
كوفره‌كانی ناو په‌رستگا …. گۆران رِه‌سووڵ زه‌وقه
1
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
خه‌م ده‌خۆم
كه‌چی نازانم بۆ تێر نابم؟!!2
ئه‌ی یار
تێت ناگه‌م
تۆ رِووخسارت گوڵ و دڵیشت به‌رد
ئه‌ی خودایه
گوڵ و به‌رد چه‌ند لێك جودان !3
به‌یانییه‌ك دره‌نگ رِاده‌بم
وه‌لێ هێشتا كات ماوه بۆ جه‌نگ
سپێده‌یه‌ك زوو خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه
به‌لاَم هێشتا هه‌ر دره‌نگه بۆ عه‌شق4
من
هه‌میشه له كۆتایییه‌وه ده‌ست پیَ ده‌كه‌م
نازانم و چاوه‌رِێم
چ رِۆژێكه ده‌گه‌مه سه‌ره‌تا
ده‌شیَ چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌ر له مردن بێ
یان له‌گه‌ڵ دوایین ئۆرگازم
رِه‌نگه هه‌ر نه‌شگه‌مه سه‌ره‌تا5
هاورِێ
ته‌نیام مه‌كه
ئاخر چی هه‌یه له ته‌نیایی سه‌ختتربیَت ؟
ئه‌وه‌تا خودا
بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست ته‌نیایی رِزگاری ببیَت
فریشته و مرۆڤ و ئه‌و هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌ی دروست كردووه6
نێوانمان ته‌نیا
دوورِیانێكی كورته و
ناچارم پێیدا برِۆم
وه‌لێ له سه‌ره‌تای دوورِیانه‌كه‌دا
به خه‌تێكی رِه‌شی ئاڵۆز نووسراوه
( رِێگایه‌ك به‌ره‌و مه‌حاڵ )7
من
تۆ به گوڵ و په‌پووله ده‌سپیَرم
ده‌زانم تۆش
له مه‌رگ زیاتر هیچی دیكه شك نابه‌ی
تا منی له‌لا جیَ بهیَڵی8
دونیا پرِه له درۆ
من به‌یانی درۆییه‌ك ده‌كه‌م
تۆ ئێواره درۆكه‌م دووباره‌ده‌كه‌یته‌وه
تێناگه‌م عه‌شق بۆ فێره درۆمان ده‌كا9
بیۆگرافیایی خۆم ده‌نووسمه‌وه
بیۆگرافیایی خۆم چاپده‌كه‌م
بیۆگرافیایی خۆم له ته‌واوی شاردا بلاَوده‌كه‌مه‌وه
تۆبڵێی كه‌سێ هه‌بێ
ئه‌م تراژیدیانامه‌یه بخوێنێته‌وه؟!10
"ده‌چم مردن تاقی ده‌كه‌مه‌وه"
ئه‌ی یار
رِه‌نگه ئه‌مه دوا sms بیَت بۆت بنێرم
– هه‌ولێر