بیرکردنه‌وه له یاسای په‌رله‌مان
سه‌ردار عه‌زیز….
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکه‌مه ئه‌م نوسینه وه‌ڵامی ئیمه‌یڵێکی هاورێیه‌کی خۆشه‌ویستم دایه‌وه له
کوردوستانی ئێران، که رۆژانێک لهمهوپێش جێگری سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌یه‌ک بوو که پاشان له‌ڵایه‌ن رژێمه‌وه داخرا. ئیمێڵه‌كه دڵته‌نگ بوو. بێگومان ژیان به‌ده‌ر له ئازادی دڵته‌نگیه. هه‌واڵی داخستنی رۆژنامه‌و دادگایی‌کردنی رۆژنامه‌نوسان جۆره هه‌واڵێکه که هه‌میشه ئێمه له ووڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆمانه‌وه ده‌یبیستین، به‌تایبه‌ت ئێران و تورکیا و سوریا. له‌م ووڵاتانه‌دا ئه‌و سه‌رکوتکردنانه به زۆری دژ به کوردن. رۆژنامه‌ی کوردیه که دائه‌خرێت، رۆژنامهننوسی کورده، بهندئهکرێت، سزائه‌درێت. ئێمه کاتێک ئه‌و هه‌واڵانه ده‌بیستین، بێزارده‌بین، رۆحی ناشیونالیستیمان به‌رزده‌بێته‌وه، قسهدهربارهی مافی کورد و کێشه‌ی کورد و چاره‌سه‌ر و ئازادی ئه‌که‌ین.
به‌ڵام ئه‌مرۆ که سهرککوتکردنی ئازادی له سه‌ر ده‌ستی کورد به‌رامبه‌ر به مرۆڤی ههژارحاڵی کورد ئه‌نجامئه‌درێت، ده‌بێ باس له‌چی بکه‌ین. لێره‌دا پرسیارگه‌ڵێکی هه‌ستاری دێنه ئاراوه. ئایا له رۆژهه‌ڵات کێشه‌ی گهلاان هه‌یه یان کێشه‌ی تاقم و کۆمه‌ڵه‌و بنه‌ماڵه‌کان، که له رێگای بزواندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی مرۆڤه‌کانه‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ململانێ ده‌که‌ن بۆ حوکمکردن. به مانایه‌کی تر ئایا کێشه‌کان کێشه‌ی گه‌ل ئازادین یان کێشه‌ی نێوان نوخبه‌کانه بۆ حوکم. ئه‌گه‌ر کێشه‌کان کێشه‌ی گه‌ل و ئازادین بۆچی هه‌رکێیه‌ک بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ر پاش خۆچه‌سپاندن یه‌که‌م هه‌نگاوی قروقپکردنی ئازادیه‌کانه.
تێرامان له‌م پرسیاره گشتیانه ده‌مانباته سه‌ر سه‌ره‌تاکانی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت له کۆمه‌ڵگای ئێمه و کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵات به‌گشتی. سیاسه‌ت مانایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه له که‌لتوری ئه‌و ناوچه‌دا. سیارهت له رۆژئاوا یانی تێکه‌ڵبوون و ململانێی نێوان هێزه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ گه‌شتن به برایرێک که تا راده‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌وان بێت یان به‌ڵانی که‌مه‌وه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی کۆڵێکی تایبه‌ت نه‌بێ. ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه نیه جارێک بریاری لێبدرێت و ئیتر ببێته نوسینی سه‌ر به‌رد به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌کی هه‌رگیز ته‌واو نه‌بووه. به‌ڵام تێگه‌شتنی سیاسه‌ت له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا تێگه‌شتنێکی تری هه‌یه. سیاسه‌ت یان ده‌وڵه‌وت زیاتر یانی ئاژه‌ڵداری. له گه‌رمیان ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که مه‌روماڵات بهخێوئهکهن به پیشه‌که‌یان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت داری.
