
سه‌ردانم بۆ کوردوستان،،وه‌ک خۆی ….به‌شی سێیه‌م:
جه‌بار حه‌مه‌د
Rzgar_4@yahoo.com
سه‌رقه‌بران.سوپاسی کاکی شۆفێرم کرد‌و له پاسه‌که دابه‌زیم. که‌سوکارێکی زۆر چاوه‌ڕوان بوون، هه‌موو ته‌ماشایان ئه‌کردم،به‌خێر هاتنه‌وه‌یان کردم.
کاکه ئه‌وه ئه‌وانی تر بۆ نه‌گه‌یشتن؟ ژنێک ئه‌م پرسیاره‌ی لێکرم.ئه‌وانی تر له‌دواوه‌ن ئێشی پاسپۆرت و شتی وایان ماوه، دێن…
ڕوانیم به هه‌موویاندا که‌سووکاری من نه‌هاتبوون، ئه‌مزانی که که‌سی منی لێنیه،له به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م به‌که‌س نه‌وتبوو. ته‌نها ئاوهڵزاواکهم و ژنخوشکم ئه‌یان زانی، ئه‌وانیش کاتی گه‌یشتنی فڕۆکه‌که‌یان کاتژمێرو نیوێک دره‌نگتر پێوترا بوو.خه‌ڵکه‌که سه‌یریان ئه‌کردم بزانن چۆن که‌سوکارم پێشوازیم ئه‌که‌ن، به‌ڵام که‌س نه‌بوو.ته‌کسیه‌کانیش خوازیار بوون، به‌ڵکو ته‌کسیم بوێت.کاکه ئه‌وه که‌سوکارت به‌شوێنتا نه‌هاتون ؟لێیان پرسیم…..موبایلت به‌مێ ته‌له‌فون بکه‌یت؟ نا سوپاستان ئه‌که‌م خۆیان دێن، من کاتهکهیم به هه‌ڵه پێوتوون.ژورێکی بچکۆله هه‌بوو گوایه ئه‌مه ژووری چاوه‌ڕوانییه،چه‌ند کورسیه‌کی تیادا بوو،له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنێک،دوکانێکی بچووک که هه‌ندێ خواردنی ساده‌و ئاو‌و ساردی تێدا بوو،ئاوێکم وه‌رگرت دوو دۆلاری لێسه‌ندم.ئه‌وژوره هیچ بۆ ئه‌وه نه‌ئه‌بوو که ژوورێکی چاوه‌ڕوانی فڕۆکه‌خانه بێت. مێشووله و ئه‌و خۆڵبارینه‌ی سلێمانی مرۆڤی بێئارام ئه‌کرد.ئه‌بێ خه‌ڵک له زستاندا چیان لێبێت له‌و ژوره بچووکه که جێگای هه‌ر 20تا 30 که‌س ئه‌بێت،که من دڵنیام هه‌ر جارێکی چاوه‌ڕوانی زیاتر له100تا 200 که‌س بۆ پێشوازی دێن.
کات گه‌یشته سێ و نیو، چواری به‌یانی، ئه‌وانه‌ی که من چاوه‌ڕوانیان بووم، هاتن و به‌گه‌رمی باوه‌شمان به یه‌کدا کرد.ئوتۆمبێلیان پێ‌بوو سوار بووم.له فڕۆکه‌خانه بردیانمه ده‌ره‌وه. به‌و ڕێگایه‌دا که هه‌مووی بۆ من تازه بوو،نهم ئه‌زانی کوێیه.من پرسیارم لێیان ئه‌کرد و ئه‌وانیش بۆیان ڕوون ئه‌کردمه‌وه.ئه‌مه ئه‌و شه‌قامه‌یه که ئه‌چێته‌وه سه‌ر……له بیرم نه‌ماوه.به‌زۆر شوێنی تازه‌دا ڕۆشتین،ئه‌وه ئه‌بوو سه‌نایه،ئوتێلی ئه‌بوو سه‌نا؟ ئێ!!!!! ئه‌نجا ئه‌زانم له کوێم.گه‌شتینه کۆڵانه‌که‌ی لای ماڵی خه‌سووم،ئه‌وه هه‌مووی هه‌ڵکه‌نراوه،گوایه بۆمان چاک ئه‌که‌ن،شه‌ش حه‌وت مانگه ئه‌و تۆزه ڕێگاییان هه‌ر چاک نه‌کرد،ئاوهڵزاواکهم ئه‌مه‌ی وت.لێره ئه‌بێ دابه‌زین و به‌و په‌یژه‌یه سه‌رکه‌وینه سه‌ره‌وه،،وریابه نه‌که‌ویت،،،خه‌سووم له‌خه‌و هه‌ستابوو،،،ئه‌وانی تریش به‌ده‌نگی ئێمه خه‌به‌ریان بۆوه،،،زۆر به‌خێرهاتنیان کردمه‌وه،،،،چایه‌کیان لێنا،،، نانوو ماستێکی خۆشم خوارد،،،نانی گه‌رمی نانه‌وا که خه‌سووم تازه له نانه‌واکه‌ی نزیکیان هێنایی،،،به‌و به‌یانیه زووه ماڵه‌که ده‌نگه ده‌نگوو پێکه‌نینی تێکه‌وت،،،ئه‌و ده‌نگه به‌رزه‌ی من هه‌مویانی به‌خه‌به‌ر هێنا.