
مێژوو به‌گێره شێوێێن ناشێوێێنرێت …به‌شی دووه‌م
سه‌ره‌تای ڕووداوه‌که به‌م شێوه‌یه بوو……من ئه‌و کاتانه سه‌رتیپی 59 حه‌مرین بووم . ئه‌نفالی 2ی قه‌ره‌داخ ده‌ستی پێ‌کردبوو له‌ده‌شتی کۆیه بووین ڕادیۆکه‌م کرده‌وه گوێمان لێ‌بوو که کامل ساجد سه‌ر په‌رشتیاری هێزه‌که‌ی دوشمن بوو بروسکه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌نفالی قه‌ره‌داخی له قیاده‌ی به‌عس ده‌کرد . ئه‌وه‌بوو هه‌وڵمان دا به‌په‌له بگه‌ڕێینه‌وه ناوچه‌کانی خۆمان بپارێزیین گه‌یشتینه ناوچه‌ی شوان که‌له‌وێوه بپه‌ڕێینه‌وه به هۆی زۆری که‌مین وهێزی زۆری دوشمن ماوه‌ی سێ ڕۆژ هه‌تا توانیمان له خوار قه‌ره‌هه‌نجیر نزیک که‌رکوك په‌ڕینه‌وه به چه‌ن وه‌جبه‌یه‌ك لێك دابڕابوین دوای یه‌کمان گرته‌وه چووینه ناوچه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن که خه‌ڵکه‌که هێشتا له ناوچه‌که‌دا مابوونه‌وه هێرش بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستی پێ نه‌کردبو . له ڕێکخستنی قادر که‌ره‌مه‌وه که‌سێک به ناوی (ش . م )نامه‌یه‌کی بۆ ناردم ئاگاداری کرده‌مه‌وه که هێزی دوشمن نیازی هێرشی هه‌بوو له‌چه‌ن قۆڵێکه‌وه ئاگادار بین . ئێمه که‌وتینه ڕێ به‌ره‌و ناوچه‌ی بان جه‌باری و له‌وێوه به‌ره‌و گوندی گۆلباخ که باره‌گای تیپی لێ‌بوو مه‌فره‌زه‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌کانی تیپ وهه‌ندێك پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری لێ‌بوو که حاجی حه‌بیب حه‌مه تۆپچی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌کردن له‌وێ پشومان دا‌و چه‌ن ڕۆژێك ماینه‌وه . ئه‌وه بوو هێرشه‌کان ده‌ستی پێ کرد . سوپای دوشمن گه‌یشتنه قه‌یتول و هه‌ڕێنه‌و نزیك گوندی گۆلباخ ئێمه و مه‌فره‌زه‌یه‌کی حیزبی شیوعی و مه‌فره‌زه‌یه‌کی پارتی له سێ قۆڵه‌وه به‌رمان به‌دوشمن گرت و شه‌ڕێکی زۆر قاره‌مانانه‌یان کرد‌و شه‌ڕ هه‌تا شه‌و درێژه‌ی کێشا بۆ ڕۆژی داهاتوو له‌به‌ر زۆری سوپای دوشمن ئێمه چه‌ن گوندێکمان جێهێشت و به‌ره‌و قوڵایی گه‌رمیان که‌وتینه ڕێ گه‌یشتینه ناوچه‌ی زه‌نگنه . له‌وێ له‌گه‌ڵ کاك قادرقادر و براده‌رێکی ناوه‌که‌یم له یاد نیه له ئێستادا حیزبی شیوعی کۆبونه‌وه‌یه‌کمان کرد‌و بڕیارمان دا که بگه‌ڕینه‌وه ناوچه‌ی شوان و له‌وێوه به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندی چوار . ئه‌وان به پێی پلانی خۆیان پاشه‌کشه‌یان کرد‌و ڕۆیشتن . منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که دابڕابون کۆم کردنه‌وه‌و له ڕێگه‌ی لاسلکییه‌وه کاک ئاوات قاره‌مانی مان دۆزییه‌وه که به‌رپرسی عه‌سکه‌ری مه‌لبه‌ند بوو له‌ناوچه‌که‌دا بوو . ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ گه‌یشتینه لای کاك ئاوات و له‌وێوه له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه کاك قادری حاجی علی به‌ر پرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک بووله‌گه‌ڵ کاك شێخ جعفر که ئه‌ویش به‌ر پرسی عه‌سکه‌ری مه‌ڵبه‌ند بوودۆزیمانه‌وه و پاش چه‌ن ڕۆژێك له‌گه‌ڵ کاك ئاوات قاره‌مانی که‌وتینه ڕێ به‌ره‌و ئاوه سپی و له‌وێوه به‌ره‌و گوندی کارێزه له‌گه‌ڵ ئه‌وان یه‌کمان گرت . کۆبونه‌وه‌یه‌کمان کرد‌و بڕیارماندا که پاشه‌کشه بکه‌ین به‌ره‌و ناوچه‌ی قۆپی قه‌ره‌داخ که‌وتینه ڕێ له‌شه‌وێکی زۆرسه‌خت وبارانێکی به‌لێزمه‌دا گه‌یشته‌ینه کانی سمایله شه‌و له‌ژێردارو ده‌وه‌نه‌کاندا هه‌تا سبه‌ینێ عه‌سرێکی دره‌نگ ماینه‌وه . چونکه ناوچه‌که هێزێکی زۆری دوشمنی تێدا بڵآو ببۆوه . پاشان هێزه‌که به‌ڕێکه‌وتین به‌ره‌و قۆپیه‌کانی قه‌ره‌داخ ده‌مان ویست له قۆپییه‌کان به‌ره‌و خوار بینه‌وه له ڕێگه تووشی کاك به‌هادین نوری بووین . پیاوێکی زۆر له ڕاده به‌ده‌ر شاره‌زای ناوچه‌که و شاخه‌وانێکی که‌م وێنه بوو . چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ بوو که‌وتینه ڕێ له قۆپی ئه‌ستێڵه‌وه چوینه خواره‌وه به‌نزیك گوندی جافه‌راندا له جاده‌ی قه‌ره‌داخ ـ سلێمانی نزیک ڕه‌بییه‌یه‌کی خه‌فیفه‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ نزیك گوندی هۆمه‌رئامان ڕۆژمان لێبۆوه . کاك به‌هادین نوری له‌وێ گوتی من ئام ناوچه‌یه ئه‌قلم نایبڕێ سه‌یر له‌وه‌دا بو به‌و ته‌مه‌نه‌و ماندوێتییه ئێمه‌ی جێهشتین و گه‌ڕایه‌وه . ئێمه‌ش هێزه‌که‌مان دابه‌ش کرد بۆ پشودان له نزیك گوندی دۆڵانی خوارو له شیوێکدا من و چه‌ن پێسمه‌رگه‌یه‌ک پێکه‌وه بووین کات ژمێر نۆ ی به‌یانی هێزێکی دوشمن بۆ ڕوخاندنی گونده‌کان و وێران کردنیان ئه‌وانه‌ی که مابون به ته‌واوه‌تی خاپوری بکه‌ن چه‌ن شۆفڵێك و سوپا و جاش به پاڵپشتی چه‌ندین موده‌ڕه‌عه لێمان نزیک ببونه‌وه . دووان له‌جاشه‌کان هێنده هاتنه پێش ئێمه‌یان به‌دی کرد و ئێمه‌ش خێرا لێیان هاتینه ده‌س و شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌وه بوو هێزه‌که‌ی دوشمنمان شکاند و پاشه‌کشه‌مان کرد ته‌نیا پێسمه‌رگه‌یه‌ك خه‌ڵکی ماوه‌ت بوو به‌ناوی