌كه‌ر یاخود فێركه‌ر.
ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ئه‌م دوو كه‌سه كۆده‌كاته‌وه ئه‌ساسی په‌روه‌رده‌یه مامۆستایه‌ك وه‌ك فێركه‌ر و په‌روه‌رده‌كه‌ر ده‌چێته پۆلێك كه زۆر جار قوتابیه‌كانی له سی قوتابی زیاترن , مامۆستا پێویستی به چه‌ندین لایه‌ن هه‌یه هه‌ر له لایه‌نه زانستیه‌كه‌وه بگره كه هێزێكی رووحی ده‌داته قوتابیه‌كان به‌وه‌ی كه ئه‌و مامۆستایه فێری شتهایه‌كیان ده‌كات كه ئه‌وان نایزانن. تا ده‌گاته لایه‌نی سایكۆلۆجی كه جۆره‌ها قوتابی له چه‌ندین خێزان و په‌روه‌رده ی جیاوازه‌وه هاتوون و له چه‌ند مه‌تردووجایه‌ك دا كۆبوونه‌ته‌وه‌و تا چه‌ند ئه‌م مامۆستایه ده‌توانێت كۆنترۆڵی ئه‌م پۆله به نموونه‌یی بكات…ئینجا من ده‌ڵێم مامۆستا توێژێكی گوناح و نا رۆشنبیره و زۆر كه‌من ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه توانیویانه یاخود باوه‌ڕیان ئه‌سله‌ن به بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروست هه‌یه له گه‌ڵ قوتابی دا.
هه‌ر لێره‌شدایه گرنگی ئه‌وه‌ی كه په‌روه‌رده و یاسا دوانه‌ی گۆڕینی كۆمه‌ڵگه‌ن چونكه هه‌موو دوازده ساڵ جارێك په‌روه‌رده نه‌وه‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت ,
ئاڵای ئازادی: خوێندنگه نمونه‌ییه‌كان چین‌و چ كاریگه‌ریگه‌رییه‌كیان بۆ سه‌ر مێشك‌و ئاستی تێگه‌یشتنی خوێندكار هه‌یه، دواجار ئه‌م خوێندنگانه بۆ كێن‌و جیاوازییان چییه له چاو ئه‌وانی دیكه‌دا؟
ته‌رزه جاف: خوێندنگه نموونه‌ییه‌كان كه جاران به به‌هره‌داران ناو ده‌بران له سه‌ر بنه‌مای نمره قوتابی وه‌رده‌گرن , قوتابیه نایابه‌كان دێنه ئه‌م قوتابخانانه , له چاو قوتابخانه‌كانی تر دا ئه‌م قوتابخانانه بایه‌خی زیاتری ماددی و مه‌عنه‌وی یان پێده‌درێت و قوتابیه‌كانیشی به‌خته‌وه‌رترن له قوتابی قوتابخانه ئاساییه‌كان ,
سوودی ئه‌م قوتابخانانه ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه قوتابیانی قۆناغی سه‌ره‌تایی"بنه‌ڕه‌تی" هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا له‌م قوتابخانانه وه‌ربگیرێن و ده‌بێته هانده‌رێك بۆ قوتابیان ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م قوتابخانانه چه‌ند یاسایه‌كی جیاوازیان تێدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه ده‌بێته ئه‌زموونێك بۆ به گشتی كردنیان له قوتابخانه ئاساییه‌كانیشدا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ته‌نها ئه‌م قوتابخانانه تێكه‌ڵاون كه‌واته كوڕ و كچ له یه‌ك پۆلدا ده‌خوێنن و ساڵانه‌ش ئه‌م قوتابخانه نموونه‌ییانه له زیادبوندان ئه‌مه‌شیان خاڵێكی باشه چونكه به ده‌گمه‌نی نامێننه‌وه و فرسه‌تی زیاتر ده‌چێته به‌رده‌م قوتابی.
ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌م قوتابخانانه وه‌رده‌گیرێن پێشتر ئه‌زموونێكیان پێده‌كرێت و باشترینه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن به‌ڵام دواتر پۆلینكردنێكی ناراسته‌وخۆ هه‌یه كه ئه‌مان تووشی ده‌بنه‌وه چونكه له ناو پۆله‌كانی قوتابخانه نموونه‌ییه‌كانیشدا زیره‌ك و زیره‌كتر و زیره‌كتر هه‌یه كه‌واته به‌شێكی زۆر له "زیره‌كه‌كان" لێره‌دا به به‌راورد له گه‌ڵ زیره‌كتره‌كان به ته‌مبه‌ڵ هه‌ژمار ده‌كرێن و ئه‌مه‌ش باوه‌ڕیان به خۆیان كه‌م ده‌كاته‌وه و زیاتر سست و ناچالاك ده‌بن له‌م قوتابخانانه پێوه‌ره‌كان هه‌میشه قابیلی گۆڕانن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له سه‌ر زۆرینه‌كه به جێده‌هێڵێت كه پێشتر له قوتابخانه‌كانی لێوه‌ی هاتوون هه‌میشه زیره‌كترین بوون و هه‌میشه ئافه‌رینیان لێكراوه .
