Skip to Content

Friday, October 4th, 2024
سه‌ردانم بۆ کوردوستان،،،وه‌ک خۆی …به‌شی پێنجه‌م:

سه‌ردانم بۆ کوردوستان،،،وه‌ک خۆی …به‌شی پێنجه‌م:

Closed
by October 14, 2009 گشتی

 

 به‌شی یه‌که‌م ……. به‌شی دووه‌م …….. به‌شی سێیه‌م ……… به‌شی چواره‌م 

 

ڕۆژانه‌ شار ئه‌گه‌ڕام زۆر شتی تازه‌م ئه‌بینی.شه‌قامی تازه‌،گه‌ڕه‌کی تازه‌،دوکان و بازاڕی تازه‌،ئوتۆمبیلی تازه‌،گه‌نجی تازه‌ پیگه‌شتوو، شێتی تازه‌، که‌وه‌ختی خۆی که‌سی ئاسایی بوون و ئێستا شێت بوون،نوسینگه‌و باره‌گای تازه‌، ده‌وڵه‌مه‌ندی تازه،‌،هه‌ژاری کۆن که‌ تا ئێستا هه‌ر هه‌ژارن، خه‌ڵکی تازه‌ هاتوو،تێکڕژانی خه‌ڵک و ئۆتۆمبێله‌کان، نایاسایی له‌ هاتووچۆ ،که‌می گڵۆپی ترافیک یان هه‌ر نه‌بوونی،شۆفێری خراپ و نه‌شاره‌زا و سه‌رخۆش ،دامه‌زراوی حکومی بێژمار که‌ کۆمه‌لێکی زۆری فه‌رمانبه‌ری له‌خۆگرتووه‌ به‌ڵام هه‌موویان زیاده‌ن،فه‌رمانبه‌ری بێژمار که‌ مۆڕه‌ له‌ هاوڵاتی ئه‌که‌ن،مه‌حکه‌مه‌ی سێچوار نهۆمی پڕ له‌خه‌ڵکی بێئاوده‌ست و بێئاو،پارێزه‌ری بێژمار، ژنی فه‌رمانبه‌ر به‌ کیلۆیه‌ ئاڵتونوو متوو مورووه‌وه‌،  گه‌ڕه‌کی کۆن و دوکانی کۆن،ڕۆژنامه‌و گۆڤاری بێژمار‌،نوسینگه‌و باره‌گای بێژمار، ،ژنی له‌چک به‌سه‌ری بێژمار، ،مزگه‌وتی بێژمار، گۆرانیو مۆسیقای عه‌ره‌بی، باڵخانه‌ی به‌رز که‌ جێگای 10 خێزان ئه‌بێ به‌ڵام خێزانیکی سێ چوار که‌سی تیایه‌،ماڵی کۆنی داڕوخاوی بچووک که‌ چه‌ند خێزانێکی تیا ئه‌ژی ،ئه‌مانه‌ زۆر سه‌رنجیان ڕائه‌کێشام.ئه‌وه‌ی دڵخۆشی ئه‌کردم،شه‌ڕو ترس و تۆقاندن نه‌مابوو.سیاسه‌ت و خه‌باتی ژێر زه‌مینی بوو بوو به‌ مێژوو،جا هه‌ندێک شانازی پێوه‌ ئه‌کرد هه‌ندێکیش جنێو باران.براده‌رێکم بینی که‌ وه‌ختی خۆی زۆر هه‌واداری یه‌کێک له‌ پارته‌کان بوو،پاش چاکوخۆشی،جنێوی به‌ باشوو خراپ ئه‌دا،وتی ئێمه‌ ئه‌و هه‌موو ڕه‌نجه‌مان که‌ی بۆ ئه‌مه‌ دا؟
سه‌ردانی براده‌رێکم کرد،لای دانیشتم،پرسیاری لێ ئه‌کردم،منیش بۆچوونی خۆم بۆ باس ئه‌کرد،ده‌مێکی لێ نووقاندم.دوایی وتم ئه‌ وه‌ چی بوو بۆ ده‌مت نووقاند،وتی کوڕی باش ئه‌وه‌ ئاسایش بوو.وتم جا با ئاسایش بێت،بۆ بۆمان نیه‌ قسه‌ بکه‌ین؟وتی هه‌ر ده‌مه‌که‌ت ماوه‌؟وتم ئێمه‌ له‌و سه‌رده‌می دڕنده‌یه‌یا قسه‌مان ئه‌کرد،ئێستا تۆ ئه‌ته‌وێت ده‌ممان داخه‌ین؟واز بێنه‌ شه‌ڕمان لێلاده…‌.ئه‌ی زیڕه‌که‌ی ئێستاش؟ده‌ستی کرد به‌ پێکه‌نین.وتم وام زانی ترس و تۆقاندن نه‌ماوه‌،که‌چی هه‌یه‌!وتی به‌سه‌ری تۆ هه‌یه‌،بابه‌ته‌که‌ی گۆڕی.
سه‌رێکم له‌ چاخانه‌ی شه‌عب دا،هه‌ر وه‌ک جاران ته‌قه‌ی دۆمینه‌ بوو.
هاتمه‌ ده‌ر ئه‌و ده‌وروبه‌ری سه‌رای کۆنم به‌سه‌ر کرده‌وه،سینه‌مای ڕه‌شید بووه‌ به‌ بازارێکی گه‌وره‌ نووسراوه‌ ڕه‌شه‌ مۆڵ. چه‌نده‌ها یادگاریم له‌ خۆش و ناخۆش وه‌بیرهاته‌وه.ئه‌و ئێواره‌یه‌ی پێش ڕاپه‌ڕین،شه‌ماڵی پۆلیس له‌ شه‌قامی پیره‌مێرد به‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌که‌دا ئه‌هاته‌ خواره‌وه‌،که‌سی به‌ مرۆڤ نه‌ ئه‌زانی،ئێمه‌ هه‌ر بینیمان لامانداو خۆمان شارده‌وه‌،چونکه‌ هیچ پێناسمان پێنه‌بوو،بۆ به‌یانی به‌به‌رسه‌رادا هه‌ڵیانواسی.
خه‌ڵک له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌رجمه‌یان ئه‌دا،زۆر ناشیرین بوو که‌س یاساکانی هاتووچۆی په‌یڕه‌و نه‌ئه‌کرد.خه‌ڵک له‌ کوێوه‌ ئاره‌زووی بوایه‌ ئه‌ په‌ڕیه‌وه‌،زۆر ناشارستانیه‌.
که‌ هاتم بۆ بازاڕ،ئه‌م ناشارستانیه‌م له‌ شوێنی تریش ئه‌بینی،بۆیه‌ له‌گه‌ڵ شۆفێری ئه‌و ته‌کسیه‌ی پێی هاتم،که‌وتمه‌ گفتووگۆ کردن:


تێبینی: ئه‌و پرسیارانه‌ی من له‌م کاکی شۆفێره‌م کرد بۆ وروژاندی  ئه‌و بوو،تا بزانم وه‌ڵامی چییه‌؟‌

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.