نزیکی شه‌شی به‌یانی بوو….وتم ئێستا دایکم، بۆ نوێژ کردن له‌خه‌و هه‌ستاوه…..با ته‌له‌فونێکیان بۆ بکه‌م…..تهلهفونێکم بده‌نێ،که ئه‌وان ژماره‌که‌ی نه‌ناسنه‌وه….ته‌له‌فونێکی موبایلیان دامێ….ژماره‌که‌ی ماڵی دایکم لێدا…..ئه‌له‌و…دایه چۆنی؟….چاکی کاکه گیان وه‌ی به‌قوربانت بم،،،،دایکه ئه‌وه چی ئه‌که‌یت؟،،،،خه‌ریکی نوێژ کردنم،،،،ئه‌ی مناڵه‌کان هه‌ڵنه‌ساون؟،،،،نه‌وه‌ڵڵا کاکه گیان،،،به‌ڵام ئه‌بێ بچم هه‌ڵیان بستێنم،،،،به‌ته‌مان له گه‌ڵ ماڵی پورت بچن بۆ سه‌یران،،،،ئه‌ی من له گه‌ڵ خۆتان نابه‌ن؟وه‌ی به‌قوربانت بم، خۆزگه تۆشمان له گه‌ڵ ئه‌بوویت،،،،ئه‌گه‌ر ئه‌مبه‌ن منیش دێم،،،،ده‌ده‌ی وه‌ره به‌قوربانت بم،،،،ئێستا ته‌کسیه‌ک ئه‌گرم و دێم،،،،وه‌ی،،،ئه‌وه ئه‌ڵێی چی؟،،،چۆن دێیت؟،،دێم هه‌ر ئێستا دێم،،،،بۆ به‌قوربانت بم له کوێیت؟،،،،من ئێستا دێم،،،توخوا لێره‌یت؟،،،تۆ خه‌مت نه‌بێ ئێستا دێم،،،خوا حافیز.ته‌له‌فونه‌که‌م داخسته‌وه‌و بردیانم بۆ ماڵی دایکم،که که‌سیان نه‌یان ئه‌زانی دێمه‌وه.هه‌موو له خه‌و هه‌ستان،بوو به خۆشی و پێکه‌نین.دایکم خوشکه‌کانمی به‌خه‌به‌ر هێنابوو،،،هه‌ستن کاکتان ئه‌ڵێ بۆ سه‌یران له گه‌ڵتان دێم…..دایکه ئه‌وه گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ کردوویت،،،ئه‌و له کهنهدهوه ته‌له‌فونی بۆ کردوویت،،،،ڕۆڵه به‌خوا ده‌نگه‌که‌ی نزیک بوو،،،دڵم لێی داوه لێره‌یه،،،،ئه‌مه ئه‌و مشتومڕه بووه له‌به‌ینی دایکم و خوشکه‌کانم، پێش ئه‌وه‌ی من بگه‌مه به‌ر ده‌رگا.چه‌ند خۆش بوو،دایک و خوشکه‌کانم بینیه‌وه.خوشکێکم له 12 ساڵ پێشتره‌وه نهم بینیبوو.برایه‌کیشم له‌گه‌ڵیان بوو ئه‌ویش ڕایکردو باوه‌شی پیا کردم.ته‌له‌فونیان بۆ براکه‌ی ترم کرد،به‌په‌له گه‌یشتنه ئه‌وێ.ئه‌بێ چی له‌وه خۆشتر بێت،که ئازیزانت ببینیته‌وه.کاکهئێمه ئه‌زانین که تۆ هیلاکی سه‌فه‌ریت،ئه‌ڵیی چی؟ئێمه به‌دڵی تۆ ئه‌که‌ین،،،ته‌له‌فونمان بۆ ماڵی پورم کردوه که بۆ سه‌یران نایه‌ین.وتم ئێوه بچن من پشوویه‌ک ئه‌ده‌م،زۆر هیلاکم.وتیان ئێمه خۆشترین سهیرانمانه که له گه‌ڵ تۆبین،ئێمه‌ش ناچین.وتم باشه ئه‌چین بۆ سه‌ر قه‌بران.من هه‌ر له کهنهدهوه بریارم دابوو که یه‌که‌م ڕۆژ بۆ سه‌رقه‌بران ته‌رخان بکه‌م.زۆریان پێخۆش بوو.(له‌وکاته‌وه که من کوردوستانم به‌جێ هێشتوه، باوکم و مام و کچی مام و خاڵ و پوور، ئه‌م جیهانه‌یان به‌جێهێشت ومن له هیچ پرسهیهکیاندا ئاماده نه‌بووم).سه‌رقه‌برانی سه‌یوان له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌دی هیندیمان به‌سه‌ر کرده‌وه.دووای ئه‌وه چووین نانێکی باشمان خوارد،هه‌رچه‌نده که‌باب بۆ من باش نه‌بوو،به‌ڵام ئه‌و ژه‌مه خۆم تێر که‌باب کرد.چاوه‌ڕوانی به‌شی داهاتوو بن.