
به‌هه‌ده‌ف بونی سیاسی ته‌ها به‌رواری …. هێرش قه‌ره‌داغی
هه‌رگیز نه‌م ویستووه قه‌ڵه‌م به‌کار بهێنم بۆ موجامه‌له و پیاهه‌ڵدان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستکه‌وتنی تموحێکی شه‌خسی، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌نگیش نه‌بووه له‌لام له‌ئاستی راستییه‌کان چاوپۆشی نه‌که‌م و باشه‌کان باش ببینم، ئه‌م نوسینه‌ی من به‌شیوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان وێده‌چێت کاتی به‌سه‌ر چوبێت چونکه له‌کاتی ماڵئاوایی له کابینه‌ی پێشوی حکومه‌تی کوردستانداین.
به‌ڵام ره‌نگه مه‌به‌ست و ئامانجێک هه‌بێت که ئه‌و مافه‌م وێده‌دا پاساوێکی دروست بۆ دواکه‌وتنم له‌م باسه بهێنمه‌وه ئه‌ویش زۆر به‌کورتی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌دوێنێ له‌وه‌ختی گه‌رمه‌ی کاره‌کانی کابینه‌ی پێنجه‌م ئه‌م راستیانه بوترایه ره‌نگه ئه‌و نوسه‌رانه‌ش که‌له‌گه‌وره‌بونمه‌وه تاکو ئێستا نزیکمن و ده‌مناسن هه‌ستیان بکردایه به‌نده له‌پێناو ده‌ستکه‌وتێکی زاتی وه‌ک هه‌موو قه‌ڵه‌م فرۆشه‌کان وه‌ها باسێک ده‌وروژێنێت، به‌ڵام له‌م کاته‌دا خه‌ڵکه به‌ویژدانه‌کان و ئه‌وانه‌ش که به‌دوای قسه‌ی لابه‌لا ده‌که‌ون ده‌زانن هیچ کام له‌وه‌زاره‌ته‌کان ره‌نگه ئه‌و مافه‌یان نه‌مابێت ده‌ستکه‌وتێکی زاتی به‌که‌سێک ببه‌خشن. بۆیه منیش ئه‌م کاته به ده‌رفه‌ت ده‌زانم بۆ باسکردنی ئه‌و وه‌زیره لێهاتووه‌ی حکومه‌ت که سه‌رکه‌وتنه‌کانی بووه‌ته هۆی حه‌ساسیه‌تێکی گه‌وره‌ی کاره‌کته‌ره‌سیاسیه دۆڕاوه‌کانی به‌رانبه‌ری و بێویژدانانه لاناده‌ن له دروستکردنی تۆمه‌ت و ره‌خنه‌ی نابه‌جێ که گه‌نج و خه‌ڵکی هۆشمه‌ند باشتر له‌خۆیان ئه‌ودیوی مه‌به‌سته‌کانیان ده‌بێنێت.
ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و خودی وه‌زیره‌که‌ی ته‌ها به‌رواریه. تاکو نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش من هه‌رگیز بۆیه‌ک جار له‌نزیکه‌وه له‌گه‌ڵی دانه‌نیشتوم و نام ناسێت وه‌ک شه‌خس و ئاشنایه‌تی شه‌خسیمان پێکه‌وه نه‌بووه.
وه‌زاره‌تیك که پێی ده‌ڵێن وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان، کاتێک که‌له‌نه‌بونه‌وه هاتۆته‌بوون ده‌کرێت به‌پێی پیلان و کاره له‌پێشینه‌کانی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت که ئاخۆ ئه‌م وه‌زاره‌ته چی کردووه چی پێشکه‌ش کردووه؟ وه‌زاره‌تیک له‌خاڵی سفره‌وه خه‌ریک به بنیاتنانی کار‌و پڕۆژه‌و به‌رنامه‌و ستراتیژیه‌ته‌کانی بێت جیاوازه له‌و وه‌زاره‌ته‌ی وه‌زیره‌که‌ی دێته سه‌ر سفره‌و ستاف و به‌رنامه‌ی ئاماده‌و ته‌نهاکارێک که له‌سه‌ری بێت باشتر کردنی به‌رنامه‌کانی پێش خۆی بێت، نه‌ک هه‌وڵدان بۆ ده‌ستخستنی بیرۆکه‌و دارشتنی ستراتیژه‌یه‌ت و جێ به‌جێکردنی پرۆژه‌و خزمه‌تکردنی ئه‌وبواره‌ی بۆی دامه‌زراوه له‌خاڵی سفره‌وه بۆ لوتکه، وه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و خودی وه‌زیرکردی ئه‌م وه‌زاره‌ته کاتێک درایه ده‌ست ته‌ها به‌رواری هه‌موومان ده‌زانین ته‌نها بڕیارێکی دروستکردنی بوو. نه‌بینا و نه‌ستاف و نه‌کارمه‌ندو نه‌پیلان و نه‌پرۆژه و نه‌هیچ شتێکی پێشینه پیلان بۆ داڕێژراو به‌ناوی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانه‌وه نه‌بوو.
