
چوونمان بۆ هه‌ڵه‌بجه ….به‌شی حه‌وته‌م …. جه‌بار حه‌مه‌د
سه‌ردانم بۆ کوردوستان،،،وه‌کوخۆی.
به‌شی پێنجه‌م …. به‌شی شه‌شه‌م:
به‌شی یه‌که‌م ……. به‌شی دووه‌م …….. به‌شی سێیه‌م ……… به‌شی چواره‌م
چوونمان بۆ هه‌ڵه‌بجه.
له‌گه‌ڵ هاوڕیم فاروق هۆمه‌ر واڕێککهوتین که بچین بۆ هه‌ڵه‌بجه،شوان ڕهؤفم چه‌ند ڕۆژ پێش ئاگادار کردبوو،ئهوزۆری پێخۆش بوو.فاروقیش بهشانۆکار ڕزگار ئه‌مینی وتبوو،رزگار له‌زووه‌وه ئه‌ناسم ،له‌شانۆی (شیرین و فه‌رهادی)نازم حیکمه‌ت و ده‌رهینانی جه‌لیل زه‌نگه‌نه ، له‌سه‌ر شانۆی قوتابخانه‌ی سه‌لاحه‌دین به‌یه‌که‌وه بووین، که ئه‌وسا من سه‌ره‌تام بوو.به‌یانیه‌که‌ی چوار قۆڵی له‌به‌رده‌م چاخانه‌ی شه‌عبه‌وه چووین بۆ گه‌راجی پاسه‌کانی ئه‌سحابه‌سپی، سوار پاسێک بووین تا بمانگه‌یه‌نێته گه‌راجی هه‌ڵه‌بجه.له‌پاسه‌که‌دا هونه‌رمه‌ند دایکی ئاریانی تێدابوو کاک رزگار به فاروق هۆمه‌ری ناساند،وتی فاروق ئه‌مه دایکی ئاریانه،فاروق وتی کام ئاریان؟ وتم دایکی ئاریانی ئه‌کته‌ر عه‌تێ خان.ئه‌و وایئه‌زانی دایکی کام ئاریان بێت که ئه‌م ئه‌یناسێت،ئه‌مه بوو به نوکته له‌ڕێگا زۆر پێکه‌نین.
له گه‌راجی هه‌ڵه‌بجه ئوتومبێلێک ئاماده‌بوو،به‌تایبه‌تی گرتمان و ڕۆشتین.من و فاروق ماوه‌یه‌کی زۆره ئه‌و ناوچانه‌مان نه‌بینیوه،زۆر به‌خۆشیه‌وه له‌ده‌شت وشاخهکانمان ئه‌ڕوانی.گه‌شتینه عه‌ربه‌ت بیری هاوڕێیه‌کم که‌وته‌وه چه‌ند ساڵێک به‌یه‌که‌وه ئێشمان ئه‌کرد(حه‌مه عه‌ربه‌تی)له‌دڵی خۆمدا وتم ئه‌بێ ئێستا له کوێبێت؟زۆر چاوم گێڕا بێسوود بوو،له‌ناخه‌وه به‌خۆم پێکه‌نیم.عه‌ربه‌ت هیچ گۆرانکاریه‌کی به‌سه‌ر نه‌هاتووه،چۆنم بینیبوو هه‌روابوو.پێش گه‌یشتنمان به سه‌یسادق،وه‌لی دێوانه‌م بیرکه‌وته‌وه،به‌هاوڕێیانم وت ئه‌ڵێن چی بچینه سه‌ر قه‌بره‌که‌ی،کابرای سایهقمان رازی کرد که هه‌ندێک له‌سه‌رمان بووه‌ستێت،رزگار وتی من چووم ئێوه بچن.
دوو کێلی به‌رز به‌قه‌د باڵای شه‌م،له‌ناو قه‌بره‌کانی تردا دیاره،بێ‌ناز بێخزمه‌ت ئێمه وتمان ئێستا له‌وانه‌یه کرابێت به مۆزه‌خانه‌یه‌ک،به‌ڵام وانه‌بوو.دوو کێلی به‌رزی تر له‌ولاوه دراوسێی بوو،وتمان تۆ بڵێیت ئه‌میش وه‌سێتی کردبێت که کێلی قه‌بره‌که‌ی به‌قه‌د باڵای یاره‌که‌ی بێت؟که‌س نه‌بوو بپرسین، هه‌ندێ وێنه‌مان گرت و بۆلای ئۆتۆمبێله‌که‌مان گه‌ڕاینه‌وه.