خالید بریندار بوو فیشه‌کێك له سه‌ری دابوو به خه‌ستی بریندار ببوو . من هێزێکی موته‌فه‌ڕیقه‌شم له‌گه‌لدا بوو له‌وانه کاك کاوه‌ی ئه‌کره‌می وه‌ستا گورون و کاک سالار چاو شین و چه‌ن براده‌رێکی تریش . هێزه‌کامان کۆکرده‌وه‌و هه‌وڵماندا زۆر به ووریاییه‌وه پاشه کشه بکه‌ین ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ڕێزوسه‌ر سوڕمان بوو کافییه خانی هاوسه‌ری کاک عومه‌رفه‌تاحمان له‌گه‌ڵدا بو چه‌ند هه‌وڵماندا که بڕوا و ناوچه‌که جێبهێڵێ ئه‌و پێسمه‌رگه برینداره‌ی جێنه‌هێشت و له‌گه‌ڵمان مایه‌وه هه‌تا له ناوچه‌که ده‌رباز بووین .
ئه‌وه‌بوو هێزه‌که‌مان په‌رش وبڵاو ببۆوه ئێمه که‌وتینه ڕێ به‌ره‌و مریه‌م به‌گ .له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پێشمه‌رگه یه‌کمان گرته‌وه و به‌ره‌و قازانقایه ملمان نا . له‌وێ هه‌موو هێزه‌که یه‌کی گرته‌وه ئیتر که‌وتینه ناو ماڵه‌کان که خاوه‌نه‌کانیان جێیان هێشتبوو هه‌ندێك خۆراکمان کۆکرده‌وه‌و پشوویه‌کمان دا‌و بۆ به‌ره‌به‌یان که‌وتینه ڕێ به‌ره‌و مێوڵی و گوڕبازو دێلێژه چونکه ناوچه‌یه‌کی چڕوپڕو دارستان بوو . دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی شیوعی و سێ پێشمه‌رگه‌ی ئێمه ملیان نابوو به‌ره‌و ناو گوندی دێلێژه له ڕێگاده‌که‌ونه ناوکۆمه‌ڵێك جاشه‌وه ده‌گیرێن جاشه‌کان به‌ریان دابون و هاتنه‌وه لامان . ئێمه‌ش ناوچه‌که‌مان جێهێشت و هێزه‌که‌مان کرد به دوو به‌شه‌وه به‌شێکیان له‌گه‌ڵ کاك شێخ جه‌عفه‌رومندا وبه‌شه‌که‌ی تری له‌گه‌ڵ کاك قادری حاجی علی و کاك عمر فتاح و کاك ئاوات قاره‌مانی به‌ره‌و ناوچه‌ی ئه‌ڵلایی و بۆ قه‌ڵا سێوکه وچه‌می ڕێزان . کاك شیخ جه‌عفه‌رو من که بچین به‌ره‌و دیوی گه‌رمیان و ناو جافان ئه‌وه‌بوو ئێمه له ناو شاخه‌کاندا ماینه‌وه . کۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دابڕاوی تیپی 51 و 53 هاتنه لامان و یه‌کمان گرت به‌ڵام ئه‌و هێزه هێنده شپرزه بوون له بێ نانی و بێ ئاویدا به‌چکه گوێدرێژێکیان پێش خۆیان دابوو که بگه‌نه سه‌ر کانی و ئاوێك به‌چکه گوێدرێژه‌که سه‌رببڕن و بیخۆن ئیتر ئێمه‌ش که‌مێك خواردنمان لا مابوو دامانێ و پشویه‌کیان دا که‌وتینه ڕێ به‌ره‌و باسه‌ڕه له‌وێ به لاسلکی په‌یوه‌ندیم کرد به شه‌هید حه‌مه ره‌شه‌وه ئه‌ویش له ناوچه‌که‌دا بوو هاتبوو خوشكوبراو که‌سه‌کانی به‌ڕێکردبوو به‌ره‌و ته‌کییه‌ی ده‌ربه‌ند له گه‌ڕانه‌وه‌دا بوو که هاتو یه‌کمان بینی و ده‌ستنیشانی شوێنی