
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ دیوانی شیعری فینله‌ندی
با په‌یڤه‌كان به‌رده‌وام بن
ناوی كتێب :با په‌یڤه‌كان به‌رده‌وام بن
شاعیری فینله‌ندی : پهنتتی ساریكۆسكی
وه‌ڕگێڕان : خوسره‌و پیرباڵ
چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كوردستان
هه‌ولێر
shorshghafuri@yahoo.com(وه‌رگێڕان) هێنده شتێكی ئاسان نییه كه هه‌موو كه‌س ده‌ستی بداتێ و له‌نێو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ر بێت‌و وه‌رگێڕان و به‌تایبه‌ت وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بی بكه‌وێته ده‌ستی هه‌موو كه‌س و هه‌ركه‌سه‌و له شوێنی خۆی هه‌ستێته‌وه و ده‌ست بداته قه‌ڵه‌م و بكه‌وێته گیانی ئه‌و ده‌قانه‌ی كه ته‌نانه‌ت ناشیانناسێت، ئه‌وا ئیتر ئه‌بێت ده‌ست له‌و پشكه‌ی ئه‌ده‌بیات بشۆین كه به وه‌رگێڕان ڕۆ نراوه. له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردیشدا، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا وه‌رگێڕان پانتاییه‌كی به‌رینی بۆخۆی داگیر كردووه، به‌ڵام له‌و پانتاییه‌شدا خشتوخاڵی زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت و هه‌ر ئه‌مه‌یش وه‌های كردووه كه زۆر كه‌م وه‌رگێڕان به كه‌م بگرن، بێ ئاگا له‌وه‌یكه وه‌رگێڕان پردی په‌ڕینه‌وه و ئاشنابوونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه، بنیاتنانی دیواره‌كانی فه‌رهه‌نگێكی جیهانییه و له هه‌مانكاتیشدا به لۆكاڵی كردنی خودی فه‌رهه‌نگه. به‌ده‌ر له گشت ئه‌مانه، وه‌رگێڕانی كوردی خراپ نییه و به بارودۆخێكدا تێده‌په‌ڕێت كه ئه‌شێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت كه له داهاتوودا ئه‌ده‌بیاتی ئێمه بچووك و كرچ و كاڵ نییه.
(با په‌یڤه‌كان به‌رده‌وام بن)، یه‌كێكه له دیوانه شیعرییه‌كانی نووسه‌رێكی مه‌ست، نووسه‌رێك كه هه‌ر به مه‌ستی ژیا و هه‌ر به مه‌ستیش خۆی نه‌غرۆی زه‌ریاكان كرد. ئه‌م دیوانه، یه‌كێكه له كتێبه باشه‌كانی نووسه‌ری فینله‌ندی (پهنتتی ساریكۆسكی ـ Pentti Saarikoski) كه له ساڵی 1967 چاپ و بڵاوی كردووه‌ته‌وه. ئه‌م دیوانه شیعرییه‌ی پهنتتی له‌و ساته‌وه‌خته‌دا نووسراوه كه نووسه‌ر گۆشه‌گیر و كه‌م دۆ بووه و به‌رده‌وامیش خه‌ریكی خواردنه‌وه و نووسین و خوێندنه‌وه بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا له‌گه‌ڵ (مییا) ناوێك په‌یوه‌ندی هه‌بووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌یه كه ده‌بینن دیوانی (با په‌یڤه‌كان به‌رده‌وام بن) پڕیه‌تی له واژه و ده‌سته‌واژه و رسته‌ی تایبه‌ت و دیار:
"چ ده‌ربه‌ندێكی جوانه ئه‌م شوێنه‌ی من!
كه‌شتییه‌ك له ناوه‌ڕاستی ئاوه‌وه له‌نگه‌ری گرتبوو
خۆریش ورده ورده ئاوا ده‌بوو
چاوه‌ڕوان بووم تۆ شتێكم ده‌یتێ به دیاری و منیش سوپاست بكه‌م
من هه‌ر چاوه‌ڕوانتم"(لاپه‌ڕه 21).(خه‌سره‌و پیرباڵ) وه‌رگێڕی ئه‌م كتێبه‌یه كه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تێدایه و پێویسته لێره ئاماژه‌یان پێ بكه‌ین تاوه‌كو هه‌وڵه‌كانی پیرباڵمان له‌بیر نه‌چێت و به هه‌ندیان وه‌رگرین و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ست به‌و جدییه‌ته بكه‌ین كه له كاری خه‌سره‌و پیرباڵدا دیاره.