ده‌وڵه‌ت له عه‌قڵی ئێمه‌دا زیاتر وه‌ک ته‌کێی شێخ و مشایهخهکانه تا هه‌ر شتێکی تر. به‌ڵام بابێنه‌وه سه‌ر چه‌مکی ئاژه‌ڵداری. (لێره‌دا من مه‌به‌ستم سوکایه‌تی نیه). په‌یوه‌ندی نێوان شوان و رانهمهر شێوازی په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته له کۆمه‌ڵگاکانی رۆژهه‌ڵاتدا. کلکم راعیا و کلکم مسوءلا عن رعیته. شوان ئه‌رکی به‌رێوبردنی مهرهکانیهتی. مهرهکانیش ده‌بێ گوێرال بن و به‌گوێ شوانه‌که‌یان بکه‌ن ئه‌گیان توشی ئازارده‌بن. مرۆڤی کورد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانیه‌وه وه‌ها سه‌یرده‌کرێت که کۆمه‌ڵی مهره، ئه‌وانیش، ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌رکی سه‌رشانیانه بیانگه‌یه‌ننه ئه‌و جێگایه‌ی که له خه‌یاڵیاندایه. ئازادی لیره‌دا بۆ مرۆڤی ئازادیه‌ک نیه، که ئه‌و خۆی پیی باش بێت، به‌ڵکو ئازادی ته‌نها له خه‌یاڵی خاوه‌نه‌کانیان یان ده‌سه‌ڵاتداراندایه. خه‌ڵک نازانن چیان بۆباشه، بۆیه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ بگه‌نه ژیانێکی باشتر ئه‌وا ده‌بێ گوێرایه‌ڵ بن، ئه‌رکه‌کانیان به‌جێبێنن، بێده‌نگ بن، سوپاسگوزاربن، ئه‌گه‌ر سوپاسگوزاربن ئه‌وا ره‌نگه ده‌ستکه‌وته‌کانیان زیاتر بێت.
ئه‌وان ده‌بێ له‌وه دڵنیابن که خاوه‌نه‌کانیان له خۆیان باشتر ده‌زانن ئه‌وان چیان بۆ باشه. بۆیه ئه‌گه‌ر بێت‌و گوێگربن، ملکه‌چ بن ئه‌وا ره‌نگه زووتر و خێراتر بگه‌ینه ئه‌نجام. به‌ڵام ئه‌نجام چیه. ئه‌وه مه‌پرسه که پیی گه‌شتین ده‌زانی. ئه‌م شێوازه له خه‌باتی گه‌لانی تریشا به‌ده‌ر نیه. هه‌ر گه‌لێک به‌بێ ده‌نگی و له خۆبوردووی و بێگومان دوای سه‌رکرده‌کانی که‌وتبێت، له هه‌ر کوێی دونیادابێت هه‌میشه جگه له دیکتاتۆر و زیندان و کوشتوکوشتار هیچی تری به‌ده‌ست نه‌گه‌شتوه. ئه‌م کێشه‌ی له رۆژانی خه‌باتا چاوپۆشی لێئه‌کرێت و پاشان به قورسی باجه‌که‌ی ئه‌درێت. له‌م ماوه‌یه‌دا کتێبێکی ترسناکی ئه‌لیزا مارکوسم خوێنده‌وه که ناوی خوێن و باوه‌ر خه‌باتی په‌که‌که له پێناوی سه‌ربه‌خۆییا. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه هێنده ترسناک بوو وام هه‌ست ئه‌کرد یه‌کێک له ده‌قه‌کانی که‌نعان مه‌کیه ئه‌خوێنمه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی خوایانه‌ی سه‌رۆک ته‌نها له رێگای بێنرخبوونی ژیانی ئه‌وانی ترهوهێه. پاش ئه‌و کتێبه به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رگیز نامه‌وێ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌که‌که‌دا بژیم.
بریاری په‌رله‌مانی حکومه‌تی هه‌رێمی حیزب(کورد)وستان، مه‌به‌ست لێی سه‌روه‌ری نیشتمانی و که‌مکردنه‌وه‌ی تیرۆر و کاری له‌م به‌زمه نیه، به‌ڵکو دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له پشته‌وه‌یه؛ یه‌که‌م رێگرتن له‌به‌رده‌م دروستبوونی ناسنامه‌ی کورد و دووه‌م وه‌ستانی گه‌شه‌ی دیموکراسی.
