
سێ سهدوشهستوپێنج هه‌ناسه لهبهردهمویستگهی چاوه‌ڕوانیدا
كه‌ژاڵ ئیسماعیل
10-12-2007
هوڵندا…
ئه‌ی سپی تر لهبهفرو ته‌ڕتر له‌باران
ئێمه‌ی موسافیر
هه‌ر ڕۆژه واین له‌ژێر چه‌تری ویستگه‌یه‌كدا
چاو بۆ سیمایه‌ك ئه‌گێڕین
وه‌ك وئێمه ئاشق به‌گه‌ڕانه‌وه بێت
جانتاكانیشمان وان له‌به‌رده‌م
ده‌ركی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌فه‌رێكا بۆ ئولفه‌ت
ئه‌وه نییه هه‌موو شه‌وێك ئهمانسپێرێت به‌ماچێكی بێهوده‌یی و
خه‌ومان ئه‌نێته نێو ڕۆحی چاوه‌ڕوانییه‌كه‌وه
ده‌تۆ وه‌ك ساڵ بێ مروه‌تانه مه‌ڕوانه
چاوه‌ڕێبه
چه‌پكێ قه‌سیده‌ی پڕ له‌موحیبه‌ت
بنێمه نێو ئینجانه‌یه‌كی پیرۆزهییهوه و
له‌به‌ر پێێ ئهسهفێكا بیشكێنم
تاقهزاوهتی ئه‌م چیرۆكه بۆخۆی به‌رێت
،،،،
له‌بیرته ،،
وه‌ختێ دره‌خت دمی نا به‌گوێێ ـ با ـ وه و
له‌شه‌رمی ڕووت بوونه‌وه‌ی
بووه پشكۆیه‌ك له‌كوره‌ی ڕۆحتا ؟
من و تۆش
تارایهكمان له‌گه‌ڵا دا به‌سه‌ر كچێنی یه‌كه‌م ژووانا ؟
ئه‌مه قه‌ده‌ره
چركه ،، چركه ئهمانسپێرێت به‌گریان و
لهساڵێكا ژماره‌ی ڕۆژه‌كان
مێژوو له‌سه‌ر تهقویمهكانمان ئه‌سڕێته‌وه
ئه‌م فه‌سڵه‌ش فه‌سڵی بارینی به‌فرو
هه‌ڵواسینی میزه‌ڵانی سپییه به‌ته‌نافی زاكیره‌دا
چیتر مۆڵه‌ت نییه
بۆ كڕینی كاغه‌زی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و
په‌رت په‌رت بوونی جه‌سته به‌سه‌ر لقه‌كانی داری میلادا
ده‌می كوده‌تای ئێمه‌یه دژ به‌نائومێدی له‌دوا شه‌وی ساڵدا
وه‌ره ،،
با به‌هه‌ناسه‌ی گه‌رمی یه‌كتر ئه‌م قه‌سیده‌یه بڕازێنینه‌وه و
ده‌ستمان بنێنیه نێو ده‌ستی ئه‌وین
وه‌ره ،،
بادوا شه‌وی مه‌ست بوون
لێوهكانمان بنێینه سه‌ر لێوی ماچێكی شه‌رابی تاوه‌كو مه‌ست بوون
له‌دوا چركه‌ی ئه‌م چاوه‌ڕوانییه‌دا
تۆی ته‌ڕتر له‌باران و
منی ووشك تر له‌مه‌رگ
جانتاكانمان بپێچینه‌وه و
له‌سه‌ر وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانی بنووسین
سێ سه‌دوشه‌ست وپێنج ووشه‌و
قه‌سیده‌یه‌ك له‌موحیبه‌ت
…………………………………..
كه‌ژاڵ