ئه‌وه‌ی له‌و بواره‌دا هه‌بوو ڕێکخراوه‌کانی گه‌نجان و لاوانی حزبه‌کان بوو که خودی ئه‌وانیش به‌هۆی هه‌ستکردن به دروستبونی به‌دیلێکی شه‌رعی و دروست بۆکاره‌کانیان له‌کوردستان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه که‌وتنه ره‌خنه‌و به‌رپاکردنی شه‌ڕێکی بێ مانای راگه‌یاندن و هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م کاره‌کانی, به‌ڵام لێهاتویی ته‌ها به‌رواری له‌وه‌دا بوو ئه‌م حه‌ساسیه‌ت و رقلێبونه‌وه‌ی رێکخراوه‌کانی گه‌نجانی گۆڕی بۆ ڕۆحیه‌تی هه‌ماهه‌نگی و کارکردن پێکه‌وه بۆ دروستکردنی بنه‌مایه‌کی ته‌ندروست بۆ وه‌زاره‌ته‌که‌ی، و توانی دڵنیایان بکات له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان بیری لێده‌که‌نه‌وه جگه له ترسی دروستبونی سیسته‌مێکی شه‌رقیانه هیچی تر نییه. ئه‌زمونی کارکردنی پێشوشی توانی زیاتر هاوکاری بێت بۆ سه‌لماندنی راستی مه‌به‌سته‌کانی ئه‌م وه‌زیره له‌گه‌ڵ لاوان و ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵدرا لاوان خۆیان بێنه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته وه‌زاره‌تی ئه‌وانه نه‌ک وه‌ک هه‌ر چین و توێژێکی تر لاوانیش له‌سه‌ره‌وه‌ڕا به‌بڕیاری حزبه‌کانیان ناچار بکرێن به قبوڵکردنی وه‌زاره‌ته‌که‌یان ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌کی تازه له ته‌عامول و حوکمڕانی بوو، که سه‌رکه‌وتنیشی له ئه‌نجامدا بۆ هه‌موانی رونکرده‌وه ئه‌مه‌یان شێوه‌ی دروستی دروستکردنی بنه‌ماو کاری هاوبه‌ش و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکه، به‌ڵام ئه‌م کاره هاوبه‌شانه‌ی ته‌ها به‌رواری به‌شێوه‌یه‌کی نادروست وه‌رگیرا به‌تایبه‌ت لای ئه‌و سیاسیانه‌ی که‌ناوی میلله‌ت و کوردستانیش له‌دوای ناوی حزب و ده‌سکه‌وته‌کانی حزبه‌وه ده‌بینن، یان لای ئه‌وانه که ده‌رکه‌وتنی شێوه‌یه‌کی جیاواز‌و سه‌رکه‌وتوتر له‌وه‌ی خۆیان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن بۆ خزمه‌تی ده‌ستکه‌وته زاتییه‌کانیان، به‌مه‌ترسی بۆسه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه بزانن که ئه‌مان له‌په‌نایدا بونیان هه‌یه.
بۆیه هه‌موو ئه‌م چینانه که زه‌مه‌نێکه بڕیار و کاریان به‌ده‌سته که‌وتنه شه‌ڕکردن و شه‌ڕێک که بۆ سه‌رکه‌وتنی نه‌ک هه‌وڵی که‌مبایه‌خکردنی کاره‌کان ده‌درێت، به‌ڵکو کاره‌کته‌ره‌کانیشی ئاماده‌ی به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و یارکردن به‌که‌رامه‌ت و شوعورو هه‌موو پیرۆزییه‌کانی ئه‌و که‌سه ده‌بن که شه‌ریان له‌هه‌مبه‌ری راگه‌یاندووه.
