
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له نێوان هه‌ڕه‌شه‌و گوماندا…!
گۆڤاری لڤین له ژماره 104 سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هه‌واڵێكی سه‌رنج ڕاكێشی بڵاو كردووه، كه گوایه موچه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم مانگانه 400 هه‌زار دۆلاره. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر واقعیه‌تی بنه‌مای بودجه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه ده‌كاته له 5% ی سه‌رجه‌م بودجه‌ی گشتی هه‌رێم. هه‌ڵبه‌ت له‌م بڕی بودجه‌یه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه كه بڕی موچه‌ی سه‌رۆك چه‌نده .بۆیه مافی لڤین و هه‌ر كه‌س و چاودێرێكه بزانێت ئاخۆ مه‌سعود بارزانی موچه‌كه‌ی وه‌ك هه‌ر سه‌رۆك و به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ووڵاتان چه‌نده.
به‌ڵام له به‌رانبه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵ و پرسه ساده‌و یاسایی یه‌دا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕۆژی 4-10-2009 به‌یانێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز وگوماناوی ده‌ركردوه كه ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌و ئه‌نجامگیری یه‌كی دوو لایه‌نه‌ی لێ بكرێت .یانی ناوه‌ڕۆكی به‌یانه‌كه هه‌م هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌و هه‌م گوماناوی یه . بۆیه پێویسته نه‌ك هه‌ر ستاڤی گۆڤاری لڤین ئه‌و لایه‌نی هه‌ڕه‌شه‌یه له‌م ڕاگه‌یاندنه به جدی وه‌رگرن به‌ڵكو هه‌ر ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی كوردستان حیسابی جدی بۆ بكه‌ن.
به تایبه‌ت گۆڤاری لڤین هێشتا خوێنی یه‌كێك له ڕۆژنامه‌نوسه جه‌ریئو چالاكه‌كانی(سۆرانی مامه حه‌مه)ی كاڵ نه‌بۆته‌وه كه هه‌ر له ئاكامی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ئاوادا تیرۆر كرا.ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م دوو ده‌یه‌یه‌دا له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی و هاوكاره ئیسلامی یه‌كانیاندا ده‌یان و بگره سه‌دان گۆڤار و ڕۆژنامه‌و و بڵاوكراوه‌و ڕۆژنامه‌نوس و هه‌واڵنێر و نوسه‌ری جۆراوجۆر توشی داخستن و گرتن و زیندانی و ڕاونان و وون كردن و ته‌نانه‌ت تیرۆر كردنیش بونه‌ته‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ناوه‌ڕۆكی هه‌ڕه‌شه ئامێزی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێویسته ئاماژه‌یه‌كش به ڕووه گوماناوی و داماوی یه‌كه‌شی له دوو خاڵدا بكه‌ین :
یه‌كه‌م:ڕاگه‌یاندنه‌كه وا نیشان ده‌دات كه سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم زۆر مل كه‌چی یاسایه بۆیه بۆ پاساو دانی هه‌م هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی و هه‌م بۆ پاساو دانی حه‌په‌لوش كردنی داهاتی هه‌رێم له لایه‌ن بنه‌مای بارزانی و به‌رپرسه‌كانی پارتی و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی یه‌وه په‌نا ده‌باته به‌ر یاسا تا هیچ كه‌س و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی تر جورئه‌ت نه‌كات ئه‌م هێله سوره ببه‌زێنیت و باس له موچه‌و داهاتی ئه‌مانه نه‌كه‌ن.
دووه‌م: خاڵێكی تر كه زۆر گاڵته ئامێز‌و هاوكات خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵكه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه كه له به‌یانه‌كه‌دا هاتوه و ده‌ڵێت گوایه، سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ موچه‌یه‌كی نی یه‌و هیچش له‌و بودجه‌یه وه‌رناگرێت كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه دابین كراوه.
بۆیه ئه‌م وه‌ڵامه هه‌م گوماناوی یه‌و هه‌م ده‌كرێت بڵین وه‌ڵامێكی داماوانه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یه.به‌ڵام له واقعدا ئه‌مه به‌هانه‌یه‌كی پوچی هه‌موو ئه‌و جۆره سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تیانه‌یه كه خۆیان زۆر پێ پیرۆزه‌و له‌سه‌ر و یاساكانه‌وه خۆیان داده‌نێن .
