
خوێندنی ئه‌هلی..زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ،وه‌ک نمونه…جه‌مال ڕه‌زا
زۆریه‌ک له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ڕۆژانه ده‌یانخوێنینه‌وه،ئه‌وه‌نده‌ی لایه‌نی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی تێدایه،به‌چاره‌کی ئه‌وان له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه ژیارییه‌کان نانوسرێن،.ئه‌مه‌ش هه‌رله‌خۆوه وانههاتووه،به‌ڵکو به‌داخه‌وه باگراوندێکی نه‌گریسی له‌پشته‌وه‌یه کهلهڕابردویهکی ته‌واو نزیک،فێری ده‌کردین ئه‌گه‌ر ڕێمان که‌وته فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومی،به‌رله‌وه‌ی بچین ده‌بێت به‌شوێن ناسیاوێکدا بگه‌ڕێین.
ئیتر ئه‌م چه‌مکی ناسیاوییه وای کرد که‌نانی ڕۆژانه‌مان ببێته باسوخواسی گه‌نده‌ڵی.
زۆری له‌سه‌ر وتراوه‌و نوسراوه‌و باسکراوه،نه‌ک خۆمان ،نه‌ک ده‌وروبه‌ر،نه‌ک ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان،.به‌ڵکو هه‌ریه‌ک له‌ئێمه کهبمانویستایه دهستبهکارێک بکه‌ین ئه‌وا دوعامان ده‌کرد خوا له‌و ئافاته بمان پارێزێت،.دیاره به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌کی دروست و ته‌ندروست بکه‌وتایه به‌رچاومان ئه‌وا وامان ده‌زانی له‌هه‌ساره‌یه‌کی تره‌وه‌یه‌و ڕاسته‌وراست دهحهپهساین.
نه‌مان وتووه بنهبڕبووهو ئه‌م هه‌رێمه بوه‌ته شامی شه‌ریف.به‌لام خۆی له‌خۆیدا ئیعتیرافکردنی جوزئی مانای هه‌نگاونانه به‌ره‌و چاکسازی له‌گشتدا.
دڵخۆشکهرییشه که‌له‌م دواییانه‌دا چۆن پێشتر گه‌نده‌ڵی ببو بهعورفێکی فاسید که ئینسانی ساده هه‌ندێجار وا ته‌سه‌وری ده‌کرد شتێکی ته‌واو یاساییه‌و ،یاسا ڕێی به‌فلان به‌ڕێوه‌به‌ر داوه که‌بۆ نمونه به‌دوو هه‌فته سه‌عاتێک ده‌وام بکات،…یان…
ئێستا هه‌رهیچ نه‌بێت کابینه‌یه‌کی دیکه له‌پێشدایه که‌پێی وتراوه ڕیشهکێشنهکردنی گه‌نده‌ڵی به‌ره‌و دۆڕاندنمان ده‌بات و که‌سیش له‌تواناکانی به‌ڕێز دوکتۆر به‌رهه‌م که‌م ناکاته‌وه.ئیدی به‌هه‌ر حاڵێک بێت ئه‌وانه‌ی نانی ئه‌و سیستمه ده‌خۆن ده‌بێت له‌وه تێ بگه‌ن که‌ئه‌گه‌ر زه‌رفی ناسکی میلله‌ته‌که‌مان له‌زه‌مه‌نێک لهزهمهنهکاندا بوبێته به‌هانه تاگهندهڵییهکانیانی تیا بشارنه‌وه‌و ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه کابینه‌ی ئه‌مجاره یه‌که‌م و دواپرس که‌له‌سه‌ری موحاسه‌به ده‌کرێت ،ئه‌و پرسه‌یه و بێگومان خودی سه‌رۆکی ڕاسپێردراویش ئومێدێکی باشه که‌کاری جدی له‌سه‌ر ئه‌و دۆزه بکات.
کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی کاک نێچیریش به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا هاتووه دوور نه‌بووه له‌و دیارده فاسیده‌و ئه‌گه‌رچی له‌هه‌ندێ ڕادا و له‌لای هه‌ندێک جۆرێک له‌خه‌مخۆری ده‌بینرێت به‌لام ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه نه‌یتوانی له‌و تاعونانه خۆی ڕزگار بکات.