ئه‌م نمونه خه‌ڵکانه له‌کوردستان که‌م نین، که باهۆزی شه‌ڕه‌کانی ناوخۆ‌و نفوزی هۆز و قاره‌مانی له‌کوشتندا راپێچی نێو بنج و قوژبنه‌کانی ده‌سه‌ڵات و حزبی کوردی کردوون. ده‌که‌وتنی ئه‌قڵه نوێکانیش به‌خه‌ته‌ر بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له‌و جێیانه‌دا ده‌بینن که‌م نین ئه‌وانه‌ی سیاسیه‌کی قاڵبوی نێو ئه‌و فه‌وزا سیاسه‌ته‌ن که له‌کوردستان بونی هه‌یه، بۆیه ئه‌و شه‌ڕا‌نه‌ش که به‌رۆک و ده‌رگای ته‌ها به‌رواریان گرت له‌ماوه‌ی به‌ڕێکردنی ماوه‌ی وه‌زیریه‌که‌ی که‌م نه‌بوون. من هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌چه‌ند لایه‌نێک و به‌کورتی ئاماژه بۆ هۆکاره‌کانیان بکه‌م.
هه‌وڵدانی ته‌ها به‌رواری بۆ نه‌هێشتنی سێبه‌ری حزب به‌سه‌ر ئیداره‌وه و ئه‌نجامه‌کانی
له‌و رۆژه‌وه‌ی کورد بیری له‌وه کردۆته‌وه نوێنه‌رایه‌تی دروست بکات له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆی و تایبه‌ت له ئه‌وروپا هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه‌کان له‌ڕێگای حزبه‌وه بون و بۆ حزب ئه‌نجام دراون. ئه‌گه‌ر باسێک هه‌بوبێت له‌گه‌ڵ هه‌رکام له‌و وڵاتانه‌ی که کورد نوێنه‌رایه‌تی لێی هه‌یه له‌باره‌ی کورده‌وه نوێنه‌ره‌کانی کورد له‌پێش چاوی بێگانه‌کان نه‌یان زانییوه به‌کام شێوه خۆ بناسێنن وه‌ک حزب یان وه‌کو حکومه‌ت! من رام وایه و بێگومانیشم له‌و رایه‌م به‌هۆی ئه‌زمونی مانه‌وه‌م له‌ده‌ره‌وه‌و نزیکیم له‌و که‌سانه، به‌بڕوای ئه‌وان ئه‌گه‌ر وه‌کو حزب خۆیان بناساندایه ئه‌وه هه‌ستیان به‌وه ده‌کرد له‌م کاته‌دا مه‌یدان بۆ لایه‌نی به‌رانبه‌ریان خۆش ده‌که‌ن تاوه‌کو حکومه‌ت بناسرێت. خۆ ئه‌گه‌ر وه‌کو حکومه‌تیش خۆیان بناساندبا هه‌ستیان به‌وه کردووه که غه‌درێکی گه‌وره‌یان له‌و بڕوای خۆیان کردوه که ساڵه‌هایه له‌پێناو مانه‌وه‌و درێژه پێدانی ئاماده‌بوون وڵات وێران بکه‌ن و میلله‌تێک قڕبکه‌ن، بۆیه موته‌حه‌یر ماون له‌و نێوانه‌داو ئه‌و موته‌حه‌یریه‌ش وایکردووه نه‌توانن به‌هیچ کام له‌و دولایه‌نه خۆیان بناسێنن و خزمه‌تێک بکه‌ن. به‌ڵام بۆ یه‌که‌م جار ته‌ها به‌رواری له‌مێژوی په‌یوه‌ندییه‌کانی کورد له‌ده‌ره‌وه شه‌رمی حزبی بون و به‌رژه‌وه‌ندی حزبیانه‌ی خودی حزبه‌که‌ی خۆشی شکاند‌و کلتوری ته‌مسیلی ده‌وڵه‌تی دروستکرد، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێستا له‌هه‌ر کام له وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافی که به‌نده له‌وێ زۆر ژیاوه له لایه‌نه ره‌سمیه‌کانیان باسی په‌یوه‌ندی حکومه‌ت و کوردیان بۆ بکه‌ی ناوی ته‌ها به‌رواریت بۆ دێنن، له‌کاتێکدا که حکومه‌تێکی تری کوردیش جگه له‌و