به كورتی و موخته‌سه‌ری ئه‌م خوێندنگانه له سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی قوتابیه زیره‌ك و تهمبهڵهكانهئاڵای ئازادی: تا ئێستاش لێدان‌و قسه‌ی سووك‌و توند‌و تیژی به‌شێكه له‌هۆكاری فێركردن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه بۆ خوێندكار، ره‌گ‌و ریشه‌ی ئه‌م جۆره مامه‌ڵه كردنه بۆ چیی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ته‌رزه جاف: به منداڵی ده‌مانگوت "مامۆستا ,دارێ بگره و راوه‌سته" !
مامۆستا به‌م داره‌ی ده‌ستی چه‌ندین نه‌وه‌ی سه‌قه‌ت و سقووتی پێكهێنا كه به‌شێكی زۆریان بوونه‌وه مامۆستا و له لایه‌نی ده‌روونیه‌وه به مافی خۆیانی ده‌زانن كه ئینجا ئیتر نۆره‌ی ئه‌وانه قوتابیه‌كان داركاری بكه‌ن و خۆیان به پیرۆز ده‌زانن و زۆر جاریش له كاتی گفتوگۆدا ئیشاره‌ت به‌وه ده‌كه‌ن كه ئێستاش ئه‌وان له كۆنه مامۆستاكانی خۆیان ده‌ترسن و ده‌ستی ئه‌وان ماچ ده‌كه‌ن كه داركاریان كردوون.
كه‌س و كاری قوتابیش زۆر جار رۆڵێكی خراپیان هه‌یه له‌م بواره‌دا ,من بۆ خۆم چه‌ند جارێك ئه‌م رسته‌یه‌م گوێ لێبوه كه له كۆبوونه‌وه‌ی دایكان و باوكان دا به مامۆستا ده‌ڵێن منداڵه‌كه‌م هی تۆیه..گۆشتی بۆ تۆ و ئێسقانی بۆ من!!! كۆمه‌ڵی ئێمه له گۆڕانكاریدا له كیسه‌ڵ خاوتره چونكه پۆخڵه‌واته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خۆی پیرۆز ده‌كات و ناوی ده‌نێت داب و نه‌ریت و دواتریش داب و نه‌ریت له گه‌ڵ ئایندا ده‌كاته پره‌نسیپی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكه‌كانی پێ ده‌شێلێت.
ئه‌و مامۆستایه‌ی پێی ده‌گوترا "مامۆستا دارێك بگره و ڕاوه‌سته !" چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا خۆشبه‌ختانه به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داره‌كه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه ئیتر ته‌وازونی راوه‌ستانی نه‌ما ,پێیه‌كانی له‌ق و ئه‌و شكۆیه‌ی ته‌نها به توندوتیژیه‌وه هه‌یبوو نه‌یما, به‌ڵام ئه‌و دیده سووكانه‌یه‌ی بۆ قوتابی هه‌ر وه‌ك خۆی مایه‌وه و هه‌ستی كرد بۆ له‌مه‌و دوا ئیتر قوتابی ده‌بێته كه‌ڵه‌گا به سه‌ریه‌وه قوتابی بۆ مامۆستا بوه مه‌ترسیه‌ك و ئیتر مامۆستا پێویستی به به‌دیلێك بوو , ئه‌م به‌دیله‌ش قسه‌ی سووك و ته‌وهین كردنه به قوتابی , كاریگه‌ری ئه‌مه‌شیان به راستی له لێدان كه‌متر نیه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌وه كه دوای ئه‌م بڕیاره چه‌ندین حاڵه‌تی خۆكوشتن و خۆسوتاندن له ناو قوتابیان دا ڕووی دا به هۆی سووكایه‌تی پێكردنیان له لایه‌ن مامۆستاكانیانه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه هێشتا ده‌بیستین و ده‌بینین كه لێدان ماوه ئه‌وه یه‌كسه‌ر كه‌مته‌رخه‌می قوتابی و كه‌س و كار و به ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌میش ڕابه‌ری په‌روه‌رده‌ییه كه ئه‌م لادانه یاساییانه فه‌رامۆش ده‌كات و هێشتا پیرۆزیه‌ك ده‌داته كه‌سانێكی نه‌خۆش و سادی.
