وه‌لامی پرسیاره‌كانی گۆڤاری نه‌وه سه‌باره‌ت به گه‌نج
پ /یه‌كه‌م : سه‌ره‌تا با له‌ژیانی " دانا عه‌سكه‌ر " ه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ؟
وه‌ڵام : دانا عه‌سكه‌ر ، له‌كه‌ركوك له‌دایكبوم ، هه‌ر له‌كه‌ركوكیش ده‌ژیم ، له‌ساڵی " 1984 " ه‌وه ده‌نووسم له‌ساڵی " 1987 " یه‌كه‌م به‌رهه‌مم له‌گۆڤاری " به‌یان " بڵاوكرایه‌وه ، " 4" نامیلكه شیعرم به‌چاپ گه‌یاندووه ، كتێبێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیم هه‌یه ، " ره‌هه‌نده‌كانی ده‌ق له‌نێوان فیكر و ئه‌ندێشه‌دا " كتێبێكی ترم له‌ژێر چاپدایه به ناونیشانی " مانا‌و ده‌لاله‌ته شاراوه‌كانی ده‌ق " ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییه ، ئێستاش سه‌رقاڵی كاری نووسینم ، لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و روناكبیریی گه‌لاوێژم ، و هاوكاری پاشكۆی " ره‌خنه‌ی چاو‌دێر " م له هه‌فته‌نامه‌ی " چاو‌دێر " ، ژیانم ته‌رخانكردووه بۆ خوێندنه‌وه و نووسین ، جگه له نووسین و خوێندنه‌وه ، هیچ كارێكی تر ناكه‌م ، ژیانیش لای من به‌خوێندنه‌وه و نووسینه‌وه به‌نده ، ئه‌گه‌ر رۆژێك نه‌توانم بخوێنموه و بنووسم و پرسیار بكه‌م ئیتر ژیان لای من كۆتایی دێت .
پ / دووهه‌م : خوێندنه‌وه‌ت بۆ لاوان چیه ؟
وه‌ڵام : ره‌نگه هه‌روا ئاسان نه‌بێت ئینسان بتوانێ له‌به‌رانبه‌ر پرسیارێكی له‌و جۆره‌دا راسته‌وخۆ وه‌ڵامێكی پڕاوپڕی بۆ گه‌نج هه‌بێت ، چونكه تایبه‌تمه‌ندی گه‌نج سروشتێكی چه‌ندلایه‌نه‌ی هه‌یه ، بۆیه ناكرێ له‌كۆی ئه‌م سروشته جیاوازانه وه‌ڵامێكی ره‌هات هه‌بێ ، ده‌كرێ ئێمه بپرسین ئایا گه‌نجێتی ته‌مه‌نێكی بایۆلۆژیه یاخود ته‌مه‌نێكی كۆمه‌ڵایه‌تی " سوسیۆلۆژیه ، یاخود ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی گه‌نج گوزارشت له گه‌نجێتی خۆی ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به چالاكی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی خۆیه‌وه‌یه ، یان په‌یوه‌ندی به كولتورو داب و نه‌ریته‌وه هه‌یه كه كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌می ده‌هێنی ؟ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی پیاتێدهپهڕێ ره‌نگه هیچ كام له‌ته‌مه‌نه‌كانی تری مناڵی و پیریی به‌قه‌د تایبه‌تمه‌ندی " گه‌نجێتی " له‌دۆخێكی ناهاوسه‌نگدا نه‌ژین ، چونگه له‌یه‌ك كاتدا گه‌نج گیرۆده‌ی ده‌ستی دوو جۆر تیڕوانین و مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ واقیع و گیروگرفته‌كانی ، ئه‌وان له‌نێوان دوو هێزی كولتووریی و عهقلًی مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن ، واته له‌نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا نهگهنجن وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی گه‌نجێتی ، نه پیریشن وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی پیرێتی ، هێزێكی جه‌سته‌یی له‌ناوه‌وه دوای به‌جێهێنانی ئه‌ركی گه‌نجێتی لێده‌كات ، هێزێكی ترداوای به‌جێهێنانی ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای لێده‌كات ، كه‌ئه‌مه‌یان زیاتر گرفتی گه‌نجی ئاڵۆز كردووه ، چونكه راسته‌و خۆ كولتوور و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگا بواری ئه‌وه‌ی نادات پشت له‌م ئه‌ركه بكات ، ئه‌ویش هێزێكه داوای ئه‌ركه‌كانی گۆمه‌ڵگای لێده‌كات ، واته سروشتی " ماڵ و خێزان " له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هێنده‌ی تر ئه‌ركی گه‌نجی ئاڵۆزتر كردووه و بگره ماڵی ئێمه ده‌یه‌وێ مناڵ یاخود " گه‌نج " كۆپێ خێزان بێت واته ده‌بێ " كوڕ " له‌باوك بچێ ، كچیش له‌دایك ، ئه‌م نه‌ریته مناڵ و گه‌نجی له‌گه‌نجێتی خستووه و بواری نه‌داوه گه‌نج له‌تایبه‌تمه‌ندی ته‌مه‌نی خۆیدا بژی ،ئیدی ئه‌م نریتخوازیهی گومهڵگای ئێمه ، گه‌نجی شه‌رمن به‌رهه‌م دێنێ كه توانای پرسیاری نبێ ، یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی لای ئێمه وه‌ك نه‌ریت بهناخماندا شۆڕبووه‌ته‌وه، نه‌بوونی جورئه‌ته له‌به‌رده‌م پرسیاركردن ، واته سروشتی شه‌رمنی خێزان به‌ئاقارێكی تردا شۆڕده‌بێته‌وه ، ئه‌ویش گه‌ڕه‌ك و دواجاریش كۆمه‌ڵگایه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌و گه‌نجانه‌ی هه‌میشه پرسیاربكه‌ن ، به‌كه‌سی رووقیم و بێشه‌رم ناوی به‌رن ، ئه‌وه‌ی لای خێزان و كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه ، هه‌میشه رێگرن له‌به‌رانبه‌ر جوله‌ی مێژوو ، واته ئه‌وان رێگرن له‌رانبه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ی لای هه‌ندێ گه‌نج هه‌یه ، بۆیه ده‌بینی هه‌میشه گه‌نجی ئێمه وه‌ك چۆن له‌گه‌نجێتی خۆیدا " باوك " بوو لهمامهڵهكردنیشدا به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر ئه‌و گه‌نجه شهرمنهیه كه پرسیارێكی نیه بۆ ئێستا و ئاینده ، ئه‌گه‌ر گه‌نجێتی خۆی له‌نه‌ریتی ئه‌و باوك وكوڕهی ماڵه‌وه یه‌كاڵا نه‌كاته‌وه ، هه‌زگیز نابێته كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن بڕیار‌و ئیراده ، له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا كاتێك گه‌نج خاوه‌ن ئیراده‌یه گه‌نجێكی گوێڕایه‌ڵ و بێ پرسیار بێت ، ئه‌گه‌ر گه‌نج جیاوازی له‌نێوان ئه‌ركی باوكایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی نه‌دۆزێته‌وه ، ئه‌وا گه‌نجێتی هه‌ر ئه‌و نمونه‌یه ده‌بێت كه كه‌سایه‌تییه‌كی بێئرادهیه له‌بڕیاردان و قسه‌كردن له‌سه‌ر گه‌نجێتی ، له‌كۆتای سه‌ده‌ی حهڤداههمدا " جۆن لۆك " مانیفیستی " ئازادی تاكه‌كه‌سی " راگه‌یاند و تێیدا ده‌ڵێ " ده‌سه‌ڵاتی هیچ مرۆڤێك به‌سه‌ر مرۆڤێكی تره‌وه سروشتی نیه ، به‌رپرسیارێتی باوك به‌سه‌ر مناڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتێك نیه پراكتیزه‌ی بكات ، به‌ڵكو شێوازێكه له ئه‌ركی باوكایه‌تی " كه‌واته ئه‌وه‌ی باوك كاری له‌سه‌ر ده‌كات دووباره‌كردنه‌وه‌ی مێژووی باوكایه‌تییه له مناڵه‌كه‌یدا ، بۆیه زۆرجار ده‌بینین له‌خێزانی ئێمه‌دا مناڵی بچووك جوڵه‌كانی باوكی دووباره‌ده‌كاته‌وه ، هه‌ندێجار به‌سه‌ر خوشكه گه‌وره‌كانیدا زاڵ ده‌بێت وه‌ك باوكێكی كۆپیكراو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات ، هه‌ر ئه‌مه‌شه ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه له‌دامووده‌زگا حكومیه‌كان داده‌مه‌زرێن له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا ده‌بنه كۆپی ده‌سه‌ڵات و به‌سه‌روسیما و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا ناكه‌ن و ده‌بنه كه‌سێكی تر كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه ئه‌وان نین گه‌وره‌كانن ، ته‌نانه‌ت ئه‌م نه‌ریته كۆنخوازه كاریگه‌ریی زۆر خراپی هه‌یه و له‌ناو پهروهدهشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه ، بۆیه‌هه‌میشه كۆنه‌پارێزه‌كان ده‌بینی پیری ده‌كاته به‌ری گه‌نجێتی ، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی گه‌نجێتی موتروبه بكات له‌پیری و رووحییه‌تی تازه‌بونه‌وه بكاته به‌ری كۆمه‌ڵگا ،ته‌منی گه‌نجێتی كورت ده‌كاته‌وه و گه‌نج له‌ته‌منی خۆیدا به‌پیری ده‌ژی ، ئه‌مه ئه‌و گرفته‌یه كه‌ره‌نگه زۆر ئه‌ستم بێت مرۆڤ بتوانێ راسته‌وخۆ پێناسه‌یه‌كی رههی هه‌بێ بۆ ته‌مه‌نی گه‌نج یا گه‌نجێتی .