حکومه‌ته‌ی ئه‌م پیاوه‌کاری بۆ ده‌کرد بونی هه‌بوو، باشه که‌سێک له‌نێو ئه‌م هه‌موو حزبه و له نێو دوونوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی که ئه‌و کاری ده‌کرد و له‌نێو ئه‌وروپییه‌کان که به‌ئاسانی دان به هه‌بونی که‌سدا نانێن بتوانێت سیمایه‌کی حکومه‌تی به‌وان بناسێنێت و ئه‌وانیش بێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ته و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندیه‌کانی خودی حزبه‌که‌شی دور بگرێت له‌م نوێنه‌رایه‌تییه ده‌بێت جگه له‌توانای خودی ئه‌و چ سحرێکی تر بێت؟؟ تۆ بڵێی وه‌ک رۆژنامه‌کانی خۆمان جاروبار قسه‌ی له‌و شێوه فڕێده‌ده‌ن؟ ئه‌م کاک ته‌هایه توانی بێتی بڕوای چوار وڵاتی ئه‌سکه‌نده‌نافی بکڕێت؟! بێگومان ئه‌وه مه‌حاڵه، بۆیه دور خستنه‌وه‌ی به‌ره‌ی حزب و ئاسه‌واری حزب له‌نوێنه‌رایه‌تی کردنی حکومه‌تی هه‌رێم گۆڕه‌پانی شه‌ڕێکی بێویژدانانه‌ی بۆ ته‌ها به‌رواری خولقاند هه‌م له‌نێو خودی حزبه‌که‌ی خۆی هه‌میش له‌نێو حزبی به‌رانبه‌ری له‌نێو حزبه‌که‌ی خۆی به‌وه‌ی توانیویه‌تی عه‌قڵه حزبییه‌کان له‌کاری حکومه‌تی دوربخاته‌وه له‌نێو حزبی به‌رانبه‌ری به‌وه‌ی که ئه‌وان وایان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا ئه‌م پیاوه ناسنامه‌ی حکومه‌تی له‌ئه‌وان سه‌ندۆته‌وه‌و داویه‌ته حزبه‌که‌ی خۆی، بۆیه ئه‌م حه‌ساسیه‌ته مایه‌وه بۆ دوای دروستکردنی حکومه‌تی هاوبه‌ش. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی ته‌ها به‌رواری بوو له‌به‌رانه‌نبه‌ر داماڵین و ره‌وانه‌وه‌ی سێبه‌ره‌کانی حزب به‌سه‌ر حکومه‌ته‌وه، دواتریش باجه‌که‌یدا و پێم وایه شانازی به‌و باجه‌شه‌وه ده‌کات، چونکه دواتر نه‌ک له‌م کاره به‌رده‌وام بوو به‌ڵکو زیاتریش درێژه‌ی پێدا.
درێژه پێدانی ئه‌م شه‌ڕه حزبی و حکومیه که ناوبانگی ئه‌م پیاوه مه‌یدانه‌که‌ی بوو له‌وێوه ده‌ستی پێکردوو به‌رفره‌وانتر بوو کاتێک پۆستی وه‌زیری وه‌رگرت کاری کرد، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاریگایانه‌ی که به‌ناوی رێکخراوی لاوانی حزبه‌کان بوو کاری کرد بۆ کردنیان به به‌موڵکی حکومه‌ت، ئه‌وه‌ش پێم وایه باشترین ده‌رفه‌ت بوو بۆ درێژه‌دان به‌شه‌ڕه‌که‌یان و بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ردوو حزب به‌رده‌وام له‌پیلانی تۆمه‌ت دروستکردن بوون بۆ تواناکانی ته‌ها به‌رواری که ئه‌نجام له‌داهاتوو ره‌نگه ئاگری ئه‌م شه‌ڕه زیاتر په‌ره بسێنێت، به‌شیوه‌یه‌ک مانعیان نه‌بێت کار بکه‌ن بۆ ته‌شهیرکردنی زیاتر به سه‌معه‌ی شه‌خسی ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌ش وه‌ک پاداشتێک بۆ خزمه‌ته‌کانی.