په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ کردین . له نێوان گوندی تیله‌کۆو ئه‌شه‌زینی په‌ڕینه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆر ڕێمان کرد گه‌یشتینه به‌ینی گوندی ژاڵه و سۆفییه سه‌ن له پڕ له دواوه‌ی هێزه‌که بوبه ده‌نگه‌ده‌نگ منیش گه‌ڕامه‌وه دواوه تابزانم چی ڕوویداوه دیلێکمان ته‌سلیم کرابو به ناوی ملازم کاوه خوشکه‌زای شێخ ستار بوو خۆی له پێشمه‌رگه‌کان شاردبۆوه و هه‌ڵهاتبوو شه‌وبوو هه‌ندێك بۆی گه‌ڕاین بۆمان نه‌دۆزرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژمان لێنه‌بێته‌وه بڕیارماندا بڕۆین و کۆڵی لێبده‌ین به‌په‌له که‌وتینه‌وه ڕێ به‌ره به‌یان بوو گه‌یشتینه گوندی ئه‌حمه‌له‌وه‌ن گونده‌که شوێنه‌که‌ی زۆر له‌ته‌ختاییدا بوو نه‌ده‌کرا تێیدا بمێنینه‌وه . ڕانه‌ماڕێکمان به‌دی کرد چوومه لایان سێ که‌س بوون با‌نگم لێکردن سه‌ره‌تا ترسان وایان زانی جاشین یه‌کێکیان هاته پێشه‌وه و منی ناسییه‌وه به ناوی خۆم بانگی کردم کاک هێمن ئێوه‌ن ئیتر دووای سڵاوچاکی وخۆشی زانییان شه‌که‌ت و ماندوین سێ سه‌ر حه‌یوانیان داینێ وگوتی ئه‌وه به‌رن بیخۆن له‌وکاته‌و له‌و جێگه‌دا کارێکی زۆر جوامێرانه بوو ده‌رهه‌ق ئێمه کردییان . حه‌ییوانه‌کانمان له‌گه‌ڵ خۆمان برد‌و به‌ڕێکه‌تین به‌ره‌و گوندی خاڵدانی هه‌مه‌وه‌ند ئیتر ڕۆژمان لێ بۆوه ته‌ماشامان کرد هێزێکی تێکه‌ڵ له سوپاوجاش ده‌هاتن به‌ره‌و گوندی ئه‌حه‌له‌وه‌ن ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بوو که به‌ره‌و ئێمه بێن ئه‌وه‌بو ئێمه‌ش دامه‌زراین و خۆمان بۆ شه‌ڕ ئاماده کرد به‌ڵام هێزه‌که نه‌گه‌یشته ئێمه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆجاده‌ی چه‌مچه‌مال.سه‌نگاو ئیتر ئێمه‌ش حه‌یوانه‌کانمان سه‌ربڕی وئیسراحه‌تێکی باشمان کرد ده‌مه‌و ئێواره به‌ڕێکه‌وتین به‌ره‌و جاده‌ی سلێمانی . چه‌مچه‌ماڵ له خوار ته‌کییه‌ی ده‌ربه‌نه‌وه . له‌ڕێگه توشی کۆمه‌ڵێك ژن و منداڵ وهه‌ندێك پێشمه‌رگه بوین مامۆستا جوامێریان له‌گه‌ڵدا بوو . گریان و هاواری ژن و منداڵ له برسا و تینوێتیدا گوێی پیاوی که‌ڕ ده‌کرد .