هه‌شن پرۆژه‌ی جوان و جێگه‌ی ستایش کردن پێشکه‌ش ده‌که‌ن،.
لێره‌وه ده‌چمه به‌رده‌م یه‌کێ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی کابینه‌که‌ی کاک نێچیرو هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی گرنگ و تاڕاده‌یه‌ک دژه‌باوی ئیدریس هادی وه‌زیری خوێندنی بالا ده‌که‌م، که‌ئه‌ویش پرۆژه‌ی زانکۆ ئه‌هلیه‌کانه.
دژه‌باو؛ چونکه ئه‌زمونی ئێمه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی که‌رتی تایبه‌تدا له‌هه‌ندێ جێگه هێنده تاله که‌هه‌موو خه‌ڵک واده‌زانن زانکۆیه‌کی ئه‌هلیش وه‌کو کۆمپانیایه‌ک وایه کهلهنیوهدا پرۆژه‌که به‌جێدێڵێت،هه‌روا ئه‌و کۆلێژه ئههلیانهیش که‌له‌ناو زانکۆ حکومیه‌کاندا کراونه‌ته‌وه،ئیتر به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت وایان له‌خوێندکار گه‌یاندووه که‌ئه‌م سیستمی ئه‌هلییه بۆ شههادهبهخشینه به‌که‌سانی ده‌سه‌لات و ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌وانه‌ی ده‌توانن پشتگیریه‌ک له‌ولایه‌نانه‌وه په‌یدا بکه‌ن و زۆر به‌داخیشه‌وه که‌سوکاری شه‌هیدانیش کرانه قوربانی ئه‌و پێڕانه.به‌لام ئایا زانکۆی ئه‌هلی ،که‌خودی دوکتۆر هادی به‌سوپاسه‌وه بایه‌خێکی چاکی پێ داوه،گرنگیه‌که‌ی له‌کوێدایه؟
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که‌تاکو قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵک ده‌کرێت ،بێگومان ئه‌رکی زیاتری ده‌وێت،.بۆیه‌ش هه‌قه کابینه‌ی نوێی کاک دوکتۆر ،که‌خودی خۆی سه‌رپه‌رشتی یه‌ک له‌و زانکۆیانه ده‌کات،ئه‌م خاله له‌پێشچاو بگرێت.ده‌مه‌وێت چه‌ند دێڕێک له‌سه‌ر زانکۆی گه‌شه‌پێدان(وه‌کو نمونه‌ی زانکۆ ئه‌هلیه‌کان) بنوسم تاکو که‌مێک له‌و گرنگیه ڕون بکه‌مه‌وه.
ته‌مه‌نی ئه‌و زانکۆیه له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ساڵی تێپه‌ڕاند،له‌یه‌که‌م ساڵی خوێندنیدا ژماره‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ی فۆرمیان بۆ وه‌رگرتن داوا کردبوو نزیکه‌ی له‌هه‌زاردا بووه که‌چی ئه‌مساڵ ئه‌و ژماره‌یه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو سه‌رکه‌وتووه.
زانکۆکه توانیویه‌تی بۆ ئه‌مساڵ سه‌ره‌ڕای به‌شه دیار‌و گرنگه‌کانی وه‌کو یاسا‌و ڕامیاری و زمانی ئینگلیزی و کۆمپیوته‌ر،دوو به‌شی دیکه‌ش بکاته‌وه،که‌دیاره هه‌م فرسه‌تێکی باشتره بۆ چانس پێدانی خوێندکار تاکو له‌کۆلێژه‌کان وه‌ربگیرێت هه‌م ئه‌و به‌شانه ئه‌هه‌میه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
شێوازی وانه‌وتنه‌وه له‌و زانکۆیه‌دا (ئه‌گه‌ر له‌چاو زانکۆ حکومیه‌کان به‌راورد بکرێت) ڕه‌نگه له‌هه‌ندێ ڕووه‌وه باشتر بێت به‌تایبه‌تی به‌کارهێنانی داتاشۆ بۆ پێشکه‌شکردنی وانه‌کان و هه‌روه‌ک ئه‌مساڵیش به‌رهه‌می ئه‌و خوێندکاره یهکهمیانهی کهبهههوڵی وه‌زاره‌ت نێردرانه ده‌ره‌وه و پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه ئێستا به‌ئه‌زمونی ولاتێکی وه‌کو ئه‌مریکاوه وانه له‌و زانکۆیه‌دا ده‌ڵێنه‌وه،که‌ئه‌مه‌ش ئه‌زمونێکی پێشکه‌وتوه‌و ساڵانی تر په‌ره‌ی پێ ده‌درێت.