پ / سێهه‌م : ئه‌و گله‌یی و زیزبوونه‌ی نێوان لاوان و ده‌سه‌ڵات بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه ؟
وه‌ڵام : به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێ زیزبوون نیه ، به‌ڵكو بێده‌نگییه‌كی زۆر خه‌ته‌ره باڵی به‌سه‌ر جوڵه‌ی مێژووی ئێمه‌دا كێشاوه ، كاتێ زیزبوون ده‌بێ ، دیالۆگ هه‌بێ ، ئه‌وه‌ی به‌ناوی دیالۆگه‌وه گوزارشتی لێده‌كرێ ، دیالۆگێكی سه‌خته‌یه ،چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا " لاو " ی ئێمه پرۆژه‌یه‌كی نیه ده‌سه‌ڵات زیزبكات ، ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند هه‌وڵێكی تاكه‌كه‌سییه ، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش دره‌نگ و زوو ده‌توانن پرۆژه‌كانیان گه‌شه‌پێبده‌ن ، دواجار ده‌بێ بزانین ئه‌وه‌ی ئێمه ناوی ده‌نه‌ین " پرۆژه " چیه ؟! ئه‌مش بۆخۆی پرسیارێكی سه‌رنجڕاكێشه كه ده‌بێ ئێمه به‌وردی به‌دوایدا بكه‌وین ، ئایا پرۆژه ، كردنه‌وه‌ی " یاریگایه " وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینین له زۆربه‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كان هه‌ندێ له لاوان داوای ده‌كه‌ن ، یاخود ئه‌و سه‌نته‌رانه‌یه كه ده‌سه‌ڵات بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی فراوانتری ده‌كاته‌وه ؟ بۆیه ده‌كرێ بڵێین تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كێشه‌ی " لاو " له‌وڵاتی ئێمه‌دا نیه ، واتا له‌رواڵه‌تدا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان نه‌وه‌ی كۆن و نوێ‌دا نیه ، له‌به‌رانبه‌ریشدا هیچ جۆره دیالۆگێكیش نیه ، ئه‌وه‌ی له ئارادایه وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا ، بێده‌نگییه‌كی ترسناكه ، چونكه بێده‌نگی واته چه‌پاندن و كپكردنی ئه‌و خولیا‌و ئاره‌زووانه‌ی لای گه‌نج به‌بێده‌نگی ماوه‌ته‌وه ،ئه‌وه‌ی گرنگه لای گه‌نجان هه‌وڵبده‌ن پرۆژه‌ی فیكریی و مه‌عریفییان هه‌بێ كه بتوانن فیكر به فیكر و مه‌عریفه چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، هه‌ر بۆ نمونه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌م گۆڤاره‌ی ئێوه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆخۆی پرۆژه‌یه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌ی لاوان ، واته ناكرێ لاوان ده‌ست له‌سه‌رچۆك دانیشن ده‌سه‌ڵات كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات ، ده‌سه‌ڵات كاتێ كێشه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات كه تۆ مه‌به‌ستم له گه‌نجه باس له‌سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌و بكه‌یت و حه‌ز ده‌كه‌ن نه‌وه‌ی نوێ كۆپی ئه‌وان بێت و له‌بری ئه‌و باس له‌سه‌روه‌رییه‌كانی دوێنێی ئه‌و بكات و له‌سه‌رده‌مێكدا بژی كه‌هی خۆی نه‌بێت ،ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ لاو له‌ته‌مه‌نی خۆیدا بژی ، ده‌بێ گه‌نج هه‌میشه له‌هه‌وڵی تازهبوونهوهدابێ ، بۆیه به‌دیوێكدا ده‌بێ هه‌وڵبدا ئه‌و بیروبۆچوونه كۆنخوازانه بخاته ژێر فشاری عه‌قڵی تازه‌وه ، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشتر وتمان ده‌بێ خاوه‌ن پرۆژه‌ی فیكریی و مه‌عریفی بێت ، بێ ئه‌م پرۆژه‌یه ، ئه‌وه‌ی گه‌نج داوای ده‌كات ، جگه لهمودێلێكی گشتی زیزبوون له‌ده‌سه‌ڵات ، بێ پرۆژه هیچیتر نیه ، ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه خاوه‌ن پرۆژانه ده‌یكه‌ن ، لای كۆنه پارێزه‌كان به كوده‌تای ده‌زانن و وای له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه ده‌ستێك له‌پشته‌وه هاوكارییان ده‌كات ، نموونوش ، خۆپیشاندانی " 68 " خوێندكاران له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیست ، كه زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرئاوای گرته‌وه ، بۆیه له‌و كاته‌دا ده‌سه‌ڵات " ماركۆزه " ی فه‌یله‌سوفی به‌وه تاوانباركرد كه ئه‌و له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانهوهیه ، له‌به‌رانبه‌ردا " ماركۆزه " وتی " ئه‌و خۆپیشاندانه ، خۆپیشاندانێكی گه‌نجانه بوو ، ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌تدا دژی نایه‌كسانی و كه‌سێكی باوك ئاسا یان باپیره ئاسا بوون " .بۆ ئه‌وه‌ی له‌وچوارچێوه ته‌قلیدییه خۆمان ده‌رباز بكه‌ین ، پێویستمان به گه‌ڕانه به‌دووی فیكر و مه‌عریفه و هه‌میشه به دوای پرسیاره ونبووه‌كاندا بگه‌ڕێین كه له‌ناو ماڵ و گه‌ڕه‌ك و كۆمه‌ڵگادا وه‌ڵامه‌كانمان ده‌ست ناكه‌وت ، هه‌وڵی تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه بده‌ن كه به‌درێژایی مێژوو، ئێمه له‌خۆمانی ده‌كه‌ین ، گرفتی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه تاكوو ئێستا نه‌مانتوانیوه ده‌رگا له‌ویتر بكه‌ینه‌وه و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌وان حاڵیی بین ، گه‌ڕان به‌دوای " ئه‌وی دی " گه‌ڕانه به‌نێو فیكر و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌ویدی ، ئه‌م پرسیاره دونیایه‌ك له ژیان و ماناكانی ژیان نزیكمان ده‌كاته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی له " ئه‌ویدی " بگه‌یت ، پێوسته ورده‌كارییه‌كانی فیكر و زانست بخوێنیته‌وه و پرسیار ئاراسته‌ی خۆت بكه‌یت ، ئایا گۆڕان له مێژوو، چۆن رووده‌دات ،ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیارانه لای ئێمه بوونیان نه‌بێ ، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ، ئه‌وه حه‌قیقه‌تی ئه‌و كولتووره‌یه كه له واقیعی ئێمه‌دا روده‌دات ، واته واقیعی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه هه‌میشه ئینسانی شه‌رمن به‌رهه‌م دێنێ ، بۆیه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته ئێمه پرسیارێكمان نیه نه بۆ واقیع و نه بۆ ده‌سه‌ڵات ، بۆیه جارێكی تر ده‌یڵێمه‌وه ، ئه‌وه‌ی هه‌یه زیزبوون نیه ، به‌ڵكو بێده‌نگییه‌كی زۆر ترسناكه به‌سه‌ر جوله‌ی مێژووه‌وه ، بۆ مه‌به‌ستی گۆڕانكاریی ریشه‌یی له سستمی كۆمه‌ڵایه‌تی ، پێویستمان به زرووفی زاتی هه‌یه ، ئه‌و زه‌رفه زاتییهش توانه‌ی لاوی ده‌وێ ، واته ده‌بێ لاوان خۆیان به‌دوای ئه‌و زه‌مان و زه‌مینه‌دا بگه‌ڕێن كه پرۆژه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی تێدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن .
پ / چواره‌م : پێتوایه رێگاچاره‌ی ئه‌و ساردییه‌ی نێوان لاوان و ده‌سه‌ڵات چیبن ؟ یا چۆن ده‌سه‌ڵات توێژی لاوان ئاشت بكاته‌وه ؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی خێرا له‌جوله‌ی مێژوو بده‌ینه‌وه ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ به‌درێژایی زه‌مه‌ن ، شتێك نیه ناوی ئاشتبوونه‌وه‌ی گه‌نج و ده‌سه‌ڵات بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو نه‌وه‌یه هه‌میشه گرفتێك نایانگهیهنێ به‌یه‌ك ئه‌ویش جیاوازی فیكره ، بۆیه نه‌وه دوای نه‌وه یه‌كدی ره‌تده‌كه‌نه‌وه ، هه‌میشه نه‌وه‌ی تازه له‌هه‌وڵی گۆڕانكاری ریشه‌ییدایه له سستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ، ئه‌گه‌ر مێژووی خۆرئاوا بخوێنینه‌وه ، ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و گۆڕانكاریانه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك هاتووه‌ته كایه‌وه ، راسته له‌سه‌رده‌می كه‌نیسه‌دا له‌خۆرئاوا زۆرترین خوێن رژاوه ، به‌ڵام دواجار فیكر توانیویه‌تی گۆڕانكاریی ریشه‌یی بێنێته كایه‌وه ، له‌به‌رانبه‌ر هه‌میشه ململانێی فیكری نێوان فه‌یله‌سوف و بیرمه‌نده‌كان به‌رده‌وامبووه و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت فیكر رۆڵی خۆی ده‌بینی له گۆڕانكاریی به‌رده‌وام ، بۆیه كاتێ ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ گه‌نج ئاشت ده‌بێته‌وه ، ئه‌ویش ببێت به‌یه‌كێك له‌و ، واته گه‌نج بریتی بێت له‌دوباره‌كردنه‌وه‌ی مێژووی ده‌سه‌ڵات و ته‌واو كردنی بیروبۆچونهكهی ، بۆیه گه‌نج نایه‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ئاشت بێته‌وه ، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاشت بێته‌وه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا ئابووری وڵات لای ده‌سه‌ڵاته نه‌ك لای لاوان ، ئه‌گه‌ر لاوان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵه‌ت ئاشتبنه‌وه ، ئه‌ی بۆچی پێشتر زیزبوون ، ئه‌گه‌ر زیزبوون له‌بنه‌ڕه‌تدا هۆكاره‌كه‌ی دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی یاریگای فوتبۆڵێن بێت ، ئه‌وا دڵنیابه ده‌سه‌ڵات زۆر پێویستی به‌و شێوه تێڕوانین و بۆچونانه هه‌یه .
پ / پێنجه‌م : تاچه‌ند له‌كاری ئه‌و لاوانه‌ی شاری كه‌ركوك رازیت كه له‌بواری راگه‌یاندن و كاری رێكخراوه‌كانی لاوان و گه‌نجاندا كار ده‌كه‌ن ، یا پێتوایه تا چه‌ند توانیویانه بوونی خۆیان له‌و بواره‌دا بسه‌ڵمێنن و خزمه‌تی لاوانی ئه‌و شاره بكه‌ن ؟
وه‌ڵام : ئه‌وه‌ی ده‌كرێ كاری تاكه‌كه‌سییه ، زۆرهه‌ن له‌و لاوانه‌ی له‌كاری راگه‌یاندندا كار ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتوون له‌كاره‌كانیان ، ئه‌مه ره‌نگه بۆخۆی مایه‌ی خۆشحاڵیی بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بپرسی ئه‌وان چی‌یان بۆ لاوان كردووه ، ئه‌میان كارێكی تره ، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێ بپرسین ئه‌و سستمه‌ی ئه‌و لاوانه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن چین ، ئایا ئه‌وان به‌فیعلی توانیویانه ببن به‌كه‌س و لایه‌نی ئازاد تا بتوانن كاری جیدی بۆ گه‌نجان بكه‌ن ، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن ته‌نها له‌به‌شێكی بچوكی راگه‌یاندن وه‌ك كارمه‌ند ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن ، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كاره بترازێ منیش ده‌پرسم ئه‌وان چی‌یان پێ ده‌كرێ ؟ ره‌نگه له‌م لاو ئه‌ولا بهرنامهبكهن له‌سه‌ر كێشه‌ی گه‌نجان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و به‌رنامانه به‌دیده‌كرێ حاڵتێكی سه‌مه‌ره‌یه ، ئێستاشی پێوه‌بێ به‌شێكی زۆری لاوان ، پرۆژه به‌كاركردن و دامه‌زراندن له‌و سه‌نته‌ر و رێكخراوانه تێده‌گه‌ن ، یان هه‌ندێكیان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن ، راسته حه‌قی خۆیانه داوای دامه‌زراندن بكه‌ن ، به‌ڵام له‌سه‌ر حیسابی گۆڕانگاری له‌سستمی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ، ئه‌مه گرفتێكی زۆر گه‌وره‌یه لای لاوانی ئه‌م وڵاته ،بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌و رێكخراوانه كار ده‌كه‌ن ، ره‌نگه هه‌نێكیان خاوه‌ن توانه‌ی باشی خۆیان بن ، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه نیه ،به‌ڵكو گرفت ئه‌وه‌یه ، ئه‌وان به‌چ ئاراسته‌یه‌كدا كار ده‌كه‌ن ، ئایا ئه‌وان بۆ رازكردنی گه‌نجان و ره‌نجاندنی ده‌سه‌ڵات كارده‌كه‌ن یان به‌پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌مه گرفته‌كه‌یه ، ده‌بێ بزانین ئه‌وان چ سستمێك ئاراسته‌یان ده‌كات ، سستمی كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی توانای گه‌نجان ، یان بۆ رازیبوونی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌نجان .
پ / شه‌شه‌م : وه‌ك پێویست بودهنگهوه نه‌هاتنی پارێزگاری كه‌ركوك یا هاوكاری نه‌كردنی لاوانی كه‌ركوك له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه ، پێتوایه ئه‌مه هۆكاری ئه‌و سستییه بێت كه‌له لاوانی كه‌ركوك به‌دی ده‌كرێ ؟
وه‌ڵام : من به‌شبه‌حاڵی خۆم پێم باش و شایسته نیه ئه‌و پیاوه بخرێته نێو ئه‌م موعاده‌له سه‌رسه‌خته‌وه ، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و پیاوه‌ش فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌ته و ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ ده‌كات ، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كان لای ئه‌وبن ئه‌وا دڵنیام ده‌یكرد ، چونكه وه‌ك پێشتر ئاماژ‌م پێدا ، كێشه له‌دامه‌زراندن و كاری خزمه‌تگوزاری نیه ، كێشه‌كه له‌جیاوازی فیكره ، فیكریش به‌فیكر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ،هه‌ر گه‌نجێكیش خاوه‌ن فیكر و مه‌عریفه نه‌بێ توانای گۆڕانكاری نیه ، به‌ڵام رێژه‌ی زۆری گه‌نجان له‌ده‌سه‌ڵات زیزن ، ئه‌مه‌یان به‌داخه‌وه خه‌ریكه وه‌ك مودێلی موعاره‌زه‌ی بی َفیكر ره‌نگده‌داته‌وه ، موعاره‌زه‌ی بێ فیكریش مه‌به‌ستێتی له ئابوری ده‌وڵه‌ت بێ به‌ش نه‌بێت ، من حه‌ز ده‌كه‌م بپرسم له‌م وڵاته‌ی ئێمه كێن ئه‌وانه‌ی ده‌كرێ ئێمه ناویان لێ بنه‌ین " ئۆپۆزسیۆن " به‌بڕوای من نهگهنجان و نه‌خودی ئه‌و موعاره‌زه‌یه‌ش بوونی نیه ، كه ئۆپۆزسیۆنیش نه‌بوو ، مانای وایه فیكر و مه‌عریفه بۆشاییه‌كی زۆری بۆ ده‌سه‌ڵات به‌جێهێشتووه ، ده‌سه‌ڵات كاتێ لهموعارهزه سڵ ده‌كاته‌وه ، كه به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی هه‌بێ بۆ گۆڕانكاری لهكولتوور و سستمی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی .
پ / حه‌وته‌م : پێتوایه رێكخراوه‌كانی لاوان و گه‌نجان وه‌ك پێویست كاریان بۆ ئه‌و توێژه كردبێ ، به‌تایبه‌تیش لقه‌كانی كه‌ركوكی ئه‌و رێكخراوانه ؟
وه‌ڵام : ئه‌م پرسیاره‌ش به‌شێكه له‌پرسیاری پێنجه‌م ،بۆیه من ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ،به‌داخه‌وه زیزبوونی به‌شێك له گه‌نجی ئێمه تا ئه‌و ده‌مه‌یه كه‌له‌هیچ شوێنێك دانه‌مه‌زراوه ، كه دامه‌زرا ده‌بێته به‌شێك له ده‌سه‌ڵات ، جارێكی تریش ده‌پرسم ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه له‌و رێكخراوانه كار ده‌كه‌ن ، به‌چ ئاراسته‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن ، ئایا بۆ زیزبوونی ده‌سه‌ڵات لهریكخراوهكانیان ، یان بۆ رازیبوونی ده‌سه‌ڵات له گه‌نجان ، كه‌واته كێشه‌كه له ئاراسته و سستمی كاركردنی گه‌نجانه له‌و رێكخراو‌و سه‌نته‌رانه ، من ده‌پرسم كام یه‌ك له‌و سه‌نته‌ر و رێكخراوانه پرۆژه‌یه‌كی فیكری یا مه‌عریفی پێیه تاكو گه‌نجان سووددی لێوه‌ربگرن ، خۆ كێشه هه‌ر ئه‌وه نیه كێن ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌وێ كارده‌كه‌ن ، یان چی‌یان بۆ لاوان كردووه ، كێشه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره ئه‌زیزم ، كێشهكهكه ئه‌وه‌یه له‌م ئاڵۆزییه سیاسی و فیكرییه ، مه‌عریفه‌و زانست ئاماده‌گی نیه ، خۆ ئه‌گه‌ر چالاكی ئه‌و رێكخراوانه هه‌ر خولی كۆمپیوته‌ر و ئینترنێت و خولی دورمان و وه‌رزش بێت ،ئه‌وا ئه‌وان درێغییان نه‌كردووه ،به‌ڵام دریغی له‌جۆری سستمی كاركردنه له‌و رێكخراوانه .
