
بێنچ كورتیله چیرۆك ….. حه‌مه سه‌عید زه‌نگنه
خۆر
له چاخی سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه، چاوم به ئاسمانه‌وه‌یه، ئه‌مه خوایه..!! ڕۆژم لێ هه‌ڵ بێت..! كه‌م و كورت.. لێره‌و له‌وێ، چاوشاركێی ده‌گه‌ڵ كردووم، به‌ڵام سه‌د مخابن هه‌ڵهاتنی ئه‌م كهڕهتهی دوو له‌ت بوو، جا هه‌ر چه‌نده‌ش تین و توان و گه‌رمی خۆی هه‌ن..! وه‌لێ خاترجه‌م و ئاسووده نیم پێی…چاو
دیده‌كانم هه‌ردووك خۆش گهرهكن، هیچیان له‌وی دییان به بێهێزتر نازانم.. بهههردووكیانیش زێتر سۆسه‌ی خۆم ده‌كه‌م..دڵ
گوێچكهڵهی ڕاست و چه‌پ، سكۆڵه‌ی چه‌پ و راست، هه‌ر یه‌كه و پارچه‌یه‌كن له دڵم.. نه ده‌كارم ده‌ستبه‌رداری پاژێكیان بم و.. نهشدهتوانم به‌شێكیان له‌وی دیان به‌گرنگتر بزانم.. چونكه خوێنم وه گشتیاندا گوزه‌ر ده‌كات..زیوان
به‌چه‌ند ده‌نكه زیوانێك، ڕه‌نگ و تام و بۆنی گوێلێ گه‌نم ده‌گۆڕێت، جا بۆیه كۆششی بژاركردن، چه‌ندی فره‌كه‌م هێمان كه‌مه.بله فگور*
گه‌ر تیخێكت به ده‌سته‌وه گرتبا و سه‌رتاپای جه‌سته‌یت تاشیبا دژوار بوو پلیكت گۆشت لی چنگكهوتبا. عه‌ره‌ق كاری خۆی لێكردبوو، هورد و درشتی شاره‌كه به خه‌سڵه‌ته‌كانی ئاشنا بوون، ئه‌گه‌ره‌كو گوتبات بله فگور، به‌رسڤیان ئه‌دایته‌وه..!
هه‌میسان چی؟
وه‌كو ئه‌وشن ئاخاوتنه‌كانی له گوێره‌ی خۆی نه‌بوون، ئه‌وی ڕۆژێ ئازگارێك شه‌كه‌ت و په‌رێشان پشتی نیوه‌ڕۆی وه‌رزی هه‌وین بوو له دووی گوێلێكی ئاو ده‌گه‌ڕا عهرهقهكهی لێل ئاوێته بكات. ده‌ستی ناكه‌وت. جا له به‌رخۆیه‌وه ده‌یبۆڵاند و گازنده‌ی بوو، خه‌ڵكه ڕێڕه‌وه‌كه تێ‌یان ده‌ڕوانی و زه‌رده‌یان ده‌هاتێ، ئه‌ویش ده‌یگوت: ئاو نییه، كاره‌با نییه، به‌نزین و غاز نییه، دواتر ئاوڕێكی له خوارو و ژووری خۆی دایه‌وه و نهختۆكهیهك ده‌نگی نه‌وێ كرد و گوتی: پێمه‌كه‌نن!
بڕوام پێبكه‌ن حكومه‌تیی وابێ، منیش ده‌توانم بیكه‌م.* بله فگور عه‌ره‌ق خۆرێكی خۆش مهشڕهبی كهركووكیی بوو.
كه‌ركووك hamatal_z@yahoo.com