سیاسه‌ت و به‌هه‌ده‌فکردنی سیاسی ته‌ها به‌رواری
سیاسه‌ت له‌م وڵاته زاده‌ی خه‌باتی شاخه ، کوره‌کانی سیاسه‌ت قاره‌مانه‌کانی شه‌ڕی ناخۆن و ئه‌وانه‌ن ئاگریان له دڵی دایکی زۆرێک له‌خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته به‌رده‌دا له‌پێناو بروای حزبیان، بۆیه‌ش هه‌موو ئه‌و پله‌و پایانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه واتێده‌گه‌ن خوێنیان بۆ رشتووه . ئه‌گه‌ر بڕیارێكی نوێکردنه‌وه له‌خودی حزبه‌کانیش ده‌ربچێت ئه‌م براده‌رانه پێیان وایه ئه‌و به‌ڕه له ژێرپێی ئه‌وان راده‌کێشرێت که به‌خوێن چنیویانه، ئه‌مه‌ش فاکته‌رێکه که هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌نێو حزبه‌کان کاری نوێبونه‌وه ده‌که‌ن به‌رده‌وام موعه‌ره‌ز‌ن بۆ سوکایه‌تی پێکردن و هه‌وڵی که‌م بایه‌خکردنی هه‌وڵه‌کانیان و ناشیرین کردن و لێدانی که‌سێتیان له‌لایه‌ن کۆن ویست و کۆن خوازه‌کانه‌وه.
بێ گومان هیچ حزبێکیش به‌تاڵ نییه له نوێ خواز و داماڵراویش نییه له‌کۆن خوازه‌کان، بۆیه له‌م باره‌یه‌وه و به‌هۆی ئه‌و موجازه‌فه‌ی که کردی و حزبه‌که‌ی خۆشی له نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت دورخسته‌وه، ته‌ها هه‌ده‌فی لێدانی هه‌ندێک له براده‌رانی هاو خه‌باتی خۆیشی بووه و زۆرکات ئاگری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که ئاماژه‌م پێدا ده‌رگای پێگرتووه، به‌ڵام نه‌یوه‌ستاندووه له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیکات.
له‌لایه‌ن حزبی به‌رانبه‌ریشه‌وه به‌رواری بۆته ئامانجێکی گه‌وره‌و هه‌رلێدانێکی به‌به‌شێک له‌خه‌بات لێک ده‌درێته‌وه، چونکه حزبی کوردی ئه‌گه‌ر زۆر کات ئاماده‌بوبێت قوربانی به‌زۆر شتێک بدات له‌نێو خودی وڵاته‌که‌ی خۆی له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی یه‌ک مونه‌زه‌مه‌ی بیانی چۆن شه‌ڕ ناکات بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپی وه‌ک وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافی؟؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر جوهدی که‌سێک وا‌بکات لای ئه‌م وڵاتانه ده‌مامکه حکومیه‌کان له‌روی حزب و کاره‌کته‌ره حزبیه‌کان دابماڵێت و به‌جیا له‌وان وه‌جهێکێی دروستی حکومی بۆ کورد دروست بکات و ئه‌و متمانه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت ده‌بێت ره‌دفعلی ئه‌م کارانه‌ی چی بێت؟ به‌تایبه‌ت لای حزبێک که ساڵانێک هه‌وڵی دابێت نه‌ک حکومه‌ت، به‌ڵکو حزبه‌که‌ی خۆی وه‌ک حکومه‌ت بناسێنێت و راستی و دروستی کاره‌کانی ئه‌م پیاوه وه‌ک ئیداره‌دانێکی دروست و ئه‌وروپیانه‌ی په‌یوه‌ندی حکومه‌تی رێگری کردبێت ده‌بێت بیکاته چی هه‌ده‌فێکی گه‌وره بۆلێدان؟؟!!
