پیشانگای ڕۆژنامەنووسان لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان لە هەولێر كرایەوە
بە ئامادەبوونی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ئەمڕۆ 24-2-2008پیشانگای ڕۆژنامەنووسان لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان لە هەولێر كرایەوە و نوێنەرانیان بەرەكانی جەنگ بەسەر دەكەنەوە
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاووڵاتیان و كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەكان ئەمڕۆ بەیانی ڕێكەوتی 24-2-2008پیشانگای مەفرەزەی قەڵەم لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان كرایەوە , پاشان وەفدی مەفرەزەی قەڵەم كە پێك هاتبوون لە خاتوو مەستوورە , سەلام عەبدوڵا و ئەژی یاداشتی ڕۆژنامەنووسانیان دا بە پەرلەمان , لە بەشێكی یاداشتەكەدا داوا كراوە ئابلوقە هەڵگرترێت لەسەر ئەو ناوچانەی گوایە گەریلای لێیە , پەیماننامەكان لە گەڵ توركیا هەڵبوەشێنرێتەوە و چونكە ناوچە سڤیلەكان كوردستان بۆردومان دەكەن .
بە دوایدا ئەگەر ڕێگری نەبێت ئەوا شاندی مەفرەزەی قەڵەم سەردانی ناوچەكانی جەنگ دەكەن لە دەڤەرەكانی خواكورك .
ناوەندی چاك
www.chak.be
www.chaknews.com
24-2-2008