پ / هه‌شته‌م : خوێندنه‌وه تاكه رێگای خۆرۆشنبیركردنه ، كه‌چی گه‌نجانی ئێمه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌دا هاوڕێیه‌تیه‌كی پته‌ویان نیه ، به‌ڕای تۆ هۆكاری ئه‌مه چیه ؟
وه‌ڵام : هۆكار زۆرن ، یه‌كێك لهسهرهكی ترین هۆكار ، كێشه‌ی قۆرخ كردنی ئابووریه له‌سه‌رده‌می به‌عس و به‌په‌راوێز كردنی خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌تی ، ئه‌م حاڵًهته وای له خه‌ڵكی ئێمه كرد زیاتر پشت له‌خوێندن بكه‌ن و ناچاری بژێوێ وای لێ‌كردن شان بده‌نه به‌ر كاركردن و گوێنه‌دان به خوێندن و خوێندنه‌وه ، ئه‌مه ویستی سیاسه‌تی به‌عس بوو ، تاكو هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ناچار بكه‌ن كه‌ده‌ست له‌و پان بكه‌نه‌وه و هه‌رچی حكومه‌ت ده‌یدا به‌خه‌ڵك به مهكرهمهی خۆی ده‌زانی ، دیوێكی تری ئه‌م كێشه‌یه ، ئه‌وه‌بوو به‌عس ده‌یویست به‌م نه‌بوونیی و هه‌ژارییه خه‌ڵك بیر له‌هیچ شتێك ناكاته‌وه جگه له‌نان په‌یدا كردن ، به‌م حاڵتهوهش نه‌وه‌ستا ،خه‌ڵكی فێری نه‌فس نزمی و چاوچنۆكی كرد ، لێره‌وه گرفتی تۆران له‌خوێندن و له‌نیشتمان و زیزبوون له‌خود ده‌ستی پێكرد ، ئه‌م حاڵه‌ته هه‌روا به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێ ، بۆیه دوای روخانی به‌عسیش ئه‌م گرفته لای گه‌نجان به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رمایه‌وه و تۆرانی ئه‌وان له خویندن و نیشتمان تێكه‌ڵ به‌واقیعی هه‌نووكه‌یی خۆشیان دووباره بوه‌وه ،بۆیه هێنده له‌خوێندن وكتێب زیزن ، هێنده‌ش له‌خۆیان زیزن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ بیرمان نه‌چێ ئه‌گه‌رله هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێك بڕوانین به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ، ده‌ڵێن خوێنه‌رمان كه‌مه ، به‌ڵام كه‌می خوێنه‌ر لای ئێمه، به‌تایبه‌تی لای گه‌نجان له‌ماناكانی شكستی رۆحییه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه ، شكستی رۆحی له‌سه‌رده‌می بێده‌نگ كردنی ئینسانه‌وه بۆ سه‌رده‌می بێنرخكردنی ،كه ئه‌مه موفرهقهیهكی سیاسی له‌نێوان خه‌ونی خه‌ڵك ئاراسته‌ی كاركردنی ده‌سه‌ڵات سه‌ریان هه‌ڵدا.
پ / نۆیه‌م : هۆكاری په‌راوێزخستنی لاوان له زۆربه‌ی داموده‌زگاكاندا بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه ؟
وه‌ڵام : یه‌كێك له دیارده سه‌ره‌كییه‌كانی سستمی نادیموكراسی له‌وه‌دایه هه‌میشه هه‌وڵده‌دات ئابووری وڵات بۆ داموده‌زگاكانی خۆی قۆرخ بكات ، یان هیچ نه‌بێ ئه‌وانه‌ی سه‌ر بهدهسهڵهتهكهی خۆین له‌و داموده‌زگایانه دایانده‌مه‌زرێنێ ، ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی جیدی له‌مێژووی ژێرخانی ئابووری وڵاتی خۆمان بده‌ینه‌وه ، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م وڵاته بهدریِژایی " 35 " ساڵ ئابوری له‌خزمه‌تی جبخانهی سه‌ربازیی و وێران كردنی سه‌روماڵی خه‌ڵكی عێراق و ئه‌و جهنگانهبوو كه به‌عس به‌ویستی خۆی له‌م شه‌ڕ بۆ ئه‌و شه‌ڕی ده‌بردین ، دواجار كه به‌عسیش رووخا له وێرانه‌یه‌ك به‌ولاوه هیچی تری بۆ بهجێنههێشتین ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی سیاسی و نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق و كوردستان رۆژبه رۆژ له‌زیادبووندا بوو ، بۆیه كاتێ باس له‌كه‌می دامه‌زراندنی گه‌نجان ده‌كه‌ین ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین نه‌ك ته‌نها گه‌نجان دانه‌مه‌زراون ، به‌ڵكو خه‌ڵكێكی زۆر تا ئه‌م ساته‌وه‌خته به‌ده‌ست ئه‌م گرفته‌وه ده‌ناڵێنن ،ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌دامه‌زراندن له كه‌ركوك بێت ، هه‌موو ده‌زانین كه‌ركوك شارێكی ئاڵۆزه و تائه‌م