تێزی یه‌که‌م رێگرتن له دروستبوونی ناسنامه مه‌به‌ست لێی له‌ناوبردنی ئه‌و پانتاییه‌یه که خه‌ڵکی ده‌توانن له رێگای رۆژنامه‌ی ئازاده‌وه وێنای کوردبکه‌ن وه‌ک گه‌لێک وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م تێزه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بندیکه‌ت ئه‌ندرسن. ئه‌ندرسن له کتێبی هه‌ره به‌ناوبانگی خۆیدا؛ نه‌ته‌وه‌یه کۆمه‌ڵه‌یه‌کی وێناکراو، باس له‌وه‌ئه‌کات چۆن رۆژنامه‌ی سه‌رمایه‌داری (ئه‌هلی) بووه هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه وه‌ک چه‌مکێک له‌دایک بێت. رووپه‌ری رۆژنامه ده‌بێته ئه‌و پانتاییه‌ی که بوار به ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ ئه‌دات تا له‌رێی کێشه و هه‌واڵ و ده‌رد و خه‌مه‌کانه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی ڤێرچوال له نێوانیاندا دروست بێت.
کاتێک له رووپه‌ری رۆژنامه‌کانی وه‌ک ئاوێنه یان هاوڵاتی خه‌ڵکی ره‌واندوز له کێشه‌کانی خه‌ڵکی کفری به‌ئاگاده‌بن، ده‌بینن چه‌ندێک هاوشێوه‌یی و هاوده‌ردی هه‌یه له نێوان ئه‌م دوو شاره‌دا، له رێی ئه‌مه‌وه بۆ خه‌ڵکی شار و گونده‌کانی کوردوستان ئاسانه تا وێنای بکه‌ن که کوردوستان کۆمه‌ڵیک خه‌ڵکی تیا ئه‌ژی که هه‌موویان هه‌مان ده‌رد و کێشه و چه‌رمه‌سه‌رییان هه‌یه، بۆیه ئاسانه که وێنای یه‌کتری بکه‌ن، له یه‌کتری تێبگه‌ن، له یه‌کتر نزیک ببنه‌وه، پێکه‌وه بگه‌نه بریاردان له سه‌ر کێشه‌کان، چونکه ئه‌م خه‌ڵکانه زۆربه‌یان هه‌رگیز له ژیانیانا یه‌کتر نابینن.
بۆچی رۆژنامه‌ی ئه‌هلی ئه‌توانێ به کارێکی وه‌ها هه‌ستێ له کاتێکا رۆژنامه‌ی حیزبی ناتوانێ. رۆژنامه‌ی ئه‌هلی ئه‌توانێ چونکه خه‌می رۆژنامه‌ی ئه‌هلی ئه‌وه‌یه چۆن ببێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی خوێنه‌ران. له‌رێگایی ئه‌مه‌وه چۆین ببێته پانتاییه‌ک بۆ قسه‌کردن و بیرکردنه‌وه و راگۆرینه‌وه و ئارگومێنتکردنی کێشه‌کانیان. به‌ڵام رۆژنامه‌ی حیزبی خه‌می سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کانی سه‌رکرده و لێپرسراوه‌کانی بۆ خوێنه‌رانی به‌یانکات. له نێوان خوێنه‌ر و رۆژنامه‌ی حیزبیا په‌یوه‌ندیه‌کی ده‌سه‌ڵات هه‌یه. په‌یوه‌ندیه‌که که ده‌ڵێ، با بیرت خه‌مه‌وه حیزب چی ئه‌کات، چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، سه‌رۆک چه‌ند خه‌مخۆری تۆیه، چه‌ند سه‌رقاڵه، چه‌ند گرنگه، چه‌ند ماندوه، وه له سه‌رووی هه‌مویه‌وه چه‌ند مه‌زنه و وه تۆی خوێنه‌ر ده‌بێ سوپاسگوزاربیت که سه‌رۆکێکی وه‌هات هه‌یه.
رۆژنامهێ حیزب به خوێنه‌ره‌کانی ده‌لێ چه‌ند حیزب ده‌سه‌ڵاتدار و مه‌زنه، چه‌ند خاوه‌ن پرۆژه‌یه، چه‌ند مه‌تری درێژ رێگای قیرتاوکردوه. رۆژنامه‌ی حیزب کارێکی پروپاگهندیه بۆ وه‌به‌رچاوخستنی هه‌ندێ کار و شاردنه‌وه‌ی برێکی زۆر. رۆژنامه‌ی ئه‌هلی ده‌یه‌وێ زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بێت، وه هه‌وڵئه‌دات زمانێک بێت زمانی خوێنه‌ربێت، پانتاییه‌ک بێت بۆ ئه‌و کێشانه‌ی که کێشه‌ی خوێنه‌رن. رۆژنامه‌ی ئه‌هلی ده‌توانێت ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک کورد بونیادبنێت، له سه‌ر بنه‌مایه‌ک که هه‌موو ئه‌ندامێکی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هه‌ست بکات به‌شێکه، که‌سێکی سه‌ربه‌خۆیه له نێو ئه‌و کۆمه‌ڵه‌دا.
ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی حیزبی داوای ئه‌کات ئه‌وه‌یه که هیربرت مارکۆزه ناوی نا له خۆبوردنێکی چهوسێنهرهوانه. مه‌به‌ستی مارکۆزه له‌مه ئه‌مه‌بوو که ده‌سه‌ڵات هه‌میشه داوا له خه‌لک ده‌کات که له خۆبوردووبن، تۆله‌رانس بن، هه‌رزوو نه‌ڵێن ئیتر به‌سه. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌لات ئاماده‌نیه خۆی له خۆبوردووبێت.
با برۆینه سه‌ر تێزی دووه‌م. گه‌شه‌ی دیموکراسی ده‌وه‌ستێت کاتێک که بواری گشتی ته‌سک ده‌بێته‌وه. لێره‌دا پێویستمان به دواندنی هابرمازه. چه‌مکی بواری گشتی لای هابرماز ئه‌و چه‌مکه‌یه که کۆمه‌ڵگا تیایا به‌یه‌ک ده‌گه‌ن له یه‌کیتر به ئاگا ده‌بن ئیت له رێی ئه‌وه‌وه خۆیان رێک ده‌خه‌ن رێکخراو پێک دێنن، نوێنه‌رایه‌تی بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، بۆ مافی خۆیان تێده‌کۆشن. ئه‌مه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی تره‌وه بوار به خه‌ڵکی ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئار‌گومێنت له نێوانیاندا هه‌بێت، ته‌بایی و نا تهباییهکانیان بۆ یه‌کتر بهیانکهن به‌مه‌ش ده‌گه‌نه ئاستێک که له رێگای ووشه‌وه، له رێگای عه‌قڵه‌وه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌رکه‌ن، به‌بێ به‌کارهێنانی توندوتیژی. ئه‌مه تێزی ره‌گی له کانتا هه‌یه.
رۆژنامه‌ی ئه‌هلی له کوردوستان بواری ئه‌وه‌ی ئه‌دا که گفتوگۆ هه‌بێت، راگۆرینه‌وه هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ جار هێرش و جوێن بێنه ئاراوه ئه‌وا تاوانی رۆژنامه نیه به‌ڵکو تاوانی ئه‌خلاقی کۆمه‌لایه‌تی ئێمه‌یه. هه‌ندێ جار ئه‌خلاقی سیاسی، له ئه‌وروپا چه‌په‌کان جوێن فرۆشن. جارێکیان له کۆرێکی جۆرج گالوهیدا ئاماده‌بووم سه‌رتاپای جوێنفرۆشی بوو، ئه‌مه تا هێندێکیش له په‌رله‌مانی بهریتانیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
چه‌مکی بواری گشتی بواری تایبه‌ت و رۆڵیان له گه‌شه‌ی دیموکراسیدا له ناوه‌ندی رۆشنبیرانی کوردیا هه‌رگیز قسه‌ی له سه‌ر نه‌کراوه، بۆیه ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌دبه‌خته‌کانی ئێمه له کوێ و چۆن شاره‌زای بن.