بێگومان ته‌ها به‌رواری بووه هه‌ده‌ف بۆلێدان و تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌کی سیاسیانه. بۆیه‌ش به‌رپرسی لیژ‌نه‌یه‌کی گه‌وره‌ی په‌ڕله‌مان به‌کۆمه‌ڵێک قسه‌ی دروستکراوو ته‌نانه‌ت وازی له‌ئه‌سڵی کاره‌کانی خۆی ده‌هێناو ده‌رگا به‌ده‌رگای رۆژنامه‌کانی ده‌کوتا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ک جومله‌ی بۆ دروستبکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه، ئه‌وه‌ش وه‌ک وتم به‌هۆی رق و هه‌وڵدانی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی سیاسی نه‌ک شتێکی تر. ئه‌م تۆڵه‌کردنه‌وه و هه‌وڵدان بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه گه‌شتبووه ئاستێک له‌سنوری حزبی به‌رانبه‌ر نه‌ک ڕێگا نه‌ده‌درا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌که‌ی ته‌ها به‌رواری، فه‌رهه‌نگخانه‌ی لاوان و گۆڕه‌پانه‌کانی وه‌رزش و رادیۆکانی گه‌نجان و جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کان ڕێی خۆی بگرێت، به‌ڵکو کێشه‌ی بۆدروستده‌کراو ئه‌گه‌ر هه‌رکارێک به‌فلته‌ری مه‌کته‌بی رێکخراوه‌دیمکراتیه‌کانی حزبه‌که‌یان نه‌رۆشتبێت ئه‌وه ئه‌و په‌ڕی رێگری لێده‌کرا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یان نه‌وه‌ستان که له‌سفره‌وه ده‌ستی پێکردوو له‌لوتکه کاره‌کانی ده‌داته ده‌ست ئه‌وانی دوای خۆی.
ئه‌وه یه‌ک دوو هۆکاری ئاشکراو رون بوون، به‌ڵام زۆرن ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ده‌بوو ئاماژه‌ی پێبکرێت و ئه‌م وه‌زاره‌ته جیابکاته‌وه له‌وه‌زاره‌ته‌کانی تر که ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بوو له بابه‌تی تر ئاماژه‌ی پێده‌ده‌م وه‌ک شه‌رعیه‌تی ئه‌و چالاکییه سه‌قافی و هونه‌ریانه‌ی که ئه‌م وه‌زاره‌ته ئه‌نجامی ده‌دا و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درا به چالاکی نه‌یه‌ته ژماردن و به‌نده وه‌ک ره‌قیبێک و وه‌ک خۆی هه‌موو شته‌کانی ده‌بینی بۆ وه‌ها رۆژێک که ئیدی کاتی ئه‌و قسانه نه‌مێنێت به‌وتنی راستییه‌کان خه‌ڵک به به‌رژه‌وه‌ندی خواز‌و قه‌ڵه‌م فروش تاوانبارمان بکات، چونکه ئه‌مڕۆ وتنی راستییه‌کان قه‌ڵه‌م فرۆشتنه‌و تۆمه‌ت هۆنینه‌وه بوێرییه.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته ویستم باسی بکه‌م بۆ دیاری کردنی خاڵه‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م وه‌زیرو وه‌زاره‌ته‌ی پێی ده‌ڵێن وه‌زاره‌تی وه‌زش و لاوان سه‌رکه‌وتوی ئه‌م وه‌زیره‌بوو له کارکردن. بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی سێبه‌ری حزب به‌سه‌رکاره‌کانی و سه‌ندنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌کان له‌ده‌ستی ڕێکخراوه حزبیه‌کان و بنیات نانی وه‌زاره‌تێکی تۆکمه له‌سه‌ر ته‌نها ناوێکی نوسراوی سه‌ر کاغه‌ز و داڕشتنی نه‌خشه‌ڕێی لاوان به‌هاوکاری و حزوری هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی گه‌نجان و جێ هێشتنی پرۆگرام گه‌لێکی به‌سود بۆ ئه‌وانه‌ی ئاینده کار له‌سه‌ر وه‌ها دائیره‌و وه‌زاره‌تێک ده‌که‌ن. ئه‌وانه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن به‌ڕاستی ئه‌م پیاوه شایه‌نی ده‌ستخۆشی لێکردن و ڕێزگرتنه نه‌ک ئه‌م شێواز‌و ته‌سویه‌کردنه‌ی رقی سایسی له‌هه‌مبه‌ری، که ئه‌مڕۆ هه‌ندێک له‌راگه‌یاندنه کوردیه‌کان بونه‌ته مه‌یدانی.