ئه‌مجاره بێیته‌وه …… كارۆخ فه‌همی
ئه‌مجاره بێیته‌وه
به‌ڵێن بێ ببم به مرۆڤێكی دی
كه‌سێك به‌دڵی تۆ..
گریان‌و پێكه‌نینم
ژیان‌و مردنم
ههڵسانو دانیشتم..
هه‌موو جوڵه‌یه‌كم به قسه‌ی تۆ بێت.
به‌ڵێن بێ وه‌ك باڵنده‌یه‌كی ماڵی گوێڕایهڵتبم
شتێك نه‌كه‌م له ره‌شنووسی قانوونه‌كانی تۆ به‌ده‌ر بێ
به‌ڵێن بێ ئه‌م جه‌هه‌نده‌مه‌ی ناوه‌وه‌م فهرمۆشكهمو
به‌دوای به‌هه‌شتی تۆدا تا سنووری مردن بڕۆم.به‌ڵێن بێ ئیتر خۆم وێران ناكه‌م
رۆژه ناخۆشه‌كان له‌بیرخۆم دهبهمهوهو
ده‌بم به كوڕێكی قۆشمه‌چی
پێڵاوه‌كانم لای منداڵێكی نه‌خوێنده‌وار بۆیاغ ده‌كه‌م‌و
پلار له‌و كچانه ده‌گرم كه ته‌نووره‌كانیان له‌سه‌روو ئهژنۆیانهوهیه
ده‌بم به هاوڕێیی ئه‌وانه‌ی
تا ئێستا رێكه‌وتی ته‌نهایی‌و دڵته‌نگیان نه‌كردووه
سڵاو له پۆلیسێكی ماندووی هاتووچۆ ده‌كه‌م‌و
دڵی سواڵكه‌رێكی كه‌مئه‌ندام ئه‌ده‌مه‌وه.به‌ڵێن بێ ئه‌و كتێبانه له‌خۆم دوورخه‌مه‌وه
كه به‌ره‌و خۆكوشتنم ده‌به‌ن..
جهنگو شیعر
ته‌نهایی‌و فرمێسك
شیعر‌و شه‌راب
بۆ شاعیره‌كان جێبهێڵم..
له‌ژووره تهنگوتارهكهم بێمهدهرێو
تێكه‌ڵ به ره‌نگه‌كانی ژیان ببم..
ده‌چمه لای ئوستادێك تا وانه‌كانی پێكه‌نینم فێربكات
ده‌فته‌ری یادداشتی رۆژه پڕ ئازاره‌كانم دهسووتێنمو
ده‌بم به هاوڕێی گاڵتهچیِترین كوڕانی شار
زوو زوو ده‌چمه گه‌رماو و
چڵكی دڵته‌نگی له‌خۆم داده‌ماڵم
ئیدی له‌بری شه‌راب سه‌ری گوڵاوه زۆرهكانم ده‌كه‌مه‌وه
دووكه‌ڵی جگه‌ره‌و فرمێسكه‌كانم فڕێده‌ده‌مه گۆشه‌یه‌كی تاریك‌و
هه‌رگیز ناچمهوهلایان..
وه‌ك ئیمپڕاتۆره گه‌وره‌كان
كڕنووش بۆ فه‌یله‌سوفه نیهیلیستییهكان دهبهمو
به‌ره‌و دواوه ده‌كشێمه‌وه..