ـ په‌رتووكه‌كه جگه له شێوه نووسینی سۆرانییه‌كه‌ی تێدایه، شێوه‌زاره كرمانجییهكهشی له‌خۆ گرتووه به پیتی لاتینی، كه ئه‌مه هه‌وڵ و ماندووبوونێكی جدی و خه‌مخۆرانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بێت له لایه‌كه‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ست به گرینگی هه‌ردوو شێوه‌زار بكرێت.
ـ هه‌ندێك وێنه‌ی نووسه‌ر و سرووشتی فینله‌ندا له لاپه‌ڕه‌كانی كۆتایی كتێبه‌كه دانراون كه ئه‌مه‌ش دووباره كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌ینی خوێنه‌ر و وه‌ك وه‌رگێڕ كه له ته‌له‌فۆن پێی گوتم: "ویستوومه به‌م وێنانه سروشتی جوانی فینله‌ند و مه‌زنی ئه‌م نووسه‌ر نیشان بده‌م تاوه‌كو خوێنه‌ری كوردی به ئاگاداری ته‌واوه‌و ه رووبكاته ئه‌م كتێبه و لێی تێبگات".
ـ زمانی وه‌رگێڕانی خه‌سره‌و، زمانێكی ناسككراوه و ساده‌كراوه و هه‌روه‌ك خودی وه‌رگێڕ باسی كردووه، هه‌وڵی داوه ئه‌و قوورسایهتی و ئاڵۆزییه‌ی كه له شیعره‌كانی ساریكۆسكی هه‌یه، وه‌هایان لێ بكات به ئاسانی له‌لایه‌ن خوێنه‌ری كوردییه‌وه وهرگیردرێن.
"لێره، له ترسی ئاسمانی ئێواران
داره‌كان له یه‌كتری نێزیك ده‌بنه‌وه
بڕۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌م
بڕۆ و غه‌مت نه‌بێت، ئامۆژگاری من مه‌كه
من ئه‌وه چه‌ندین ساڵه ئێره مهنزڵگامه"(لاپه‌ڕه 24).پهنتتی ساریكۆسكی، یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی كه به سه‌رده‌می شۆڕشگێڕیدا رۆیشتووه، چونكه وڵاته‌كه‌ی به كێشه و ململانێیه‌كی زۆردا تێپه‌ڕیوه وو ئه‌و قۆناغی ئه‌ده‌بیاتی شۆڕشگێڕیی له‌م نوسه‌ره‌دا به‌دی ده‌كرێت و له هه‌ندێك شوێندا ناوی ئه‌و ناوچانه‌ی فینله‌ند ده‌بات كه‌له‌لایه‌ن رووسه‌كانه‌وه داگیر كراوه:
"كاتێك ماندوو ده‌گه‌ین
كاتێك ده‌گه‌ینه كاریالا
ده‌چینه نێو تاریكی شه‌و، داخوا هێلێنسكی چیمان به‌سه‌ر دێت
چی چاوه‌ڕوانیان ده‌كات؟"(47)دواجار پێویسته پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دابگرمه‌وه كه وه‌رگێڕان هه‌رچی بێت، هه‌ڵچنینی دیواری ئه‌ده‌بیاته و ئه‌م ههڵچنینهش پێویستی به وه‌ستای شاره‌زا و كارمه هه‌یه و هیوادارین كه وه‌رگێڕانی (با په‌یڤه‌كان به‌رده‌وام بن)، له‌لایه‌ن خه‌سره‌و پیرباڵه‌وه، پردێكی په‌یوه‌ندی بێت له‌نێوان هه‌ردوو كلتووری كوردی ـ فینله‌ندی. خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی پهنتتی ساریكۆسكی، پێویستییهكن كه ده‌شێت به جدییه‌وه وه‌ریانبگرین، چونكه پهنتتی ساریكۆسكی یه‌كێكه له دیارترین نووسه‌ره‌كانی فینله‌ندا و جێ په‌نجه‌ی له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی فینله‌ندی و ئه‌ورووپی دیاره.
شۆڕش غه‌فووری
هه‌ولێر
shorshghafuri@yahoo.com