هه‌موو تێکه‌ڵ بوین و به‌ره‌وگوندی کوچکه نه‌خشین له جاده په‌ڕینه‌وه به نزیك ڕه‌بییه‌یه‌کی دوشمندا ڕۆیشتین گه‌رچی ده‌نگ و قیژه‌یه‌کی زۆرهه‌بوو به‌ڵام به‌سه‌لامه‌ت ره‌ت بوین ته‌قه‌یان لێ نه‌کردین . له گوندی کوچکه نه‌خشینه پشوویه‌کمان دا‌و ده‌مه‌و عه‌سر له‌وێشه‌وه به‌ره‌و تیژه وتلیان که دوو گوندی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی شوان بون که‌وتینه ڕێ کاتێک گه‌یشتین له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی کاك قادری حاجی علی یه‌کمان گرته‌وه و هێزه‌که‌مان دابه‌ش کرد له‌و گوندانه‌ی ده‌ورو پشتی . پاش چه‌ن ڕۆژێك له‌و ناوچانه پشومان داوکاك قادری حاجی علی کۆبونه‌وه‌یه‌کی پێ کردین و هێزه‌که‌ی کرد به چه‌ن به‌شێکه‌وه . به‌شێکی له‌زێی بچوك په‌ڕییه‌وه به‌ره‌و ده‌شتی کۆیه‌و به‌ره‌و سنوری مه‌ڵبه‌ندی چوار. بڕیار وا درا که تیپی ئێمه واته 59 بگه‌ڕێینه‌وه ناوچه‌که‌ی خۆمان وهه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی ئازوقه بده‌ین و ده‌ست بکه‌ین به سه‌ڕی پارتیزانی له ناوچه‌که‌دا . له ناو کۆبونه‌وه‌که ته‌نیا من دژ به‌و بڕیاره بووم گوتم من پێم وایه گه‌ر بچینه‌وه سنوره‌که نه خه‌ڵکی تێدا مابوو گه‌ر بریندارێکمان هه‌بێ چۆن چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵام چونکه بڕیاری له‌سه‌رو خۆمه‌وه بوو ناچار ملمدا وهه‌ر له‌وێدا سیروان دێ ره‌شه‌ییان کرده جێگری من . چه‌ن ڕۆژێك مایینه‌وه‌و ئه‌وه‌بوو هێرش به‌ره و ناوچه‌که ده‌ستی پێ‌کرد به‌ره‌و شوان و شێخ بزێنی سنوری تیپی 21 و 25 . دوشمن ئاوی زێکه‌شیان به‌ردایه‌وه تا نه‌توانین بپه‌ڕێینه‌وه هه‌رچی که‌ڵه‌ک هه‌بوو بۆ په‌ڕینه‌وه هه‌موی ئاو بردی . هێرشه‌که زۆر له ناکاو و کتوپڕو له چه‌ن قۆڵێکه‌وه بوو. هه‌موو هێزه‌که له‌گه‌ڵ کاك قادروکاك عمروکاك شێخ جه‌عفرو کاك ئاوات قاره‌مانی وکاك جه‌میل هه‌ورامی له ناوچه‌که ده‌رچون به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندی چوار له‌ڕێگه توشی چه‌ن شه‌ڕێك ببوبن برینداروشه‌هیدیان دابوو . من و کاك سیروانی کوێخانه‌جم مابوینه‌وه که بڕیاربو بپه‌ڕێینه‌وه . به‌ڕێ که‌وتین به‌ره‌و شاخی ماسقه‌لان که سه‌خترین شوێنی ناوچه‌که بوو . خه‌ڵکێکی زۆری ناوچه‌که‌ش هاتبونه ئه‌وێ بۆ خۆ حه‌شاردان . ئێمه‌ش شه‌وانه جێ گۆرکێکمان ده‌کرد له‌ترسی کۆپته‌ر چه‌ند جارێك هاتن و قه‌سفییان کردین سێ ڕۆژله‌وێ ماینه‌وه دوای بڕیارماندا به‌ره‌و ناوچه‌ی هه‌مه‌وه‌ندو له‌وێوه به‌ره‌و ناوچه‌ی زه‌نگنه بڕۆین له ناوچه‌ی هه‌مه‌وه‌ند چه‌ند ڕۆژێك ماینه‌وه‌و کاك سیروانی کوێخانه‌جم له‌نزیك ته‌کییه له‌گه‌ڵ چه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌ك جیابونه‌وه خوشك و که‌سوکاری له‌گه‌ڵدا بوو به‌نیازی ڕزگار کردنیان ڕۆیشت به‌ره‌و ده‌وروپشتی ته‌کییه . ماوه‌یه‌ك