ئاڵای ئازادی: بوونی شێوازی بینای خوێندنگه‌كان كه زۆربه‌یان له شێوه‌ی زینداندا درووستكراون چ كاریگه‌رییه‌كیان بۆ سه‌ر خوێندكار هه‌یه ئایا به‌گشتی كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ده‌ستكاری شێوه‌ی بیناكان بكرێت بۆ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه؟
ته‌رزه جاف: ئه‌مه‌م له جێگه‌ی تریش گوتووه , قوتابخانه‌كانی ئێمه سه‌ربازگه‌ی خنجیله‌ن له ڕووی رواڵه‌ت و بینا و په‌یوه‌ندیه‌كانی ناویشی هه‌ر له سه‌ر هه‌مان بنه‌مان
له ناو كۆمه‌ڵی ئێمه كولتووری فێركردن مان نیه , بۆیه ئه‌و كولتووره‌ی له قوتابخانه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت زیاتر له په‌یوه‌ندی نێوان مه‌لا و فه‌قێ وه نزیكه چونكه پڕیه‌تی له تاعه‌ت و ئینصیاع و ئه‌م جۆره شتانه ئینجا دواتر بارودۆخی سیاسی ئه‌م نیو سه‌ده‌ی پێش ئێستا ئیتر كولتووری سه‌ربازگه‌ی خزانده ناو قوتابخانه‌كان وبه‌ڵێ مامۆستا كۆپپیه‌كی كت و متی نه‌عم سه‌یدی بوو , ته‌نانه‌ت پۆشاكی قوتابخانه‌كان بووه ته‌ڵایع و فتوه و ئه‌و یاسایانه‌ی له قوتابخانه‌كاندا هه‌بوون له خزمه‌تی فیكرێكی سیاسی دا بوون , ته‌نانه‌ت سزادانی قوتابیان به پێی یاسایه‌ك بوو كه ناوی "قانون أنچباگ الگلبه" بوو كه زیاتر له یاسایه‌كی سه‌ربازیوه نزیكه , ئه‌مانه كولتووری به‌عس بوون كه‌واته ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی كه مه‌به‌ستی بوو مرۆڤی ناته‌واو و موتیع به‌رهه‌م بهێنێت و هه‌ر له منداڵیه‌وه به نه‌عم سه‌یدی فێری بكات ,ئه‌گه‌ر چی ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كه نه‌ما به‌ڵام مرۆڤه سه‌قه‌ته‌كان تازه دروست بوون و به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌روه‌رده به‌ڕێوه ده‌به‌ن له‌م مرۆڤانه‌ن .
ئێمه وه‌كو كورد كولتووری قوتابخانه‌مان نیه ئێمه نوقستانیمان هه‌یه له كلتووری په‌روه‌رده‌ییدا, مه‌ده‌نیه‌تی مامۆستایه‌تی و بنه‌مای فێركردن نازانین , قوتابخانه‌كانی ئێمه تێكه‌ڵه‌یه‌كن له نێوان حوجره و سه‌ربازگه په‌یوه‌ندیه‌كانی ناو ئه‌م ده‌زگایه‌ش به هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندی نێوان مه‌لا و فه‌قێیه یاخود ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز .. له‌عنه‌تی به‌ڵێ و كوشتنی تاك له‌م به‌چكه( سه‌ربازگه_حوجره)انه‌وه ده‌ست پێده‌كات و ترس و ڕێز له یه‌ك جودا نابنه‌وه.
كورد ته‌نها فه‌قێیه‌تی زانیوه و دواتر قوتابخانه‌ی له سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌وه پێگه‌یشتووه كه دوژمنی كورد بوون و هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتێكی ئاماده‌كراو بووه بۆ شه‌ڕ, قوتابخانه لای ئێمه زیاتر جێگه‌ی گوێڕایه‌ڵی و ترسه نه‌ك فێربوون.
پرسیار: له پرۆسه‌ی فێركردن‌و خوێندندا ئازادی‌و ئاره‌زووه تاك تا چه‌ند به‌هه‌ند وه‌رگیراوه، ئایا خوێندكارێك مافی ئه‌وه‌ی نییه له وانانه‌دا كه ئاره‌زووی ناكات نه‌خوێنێت؟
نه‌خێر سیسته‌مه‌كه داڕێژراوه و ته‌نها له قۆناغی دواناوه‌ندیدا جودا ده‌كرێته‌وه بۆ زانستی و وێژه‌یی , ئه‌م چه‌مكانه‌ی جه‌نابت باسیان لێوه ده‌كه‌یت "ئازادی و ئاره‌زووی تاك !" مامۆستا زه‌نده‌قی لێیان ده‌چێت و تا ئێستا زانكۆكانمان به‌م شێوه‌یه كاریان نه‌كردووه ئیتر چۆن په‌روه‌رده ده‌توانێت شتێكی له‌م جۆره بكات. ئه‌مه ده‌بێت یه‌كه‌م جار زانكۆ بیكات .ئاڵای ئازادی: مامۆستایان زیاد له توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه داخوازی‌و ناره‌زایه‌ییان هه‌یه به‌رای به‌ڕێزت یه‌كێتی مامۆستایان تا چه‌ند چۆته پشت داواكارییه‌كانی مامۆستایانه‌وه‌و خه‌بات بۆ مافه‌كانیان ده‌كات؟
ته‌رزه جاف ت:ا ئێستا خه‌باتی مامۆستا له ده‌وری معاش و وه‌رگرتنی زه‌وی ده‌خولێته‌وه , ئه‌وه‌ی مامۆستا وه‌ریده‌گرێت زۆر جار سه‌رو زیادیه‌تی له چاو ماندوبوون و كاری‌دا بۆیه پێویست ناكات نه یه‌كێتی مامۆستایان خه‌باتیان بۆ بكات و نه‌بچێته پشت داواكاره‌كانیانه‌وه.