
شـــــــــهتاوێكی لینج …. قوبادی جه‌لیزاده
1
باران
مه‌رگی له‌سه‌ره‌خۆی هه‌وره !2
ده ستڕێژی له پڕتاوی بارانه
كه به فر ،
كون كونه سینه‌ی !3
باران ،
چه‌قۆی خسته سه‌ر ملی
به‌فر !4
باران بێ حه‌یا .
ته‌رزه لاسار .
به‌فر كپ و شه‌رمن !5
له‌ناو كزه‌بایه‌كی پێچراودا ،
به‌فر ،
ماچێكی به باران بۆ ناردم .6
بۆ سێكس كردنی (با ) ،
به‌فر ،
شه‌نگه‌بی خستۆته سه‌رچۆك!7
فریشته‌یه‌ك دڵی خودای شكاند ..
په‌ڕوو باڵی كرد به لۆكهبهفرو
دایباراند !8
به‌فر،
دۆشهگێكی سپی سه‌رتاپاگیره،
هه‌تاو له‌سه‌ریدا پاڵده‌كه‌وێ !!9
خرمه خرمی په‌راسووه ناسكه‌كانی به‌فره ،
له بن پێ قورسه‌كانی
باراندا !10
له ترسی هه‌تاو .. ، به‌فر
قژی به شه‌خته به‌ستووه .
ملپێچی كزه‌بای كردۆته ملی !11
تا تۆقه‌ڵه‌ی شاخ ،
هه‌تاو ،
سه‌ری له دوو به‌فر نا !12
كه به‌فر له پێده‌شته‌كه رایكرد ..
ئهوهڵكراسێكی گیایی
ده‌رپێیه‌كی نێرگزی و
شهتاوێكی لینجی ،
لێ به‌جێما !!