له بناری هه‌مه‌وه‌ند ماینه‌وه ناردم پاترییه‌کی گه‌وره‌و هه‌ندێك نان و ته‌ماته‌یان بۆ کڕین و بۆیان هێناین که‌وتینه ڕێ به‌ره‌و گوندی کانی مسته‌فا له دۆڵێکدا چه‌ن ڕۆژێك خۆمان حه‌شاردا . کوڕێکمان له‌گه‌ڵدا بوو ناوی ڕه‌فعه‌ت محمد ساڵح فه‌رمانده‌ی که‌رت بوو چه‌ند جارێك داوای لێکردم به ناوی ئازوقه‌و جگه‌ره هێنانه‌وه ده‌چووه مجه‌مه‌عی ته‌کییه‌ی به‌ر ده‌ربه‌ند له پاشه ڕۆژدا بۆم ده‌رکه‌وت که په‌یوه‌ندی گرتبوو له‌گه‌ڵ ئامر مه‌فره‌زه‌یه‌کی خاسه‌دا . هێزێکی دوشمن هات به‌ره‌و کانی مسته‌فا به پاڵپشتی چه‌ن کۆپته‌رێك گونده‌که‌یان ڕووخان . ترسی ئه‌وه‌مان لێ‌نیشت که که‌شف بین بڕیارمدا هێزه‌که ببه‌م به‌ره‌و شاخی خێڵێن ومه‌مله‌حه له‌وێ هێزه‌که‌م دابه‌ش کرد . هه‌ر له‌وشاخه بوین برایه‌کی سیروان دێ ڕه‌شه‌یی به ناوی سابیر چه‌ن جارێك سه‌ردانی سیروانی کرد به به‌رده‌وامی هه‌فته‌ی چه‌ن جارێك سه‌ردانی کرد له دوارۆژدا بۆم ده‌رکه‌وت که په‌یوه‌ندی دروست کردبوو چه‌ن ڕۆژێك له‌و ناوچه‌یه‌شدا ماینه‌وه شه‌وانه که بمانزانیایه دوشمن له ناوچه‌که‌دا نییه ناوساجیمان ده‌کرد چونکه ته‌نیا ئاردو ڕۆمان پێ بوو . پاشان بڕیارماندا که بکه‌وینه ڕێ به‌ره‌و سنوری تیپه‌که‌مان له‌نزیك گوندی قه‌یتوله‌وه که‌وتینه ڕێ به‌ره‌و گۆلباخ کاتێ گه‌یشتینه ئه‌وێ چه‌ن پارچه چه‌کێکی قورسی وه‌ك دۆشکه‌و هاوه‌نم شاردبۆوه که چومه سه‌ر جێگه‌که چه‌که‌کان نه‌ما بوو ئیتر گومانم په‌یدا کرد که نه‌وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ک له خۆمان ته‌سلیم بوبێته‌وه و دوشمنمان بێنێته سه‌ر یه‌کسه‌ر گه‌ڕایینه‌وه شاخه‌کانی کانی مسته‌فا . من له‌وێ تووشی گرانه‌تایه‌کی سه‌خت بوم و هێنده به سه‌ختی گرانه‌تاکه‌م گرتبوو وڕێنه‌م ده‌کرد به پێشمه‌رگه‌کانم گوت هه‌تا ته‌واو لێم دڵنیا نه‌بن که له‌سه‌ر خۆمم هیچ شتێکم به قسه نه‌که‌ن سه‌رباری ئه‌وه‌ش دووپشکێك پێوه‌ی دام . دوو مه‌فره‌زه‌م له شاخی خێڵێن و مه‌مله‌حه جێ هێشتبوو زۆر دڵم لایان بوو گوتم ده‌بێ بچین سه‌ردانیان بکه‌ین پێشمه‌رگه‌کان منیان خسته سه‌ر پشتی گو‌ێدرێژێك که بۆ ئاردو مه‌نجه‌ڵ گواستنه‌وه ڕامان گرتبوو به‌ره‌و شاخی خێڵێن و مه‌مله‌حه که‌وتینه ڕێ . له‌سه‌ره‌و ژورکه‌یه‌کدا نزیك گوندی گه‌ڕاو که‌وتمه خواره‌وه‌و گوێدرێژه‌که‌ش که‌وت به‌سه‌رمدا و چه‌ن په‌راسویه‌کی شکاندم هێنده‌ی تر که‌له‌لا بووم . ماوه‌یه‌ك له‌وێش ماینه‌وه‌و پاشان به‌ره‌و زه‌نگنه که‌وتینه ڕێ
…ماویه‌تی