حیرسی ئه‌و زانکۆیه له‌بانگهێشتکردنی ناوبه‌ناوی ده‌زگاو خه‌ڵکه ئه‌کادیمیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی بده‌ن و هه‌م چاودێری باشیش بن به‌سه‌ر زانکۆکه‌وه ،ئه‌مه‌ش بۆ خۆی واتایه‌کی مه‌ده‌نی له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ک ئه‌وزانکۆیه هه‌وڵ ده‌دات که قوتابیانی خۆی له‌ئه‌زمونی تیۆریدا به‌جێ نه‌هێڵێت و ده‌روازه بۆ پراکتیزه‌کردنی زانیاریه‌کان بکاته‌وه .
ئه‌مه‌و ئه‌و زانکۆیه خاوه‌نی سه‌نته‌رێکه که به‌درێژایی ئه‌م پشووی هاوینه خولی ڕۆشنبیرکردن و فێرکردنی تیادا کراوه‌ته‌وه،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که‌مامۆستا هه‌بووه ئه‌و خوێندکارانه‌ی له‌خولی یه‌که‌مدا نه‌یانتوانیوه سه‌ربکه‌ون ،ئه‌م هاتووه جارێکی تر له‌و سه‌نته‌ره‌دا وانه‌کانی پێ وتونه‌ته‌وه.که‌له‌ڕاستیدا ئه‌مه ته‌واو ئه‌و گومانه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه که‌مه‌به‌ست له‌و زانکۆ ئه‌هلیانه پاره په‌یداکردن بێت.
دیار‌و ئاشکراشه به‌ده‌رچون و دامه‌زراندنی خوێندکارانی ئه‌و زانکۆیانه له‌بواره‌کانی خۆیاندا ئه‌و ڕاستیه‌ش ڕونتر ده‌بێته‌وه که‌چیی جیاوازییه‌ک له‌نێوان خوێندنی ئهوزانکۆیانهو خوێندکارانی زانکۆ حکومیه‌کانیش هه‌یه.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و کۆسپ و ته‌گه‌رانه له‌به‌رچاو بگرین که زانکۆیه‌کی وه‌کو گه‌شه‌پێدان(بۆ نمونه) ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه،.جگه له‌و دژهباویهی ئاماژه‌م پێدا،.ڕێگه‌ی سه‌خت و ناخۆشی هاتوچۆی ئه‌و زانکۆیه‌یه که‌ساڵی پار بووه هۆی ڕوداوی هاتوچۆی چه‌ند خوێندکارێک له‌و ڕێیه‌دا.
به‌ڕاستیش من وای ده‌بینم که‌هه‌م له‌جێگه‌یه‌کی وه‌کو قه‌ره‌داخ یان هه‌ر جێیه‌کی دیکه‌ی کوردستان بێت باشتر وایه که‌هه‌ر زانکۆی به‌شێک یان چه‌ند به‌شێک له‌پاڵ زانکۆکانی تردا له‌و جێگانه بکه‌نه‌وه ،ئه‌مه تاکو مونافه‌سه‌یه‌کی جوانتر له‌نێوان خوێندکارانی ئه‌و زانکۆ جیاجیایانه‌دا دروست ببێت.نه‌ک زانکۆیه‌کی ڕه‌به‌ق و به‌ته‌نیا له‌وێ به‌جێ بهێڵرێت.
بێگومانیش ئه‌گه‌ر ئه‌و زانکۆیه بواری گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو شاری سلێمانی بۆ ساز بکرێت ئه‌وا له‌گه‌ڵ زانکۆکانی دهستهخوشکیدا ئاڵوگۆڕێکی مه‌عریفی باشتر ده‌که‌ن،که‌ده‌کرێ له‌ئاینده‌و کابینه‌که‌ی کاک دوکتۆر به‌رهه‌مدا هه‌نگاوی جدیی بۆ بنرێت.
جه‌مال ڕه‌زا
زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
Jrar31@yahoo.com
سوود له‌وێنه‌ی زانکۆی گه‌شه‌پێدان وه‌رگیراوه