ساته‌وه‌خته كه‌ركوك له‌سه‌ر ناوه‌نده ، بۆیه ده‌سه‌ڵات له كه‌ركوك له ده‌ستی به‌غدایه ،ئه‌مه له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌كی تره‌وه ، ده‌بێ بپرسین له‌م شاره‌دا چه‌ند ناوه‌ندی دامه‌زراندن هه‌یه ، ئه‌وه‌ی كراوه له كاتی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ،هه‌میشه هه‌وڵدراوه كه‌مترین داموده‌زگا له‌كه‌ركوك بكرێته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌عسیش بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه كه كه‌ركوك ، هه‌میشه شارێكه ئه‌و كێشانه‌ی ده‌بێ ، بۆیه كورد وه‌ك تاكه نه‌ته‌وه ، له‌وباره‌یه‌وه زۆرترین زه‌ره‌ری لێكه‌وتووه ، ئه‌م كێشه‌یه‌ش تا كه‌ركوك به‌م شێوه‌یه بمینێته‌وه ، دامه‌زراندن بۆ خه‌ڵكی كورد هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت ، نه‌ك به‌ته‌نها گه‌نجان بگره ئه‌وانه‌ش له‌سه‌رده‌می به‌عس له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد بوون له‌سه‌ر كار ده‌ركراون ،نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ركاره‌كانیان ، بۆیه ناكرێ ئه‌م كێشه‌یه بخه‌ینه سه‌رئیداره‌ی كوردی له‌م شاره‌دا ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ناوه‌ند هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كێشه‌ی له‌و جۆره‌ت بۆ دروست بكات ، راسته ئه‌م حاڵه‌ته لای توێژی گه‌نجان نیگه‌رانی دروستكردووه ، بۆیه ئه‌گه‌ر له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له‌كه‌ركوك سه‌ریان هه‌ڵدا بكۆڵینه‌وه ،به‌تایبه‌تی له‌كردنه‌وه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق و دواتریش كردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانی عێراق له‌كه‌ركوك ، ئه‌مه به‌شێكه له‌و گه‌مه سیاسییه‌ی ناوه‌ند ده‌یه‌وێ له‌ڕێ ئه‌م سهركێشییهوه ئه‌وانه‌ی گرفتی دامه‌زراندنیان هه‌یه و نیگهرانیهكهی بۆ حكومه‌ت و ئیداره‌ی كه‌ركوك بگه‌ڕێننه‌وه ، لێره‌وه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن هه‌رچی گرفت و ئاریشه‌ی نێوان حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو كه‌ركوك هه‌یه بۆ خۆیانی بقۆزنه‌وه و زۆرترین خه‌ڵكی رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند له‌ده‌وری خۆیان كۆبكه‌نه‌وه و به‌مه‌ش هه‌م له‌ناڵ ده‌ده‌ن هه‌م له‌بزمار ، به‌داخه‌وه ، بێ ئاگایی بێت یان به‌ئاگایی هه‌ندێ له‌هونه‌رمه‌ندو رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوك خۆیان خستووه‌ته ناو ئه‌و موعاده‌له سیاسییه‌وه و خه‌ریكی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ناوه‌ندن كه به‌شێكه له به‌رده‌وامی سیاسه‌تی به‌عێراقی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ، ره‌نگه به‌شێكی بۆ كێشه‌ی سیاسی نێوان حیزبه‌كان بێت ،كه ئه‌مه‌یان حیزبه‌كوردییه‌كان به‌رپرسی سه‌ره‌كی ئه‌م كێشه‌ین و تا ئێستاش نه‌یان توانیوه یان نه‌یان ویستووه به‌شێوه‌یه‌كی جیدی ئاوڕ له‌نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسانی كه‌ركوك بده‌نه‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامی بهچهپاندنی خه‌ڵكی كه‌ركوك بده‌ن ، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ده‌بنه فاكته‌ری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی ده‌مارگیرانه‌ی ناوه‌ند و ئه‌م كێشه‌یه‌ش ده‌چێته سه‌ركێشه‌كانی تر‌و هه‌م خه‌ڵك له‌خۆیان زیز ده‌كه‌ن ،هه‌م خۆشیان له‌خه‌ڵك زیز ده‌بن ، بۆیه حه‌قوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕێكی جیدی و خێرا له‌م مه‌سه‌له‌یه بداته‌وه و له‌هه‌وڵی چارهسهركردنیدابێت ، ئه‌گینا كورد وته‌نی " لهقهلانیش دبین و لهكۆترانیش " .