
به‌فر به غه‌ریبییه‌وه ده‌بارێ
کوڕه‌کان نوستوون
کوڕه‌کان هه‌ریه‌که‌یان خه‌ون به شتێکه‌وه
دهبیننکوڕهکان
له عه‌سرێکی پاییزدا
دێنه‌وه ماڵه‌وه
جانتای قوتابخانه تووڕ ده‌ده‌ن و
جانتای سه‌فه‌ر ده‌پێچنه‌وه
سوار قه‌تار ده‌بن و
هه‌ر یه‌که‌یان بۆ جێگایه‌کی دوور دهڕۆنکوڕهکان شه‌ویان به سه‌ردا دێ
هه‌ر یه‌که و له حه‌کایه‌تێکدا رێ بزر ده‌که‌ن
ئه‌میان به‌سوار ئه‌سپێکی سووره‌وه و
ئه‌ویان به‌سوار ئه‌سپێکی شینکوڕهکان به جیا
لای کانی و ئاوێک لا ده‌ده‌ن
پێڵوو لێک ده‌نێن
هه‌ر یه‌که‌یان دوعایه‌ک ده‌کا
پڕاوپڕی نیگه‌رانیی
دێوی سپی ئه‌میان بۆ ماڵه‌وه دێنێته‌وه و
دێوی ڕه‌ش ئه‌ویان بۆ جێگایه‌کی دوور دهباکوڕهکان به حاڵ بیریان دێته‌وه
که منداڵ بوون
که‌سێک له ته‌نیشتیانه‌وه داده‌نیشت
به بۆیه‌ی ئاویی
خه‌ونه‌کانیانی ڕه‌نگ دهکردکوڕهکان ئه‌وه‌شیان بیر دێ
ئه‌و رۆژه‌ی له ته‌یاره‌که دابه‌زین و
بۆ یه‌که‌م جار پێیان نایه
سه‌ر ئه‌رزی مه‌نفا،
به‌فر به غه‌ریبییه‌وه دهباریکوڕهکان
جارێک له جاران نا‌ئومێد ده‌بن
ده‌ست له ژیان ده‌شۆن
ئه‌میان له‌مسه‌ری دونیا داده‌سه‌کنێ و
ئه‌ویان له‌وسه‌ری دونیا گیر دهخواکوڕهکان
له‌ناکاوێکڕا
پێکه‌وه زه‌نگی مۆبایله‌کانیان لێده‌دا
پێکه‌وه ڕاده‌چڵه‌کن
کوڕه‌کان
به جیا و له‌نێو دوو حه‌کایه‌تی جودادا
عاشق دهبنکوڕهکان رۆژیک له رۆژان
تایه‌کی توند دایانده‌گرێ
وه‌ک شه‌قشه‌قه ده‌له‌رزن
به په‌له جانتاکانیان ده‌پێچنه‌وه و بۆ ماڵه‌وه دێنه‌وه
له وێستگه‌ی قه‌تار … له‌و هه‌موو ته‌نیاییه‌دا
به ڕیز
له‌سه‌ر سه‌کۆیه‌ک به ته‌نیشت یه‌که‌وه
له‌ناو پاییزدا داده‌نیشن!کوڕه‌کان
سه‌روو باڵێک شک ده‌به‌ن
هه‌ندێ ئێواره
که هه‌ست ده‌که‌ن گوێیان به بانگێک ده‌زرنگێته‌وه
باڵێک له چه‌کمه‌جی کتێبخانه‌که‌ی باوکیان ده‌دزن و
به ته‌نیا پیاسه‌یه‌کی ئاسمانی غه‌ریبیی پێدهکهنکوڕهکان هه‌ندێ ئێواره
که بیری باوکیان ده‌که‌ن
له‌سه‌ر جادده شێوه‌ی که‌سانێک ده‌که‌ن
که ڕۆژانێک هاوڕێی بوون
به لایاندا ده‌ڕۆن
ورد ورد … به حاڵ
گوێ بۆ دڵۆپه‌ی نه‌ختێک شیعر ههڵدهخهنکوڕهکان
ڕۆژانێک له ماڵ نایه‌نه ده‌رێ
تووڕه‌ن
کوڕه‌کان
له کۆڵان … له عیشق … له نیشتمان
له سیاسه‌ت …
تووڕه‌ن!کوڕه‌کان له ئێواره ناخۆشه‌کاندا
به چاکه‌تێکی نیلی و
ناوی لیستێک کتێبی قه‌ده‌غه‌وه له گیرفاندا
دێنه‌وه سه‌ری کۆڵان
له‌به‌ر دوکانه‌که‌ی باجی ڕێحان دا
ده‌یکه‌نه‌وه به قه‌ره‌باڵخیی و
هه‌را هه‌را و
به په‌له ده‌چنه‌وه نێو گێژه‌نی عاشق بوون !
کوڕه‌کان به‌یانییه‌ک سه‌عات نۆ
له چایخانه‌که‌ی گه‌راج
به‌رامبه‌ر یه‌ک داده‌نیشن
چایه‌ک ده‌خۆنه‌وه و جگه‌ره‌یه‌ک ده‌کێشن
پاشان جانتاکانیان هه‌ڵده‌گرن
سوار پاسێکی کۆسته‌ر ده‌بن
زۆر خه‌مگین
جامه‌که‌ی لای خۆیانه‌وه ده‌که‌نه‌وه و
به‌ره‌و جێگایه‌کی دوور دهڕۆنکوڕهکان که سه‌فه‌ر ده‌که‌ن
له چۆله‌که‌ی ته‌ڕ ده‌چن
که بۆ تاوێک هه‌ست بکه‌ن
باڵه‌کانیان له دوویان نه‌یه‌ت و
هه‌تا ماون
نه‌توانن بفڕنجارێک له جاران
له سه‌یرانێکدا له کوڕه‌کان ده‌پرسن
ئه‌رێ باوکتان به‌و ناوه قورسه‌وه
ئیشی به‌م غه‌ریبییه چی بوو
کاتی چۆن به‌سه‌ر ده‌برد
له‌م سه‌هۆڵبه‌ندانه‌دا خۆی به چییه‌وه
خه‌ریک ده‌کرد؟کوڕه‌کان له پێشانگاکان
له به‌رده‌م هۆڵی شانۆکان
له باغه‌کان
له حه‌وشه‌ی په‌یمانگا و زانکۆکان‌دا
دێن و ده‌چن
پڕن له قسه
له نائومێدیی
له بێده‌نگیی و
له خه‌ونێک که ڕه‌نگبێ سبه‌ی بیبیننکوڕهکان به‌و هه‌موو حوزنه‌وه ده‌ڕۆن
خۆیان ده‌ده‌نه ده‌م با
له زه‌ریا تووڕه‌کان ده‌ده‌ن
به شاخه‌کاندا سه‌رده‌که‌ون
ده‌چنه به‌ر ڕێژنه‌ی باران
پاش ساڵانێکی زۆر
هیندییه‌کی حه‌کیم له تاج مه‌حه‌ل
ده‌ستیان بۆ ده‌خوێنێته‌وه و پاشان
به قافڵه‌یه‌کی مێخه‌کدا
ده‌یاننێرێته‌وه شاره‌کانی خۆیانکوڕهکان هه‌ندێ شه‌و
قوڵپ قوڵپ
به ده‌م خه‌وه‌وه ده‌گرین
کوڕه‌کان به ده‌م خه‌وه‌وه ده‌ڕۆن
کوڕه‌کان لهخهونیاندا
خه‌ونی ڕووناک ده‌بینن!
ئه‌پریلی 2009