به‌لای ئه‌و ئاوایانهدا تێپه‌ڕین که لهسهرڕیگای هه‌ڵه‌بجه‌یه،کاکی شۆفێر ئاوایه‌کی بنار شاخی پیشانداین،وتی ئه‌وه ئاوایی حه‌مه‌یه.وتی له‌ویا ئه‌و هه‌موو خوێنه ڕژا.وتمان به‌داخه‌وه،هیچیترمان نه‌وت هه‌موو به‌ڕۆژنامه خوێندنه‌وه‌وه خه‌ریک بووین.
به‌لای مۆنێمهنتهکهدا تێپه‌ڕین،بۆناو هه‌ڵه‌بجه،تابچینه سه‌ر گۆڕه‌کان و ناو هه‌ڵه‌بجه ببینین،ئه‌وسا بۆ مۆنێمهنتهکه ئه‌گه‌ڕێینه‌وه .
رزگار وتی،هه‌ندێ هاوڕێ هه‌یه با ته‌له‌فونیان بۆ بکه‌م،دێن بۆلامان.لهچاخانهیهک دانیشتین چامان خوارده‌وه.پاشماوه‌یه‌ک هاوڕێیه‌کی رزگار هات،کوڕێکی گه‌نجی رۆحشیرین،مامۆستای په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌یه،مامۆستا ئالان هادی،زۆر خۆشحایمان به‌ناسینی ده‌ربڕی.مامۆستا ئالان بریاری دا تا ئێوارێ له‌گه‌ڵمان بێت و بهههڵهبجهماندا بگێڕێت.به‌سوپاسه‌وه زۆر ئه‌رکی له‌گه‌ڵمان کێشا.
زۆر پاشماوای کیمیاباران و جێگه‌مان بینی،که تائێستا هه‌روا به‌ڕوخاوی ماوه و بوه‌ته جێگه‌ی خۆڵ و پیسی.هه‌ڵه‌بجه‌مان بینی وه‌ک شارێکی بێنازی دوور له خزمه‌ت.هه‌ڵه‌بجه نه ئه‌وه‌تا چوارده‌وری بگیرایه‌و بکرایه به مۆزه‌خانه و خه‌ڵکه‌که‌ی قه‌ره‌بوو بکرایهتهوهو له‌شوێنێکی نزیک ئه‌وێ شارێکی تری هه‌ڵه‌بجه دروست بکرایه،نه‌ئه‌وه‌تا بایه‌خی پێبدرێ و نۆژه‌ن بکرێته‌وه ،به‌ڵکو گه‌ڕه‌ک و شه‌قام و دوکان وبازارهکانی هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه،تازه هه‌ندێ له‌شه‌قامه‌کانی قیرتاو ئه‌کرا که به نیوه‌ناچل بهجێهێشترابوو.ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه کراوه ته‌نها دروستکردنی ئه‌و مۆنهمێنتهیه له‌گه‌ڵ گۆڕی پێنج هه‌زار قوربانی،که‌ئه‌مه‌ش خوا ئه‌زانێ چی پیتاکی میله‌تان و ده‌وڵه‌تانی بۆ کۆکراوه‌ته‌وه.
له‌ناوشاره‌که‌دا که‌سێک که له‌سه‌ر عه‌ڕه‌بانه‌یه‌کی کهمئهندابوو ڕۆژنامه‌ی ئه‌فرۆشت،زۆر سه‌رنجی ڕاکێشاین،به‌تایبه‌تی که‌خه‌ڵک زۆر ده‌وره‌یان دابوو ڕۆژنامه‌یان لێئهکڕی،لێی چوومه پێش داوام لێکرد که هه‌ندێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ بکه‌م،ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی و جێگه‌یه‌کمان دۆزیه‌وه و که‌وتینه گفتووگۆکردن،که تۆمارم کردووه له‌م به‌شه‌دا دایئهبهزێنم.پاشان به یاوه‌ری مامۆستا ئالان چووین بۆ سه‌ر گڵکۆی قوربانیه‌کان که جێگه‌یه‌کی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخانکراوه‌و به‌شێوه‌یه‌کی جوان دروستکراوه.له‌م شوێنه پێم باشبوو گفتوگۆیه‌کی تۆمارکراو له‌گه‌ڵ مامۆستا ئالان بکه‌م،ڕه‌زامه‌ندی پیشاندا،تۆمارکراوه و زیاتر له باره‌ی شانۆوه دواوین،که له‌م به‌شه دایئهبهزێم
کورد نیه کانی عاشقانی نه‌بیستبێت،ئه‌وه‌ی نه‌یبینیبێت،له‌شیعری شاعیران‌دا چه‌نده‌ها جار خوێندوێتیه‌وه که ئه‌م شوێنه چون مه‌نزڵگایه‌ک بووه بۆ ئه‌وان و خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێت نه‌ڵێن ئه‌مه کانی ئاشقانه،تۆ هیچ ئاسه‌وارێکی کانی و عشقیشی پێوه نا‌بینیت.چاڵێکی چوارگۆشه گۆشه‌یه‌کی گه‌ڕه‌کێکی کۆنی بێخزمه‌ت یه‌ک داری بچکۆله‌ی تیایه لهوداره سه‌رسه‌ختانه‌ی که پاش چه‌نده‌ها کاره‌سات و بڕینه‌وه هه‌ڵئه‌داته‌وه،ئه‌ملاولای بووه به شوێنی خۆڵ و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و نایلۆن و کاغه‌زانه‌ی که ڕه‌شه‌با بۆ نزمی و په‌ناکان لوولی ئه‌دات.
ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م وڵاتانه‌وه ئه‌مان خوێنده‌وه یان ئه‌مان بیست که‌هه‌ڵه‌بجه هیچ بایه‌خێکی پێنه‌دراوه‌و پاره‌ی لێخوراوه نه‌ک بۆی خه‌رج کراوه،به‌چاوی خۆمان بینیمان و ڕاستیان نوسیوه یان ڕاستیان فه‌رمووه.
ئه‌وڕۆژه‌ی له هه‌ڵه‌بجه بووین ڕێکه‌وتی ساڵیادی ڕێپێوانه‌که‌ی ساڵی 1987 که حوکومه‌تی سه‌دام سه‌رکوتی کردن و هه‌ندێ که‌سی تیا بوونه قوربانی،بۆیه مه‌راسیمێک بۆ ئه‌ویاده سازکرابوو،ئێمه‌شیان ئاگادار کرد،بۆیه چوونمان بۆ مۆنه‌مێنته‌که خسته دوانیوه‌ڕۆ.
ئه‌ویاده له مۆنه‌مێنته‌که کرا،که‌سووکاری قوربانیه‌کان بانگهێشت کرابوون،هه‌روا په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان سروودیکیان هه‌بوو،له‌گه‌ڵ کورته فیلمێک له‌ده‌رهێنانی مامۆستا ده‌لیل.پێشئه‌وه‌ی یاده‌که ده‌ست پێ‌بکات به‌ناو هۆڵکه‌دا گه‌ڕاین که بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه دروست کراوه،دیزاینێکی زۆر جوانه،له سه‌ره‌تاوه پێش چوونه ژووره‌وه، له‌ده‌ره‌وه په‌یکه‌ره‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ر ئه‌بینیت پاشان مۆنه‌مێنتێکی گه‌وره له‌به‌رده‌م هۆڵه‌که‌یه،پێشی هۆڵه‌که شووشه‌به‌نده،ناو هۆڵه‌که بنمیچه‌که‌ی به ئاڵای کوردوستان نه‌خشێنراوه که شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی جوانیان لێ‌دروست کردووه،دیواره‌کانی به‌وێنه مێژوویه‌کانی هه‌ڵه‌بجه ڕازێنراوه‌ته‌وه،وێنه‌کان پیشانی ئه‌دات که هه‌ڵه‌بجه چه‌ند شارێکی پر شارستانی و هونه‌ری و وه‌رزشی بووه،کچانی هه‌ڵه‌بجه له‌وساڵانه‌دا به‌شداری چالاکیه‌کانی وه‌ک گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێ و نواندنیان کردووه،یه‌کێک له‌وێنه‌کان مه‌لیکی عێراقی ئه‌وسه‌رده‌مه سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه.کامێراکه‌ی که وێنه به‌ناوبانگه‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ری گرتووه،له‌لایه‌ن وێنه‌گره‌که‌وه پێشکه‌شکراوه و له سوچێکی هۆڵه‌که دانراوه.شوێنێک ته‌رخان کراوه بۆ پیشاندانی هه‌ڵه‌بجه له کاتی کیمیابارانه‌که‌دا،که ژن و مناڵ که‌وتوون ئاژه‌له‌کان ئاوساون باڵنده‌کان مردوون عومه‌ری خاوه‌ر منداڵه‌که‌ی له‌باوه‌شه،دیمه‌نێکی ئێجگار خه‌مبار و دڵته‌زێنه.کانی عاشقان
ده‌رگای هۆڵی چالاکیه‌کان کرایه‌وه‌و ئاگاداریان کردین بچینه ژووره‌وه،هۆڵه‌که بچوکه بۆ ئه‌و جیگهیهو ئه‌و زهویهگهورهیهی که له پشته‌وه ماوه‌ته‌وه ئه‌کرا ئه‌و هۆڵه زۆر گه‌وره تربێت کورسی زۆرتری تیا بێت،شانۆیه‌کی گه‌وره‌ی تیابێت که تیا نه‌بوو،ته‌نانه‌ت سکرین و پیشاندانی کورته فیلمه‌که له ته‌نیشته‌وه بوو ،چونکه به‌رده‌م جێگه‌ی نه‌بوو ئه‌و هۆله ته‌نها بۆ کۆبوونه‌وه کراوه،ئه‌کرا هێند گه‌وره بوایه که بۆ زۆر چالاکی سوودی لێببینرایه،به‌ڵام به‌داخه‌وه.