با زۆر دور نه‌ڕۆین بۆ وه‌ڵامی ئه‌م ووڵامه گوماناوی و داماوی یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.بۆ نمونه با هه‌ر ئاماژه به دوو وه‌ڵامی عوده‌ی سه‌دام حوسه‌ین و جه‌لال تاڵه‌بانی بكه‌ین:
– بیرم دێت ساڵی 1996 بوو عوده‌ی سه‌دام له ڕۆژنامه‌ی بابلدا جارێك له چاوپێكه‌وتنێكدا وه‌ڵامی ئه‌وه بوو له‌باره‌ی موچه‌و داهاتی باوكی یه‌وه گوایه سه‌دامی باوكی ته‌نها دوو قات جلوبه‌رگی هه‌یه. یه‌كێكیان جلوبه‌رگه سه‌ربازی یه‌كه‌یه‌تی كه چه‌ندین ساڵه له‌به‌ری ده‌كات. ئه‌وی تریشی ئه‌و قاته چاكه‌ت و پانتۆڵه‌یه كه بۆ بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان له‌به‌ری ده‌كات.
– وه‌یان وه‌ك وه‌ڵامه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت كه له ڕۆژی 14 ئابی 2009 ژماره 11217 و چه‌ند ژماره‌ی دواتر بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پرسیار له تاڵه‌بانی ده‌كات له‌باره‌ی سه‌روه‌ت و سامان و داهاتی یه‌وه. تاڵه‌بانیش زۆر داماوانه ده‌ڵێت بڕوا بكه هیچمان نی یه جگه له شوقه‌یه‌ك كه له حه‌فتاكان له دیمشق پایته‌ختی سوریا به پاره‌ی خۆمان كڕیومانه. هه‌ر بۆیه زۆر جار هێرۆی هاوسه‌رم ده‌ڵێت باشه تاڵه‌بانی خۆ ئێمه هیچمان نی یه ئه‌گه‌ر بمرین كێ ده‌مان نێژێت…!!! ئه‌ویش ده‌ڵێت ئی خۆ شاره‌وانی هه‌یه‌و ده‌مانێژێت…!ئاخر هیچ كه‌سێكی ژیر هه‌یه بڕوا به‌م وه‌ڵامه بكات و گاڵته‌ی پێ نه‌یه‌ت.
ئێستاش به‌یانه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی موچه‌و داهاتی بارزانی هاوشێوه‌ی ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی وه‌ك عوده‌ی سه‌دام و تاڵه‌بانی یه و ده‌ڵێت سه‌رۆكی هه‌رێم هیچ موچه‌یه‌كی نی یه. ئه‌ی باشه سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر به هه‌وا ده‌ژێت…!ڕه‌نگه بڵێن ئاخر ئه‌و، پارتی موچه‌ی ده‌داتێ. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی باشه پارتی چه‌ندی ده‌داتێ…؟ خۆ له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسادا ده‌بێت هه‌ر هاووڵاتی یه‌ك چه‌ند سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌یه به یاسایی ده‌بێت بۆ فه‌رمانگه‌ی باجی داهات ئاشكرا بێت.وه ده‌بێت له‌سه‌رو هه‌موو هاووڵاتیانه‌وه سه‌رۆكی ووڵات مل كه‌چی ئه‌و یاسایانه بێت.
به‌ڵام له ڕاستی دا نه ئه‌م سه‌رۆكانه وه‌ك سه‌رۆك و به‌رپرسه‌كانی ووڵاتانی ڕۆژئاوان و نه حكومه‌ته‌كانیشیان وان و لانی كه‌می شه‌فایه‌ت و یاسا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و سه‌روه‌ره كه خۆیان هه‌ر به قسه‌ی پوچ پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن .بۆیه ده‌بینین له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانه‌دا هه‌ر كه‌س باس له‌و شتانه بكات ئه‌وه هێڵی سوره‌و ده‌بێت سزای خۆی وه‌رگرێت.جا چ به یاسا قه‌ره‌قوشی یه‌كانیان بێت یان ده‌كه‌ونه به‌ر ڕه‌حمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن و لێدان وڕاونان و گوم كردن و ته‌نانه‌ت كوشتن و تیرۆركردنیشه‌وه.
بۆیه پێویسته هه‌ر ڕاگه‌یاندنێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامیزو گومانوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران و خه‌ڵكی ناڕازی ڕیسوا بكرێت و به جدی وه‌ربگرێت.
نیوه‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2009