ئیدی ده‌بم به مرۆڤێكی به‌خته‌وه‌ر
ده‌چم بۆ سهیرانو فێری هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌بم
ئه‌لبوومه‌كانم پڕده‌كه‌م له وێنه‌ی بزه‌و ساتی دڵخۆشی
ئیدی باوی شانۆی مه‌رگه‌سات نامێنێ‌و
خۆم هه‌ڵده‌كێشم له‌پێكه‌نین
نه بیر له‌به‌هه‌شت ده‌كه‌مه‌وه‌و نه دۆزه‌خ
ده‌بم كوڕی ئێستا‌و رابردوو فه‌رامۆش ده‌كه‌م
رابردوو به‌هه‌موو دڵشكانهكانیهوه
به‌هه‌موو راڕایی‌و ئهشكهكانیهوه
به‌هه‌موو خۆكوشتن‌و تووڕهبوونهكانیهوه.ئه‌مجاره بێیته‌وه
به‌ڵێن بێ ئیدی بۆ ئاهه‌نگی هاوڕێكانم بچم نه‌ك مه‌یخانه
به‌هارم پێ خۆشتربێ له پاییز
نائومێدی له‌خۆم بتهكێنمو
باوه‌ش به ئومێدا بكه‌م.ئه‌مجاره بێیته‌وه
هه‌موو هه‌ینییه‌ك ده‌چم بۆ سه‌ر قه‌بران
له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌وانه ده‌گریم كه نایانناسم
له لۆچه‌كانی سه‌ر رووخساری پیاوێكی لادێی
شه‌وقی گه‌نجی‌و شه‌وانی عاشقبوون ده‌خوێنمه‌وه
به رووی هه‌موو ئه‌وانه‌دا پێده‌كه‌نم
كه رقیان لێمه
یارمه‌تی كوكوختییهكی ئه‌ویندار ده‌ده‌م
له درووستكردنی هێلانه‌كه‌ی
تا خۆرنشین به‌دیار شاره مێروولهیهكهوه دادهنیشمو
له یه‌كسانی‌و حیكهمهتهكانی ژیان ده‌ڕوانم
ده‌چم بۆ حهجو ده‌ستی له‌رزۆكی ئه‌و حاجیانه ئه‌گرم
كه دوا خه‌ونیان سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر كێوی (عه‌ره‌فات)دا.
ئه‌مجاره بێیته‌وه
ده‌بم به پیاوێكی ئیماندار
له كهژو كێوه‌كانی نیشتیمان‌دا
به‌رماڵێك ده‌خه‌مه سهرشانمو
ژێر گه‌ڵایه‌كی وه‌ریو
ناو هێلانه‌ی كلكتهقێنهیهك
له‌سه‌ر ره‌نگه‌كانی پێستی مارێك
بۆ خودا ئه‌گه‌ڕێم..
له‌نێوان كڕنووش بۆ په‌یكه‌رێكی بوودا له تبتو
گریان له‌په‌نا دیوارێكی قوودس دا ون ده‌بم..ئهمجارهبێیتهوه
ده‌بمه‌وه به مناڵه عاقڵهكهی جاران
گه‌وره‌بوون
وه‌ك جووتێ پێڵاوی بێكهڵك
له‌ده‌روازه‌ی شاردا جێده‌هێڵم
ده‌ست ده‌گرم به عه‌با ره‌شه‌كه‌ی دایكمه‌وه
تا له‌نێو ئاپۆرای گه‌وره‌كاندا ون نه‌بم
له‌گه‌ڵ باوكمدا
دڵی پێشمه‌رگه هه‌رزه‌كاره‌كان ئه‌ده‌مه‌وه
پێیان ده‌ڵێم: جه‌نگ ناتوانێ جوانی له‌ناو ببات.
له‌شارێكی زۆر قه‌ره‌باڵغدا ده‌بم به جابی پاسێكی درێژ‌و
پاره له مرۆڤه كورته‌كان ده‌ستێنم..
له سه‌ردابی باڵه‌خانه‌یه‌كی كۆندا ده‌بم بهخۆشنووس
ته‌نها ئه‌و تابلۆیانه ده‌نووسمه‌وه كه باس له پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ن.ئه‌مجاره بێیته‌وه
كۆتایی به‌م جه‌نگه ده‌هێنم
كه له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌ستم پێكردووه
له‌چاوی كۆترێكی كڕ كهوتوودا
سواڵی ئاشتی ده‌كه‌م.
ئه‌چم بۆ خاكی میسر‌و
هه‌وڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی موسا‌و فیرعه‌ون ئه‌ده‌م
له نه‌یشاپوور له‌پاڵ خه‌یامدا سه‌یری ئه‌ستێران ده‌كه‌م‌و
چێژ له ژیان ده‌بینم..
له‌گه‌ڵ گه‌ڕیده‌كان سه‌ری قسه دادهمهزرێنمو
باسی گه‌وره‌یی زهویو جوانی شوێن ده‌كه‌ین.
له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی ره‌شپێستدا
ئهكهومه جه‌ده‌لی ئه‌وه‌ی
بۆچی ده‌بێ ره‌نگه‌كان خۆشبهختیو نه‌هامه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن؟ئه‌مجاره بێیته‌وه
هه‌موو شتێك فه‌رامۆش ده‌كه‌م
مۆبایله‌كه‌م فرێدهدهمه ناو گۆمێكی لیخن
وڕێنه‌و زیندهخهونو بێداری فه‌رامۆش
رۆژنامه‌و تهلهفزیۆنو رادیۆ فه‌رامۆش
ته‌نها تۆ ده‌دوێنم
ته‌نها تۆ بمدوێنه.