له‌ویاده‌دا که سه‌ربازان و داروده‌سته‌ی به‌عس خولقانبوویان،ئه‌بوایه ئه‌وه‌ی به‌خوێی چێشتیش سه‌ربازو عه‌سکه‌رتاریه‌تی پیشان بدایه له‌و ڕۆژه‌دا لهوێنهبووایه،به‌ڵام مه‌خابن تیپێکی سه‌ربازی ژنان له پله به‌رزه‌کانه‌وه ئه‌وانه‌ی داڵ و ئه‌ستێره‌و شته‌کانی به‌سه‌ر شانه‌وه بوو بانگهێشت کرابوون ،کی بانگی کردبوون؟ بۆچی؟ نه‌مان زانی که‌به‌راستی نهشازیهکی بێوێنه‌یان پیشاندا.
دیاری به‌سه‌ر که‌سوکاری قوربانیه‌کاندا دابه‌شکرا ،کۆرته فیلمه‌که‌ش باسی ڕاپهرینهکهو ته‌قه‌لێکردنیان و گیرانیان وکارساتهکهی ئه‌کرد،شوان ڕهؤفی هاوڕیم گفتووگۆیه‌کی تۆمارکرد له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر مامۆستا ده‌لیل،له‌م به‌شه دایئهبهزێنم.
ماوه‌ته‌وه باسی گه‌ڕانه‌وه‌مان بکه‌م،دوای دوعاخوازی له‌مامۆستا ئالان که‌به‌ڕاستی زۆر هیلاک بوو له‌گه‌ڵمان، له‌گه‌ڵ شۆفێرێکی توڕه‌ی خێرا سه‌رکه‌وتین،زۆر ترسناک بوو.وه‌خت بوو له کۆمه‌ڵێک مهرووماڵات بدات،تا نه‌گه‌یشته نزیک مه‌ڕه‌کان ستۆپی نه‌کرد.له‌گه‌ڵ گه‌ڵابه‌یه‌ک که به‌ره‌وڕومان ئه‌هات وه‌خت بوو له‌یه‌ک بده‌ن،ئه‌م له ئۆتۆمبێلی به‌رده‌می لایدا هیچ گرنگی نه‌دا که گه‌ڵابه‌یه‌ک به‌ره‌وڕووی دێت،ئه‌وی ههڵدایهسهر خۆڵه‌که،من وتم ئه‌بوایه خاو بیت تا ئه‌و تێئه‌په‌ڕی،وتی کاکه من شێتم،کهبهسهرما هات هه‌موو شتێک ئه‌که‌م،من ویستم قسه بکه‌م،هاوڕێیان له‌دواوه ده‌ستیان تێوهژهنیم که قسه نه‌که‌م،ناچار کردم به‌قسه‌ی خۆش له‌گه‌ڵی هه‌موو دڵمان له مستماندا بوو تا گه‌یشتینه‌وه سلێمانی.
سێ گفتووگۆ له‌م به‌شه‌دا هه‌یه ئه‌توانن گوێبیستی بن:
گفتوو گۆ له‌گه‌ڵ په‌ککه‌وته له هه‌ڵه‌بجه :
گفتوو گۆ له‌گه‌ڵ مامۆستا ئالان هادی :
گفتوو گۆ له‌گه‌ڵ مامۆستا ده‌لیل :